|
عامر سابیر
asabir79@hotmail.com
به پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی عه‌لی مه‌حمود
محه‌مه‌د، که ئه‌ڵێت ( له‌سێداره‌دانی عه‌لی
کیمیاوی له شاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌بێت به
گه‌وره‌ترین خزمه‌ت له 19 ساڵی ڕابردوودا به
هه‌ڵه‌بجه)*، ئه‌و نمایشه نا ئینسانییه
ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بکرێت، هیچ خزمه‌تێک نییه
به خه‌ڵکی کوردستان و هه‌ڵه‌بجه و
قوربانیانی ئه‌نفال.
خزمه‌تێکی گه‌وره به کێشه‌ی سیاسی خه‌ڵکی
کوردستان، له‌وه‌دا ئه‌بوو که تێکڕای سه‌رانی
به‌عس، که پاڵه‌وانی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بن،
له دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تیدا دادگایی
بکرانایه، هه‌رچه‌نده حوکمی له سێداره‌دان
له‌و دادگایه‌دا نییه، به‌ڵام ئه‌و
دادگاییکردنه له سه‌ر ئه‌نفال و کیمیاباران
و چه‌وسانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌بووه
هۆی ڕاکێشانی پشتیوانی زۆری خه‌ڵکی
ئازادیخوازی جیهان بۆ کێشه‌ی کورد و زیاتر
ئه‌م کێشه‌یه‌ی، پۆزه‌تیڤانه، به جیهان
ده‌ناساند.
خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی تر که لانی که‌م له ١٧
ساڵی ڕابردوودا ئه‌توانرا له جیاتی به‌ڵێنی
درۆ و کڕوزانه‌وه و گریان پێشکه‌ش به خه‌ڵکی
هه‌ڵه‌بجه و قوربانیانی ئه‌نفال بکرایه،
ئه‌وه بوو که گۆڕانکاری هه‌مه‌لایه‌نه له
چۆنیه‌تی ژیان و گوزه‌رانی ئینسانه
زیندووه‌کاندا بکرایه.
عه‌لی هه‌ر ڕابردوو ئه‌بینێت، چونکه بیری
سه‌ر به ڕابردووه، هیچ به شایسته نازانێ
بۆ داهاتووی هه‌ڵه‌بجه، پێی وایه که
هه‌موو جیهان له ڕێگه‌ی ئه‌و قه‌ناره‌یه‌وه
بیر له خه‌می هه‌ڵه‌بجه ئه‌کاته‌وه.
هه‌ڵواسینی عه‌لی کیمیایی له هه‌ڵه‌بجه به
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی مه‌عنه‌وی ١٩ ساڵی خه‌ڵکی
ئه‌وێ ئه‌زانێ.
هه‌رچه‌نده پێشتر بۆ عه‌لی ڕونکراوه‌ته‌وه،
که (نا)ی به‌ره‌ی چه‌پ و ڕادیکاڵ و
ئازادیخوازی کۆمه‌ڵگای کوردستان، له دژی سزای
ئیعدام، له سه‌دامی جه‌لاد و زانای تیرۆریستی
ئیسلامی نێربازه‌وه ده‌ستپێناکات، به‌ڵام
ئه‌و زۆر هه‌ده‌فمه‌ندانه به‌رده‌وام ئه‌بێت
له‌وه‌ی ئه‌م (نا)یه به سه‌ره‌تا و به
خراپ بناسێنێ.
هه‌روه‌ک چۆن به‌دوای هه‌ڵواسینی سه‌دامدا،
منداڵێکی ١٢ ساڵان له شارۆچکه‌یه‌کی دووره
ده‌ستی پاکستان لاسایی ئه‌و نمایشه
ئاکاته‌وه و خۆی هاڵئه‌واسێ و ئه‌مرێت.
هه‌روه‌ک چۆن له دوای پیشاندانی فیلمی عومه‌ر
موختار له ته‌له‌فزیۆنه‌کانی (ینک)ه‌وه، له
کاتێکدا که هێشتا منداڵان نه‌خه‌وتون،
منداڵێکی ١١ ساڵان (هیوا عومه‌ر) له
٢١/٣/٢٠٠٢ دا له ئۆردوگای ته‌کیه‌ی
کاکه‌مه‌ند، لاسایی عومه‌ر موختار ئه‌کاته‌وه
و خۆی هه‌ڵئه‌واسێ و تا دایکی پێیده‌زانێ،
ده‌می پڕ ده‌بێت له که‌ف و به په‌له
ده‌یگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و
خۆشبه‌ختانه ڕزگار ئه‌کرێت.
به هه‌مان شێوه، عه‌لی ئه‌یه‌وێت به
هه‌ڵواسینی عه‌لی، کۆمه‌ڵێکی تر له منداڵانی
هه‌ڵه‌بجه و کوردستان لاسایی ئه‌و نمایشه
بکه‌نه‌وه.
