|
هه‌ڕه‌شه‌کانی نوێنه‌ری یه‌کیتی نیشتمانی
کورردستان و جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ گه‌رمیان و
کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئاسایش و پۆلیسه،
هه‌روه‌ها چونه سه‌رماڵان و ده‌ستگیرکردنی
قوتابیان و ئه‌ندامانی ڕێکخراوه
مه‌ده‌نیه‌کان و پڕکردنه‌وه‌ی پاکانه پێیان
ته‌نها و ته‌نها یه‌ک شتمان بیرده‌خاته‌وه
ئه‌ویش دکتاتۆریه‌ته که ساڵانیک خه‌ڵی
کوردستان و عێراق و به‌ده‌ستیه‌وه زۆریان
چه‌شت.
ته‌واوی هه‌ڵس و که‌وته‌کانی یه‌کیتی نیشتمانی
ئه‌م دوایانه به‌دژی خه‌ڵک ئه‌وه‌مان بۆ
ده‌سه‌لمێنی که خه‌ڵک ده‌ستیان له یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان شۆریوه و ده‌یانه‌وێ
له‌ڕێگای ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندانه‌وه
داوای مافه سه‌ره‌تایه‌کانی خۆیان بکه‌ن،
یه‌کیتی نیشتمانیش لای خۆیه‌وه ده‌ستی له
خه‌ڵک شۆریوه و بۆ بێده‌نگ کردنیان په‌نا
ده‌باته به‌ر ئاسایش و پۆلیس و گرتن
وڕاوه‌دونان به‌شه‌و ده‌ستگیر کردنیان.
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌یان که‌س له
هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌مچه‌ماڵ و ڕزگاری و که‌لار و
سلێمانی ده‌ستگیر کراوه له لایه‌ن
ده‌سگاکانی ئاسایشه‌و له‌وانه د.فایق گولپی
سه‌رۆکی پارتی چاره سه‌ر، وه‌ستا حوسین کادری
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و زمناکۆ عزیز له
مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
هه‌روه‌ها بێستون ژاڵه‌ی و ئیره‌ج حه‌مه
شه‌ریف ئه‌مانه جگه له چاوسورکردنه‌وه‌کانی
ئاسایش له ڕۆژنامه نوسانی ناوچه‌که که
نابێ هیچ هه‌واڵێک بڵاو بکه‌نه‌وه.
ئه‌م ئاڵوگۆڕانه که شاره‌کانی کوردستان به
خۆوه‌ده‌یبینێ له هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵک به
گشتی وه به‌تایبه‌تی پاشماوه‌کانی
هه‌ڵبه‌بجه‌وه ئه‌نفال که یه‌کێتی زه‌مانێک
به‌کوشتی ده‌دان و زه‌خیره‌یه‌ک بوو له‌شه‌ڕی
ناوخۆدا ده‌لاقه‌یه‌کی گه‌وره‌ی نێوان خه‌ڵک و
ده‌سه‌ڵاته‌وه ئێستا سه‌روسیمای
بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوان له
ئاسۆدا دیاره.
ئه‌م بزوتنه‌وه سه‌ڕه‌ڕایی خۆرسکی و په‌رش و
بڵاویه‌ک هه‌یه‌تی به‌ڵام توڕه وتیژ که
ته‌واوی ئیدعاکانی ده‌سه‌ڵات ڕه‌ت
ده‌کاته‌وه هیچ شتێک کپی ناکاته‌وه.
به‌چاوی خۆمان بینیمان چۆن ئه‌م خرۆشانانه
ده‌سه‌ڵاتیان هێنایه چۆکا و وایان لێکرد که
ته‌واوی هه‌وڵه‌کانی خۆی بخاته گڕ له
کۆمیته‌کانیه‌وه تاوه‌زیر له زانیاری
ئاسایشه‌وه تا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستشکاندن و له
خوێن هه‌ڵکێشانی خۆپیشاندانه‌کان و تا
ده‌گاته دابه‌ش کردنی مه‌کره‌مه‌و زه‌وی و
گرتنی ده‌یان پاس بۆ خوێنکارانی چه‌مچه‌ماڵ بۆ
دورخستنه‌وه‌یان له ڕۆژی ئه‌نفالدا له
شاره‌کان.
ڕێکخستن و ڕابه‌ریه‌تی کردنی ئه‌م
ناڕه‌زایه‌تیانه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک و
دور له ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و حیزبه
ئیسلامیه‌کان کاری هه‌ر ئه‌مڕۆی چه‌پ و
کۆمه‌نیسته‌کانه تا ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به
ئاقاری دروستدا ببرێت و داواکاریه کان
له‌مه‌ڕ چاکردنی ژیانی خه‌ڵک فه‌راهه‌م بکات
له ئه‌نجامدا.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان خۆیشی ده‌زانێ که
گرتن و ئاخنینی زیندانه‌کانی له چه‌پ و
ئازادیخوازان و هه‌ڕه‌شه‌و‌گوڕه‌شه‌کانی
کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نابێت به‌ڵام یه‌کێتی بۆ
خه‌ڵک له‌وه باشتری پێ نیه.
17/04/2006 |