|
سیروان ئه‌مین
جۆرج بۆشی سه‌رۆکی ئه‌مریکا له کاتی
قسه‌کردنیدا بۆ هه‌ندێ له ئه‌فسه‌ر و
سه‌ربازانی ئه‌مریکا ئوسامه بن لادنی
تیرۆریستی به لینین و هیتلر شوبهاند و وتی
وه‌ک و یه‌ک تیرۆریست و ترسناکن، هه‌ر وه‌ها
وتی هه‌رچه‌ند خه‌ڵک ئێستا نوسینه‌کانی لینین
و هتله‌رییان له بیر کردوه به‌ڵام باجێکی
گه‌وره‌یان دا، هه‌ر بۆیه ده‌بێ خه‌ڵک هه‌مان
شت له گه‌ڵ بن لادن نه‌کات وه‌ک له گه‌ڵ
ئه‌وان کردیان.
شایانی باسه قسه‌کانی جۆرج بۆش رۆژی سێ
شه‌ممه‌ی 9.5 بوو که ده‌یکرده یه‌ک ڕۆژ
دوای جه‌ژنی کرێکارانی ئه‌مریکا.
جا هه‌ر به‌ڕاست قسه‌که‌ی جۆرج بۆشی سه‌رۆکی
ئه‌مریکا وایه، ئایا لینین تیرۆریسته و
جۆرج بۆش تیرۆریست نیه؟؟
له په‌نجاکان قسه‌یه‌ک هه‌بوو هه‌میشه
ده‌یان وته‌وه((ئه‌گه‌ر ماسیه‌ک له ئاودا
بخنکێ ئه‌وه ده‌ستی ئیستعماری تێدایه))ئاخر
ئێستا و په‌نجا ساڵیش ده‌بێت چ منداڵێک کوژرا،
چ ماڵێک سوتا، چ شه‌رێک به‌رپا بوو ته‌نانه‌ت
له دوورترین کونج و که‌له‌به‌ره‌کانی دونیا
له سایگۆن و ڤێتنامه‌وه بگره تا
ئه‌فغانستان وعێراق، له ئه‌ندۆنیزیاوه بگره
تا په‌نه‌ما که نه‌ک هه‌ر ده‌ستی ئه‌مریکای
تیدابێ له ژیره‌وه به‌ڵکو ڕاسته‌و خۆ
به‌چه‌کی ئه‌مریکی و به ده‌ستی
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکا نه‌کرابێ؟
که‌س هه‌یه نه‌زانێ ئه‌مریکا یه‌که‌م وڵات
بوو له دونیادا چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی به‌کار هێنا
به دژی یابان و 70 هه‌زار که‌سی له چه‌ند
چرکه‌یه‌کدا سوتاند.
که‌س هه‌یه سیاسه‌تی خاک سوتاندی ئه‌مریکای
له ڤێتنام بیر بچێته‌وه؟
ئایا بڵێی که‌س ئابڕوچونوکانی سایگۆنی
ئه‌مریکای بیر چوو بیت؟
ئایا که هێڕشی دورگه‌ی به‌رازه‌کانی کوبای
بیر چووه که ئه‌مریکا هێڕشی کرده سه‌ر
وڵاتی کوبا و فه‌شه‌لی هێنا؟
ئایا که‌س هێرشی ئه‌مریکای بۆسه‌ر په‌ناما و
ده‌ستگیر کردنی سه‌رۆکه‌که‌ی له ساڵی 1993
بیرچووه‌ته‌وه؟
ئایا که‌س هێڕشی ئه‌مریکای بۆسه‌ر ئه‌فغانستان
و عێراق بیر ده‌چێت که تائێستا به‌رده‌وامه؟
ئایا که‌س هه‌یه له کاره‌کانی پیسترین
ده‌سگای هه‌واڵگری دونیا (سی ئای ئه‌ی)
ئاگادار نه‌بێ نه‌زانی چیان کردوه به خه‌ڵکی
هه‌موو دونیا؟
ئایا که‌س هه‌یه گه‌مارۆی ئابوری سه‌ر
منداڵانی کوبا نه‌زانێ له لایه‌ن ئه‌مریکاوه
بۆ ماوه‌ی 36 ساڵ و به‌رده‌وامیشه تا
ئێستا،ئایا که‌س هه‌یه ئاگاداری گه‌مارۆی 10
ساڵی سه‌ر ژن و پیر و منداڵانی لیبیا نه
بووبێ، هه‌روها گه‌مارۆی ئابوری سه‌ر عێراق
بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ ئه‌مانه‌ش ته‌نها له‌به‌ر
به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا و دژایه‌تی ئه‌و له
گه‌ڵ سه‌رۆک ده‌سه‌ڵاته‌کانیاندا بووه‌و هیچی
