|
سیروان ئه‌مین
شۆڕشی گه‌نج
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی
خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م جاره‌ی خه‌ڵکی
شاره‌کانی کوردستان ئه‌وه بوو که زۆربه‌ی
خۆپیشانده‌ران گه‌نج بوون و ته‌نانه‌ت ژیر 18
سالیش بوون، واته له گه‌ڵ هاتنی ده‌سه‌ڵاتی
یه‌کێتی و پارتیدا گه‌وره‌بوون، جیلی
سه‌رده‌می حکومڕانی ناسیونالیستی کوردبوون،
به واتایه‌کی تر له نێو گه‌نجاندا حکومه‌ت
هیج پایه‌یه‌کی کۆمه‌ڵاتی نیه‌و لاوانی
کوردستان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان خۆش ناوێت،
هه‌رده‌سه‌ڵاتێکیش لاوان که توێژیکی خوێن
گه‌رم و شارستانین خۆشیان نه‌وێت واته
ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ و کۆنه‌په‌رسته
نه‌حه‌قیشیان نیه چونکه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
سه‌ره‌ڕایی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌ت
گوزاریه‌کان هیچێک له خۆشگوزه‌رانیان بۆ
لاوان دابین نه‌کردوه شایانی باس بێت.
هاوئاهه‌نگی شاره‌کان
یه‌که‌م جاره له کوردستان شه‌پۆلی
ناڕه‌زایه‌تیه‌کان هاوکات له هه‌موو شاره‌کان
پێکه‌وه به‌رپا ده‌کرێت که هه‌م مایه‌ی
دڵخۆشیه و هاوکاریه‌کی گه‌وره‌یه و
ئیمکانی ئه‌وه‌ی هه‌یه که خۆپیشاندانه‌کان
سه‌رتاسه‌ری و ڕێکخراو بکرێنه‌وه و
په‌یوه‌ندیه‌ک له نێوانیاندا دروست بێت تا
ده‌سه‌ڵات نه‌توانێ به ئاسانی ئیحتوا و
سه‌رکوتی بکات.
هاوپشتی خه‌ڵک
جێگای ئاماژه‌یه که خۆپیشاندانه‌کان جێگای
پشتیوانی خه‌ڵکی کوردستان و کورده‌کانی
دانیشتوی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون و ده‌ستیان
دایه که‌مپین به دژی کوشتنی ئاریان مه‌حمود
و ئازاد کردنی خۆپیشانده‌ره‌زیندانیه‌کان.
له‌و پشتیوانیانه
کۆمه‌ڵێک نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسی که‌لار
کۆمه‌ڵێک ڕۆژنامه‌نووسی ده‌ربه‌ندیخان
41 محامی له سلیمانی خۆ به‌خ|شانه ده‌ڵێن
به‌رگری له خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ین
زۆریک له خاوه‌ن سایته‌کان و کورده‌کانی
ئه‌وروپا
ده‌سته‌کانی داکۆکی له خه‌ڵکی کوردستان
/سلێمانی –که‌رکوک
کۆمه‌ڵه‌ی به‌مه‌ده‌نی کردنی که‌لار.
تاکو دێ ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به‌رفروان
ده‌بنه‌وه، هه‌ر ئێستا له چه‌ند وڵات
که‌مپینی دیفاع له خواسته‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان خه‌ریکی خۆ دروست کردنن له
ئه‌وروپاو که‌نه‌داو ئوسترالیا.
ڕۆڵی ته‌کنۆلۆجیا و ڕاگه‌یاندن له
خۆپیشانه‌کاندا
ڕه‌نگه یه‌که‌م جار بێت له کوردستان که
ئه‌وه‌نده په‌یامنێر و ته‌له‌فیزۆن و ڕادیۆ و
ڕۆژنامه ئه‌له‌کترۆنیه‌کان ئاماده‌ی مه‌یدانی
نێو خۆپیشاندانه‌کان بوو بێتن که
ده‌سه‌ڵاتدارانی توشی په‌شۆکان و ته‌نگه
نه‌فه‌سی کردبێت و به‌شێکی زۆریشی له‌و
په‌یامنێرانه عه‌زێت و زیندانی کردبێت.
ڕه‌نگه یه‌که‌م جار بێت که به‌و شێوه‌یه
ڕوداوه‌کان سات به سات و چرکه به‌چرکه
گوێزرابێته‌وه بۆ سه‌ر سایت و
ته‌له‌فیزۆنه‌کان که‌وای کرد ته‌واوی خه‌ڵک
ئاگاداری ورده‌کاریه‌کانی خۆپیشاندانه‌کان بن
ته‌نانه‌ت له ناو زیندانه‌کانیشه‌وه.