عه‌لی ئازاده له‌وه‌ی که بیروڕای له سه‌ر
ئیعدام چۆنه، بۆ کێی به ڕه‌وا ئه‌بینێ و بۆ
کێ نا، به‌ڵام حه‌قه ئه‌و مافه به خۆی
نه‌دا که به‌ناوی چه‌پ و ئینساندۆستیه‌وه،
شه‌یدایی خۆیمان بۆ هه‌ڵواسین پێ بفرۆشێ.
ئه‌وه دادگا نه‌بوو که سه‌دام و هه‌ندێکی
که‌م له داروده‌سته‌که‌ی تیادا حوکم درا،
به‌ڵکو شانۆگه‌رییه‌کی ڕییاکارانه و نمایشێکی
چه‌واشه‌کارانه‌ی دۆسته گه‌وره‌کانی پێشوی
(به‌عس)ی سه‌دام بوو، بۆیه له‌و به ناو
دادگاییکردنه‌دا، قوربانیان کز و بار لێژ و
هه‌ڵبزرکاو ئه‌بیندران و سه‌رانی تاوانبار و
جه‌لادی به‌عسیش دلێر و ده‌نگ زوڵاڵ.
ئه‌وه حوکمی یاسای عێراقێکی مۆدێرن و
دیموکراتی بێ به‌عس و تاوانه گه‌وره‌کانی
سه‌دامی فاشی و به‌عسی دڕنده نه‌بوو، که
سه‌دامی پێ هه‌ڵواسرا، به‌ڵکو تۆڵه‌ی شه‌خسی و
خێڵه‌کی مێزه‌ربه‌سه‌رێکی ئیسلامی و
کۆنه‌په‌رستی باوک کوژراو بوو، که به‌ده‌م
وتنه‌وه‌ی ناوی خۆیه‌وه (موقته‌دا) نمایشی
هاڵواسینی پیشانئه‌داین.
ئه‌وه سزای تاوان نه‌بوو، به‌ڵکو تاوانێک بوو
بۆ جێگیرکردنی کورسی سه‌دامه تازه‌کان.
هه‌ر بۆیه به‌و هه‌ڵواسینه، سه‌دام له
سه‌رۆکی حیزبێکی فاشیست و دڕنده‌وه، له
جه‌لادێکی ده‌ست سور بوو به خوێنی سه‌دان
هه‌زار که‌سه‌وه، کرا به پاڵه‌وان، کرا به
قوربانیه‌ک که ملیۆنان چاو پڕ بوو له فرمێسک
بۆی.
عه‌لی له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا، به دوو
به‌یان، جارێک شین و هاوار ئه‌کات و (نا)**
ئه‌ڵێت له دژی حوکمی ئیعدامی (عه‌دنان و
هیوا)، وه جارێکی تر ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن
لێئه‌دا و سه‌رچۆپی ئه‌گرێ و مژده ئه‌دات،
به بۆنه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵواسینی (عه‌لی
کیمیایی)ه‌وه له هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌م به‌راوردکردنه هاوتا کردنی عه‌دنان و
عه‌لی کیمیایی نییه له لایان منه‌وه.
به‌ڵام هه‌ر که‌س و حزب و بزوتنه‌وه‌یه‌ک،
ئه‌مڕۆ چه‌پڵه بۆ هه‌ڵواسینی جه‌لاد لێدا،
ناتوانێ سبه‌ی به‌ر به هه‌ڵواسینی ده‌ست و
چاو به‌ستراوه‌کان بگرێ.
ئه‌و که‌سه‌ی که سیاسه‌ت فه‌نی مومکینه
له لای، ده‌به‌نگ نییه، به‌ڵکو
به‌رژه‌وه‌ندی وا ئه‌خوازێ، بۆیه هه‌رگیز
ناتوانێت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاو
بگرێت. به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی که پێی وایه
له دوای ئیعدامی سه‌رانی به‌عس و کۆنه
جاشه تاوانباره‌کان، جا کاتی ئه‌وه‌یه
که (نا) بگوترێت له دژی سزای ئیعدام،
ئه‌گه‌ر ده‌به‌نگ نه‌بێت ئه‌وا مرۆڤ دۆست
و ئازادیخوازیش نییه.
28/7/2007
* ناوه‌ڕۆکی وتارێکی عینوان درێژی عه‌لی
مه‌حمود، له ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان له
19/7/2007.
**عه‌دنان و هیوا ئه‌و دوو هه‌ڵسوڕاوه‌ن که
له 71/7/2007
له دادگایه‌کی جمهوری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی
ئێران‌دا له مه‌ریوان حوکمی ئیعدامیان بۆ
ده‌رکرا. ناوه‌ندی چاک له عه‌لی
سه‌رپه‌رشتیارێتی به دوو به‌یانی جیا له
١٥/٧/٢٠٠٧ ئه‌ڵێ به‌ڵێ بۆ ئیعدام، وه له
٢٠/٧/٢٠٠٧ مه‌حکومی ئه‌کات. |