|
به
پێی هه‌واڵێکی زاگرۆس تێڤێ له ٢٥/١٢/ساڵی
خوالێخۆشبووی ٢٠٠٥ هاتبوو: له گوندێکی
ده‌ڤه‌ری باڵه‌کاییه‌تی قوتابخانه‌ی گوندێک
له بری به‌ڕێوه‌به‌رێک دووانی هه‌یه،
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا قووتابییه‌کان له هه‌موو
پێداویستییه‌کانی خوێندن مه‌حروومن!
دیاره ئه‌م گونده له نێوانی حکوومه‌تی
سه‌وز و زه‌ردایه و هه‌ریه‌ک له‌و
حکوومه‌تا‌نه‌ش به‌ڕیوه‌به‌رێکی خۆی بۆ
ناردووه
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت خه‌ڵکی ئه‌و گونده شوکرانه
بژێربن که حکوومه‌تی هه‌ڵه‌بجه مه‌حف
بووه‌وه و حکوومه‌تی ناوه‌ندیش هێشتا
ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر کوردستاندا ناشکێ ده‌نا
ئێستا ئه‌وانیش سه‌رو به‌ڕێوه‌به‌رێکی
موسڵمانیان؛ یه‌ک سونه و یه‌ک شیعه به
که‌واوسه‌ڵته و عه‌مامه‌و بۆ ژووری مدیر
ده‌نارد؛ به‌جۆرێک هاوکێشه‌ی نێوان
به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستا پێچه‌وانه
ده‌بووه‌وه که ژماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر له
ژماره‌ی مامۆستاکان بگره قوتابییه‌کانیش
زیاتر ده‌بوو، ئه‌وسا شاییه‌که‌ی بناویله
خۆتبگره واهاتم( یه‌ک که‌س هه‌ڵپه‌ڕێ و باقی
خه‌ڵکی گوند هه‌موو گۆرانی بۆ بڵێن)!
ده‌ڵێن: له‌سه‌رده‌می سوڵتانێکی نه‌ناسراودا
مه‌ڕ و گورگ له‌سه‌ر کانی پێکه‌وه ئاویان
خواردۆته‌وه!جا که‌س نازانێت ئه‌و چیرۆکه
چه‌نده‌ی راسته! به‌ڵام له ده‌سته‌ڵاتی
کوردی‌دا به و‌اقیعی دیموکراسی ئه‌وه‌نده
به‌رکه‌ماڵه دوو مدیری خڕ و تێکسمڕاو له‌سه‌ر
یه‌ک کورسی جێگه‌یان ده‌بێته‌وه! له گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ملا زاراوه‌ی قوتابی
به‌کارده‌هێنێت و هی ئه‌ولاش خوێندکار،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ملا به بڕیاری
په‌روه‌رده‌ی حکوومه‌تێک کارده‌کات و هی
ئه‌ولاش ملکه‌چی بڕیاری حکوومه‌تێکی تره! له
گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌که‌یان وێنه‌ی سه‌رۆکێکی
هه‌ڵواسیوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک
سروودی تایبه‌تی خۆی ده‌چڕێ!
ده‌سته‌ڵاتی کوردی؛ ئه‌وه‌نده بۆ خه‌ڵکی ئه‌و
گونده سووتاوه، هه‌موو تواناییه‌کیان
خستۆته‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌ت به منداڵه
چاوگه‌شه‌کانی ئه‌و گونده: دوو به‌ڕیوه‌به‌ر،
وێنه‌ی دوو سه‌رۆک، دوو سروودی پڕ جۆش و خرۆش،
دوو کۆمیته‌ی حیزبی، دوو که‌ناڵی
ته‌له‌ڤیزیۆنی..هتد به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
پێویستناکات بیری لێبکرێته‌وه نه‌بوونی کتێب
و ده‌فته‌ره له‌و قوتابخانه‌یه یان
خوێندنگه‌یه! چوونکه به‌لایانه‌وه بوونی
دوو به‌ڕێوه‌به‌ر له بوونی دوو کتێب باشتره،
دانی مووچه‌ی دوو به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ر
به‌ده‌سته‌ڵات له خه‌رجی کڕینی دوو کتێب
باشتره!
به سه‌رنجدان له بارودۆخی کوردستان و
سه‌یرکردنی حاڵی حکوومه‌ت؛ ده‌بینین:
مه‌سئووله‌کان له بری خانوویه‌ک دووانیان
هه‌یه، له بری مه‌قه‌ڕێک دوانیان هه‌یه،
له ژن هێناندا ئه‌ویش له‌دوان که‌متریان
نییه، له جادده‌ڕاکێشان بۆ
سه‌رکرداییه‌تییه‌کانیش ئه‌ویش هه‌ر دوو
سایته، گه‌ر پیاو قسه‌یه‌کیش بۆ دزبکات:
له‌وه‌ده‌چێت به‌نیازبن له‌و دێیه‌شدا هه‌مان
ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێبکه‌ن، به‌ڵام شانسی
خه‌ڵکی ئه‌و گونده له دوو
به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌وه ده‌ستی پێکردووه، بۆ
جادده‌ی دووسایتییه‌که‌ش وا باشتره چاوه‌ڕوان
بن و دووعای خێری بۆ بکه‌ن! به‌س نییه
سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گاییه‌تی تێپه‌ری ده‌نا
ئێستا خه‌ڵکی گوند ساحێبی دوو دیوه‌خان و دوو
ده‌ره‌به‌گی خۆشه‌ویستیش ده‌بوون به دوو
کوێخای مل پانه‌وه، که سه‌رانه و
سوورانه‌یان لێوه‌ربگرن!
له کۆتاییدا ئه‌وه‌نده ماوه بوترێت؛ که
مشتێک نموونه‌ی خه‌روارێکه. ئه‌م گونده‌ی
ده‌ڤه‌ری باڵه‌کاییه‌تی نموونه‌یه‌کی
بچووککراوه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورده
له به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵدا، وڵاتێکی پڕ
حکوومه‌ت و پڕ بوودجه، کۆمه‌لگه‌یه‌کی
داوه‌شاو و بێخزمه‌تگوزاری. هه‌ڵبه‌ت لاخستنی
ئه‌م ئه‌لگۆیه له ده‌سته‌ڵات و ئه‌م
ماڵوێرانی و سه‌رگه‌ردانییه به کابینه‌ی
تازه‌ی په‌رله‌مان و وه‌به‌ڵێن و په‌نجه
له‌خوم هه‌ڵکێشان بۆ ده‌نگدانه‌کان
چاره‌ناکرێت؛ ته‌نیا رێگه یه‌کده‌نگی و
رژانه نێو شه‌قامه‌کانه که مافه‌کان
مسۆگه‌رده‌کات!
 |