|
"یاداشتێکی کورت له کۆنفرانسی یه‌که‌می
رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزب"
ئه‌وه‌ی که سارد بوو ته‌نها ئاووهه‌وای
ده‌ره‌وه بوو، ته‌نها سه‌رمای به‌فرو
به‌سته‌ڵه‌کی ووڵاتی سوید بوو! ده‌نا ناو هۆڵی
کۆنفرانس له‌یه‌که‌م ساته‌کانی
ده‌ستپێکردنیه‌وه تا دوا ساته‌کانی گه‌رم
بوو! خوێندنی سروودی ئینته‌رناسیۆنال بۆ
کردنه‌وه‌ی کۆنفرانس به‌جۆرێک پڕئیحساس بوو
که له ناخه‌وه هه‌موومانی هه‌ژاندو هه‌ر
له سه‌ره‌تاوه مۆری سه‌رکه‌وتنی له
کۆنفرانس دا. بۆ من بیرهاتنه‌وه‌ی ئه‌و
رۆژانه بوو که سه‌دان و هه‌زاران ده‌ست له
هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی، له هۆڵی میدیای
هه‌ولێر، له ساڵیادی مارکس و لینین، کۆمۆنه‌ی
پاریس و شورا، له مه‌راسیمه‌کانی ئایاری
کوردستان، له ساڵیاده‌کانی حیزب‌دا به‌رز
ده‌کرانه‌وه‌و سه‌دان و هه‌زاران گه‌روو ئه‌م
سرووده‌ی یه‌که‌م شۆڕشی کرێکارانی
ده‌ووته‌وه!
کۆنفرانس به هه‌موو پێوانه‌کانی
هه‌ڵسه‌نگاندن سه‌رکه‌وتووبوو؛ به باسه
سیاسیه‌کانی، به ته‌وه‌جوهی سیاسی و بڕیار‌و
ئه‌نجامگیریه سیاسیه‌کانی، به‌و ئامانجه
سیاسیه‌ی کۆنفرانسی بۆ به‌سترا بوو، به
به‌شداری و شۆروشه‌وقی ئاماده‌بووان، به
عه‌زمی ئاماده‌بووان بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی
بڕیار‌و هه‌نگاوو ته‌سمیماته سیاسی و
عه‌مه‌لیه‌کانی کۆنفرانس، به ژماره‌ی
ئاماده‌بووان، چ نوێنه‌رانی رێکخستنه‌کان و چ
میوانه‌کان له رێکخستنه‌کانی حیزب و له دۆست
و لایه‌نگرانی حیزب و شه‌خسیاتی چه‌پی
کوردستان و عێراق، به شه‌فافیه‌تی سیاسی حیزب
و رابه‌ری حیزب، به په‌یوه‌ندی مۆدێرن و
شه‌فاف و یه‌کسانی نێوان رابه‌ری و کادرو
ئه‌ندامان و میوانه‌کان، به عه‌له‌نیه‌تی
کۆنفرانس و کرانه‌وه‌ی به رووی ده‌ره‌وه‌ی
رێکخستنه‌کانی حیزب‌دا، ته‌نانه‌ت به
به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌ی کۆنفرانس و فه‌زای
شادی کاتی پشوودانه‌کان، به هه‌موو ئه‌م
پێوانانه سه‌رکه‌وتوو بوو.
په‌یامی کۆنفرانس ئه‌وه بوو که کۆمه‌ڵگای
عێراق و کوردستان پێویستی به حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری عێراق هه‌یه، ده‌رچوونی ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه له‌و رۆژڕه‌شیه‌ی تێی که‌وتووه
به‌نده به پراتیکی سیاسی ئه‌م حیزبه‌وه.
له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات کاری مه‌زن روبه‌روی
حیزب ده‌بێته‌وه بۆ به ئاکام گه‌یاندنی ئه‌م
په‌یامه. سه‌رنجی خه‌ڵکی دنیا له‌سه‌ر
بارودۆخی سیاسی و ئینسانی عێراقه، سه‌رنجی
خه‌ڵکی ئازادیخوازی دنیا له‌سه‌ر هێزێکه که
کۆمه‌ڵگای عێراق له‌م مه‌ینه‌ته رزگار
ده‌کات. خه‌ڵکی عێراق چاوی ئومێدی له‌و
هێزه‌یه که بتوانێت هاوپشتی خه‌ڵکی
ئازادیخوازی جیهانی له‌م میحنه‌ته‌یدا بۆ
ده‌سته‌به‌ر بکات. ئه‌وانه‌ی له کۆنفرانس‌دا
به‌شداربوون بڕیاریان دا که بۆ به‌دیهێنانی
ئه‌م ئومێده‌ی خه‌ڵکی عێراق که‌مه‌ری خۆیان
تووند ده‌که‌نه‌وه. بڕیاریان دا که رێکخراوی
ده‌ره‌وه‌ی حیزب ده‌که‌نه ئه‌و وه‌سیله
کارامه‌یه‌ی که شانبه‌شانی هێزه‌کانی حیزب
له ناوه‌وه‌ی ووڵات، مه‌یدانی ده‌ره‌وه
بکاته مه‌یدانی هه‌ڵسوڕانی کۆمۆنیزمی کرێکاری
له پێناو هه‌نگاو هه‌ڵهێنانه‌وه به‌ره‌و
ئازادیی کۆمه‌ڵگای عیراق وکوردستان و
رزگارکردنی له کاره‌سات و مه‌ینه‌تی هێزه‌کانی
سیناریۆی ڕه‌ش، له پێناو هه‌نگاو
هه‌ڵهێنانه‌وه به‌ره‌و به‌هێزکردنی
سه‌نگه‌ره‌کانی به‌ره‌ی ئازادیخوازی له
سه‌راسه‌ری دنیادا له به‌رامبه‌ر قوتبه‌کانی
تیرۆریزمی جیهانی؛ ئه‌مریکاوغه‌رب و ئیسلامی
سیاسی.
بژی کۆنفرانسی یه‌که‌م
بژی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عێراق |