|
مه‌ریوان هه‌ڵبه‌جه‌یی که نوسه‌رێکی ئازا‌و
چاونه‌ترسه له سه‌ر سێکس و ژن له ئیسلامدا
له کوردستان کتێبێکی نوسیوه له‌ڕو‌ی
ناوه‌ڕۆکه‌وه له‌وه‌ی عبدوالخاڵق معروف
ده‌چێ، چه‌ند ڕۆژه ئیسلامی سیاسی له
کوردستان که‌وتنه‌ته شمشێر بادان به دژی
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی
لێده‌که‌ن و مه‌لاکانیان له
مزگه‌وته‌کانه‌وه فتوا بڵاوه
ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌مه‌و ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردسان
تا ئه‌مرۆ بێده‌نگه و خه‌به‌رێک له پارستنی
گیانی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی نیه.
ئازادیخوازان، لاوان و هێزه چه‌پ و
کۆمۆنیسته‌کان، خه‌ڵکی مه‌ده‌نی مه‌هێلن ئه
چرایه‌ش بکوژێته‌وه ، مه‌هێلن مه‌ریوانیش
وه‌ک فه‌ره‌ج فۆده‌و مه‌هدی عامل و حسێن مروه
عبدوالخالق بکوژرێ، تا مه‌ریوانێک پێ ده‌گا
زۆری ده‌وێ.
ده‌نگ هه‌ڵبڕن و مه‌هێلن تاریکی میوانی
کوردستان ماڵه‌کانتان بێت.
کوژرانی مه‌ریوان کوژرانی ئازادی
ڕاده‌ربڕینه،کوژرانی زانسته، کوژرانی ئه‌و
ده‌نگه‌یه که توانیوه‌تی بچێته گژ
هه‌مه‌جیه‌تی ئیسلامیه‌دا که ده‌یه‌وێ به‌زۆر
و نه‌ڕه‌وا خه‌ڵک به‌چۆکدا بێنن .
ده‌بێ نوسه‌رانی کوردستان ده‌نگیان بخه‌نه
پاڵ ده‌نگی ئه‌و نوسه‌ره چاو نه‌ترسه و
قه‌ڵه‌مه‌که‌ی بپاریزن.
فریودانی خه‌ڵک و هاندانیان به‌دژی نوسه‌ران و
کۆمۆنیسته‌کان و خه‌ڵکی ئازادیخواز
کارنامه‌ی ڕه‌ش و هه‌مه ڕۆژه‌یه و
ده‌یانه‌وێ که له ڕێگایی مزگه‌وتاکانه‌وه
ده‌یکه‌ن و توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زانستی هێج
تێزێکیان نییه و ده‌یانه‌وێ به‌کوشتن و فتوا
به‌ر به‌و ڕاستیه بگرن که ئاینه‌که‌یان
به‌رگه‌ی ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه‌سازی ناگرن.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وه‌ک ده‌سه‌ڵاتیک
به‌رپرسه له گیانی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یدا.
بژی ئه‌و قه‌ڵه‌مه نه‌ترسانه‌ی که ده‌چنه
چاوی تاریکیدا و په‌رده له ڕوی ڕاستی
هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و ده‌بنه ڕه‌مزی ئازادی
ڕاده‌ربرین و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
ئه‌وه بزانه که ته‌نیا نیت.
05/02/2006 |