|
ساله
موزه‌لی یه‌کێک له چه‌کداره‌کانی یه‌کێتی
نیشتیمانی کوردستانه. ئه‌م تاوانباره له
ساڵی 1999 ژنێکی دانیشتووی شاری سلێمانی که
ناوی مهاباد عبدالله بوو کوشت‌و سه‌ره‌ڕای
گوشاری گه‌وره‌ی ڕێکخراوه‌کانی ژنان پاش
ده‌ستگیرکردنی بۆ ماوه‌یه‌کی کورت به هۆی
په‌یوه‌ندی‌یه حزبی‌و شه‌خسیه‌کانی‌یه‌وه
له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستاندا ئازاد کرا. پاش 3 ساڵ له 2002
جوان عبدالله خوشکێکی تری مهاباد بووه
قوربانیه‌کی تری تاوانکاری ئه‌م ئه‌ندامه‌ی
حزبه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری عیراق. چه‌ند ڕۆژ
له‌مه‌وبه‌ر له کوردستان ئه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا
که خێزانی مهاباد‌و جوان عبدالله له
به‌رامبه‌ر 170 هه‌زار دۆلار سوڵحیان له‌گه‌ڵ
خێزانی ساله موزه‌لی کردووه که ئه‌مه
ده‌رگا بۆ دووباره ئازادکردنه‌وه‌ی ئه‌م
تاوانکاره خه‌ته‌رناکه ده‌کاته‌وه. شایانی
سه‌رنج و باسه که ئه‌م ڕێککه‌وتنه به
ئیشرافی ڕاسته‌وخۆی وه‌زیری داد
ئه‌نجامدراوه.
له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی‌و
عه‌شیره‌تی یه‌کێتی‌و پارتیدا له‌ماوه‌ی 15
ساڵی ڕابردوو چه‌ندین هه‌زار ژن چ له لایه‌ن
که‌س‌و کاری خۆیانه‌وه چ له لایه‌ن
تاوانبارانی وه‌ک ساله مۆزه‌لیه‌وه کوژراون.
کوشتنی ژنان به بیانوی ناموسپه‌رستی هه‌میشه
له کوردستانی عیراقدا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م
دیارده‌یه له دوای ده‌سه‌ڵات په‌یدا کردنی
پارتی‌و یه‌کێتی‌یه‌وه به شێوه‌یه‌کی
به‌رچاو زیادی کردووه. به‌شێک به هۆی
ئه‌وه‌ی که ئه‌م دوو حزبه خۆیان له
ڕۆژه‌کانی سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتیاندا به
شێوه‌یه‌کی نه‌خشه‌مه‌ند که‌وتنه کوشتنی
ژنان. به ته‌وجیهی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن
سه‌رکردایه‌تی ئه‌م حزبانه‌وه بۆ
چه‌کداره‌کانیان‌و به ده‌ستی چه‌کداره‌کانیان
ده‌یان ژن به بیانووی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ڕژیمی به‌عس تیرۆر کران. ئه‌مه له کاتێکدا
که هه‌موو پیاوانی سه‌ر به ڕژێمی پێشوو
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێکیان له حه‌مله‌ی
ئه‌نفاله‌کاندا به‌شداری‌یان کردبوو‌و
تاوانیان به حه‌قی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له
کوردستان ئه‌نجامدابوو له ڕیزه‌کانی ئه‌م
حزبانه جێیان کرایه‌وه‌و تا ئێستاش
هه‌ندێکیان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه. زۆر له‌و
ژنانه‌ی که له لایه‌ن ئه‌م حزبانه‌وه تیرۆر
ده‌کران ته‌نها به بیانووی هه‌بوونی
په‌یوه‌ندی سێکسی له ده‌ره‌وه‌ی زه‌واج ئه‌م
تاوانه ده‌رحه‌قیان ئه‌نجام ده‌درا.
کاتێک ده‌سه‌ڵات ڕه‌شه‌کوژی ژنان موماره‌سه
ده‌کات هیچ شتێک له‌وه ئاسایی تر نابێت که
فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا به‌م تاوانکاریی‌یه
دڵڕه‌قانه‌یه بار بێت وژنان وه‌ک ئامانجێکی
ئاسان بۆ کوشتن‌و سه‌ربڕین دابنرێن. له
سایه‌ی ئه‌م موماراساته کار به جێگایه‌ک
گه‌یشتووه له کوردستان ژن به پووچ ترین
بیانوو ده‌کرێت بکوژرێت. ساله موزه‌لی‌و
هاوشێوه‌کانی چ وه‌ک چه‌کدارو چ وه‌ک
پیاوسالارێکی هه‌وه‌سبازی نه‌خۆش له کوردستان
په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی حزب‌و
جووڵانه‌وه‌که‌یه‌تی به‌و فه‌رهه‌نگه‌وه که
ساڵه‌هایه بڵاوی ده‌که‌نه‌وه.