هه‌روه‌ها ته‌لێفۆن وماسنجه‌ر و ده‌ورێکی
باڵایان هه‌بوو له ئاگادار کردنه‌وه و
به‌یه‌ک گرێدانه‌وه‌ی ناوه‌و ده‌ره‌وه بۆ
هه‌واڵ گه‌یاندن و پالتۆکیش شه‌وانه رۆژ
خه‌ریکی گواستنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و
باسکردنی خۆپیشاندانه‌کان بوو بۆ کورده‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات که زۆر کاریگه‌ری دانا بۆ
پشتیوانی له خه‌ڵکی وه‌ک ده‌نگ هاتوو.
شه‌ڕه‌به‌رد
شه‌ڕه‌به‌رد یه‌کێکی تر له‌و
تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خۆپیشاندانه‌کان بوو که
هه‌ردولا ده‌سه‌ڵات و خۆپشانده‌ران په‌نایان
بۆ ده‌برد ، خۆپیشانده‌ران بۆ ڕشتنی جامی ڕق
توڕه‌یی خۆیان له دژی گه‌نده‌ڵی نه‌بوونی
پیداویستیه‌کانی ژیان له به‌رد ڕه‌قتریان
نه‌دۆزیه‌وه که بیکێشن به‌ڕوی ده‌سه‌ڵاتدا
وه ئاسایشیش زۆر جار له ترسی ناڕه‌زایه‌تی
خه‌ڵک نه‌یده‌وێرا که چه‌ک به‌کار بهێنن به
تایبه‌ت که ده‌زگای ڕاگه‌یاندن به سه‌ر
سه‌ریانه‌وه بوون.
پۆلیسی نهێنی و شه‌و چونه سه‌رماڵان
ده‌سه‌ڵات وچه‌کداره‌کانی ئاسایش و پۆلیس له
زۆر ڕاگه‌یانده‌کانیاندا بۆ ده‌سگاکانی
ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێن گوایه خه‌ڵکمان له‌به‌ر
ئه‌وه ده‌ستگیر کردوه چونکه ئاژاوه
ده‌نێنه‌نه‌وه و په‌لاماری شوێنه
حکومیه‌کان ده‌ده‌ن به‌ڵام له که‌لار،
باوه‌نور، ده‌ربه‌ندیخان و سلێمانیش پێش
ده‌سپێکردنی خۆپیشاندانه‌کان ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵه‌ی به مه‌ده‌نی کردنی که‌لار و دسته‌ی
داکۆکیان بێ سه‌ر و شوێن کرد ئه‌مه‌ش
ده‌سه‌ڵات ده‌خاته درۆوه له هه‌مووش ترسناک
تر به‌شه‌و چوونه سه‌رماڵان بوو که ته‌نیا
له حکومه‌تێکی وه‌ک به‌عس ده‌وه‌شێته‌وه.
مه‌سه‌له‌یه‌کی تر پۆلیسی نهێنی بوو یان شتێکی
له‌و جۆره ک به له خۆپیشاندانه‌کانی
سلێمانی به زه‌قی ده‌رکه‌وت، خه‌ڵکانێک
به‌جلی مه‌ده‌نیه‌وه خۆیان خزانه ناو
خه‌ڵکه‌وه‌و به کامێرا ره‌سمی خه‌ڵکیان
ده‌گرت و دواتریش که‌وتنه ده‌ستگیر کردنی
زیاتر له 60 که‌س و شکاندن و تێکدانی کامێرای
په‌یامنێران و ده‌ستبه‌سه‌رکردنیان.
به‌کار هێنانی توندوتیژی
هێزه‌کانی ئاسایش و چه‌کداره نهێنی و
ئاشکرا‌کانی ده‌سه‌ڵات و یه‌کێتی زۆر ڕه‌ق و
دوژمنکارانه که‌وتنه وێزه‌ی خه‌ڵک و
سه‌ره‌نجامیش برینداری زۆر و کوژراوی
لێکه‌وته‌وه و زیاتر له 200 که‌س ره‌وانه‌ی
زیندانه‌کانی ده‌سه‌ڵات کراون.
هه‌روه‌ها بۆ یه‌که‌م جار ناوی سجنی
((کــــــــانی گۆمه) که‌وته ناوانه‌وه و
وه‌ک مه‌ڵبه‌ندیکی کۆکردنه‌وه‌ی زیندانی ناوی
ده‌رکرد .
