یه‌کێک له ئه‌و سونه‌تانه‌ی
که کۆمۆنیسته‌کان و چه‌پ
و
بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی پێ ده‌ناسریته‌وه
8ی مارسه که ڕۆژی هاتنه
مه‌یدانی ژنان و پیاوانی یه‌کسانی خوازه
به‌رانبه‌ر به زوڵمی پیاو سالاری و
نایه‌کسانی یه‌کدا که له کۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داریدا
هه‌یه
به‌رانبه‌ر ژنان.
له‌وه‌تی بزوتنه‌وی کریکاری
خاوه‌نی حیزبی خۆی بووه
و ڕێکخراو بووه
ئه‌م ڕۆژه به‌رزڕاگیراوه‌و
کراوه‌ته سونبڵی خۆڕێکخستن و ڕۆژی
ناڕه‌زایه‌تی به‌دژی سته‌میک که له‌سه‌ر ژنان
هه‌یه.
ئه‌م یاده ساڵانێک بوو له
عێراق و ناوچه‌که کز بوو بوو وه حیزبه
شیوعیه‌کانی
سه‌ر به‌که‌مپی ڕوسی پشتگوێ‌یان
خستبوو
به‌ڵآم به دروست بوونی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
و
کۆمۆنیزمی کرێکاری و ئه‌م ڕۆژه جاریکی تر
زیندوکرایه‌وه و بووه
میوانی ماڵ و گروپه کرێکاری
و خانه‌وه‌ده‌کانیان ، کۆمۆنیسته‌کانی عێراقیش
له زه‌مانی ڕژێمی عێراقدا
ئه‌گه‌ر به نهێنی و له‌ماڵه‌وه‌ش
بوایه و
ته‌نها مۆمێک و کێکێکیشان دروست بکردایه ئه‌م
یاده‌یان ده‌کرده‌وه، به‌دوای خڕۆشانی
ئازاریشدا له 1991 له‌کوردستان سه‌ره‌تا
گروپه
چه‌په‌کان و دواتریش حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عێراق
ئه‌م سونه‌ته‌یان زۆر به‌هێزکرد و ده‌یان
هه‌زارکه‌سیان له ده‌وری ئه‌م یاده
کۆکرده‌وه
ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ژناشیش
پێشه‌وایی یه‌م حه‌ره‌که‌ته بوو ته‌نانه‌ت
زۆر جار له‌به‌ر به هێزی
8ی مارس
حیزبه قه‌ومی و ئیسلامیه‌کانیش ناچار ده‌بون
که ئه‌م یاده بکه‌نه‌وه به‌ڵام ته‌نها بۆ
خۆڵ له‌چاو کردنی خه‌ڵک.
ئه‌م شێوازه خه‌باتگێڕه‌ی
کۆمۆنیسته‌کان توانی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو
بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی به‌رێته‌پێس و
بیکاته دۆزێکی گه‌رموگوڕی باس و خواسی خه‌ڵک.
پاش روخانی حکومه‌تی عێراق و
دامه‌زراندنی ڕێکخڕاوی ئازادی ژن له به‌غداو
شاره‌کانی تری عێراق به‌هه‌مان شێوه ئه‌م
یاده و یاده‌کانی تری بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و
یه‌کسانی و خوازی کرایه‌وه.
له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی
حکومه‌تی عێراق و هاتنی ئه‌مریکا که
ئیسلامیه‌کیان جڵه‌ویان گرته ده‌ست له عێراق
به تایبه‌تی شیعه‌کان ویستیان ئه‌م
ڕۆژه‌گه‌وره‌یه‌ی ژنان بگۆرن و بیکه‌نه
یادیکی دینی که نه‌له‌دورو نه له‌نزیکه‌وه
په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌ی ژنانه‌وه نیه
به‌ڵام هه‌ر به بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م
هه‌وا‌ڵه ڕێکخراوی ئازادی ژنان له‌عێراق و
ته‌واوی ڕێکخراو که‌سانی مه‌ده‌نی و یه‌کسانی
خواز هاتنه سه‌ر جاده‌کان وئایه‌توڵه‌کانیان
ناچار کرد که له‌و بڕیاره‌یان بکشێنه‌وه.
هێڕش بۆ سه‌ر ژنان بزوتنه‌وه‌ی
یه‌کسانیخوازی کۆتای نه‌هاتوه‌وه
به‌رده‌وامه، ئیسلامیه‌کان و قه‌ومیه‌کان
له ده‌ستوره‌کانیاندا هیچ ئاماژه‌یه‌کی
ئه‌وتۆ به‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌کردوه وه
هه‌رکات بتوانن ئه‌م ده‌سکه‌وته له ژنان
ده‌سێننه‌وه، چه‌قۆکێشه‌کانی ئیسلامی سیاسی
له ماوه‌ی سێ ساڵدا سه‌لماندیان ئه‌گه‌ر
ده‌ستیان بڕوات ئه‌وه ئه‌وکاره ده‌که‌ن که
کردویانه له کوشتن و سه‌ڕبڕین بۆ یه
ده‌بێ ئه‌م هه‌شتی مارسه وه‌ڵامێکی توند تر
بێت به ئیسلامی سیاسی و هاوشێوه‌کانیان تا
زاتی ئه‌وه نه‌که‌ن بیر له‌وه بکه‌نه‌وه
که مافی ژنان ویاده‌کانیان زه‌وت بکه‌ن.
به‌ره‌و 8ی مارسێکی
سه‌رکه‌وتوو شکۆدار.
07/02/2006 |
|