تر؟
ئایا که‌س ئه‌وه نازانێ که ئه‌مریکا بۆ پێش
گرتن به به‌رین بونه‌وه‌ی شه‌پۆله‌کانی
کۆمۆنیزم بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ یارمه‌تی
کۆنه‌به‌رسترین ڕژێمه کۆنه په‌رسته‌کانی
دونیای دا‌و ده‌یان هه‌زار که‌سیان له
زینانه‌کا کوشت؟
دواپرسیار ئایه ئه‌وه ئه‌مریکا نه‌بوو
ئوسامه بن لادن و تاڵیبان و ئیسلامیه‌کانی
میسر و وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌روه‌رده کرد به
چه‌ک و پاره‌و مامۆستاکانی سی ئای ئه‌ی؟
ئێستا جۆرج بۆش هاتووه ڕیبه‌ری شۆڕشی
چه‌وساوه‌کانی دونیا هاوڕێ لینین به تیرۆریست
له قه‌ڵه‌م ده‌دا که تا ئێستاش به‌مردویی
له گۆڕه‌پانی سووردا سه‌ڕایی هه‌وڵی
به‌کرێگیراوه‌کانی بۆش و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا
خه‌ڵک ڕێگه ناده‌ن جه‌سته‌ی مۆمیا کراوی
لینین بگوێزنه‌وه بۆ گۆڕستان؟
ئاخر لینین ئه‌و ڕابه‌ره بوو که کریکارانی
هه‌موو جیهانی هاندا تا شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ری
وه‌ک جه‌نگی جیهانی ڕبگرێ و له کۆڵی خه‌ڵکی
کاته‌وه، هه‌ر لینین بوو که هانی ته‌واوی
خه‌ڵکی ژێر ده‌سته‌ی کۆلۆنیالیه‌کانی جیهانی
دا تا له داگیر کاری و زوڵم ڕزگاریان بێ،
هه‌ر لینین به هاتنی به ده‌سه‌ڵات و
سه‌ره‌ڕایی نه‌بوونی ئامرازی پێویست کاره‌با و
هێلی ئاسنی بۆ دورترین شار و دێهاته‌کانی
ڕوسیا گه‌یاند، هه‌ر لینین بوو ته‌نانه‌ت له‌و
که‌سه‌ش خۆش بوو که ته‌قه‌ی لێکرد و
سه‌ره‌نجامیش بووه هۆی مردنی.
بۆش سه‌ره‌ڕای قسه‌کانیشی ئه‌وه ده‌زانی که
لینین و کتێبه‌کانی وه بیری کۆمۆنیزم نه‌ک
له بیری خه‌ڵک نه‌چوه‌ته‌وه بگره وه‌ک
چرایه‌ک له دڵی هه‌زاران که‌سدا ئاوات و
ئومیده به دونیاکی باشتر که خاڵی بیت له
تاوانبارانی وه‌ک بۆش و بلیر؟
بۆش ده‌زانی و به مه‌به‌ست ده‌یه‌وێ لینین
تیکه‌ڵی باسی هیتله‌ر و بنلادن بکات له به‌ر
چاوی خه‌ڵکی بخات؟
جێگای گاڵته جاڕیه که تاوانباریکی وه‌ک بۆش
که ده‌ستی سوره به خوێنی مناڵانی
ئه‌فغانستان وعێراق و لوبنان دونیا و بێت
قسه به هاوڕێ لینین بڵێت تیرۆریست، دیاره
بۆش ئه‌و ده‌ریا خوێنه‌ی خه‌ڵکی عێراق و
سه‌ربازه‌کانی لی بوته سه‌رکه‌وتن و ده‌یه‌وێ
ئابڕوی خۆی و ده‌سه‌ڵاتدارانی 50 ساڵه‌ی
هه‌ڵگرێته‌وه و ده‌یه‌وێ تێکشکانه‌کانی
ڤێتنام و کوباو سۆمالی پێ له بیر خه‌ڵکی
ئه‌مریکا و دونیا به‌ریته‌وه.
هه‌تا بۆش و ده‌سڵاتیکی ئاوها به سه‌ر سه‌ری
خه‌ڵکیه‌وه پۆلیس بن و هۆکاری شه‌ڕ و تیرۆر
نه‌گبه‌تی بن لینین و کۆمۆنیزم ئامرازی
خه‌باتیکی له بچران نه‌هاتوی چینی کریکار و
چه‌وساوه‌کانی دونیایه له پێناو ژیانێکی
شایسته به‌ئینسان و دوور له شه‌ڕ و
ماڵوێرنیه‌کانی بۆش و نمونه‌کانی.
06/09/2006 |