هه‌ڵوێستی حیزبه‌کان
حیزبه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات له دوو
به‌یاننامه‌ی جیادا له گه‌ڵ یه‌کێتی
دانه‌یه‌کیان له سلێمانی و ئه‌وی تر له
که‌لار و داوایان کرد خه‌ڵک عاقل بن و
به‌قسه‌ی حکومه‌تی خۆیان بکه‌ن وه
شه‌رمنانه‌ش هه‌ڵس وکه‌وتی ئاسایشیان مه‌حکوم
کرد.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری تاکه حیزب بوو که
به ئاشکراو بێ په‌رده به 10 به‌یاننامه‌وه
پشتیوانی له خه‌ڵکی وه‌ده‌نگ هاتوو کرد‌و و
به‌کرده‌وه‌ش کادر و ئه‌ندامه‌کانی له ڕیزی
پێشه‌وه‌ی خۆپیشه‌نده‌ران بوون و
ئه‌ندامه‌کانی به‌ر شاڵاوه‌کانی پۆلیسی نهینی
که‌وتن وه‌ک زمناکۆ عه‌زیز ئه‌ندامی
مه‌کته‌بی سیاسی حیزب وه کاژاو جه‌ماڵ
ئه‌ندامئ کۆمیته ڕابه‌ری و به‌رزان حه‌مه
فه‌ره‌ج مه‌سولی کۆمیته‌ی که‌لار و 13 که‌س
له کادیره‌کانیان له سلێمانی و شاره‌کانی
تر.
گیراوه‌کان به پێی ڕۆژنامه‌و خه‌ڵک و
شآیه‌تحاڵه‌کان
ده‌ربه‌ندیخان 100 که‌س ، سلێمانی 66 که‌س،
چه‌مچه‌ماڵ 36 که‌س، که‌لار 100 که‌س، کفری 17
که‌س، باوه‌نوور 8 که‌س، وه زۆربه‌یان بۆ
به‌ندیخانه‌ی کانی گۆمه ڕاگوێزراون و
ده‌درێنه دادگاش، زۆربه‌شیان ته‌مه‌نیان له
خوار 18 ساڵه‌وه‌یه.
تا ئێستاش ڕاوه‌دونان و چونه سه‌رماڵان
به‌رده‌وامه،
برینداره‌کان 15 له که‌لار 14 ده‌ربه‌ندیخان
و 3 له چه‌مچه‌ماڵ و یه‌ک له سلێمانی وه
ئاریان مه‌حمود به‌داخه‌وه له که‌لار له
به‌ر سه‌ختی برینه‌که‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ هه‌ندێک له گیراوه‌کان ئازاد کراون
به‌ڵام زۆربه‌یان تا کاتی ئه‌م نووسینه له
زیندانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سلێمانیدان.
سه‌ره‌نجام
داواکانی خه‌ڵک بۆ سوته‌مه‌نی و کاره‌با ڕه‌وا
بوون و که‌س ناتوانی نکۆڵی لێبکات به
ده‌سه‌ڵات دارانیشه‌وه.
سه‌رکوتکردنی خه‌ڵک له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه
زۆر بێ پاساو بوو وه قڵشێکی گه‌وره‌ی خسته
نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاته‌وه به تایبه‌تی
توێژی لاوان.
سه‌ره‌ڕایی بوونی دوو ڕێکخراو وه ده‌سته‌ی
داکۆکی له داخوازیه‌کانی خه‌ڵک له شاره‌کانی
که‌رکوک و سلێمانی و کۆمه‌ڵه‌ی به
مه‌ده‌کردنی که‌لار به‌ڵام ڕه‌وتی
ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به پێی پێویست ڕێکخراو
نه‌بوو وه به شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک و
سیستماتیک ڕابه‌رانی خه‌ڵک ئاگاداری یه‌کتری
نه‌بوون.
سه‌ڕایی ئه‌مانه‌ش ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ئه
گورزه بوو که له بن گوێی ده‌سه‌ڵات دراو
که‌تنه خۆ بۆ به‌ڵێندان و لیژان دروست کردن
بۆ به‌ده‌م چونه‌وه‌ی داخوازیه‌کانی
خه‌ڵکه‌وه که پێشتر هه‌میشه پشتگوێ ده‌خرا.
ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر چاوی خه‌ڵکی
کرده‌وه و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی ده‌رخست وه
وای کرد که خه‌ڵک ترسی له هه‌ڕه‌شه‌و
گوڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات بشکێ و به هیج فریو
نه‌خۆن.
له گشت گیریه‌کدا ده‌توانین بڵێنن که
خۆپیشاندانه‌کان ده‌رگایه‌کی گه‌وره‌ی به‌ڕوی
خه‌ڵکدا کرده‌وه بۆ ڕا ده‌ربرین و ڕۆیشتن
به‌ره‌و
کۆمه‌ڵگایه‌کی
سکۆلار
که
بتوانێ مافی هاوڵاتیبوون به‌ڕه‌سمی بناسریت .
به دڵنیایه‌وه ئه‌م سوڕه‌ی خۆپیشاندان
ده‌بیته خاڵی وه‌رچه‌رخانی بزوتنه
جه‌ماوه‌ریه‌کان له کوردستان و
ته‌جروبه‌یه‌ک بۆ خرۆشانه‌کانی داهاتوی خه‌ڵک
به دژی گه‌نده‌ڵی و نا عه‌داله‌تیه‌ک که
هه‌یه له کۆمه‌ڵگادا.
14/08/2006 |