|
ئێوه
نامرن
ئیوه لێره‌ن
له نێو بیلبیله‌ی چاوان و
له شاده‌ماری خۆینمانان
له نێو حه‌ز و له سێبه‌ری ئاواتمانان
ئیوه پێشه‌نگی کاروانن
بۆ مه‌نزڵگای خۆر ده‌چن و
ئێمه‌ش شوێن پێتان هه‌ڵده‌گرین
هه‌تا ئه‌مرین.
ئیوه لێره‌ن
له نێو دڵی ئیعتراز و تێکهه‌ڵچونی
ڕۆژانمانان
له به‌ر سه‌رماو و
له به‌ر گه‌رما و هه‌ڵقرچانی تاوه‌سانان
ئێوه نامرن
ئیوه لێره‌ن له ژێر خێمه‌ی ئاواره‌کانی
که‌رکوک و
ئه‌نفاله‌کانی گه‌رمیان و
مه‌جبور ئاواکانی شاران
له‌عه‌ره‌قه‌ی نێو چاوانی ده‌ست فرۆش و
چه‌مانه‌وه‌ی پشتمانان
له برینی شه‌قار شه‌قاری ده‌ستمانان
هه‌موو شه‌وێ له سه‌ر چاومان ڕاتان ده‌گرین
تا ده‌خه‌وین
ئیوه لێره‌ن
له قه‌ڵه‌وڵی تفه‌نگ و
له سه‌نگه‌ر و
له‌ئێشکی شه‌وانمانان
له نیو بروسکی ئه‌ستێره و له گه‌ڵ
کازێوه‌ی به‌یانان
ئێوه ووشه‌ن
ئیوه ڕسته‌ن له کتێبی مانێڤێست و که‌پیتاڵان
ئیوه لێره‌ن و نامرن
ئیوه سرودی ئازادی به گوێمانا ده‌چرپێنن
ئێمه‌ش هه‌موومان پیکه‌وه ده‌یڵینه‌وه
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی حه‌زه‌کانتان ده‌بنه‌چرای
ڕۆشنی به‌ر هه‌نگاومان
تائه‌و رۆژه‌ی سه‌ری هه‌رچی که له پوچ و
هه‌رچی و په‌رچی دونیا هه‌یه ده‌پێته
په‌یژه‌ی سه‌رکه‌وتن
ئیوه نامرن
له مردنیش به‌هێزترن
چونکه ئیمه چه‌که‌کانتان ده‌که‌ینه شان
ڕێبازه‌که‌تان هه‌ڵده‌گرین وه‌ک و خۆتان
ئه‌وانه‌ش وا پێیان وایه ئه‌مرن
به‌ر تیشکی خۆر
به بێژنگی هه‌زار ساڵه‌ی داڕه‌زیوی دڕیو
ده‌گرن!!!
ئایاری 98 |