|
ماوه‌یه‌که تیرۆریستانی ئیسلامی له کوردستان
هاوکات له‌گه‌ڵ هاوقه‌تاره‌کانیان له
ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، به دوای مه‌سه‌له‌ی
وێنه کاریکاتۆره‌کانی محمد، ده‌یانه‌وێ
قامه‌تی نامۆ‌و نالایه‌قیان به‌کۆمه‌ڵگای
کوردستان نیشان بده‌ن و خۆبنوێنن! بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته کتێبێکی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ییان
کردۆته ده‌ستمایه که دزێوی بیروباوه‌ڕی
ئیسلام له زمانی خودی لێکۆڵه‌ره‌وه‌و
بیرمه‌نده ئیسلامیه‌کانه‌وه ده‌خاته‌روو.
له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌ک ئیداره‌ی گه‌نده‌ڵی
پارتی و یه‌کێتی سنورێکیان بۆ ئه‌م
تیرۆریستانه‌و هه‌ڕه‌شه‌کانیان له مه‌ریوان
دانه‌ناوه، به‌ڵکو وه‌زیری ئه‌وقافی ئیسلامی
ئیداره‌ی یه‌کێتی به‌پێی قانونی سزادانی
عێراقی داوای دادگایی مه‌ریوان ده‌کات! واته
قانونی ئه‌و رژێمه‌ی که ئێستا سه‌رۆکه‌که‌ی
له‌لایه‌ن ئه‌م "تازه دیموکرات"انه‌ی که کار
به یاساکانی ئه‌و ده‌که‌ن،"دادگایی" ده‌کرێت!
له‌مه‌ش خراپتر، له میدیای یه‌کێتی خۆیه‌وه
ئه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه که کۆمه‌ڵی ئیسلامی؛
واته تاقمه تیرۆریسته‌که‌ی عه‌لی باپیر که
مه‌سعود بارزانی و جلال تاڵه‌بانی له‌لای
ئه‌مریکا تکایان بۆکرد تا ئازاد بکرێت، فتوای
کوشتنی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ییان ده‌رکردووه!
جلال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی تا
ئه‌وکاته‌ی به‌خۆیان ده‌ڵێن حاکمی کوردستان و
تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌و جێگایه‌یان داگیرکردووه،
به‌رپرسانی یه‌که‌من له پاراستنی خه‌ڵک له
تیرۆریستانی ئیسلامی. به‌پێچه‌وانه‌وه،
که‌مکاری و له‌وه‌ش خه‌ته‌رناکتر هاوکاریکردنی
ئه‌م تیرۆریستانه، ده‌یانکاته شه‌ریکه
تاوانی ئه‌وان! ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات پاراستنی
خه‌ڵکه له مه‌ترسیه‌کانی تیرۆر‌و هێزه
تیرۆریسته‌کان، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌کات یان
ئه‌وه‌ته ده‌سه‌ڵات نیه، یان خۆی
تیرۆریسته‌و تیرۆری رێکخراو دژی هاوڵاتیا‌نی
پیاده ئه‌کات، یان شه‌ریکی تیرۆریستانه‌و
هیچی دیکه! با یه‌کێتی و پارتی خۆیان
پێناسه‌ی خۆیان بکه‌ن چین!
بێجگه له‌مه، ئه‌م تیرۆریستانه بۆ
ماوه‌یه‌ک له کوردستان تووشی شۆک هاتبوون.
سه‌رکرده‌کانیان له زینداندا بوون. تاڵه‌بانی
و بارزانی له زیندان ئازادیان کردن و دواتر
پێشوازییان لێکردن و ده‌ستیان گرتن بۆ ناو
هاوپه‌یمانیه‌که‌یان و ئینجا حکومه‌تۆکه‌یان!
بۆیه ئه‌وان به‌رپرسیاری یه‌که‌من له
ته‌سه‌روفاتی ئه‌م تاقمه تیرۆریسته‌ی که
کراونه‌ته مڵۆزم به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی
ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخوازو سکولار‌و مۆدێرنی
کوردستانه‌وه.
تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌بێ به رۆشنی وه‌ڵامی
ئه‌وه بده‌نه‌وه که چی ده‌که‌ن بۆ پاراستنی
گیانی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی؟ هه‌ر‌وه‌ها چی
ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و تاقم و ده‌سته‌یه که
فتوای کوشتنی خه‌ڵک ده‌ده‌ن و بانگه‌شه‌ی
کوشتن ده‌که‌ن!؟ ئایا چالاکیان قه‌ده‌غه
ده‌که‌ن و سه‌رانیان ده‌ده‌ن به‌دادگا یان
نا!؟ ئایا ئاماده‌ن گیانی هاوڵاتیا‌نی خۆیان
بپارێزن له ده‌ستدرێژی تاوانباران یان نا!؟
ئایا ئاماده‌ن که‌مێک رێز له ئیحساسی ئینسانی
و مۆدێرن و سکولاریستی و ته‌وه‌قوعاتی
پێشکه‌وتوانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بگرن، یان
هه‌ر به خاتری گیرفان پڕکردن ئاماده‌ن کڕنووش
بۆ جه‌هاله‌تی دینی و کۆنه‌په‌رستی
هه‌وسارپچڕاوی ئیسلامی سیاسی به‌رن!؟
سه‌رباری ئه‌مه،تاڵه‌بانی ده‌بێ وه‌ڵامی
پرسیارێکی تایبه‌تی بداته‌وه که ده‌مێکه‌یه
خۆی لێده‌دزێته‌وه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئایا
ده‌توانێ ته‌حه‌مولکردنی چالاکی تیرۆریستانی
ئیسلامی و هاوکاری و بو‌دجه‌و ده‌سه‌ڵات
پێبه‌خشینیان له لایه‌که‌وه،قه‌ده‌غه‌کردنی
چالاکی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقیش
له لایه‌کی دیکه‌وه له مه‌مله‌که‌ته‌که‌یدا
ناو بنێت به‌رقه‌راربوونی ئازادی سیاسی!؟
ره‌نگه تاڵه‌بانی دوای ئه‌وه‌ی کڵاوی
سه‌ربازی ئه‌مریکیشی له‌سه‌ر کرد‌و
به‌شداری"شه‌ڕی دژی تیرۆر!"یشی کرد، هه‌ر
شانازی به له‌قه‌بی ئایه‌توڵڵا
تاڵه‌بانیه‌وه بکات!؟ |