سولحی عه‌شایه‌ری له کوردستان به هه‌موو
مانایه‌ک تف کردنه له یاسا‌و به‌ها‌و
پێودانگه مۆدێرنه‌کان. نێوه‌نجی کردنی
وه‌زیری "داد‌و یاسای" حکومه‌ته‌که‌ی یه‌کێتی،
ئیشرافی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و بۆ ئه‌م شیوازه
پڕتوکاوه له خنکاندنی عه‌داله‌ت نیشانه‌ی
پێداگری‌و بڕیاری بێ‌گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کێتی‌یه
بۆ پاڵپێوه‌نانی کوردستان به‌ره‌و زه‌لکاوی
دواکه‌وتوویی زیاتر، به‌ڵگه‌ی به‌ربه‌ست دروست
کردنێتی له‌به‌رده‌م ڕه‌وتی په‌رسه‌ندن‌و
مۆدێرن کردنی کوردستاندا. وه‌زیری "داد"و
حکومه‌ته‌که‌ی یه‌کێتی خه‌ریکن به‌م قانونی
کردنه‌ی عورفی عه‌شیره‌تی به ئاشکرا ده‌ڵێن
هه‌رکه‌س گیرفانی پڕه ده‌توانێت بکوژێت.
به‌ڵام هێشتا ئه‌م سوڵحه بۆگه‌نه له‌گه‌ڵ
ساله موزه‌لی ژنکوژدا له‌و کۆنه‌پرستی‌یه
زیاتری له بن هه‌نگڵدایه. ساله موزه‌لی
تاوانکارێکی ئاسایی نی‌یه، ئه‌و له که‌یسی
مهاباد‌و جوان‌دا نوێنه‌ری هه‌موو ئه‌و
تاوانبارانه‌یه که به خوێنساردی‌یه‌وه
ژنان ده‌کوژن‌و پاشان وه‌ک به‌رزه‌کی بانان
بۆی ده‌رده‌چن‌و بگره ده‌ستی شانازیش به
سمێڵیاندا ده‌هێنن. ساله موزه‌لی نوێنه‌ری
قووڵترین ته‌حقیره که هه‌موو ڕۆژێک به
ئینسانیه‌تی نیوه‌ی ڕاستی کۆمه‌ڵگای کوردستان
که ژنانه ده‌کرێت. نیشانه‌ی کردنی ژنه به
پرۆژه‌یه‌کی به‌رده‌وام بۆ سه‌ربڕین‌و
خوێنڕشتن‌و ئه‌تک کردن. کاتێک پیاوی ده‌سه‌ڵات
له په‌نا ده‌سه‌ڵاته‌وه تاوان ئه‌نجام
ده‌دات‌و پاشان ده‌سه‌ڵات ده‌کاته میانجیگه‌ر
بۆ سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌کانی‌و ئه‌م بێدادیه
به وه‌زیری داد شه‌رعیه‌ت پێ ده‌دات،
کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ په‌لامارێک بۆ سه‌ر هه‌موو
به‌ها ئینسانیه‌کانی ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه.
گه‌ر ئه‌م پیلانه سه‌ربگرێت‌و تاوانکارێکی
وه‌ک ساله موزه‌لی به به‌رچاومانه‌وه ئازاد
بێت، با هه‌موو تێکڕا فاتیحای ئازادی، به‌ها
ئینسانی‌یه‌کان، ماف، یاسا، ئه‌منیه‌ت‌و
شارستانیه‌ت بخوێنین. لێبوردن له ساله
موزه‌لی حه‌ڵاڵ کردنی خوێنی هه‌موو ژنانی
کوردستانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
یه‌کێتی‌یه‌وه. سوڵح له‌گه‌ڵ ساله موزه‌لی
میدالیه‌یه‌که یه‌کێتی خه‌ریکه له سنگ و
به‌رۆکی هه‌موو ژنکوژانی ده‌دات.
یه‌کێتی‌و پارتی ده‌بێت چه‌ندی تر به‌ڵگه
بده‌نه ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حه‌قیقه‌ته
بۆ هه‌موو خاوه‌ن عه‌قڵ‌و شعورێک ئیسپات ببێت:
که ده‌سه‌ڵات و حوکمی ئه‌م حیزبانه به
ڕه‌سم‌و یاسای مافیای چه‌قۆکێشان‌و له
شارستانیه‌ت بێ خه‌به‌ران ده‌چێت به‌ڕێوه‌و
له‌گه‌ڵ ژیان و هه‌ناسه‌دانی مه‌ده‌نیه‌تی
کۆمه‌ڵگادا نایه‌ته‌وه.
سوڵحی عه‌شایه‌ری له‌گه‌ڵ ساله موزه‌لی سوڵحی
عه‌شیره‌تگه‌ره‌کانه‌و هه‌رکه‌س له کوردستان
نایه‌وێت له‌م ڕیزه‌دا بووه‌ستێت با ده‌نگ
به‌رزبکاته‌وه. ساله موزه‌لی‌و هه‌موو
تاوانکارانی ژنکوژ ده‌بێت بخرێنه کونجی
زیندانه‌کانه‌وه. ئازادیخوازان‌و به
تایبه‌ت هه‌ڵسوڕاوانی جووڵانه‌وه‌ی ژنان
ده‌بێت که‌مپینی گه‌وره‌و هه‌مه‌لایه‌نه له
دژی ئه‌م ڕیسوایی‌یه‌ی یه‌کێتی ساز بده‌ن.
ده‌بێت هه‌موو دنیا له سیاسه‌ت‌و کرده‌وه‌ی
کۆنه‌په‌رستانه‌ی یه‌کێتی‌و پارتی ده‌رهه‌ق
به ژنان ئاگادار بکه‌نه‌وه‌و هه‌موو
ئه‌وانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته عه‌شیره‌تیانه
به مۆدێرن‌و دیموکرات‌و ئازاد ناو ده‌به‌ن
شه‌رمه‌زار بکه‌ن. |