|
سیروان ئه‌مین
له قه‌یران و شه‌ڕ و برسیتی ئه‌واندا
بۆ که‌ڵه‌که‌ی سوود و قازانج
ویستیان ژیان له ڕوباڕی خوێن هه‌ڵکێشن
ویستیان مرۆڤ کاڵایه‌ک بێ و بیفرۆشن
ویستیان زارمان ببه‌ستنه‌وه
ده‌سته‌کانمان شه‌ته‌ک ده‌ن و
شوناسنامه‌ی چینایه‌تی و ماندووبونمان
بسڕنه‌وه .
*** *** ***
له‌به‌رانبه‌ر که‌لله‌شه‌قی و چه‌وسێنه‌رانی
ئینساندا
کوره‌ی خه‌بات گڵپه‌ی ده‌سه‌ند
باڵای شۆڕش گه‌وره ده‌بوو
تابڵندگۆی ده‌نگی به‌رزی به‌ڵشۆویزم
له نێو سه‌نگه‌ری سووره‌وه وتی نه‌خێر !
ئیتر، نه‌عره‌ته‌ی "نا" ده‌ستی خسته
بیناقاقای دێوه‌زمه‌ی له خۆبایی و
له زستان و به‌سته‌ڵۆکی ئۆکتۆبه‌ردا
ڕۆژیان خسته‌وه سه‌رزه‌وی
*** *** ***
ماڵه شێداره‌کان گه‌رم بوونه‌وه
گوڵه مۆره‌کان خه‌نی بوون
بزه بۆ لێو گه‌ڕایه‌وه و ئاره‌زوه‌کان
چرۆیان کرد
له شه‌ڕ ئاشتیان دروست کرد
له تزاری سوسیالیزم
له ئینسان کرێکار و
له سروشتیش ژیان
*** *** ***
وا چه‌ند ساڵه
ئۆکتۆبه‌ر ئیلهام ده‌به‌خشێ
لینین ڕه‌م‌زی جه‌ساره‌ته‌و پێمان ده‌ڵێ
که هه‌ر چینی کرێکاره
وا ده‌توانێ خۆشبه‌ختی بۆ مرۆڤ بێنێ
ئازادی له یه‌خه‌ی ئه‌وبا
که هه‌ر چینی ڕیزبه‌ستووی کاراو وشیاره
ئاخرین شه‌ڕ دژی سته‌م به‌رپا ده‌کا
که هه‌ر ئه‌وه
نه‌زمی گه‌نده‌ڵی سه‌رمایه له نێو ده‌باو
سوسیالیزم به‌دی دێنێ. |