|
سازدانى شةمالأ عةلى
ئۆکتۆبه‌ر: وه‌ک ئاگادارن پرۆسه‌ی
دامه‌زراندنی حزبی کۆمۆنیستی کریکاري کوردستان
ده‌ستی پیکردوه و پاش ده‌رچوونی بڕیارنامه‌ی
مه‌کته‌بی سیاسي حزبی کۆمۆنیستی کرێکاري
عیراق، ئه‌م باسه له ناو هه‌ڵسوڕاوانی
کۆمۆنیست و چه‌پی کوردستان بۆته باسێکی
گه‌رم. به بڕوای ئێوه زه‌رووره‌تی
دامه‌زراندنی ئه‌م حزبه له کوێوه سه‌رچاوه
ده‌گرێت؟ بۆچی کۆمه‌ڵگای کوردستان پێویستی به
حزبێکی کۆمۆنیستي کرێکاري تایبه‌ت هه‌یه؟
بۆچی ڕێکخراوی کوردستان ناتوانێت ئه‌و
چوارچێوه موناسیبه بێت بۆ ڕێکخستن و
ڕابه‌ري کردنی خه‌باتی کۆمۆنیستي له
کوردستان؟
فاتح شێخ: زۆر پێ خۆشحاڵم، هه‌ر وا‌شم
چاوه‌ڕوان ده‌کرد، که باسی پێکهێنانی حیزبی
کۆمۆنیستی کارگه‌ري تایبه‌ت به کوردستان،
له ناو هه‌ڵسوڕاوانی کۆمۆنیست و
چه‌پدا باسێکی گه‌رمه و پێشوازي لێ کراوه.
چونکه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌پێشدا پێویستیه‌كه
بۆ کۆمه‌ڵگا و کۆمۆنیزم و چه‌پ له کوردستان تا
ئه‌وه‌ی بڕیارێکی حیزبي بێ. بڕیاری حزبیش
وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به‌و پێویستیه و له‌جێی
خۆیدایه. پێکهاتنی حیزبێکی وا، جیا له ویست و
ئیراده‌ی ئێمه، ئێستا و گه‌لێك پێشتر له
ئێستاش له ئاستی کۆمه‌ڵگادا خۆی وه‌ك
پێویستیه‌کی حه‌یاتي و دره‌نگهه‌ڵنه‌گر
ده‌رخستوه. کۆمۆنیزمی کارگه‌ري و ڕابه‌ري
حیزبیش ده‌مێك ساڵه له باری تێگه‌یشتن و
بڕیاردانه‌وه به‌مه گه‌یشتووین و له‌سه‌ری
ساغن، به‌ڵام دره‌نگ به‌ده‌نگ عه‌مه‌لي
کردنیه‌وه چووین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرینگ
ئه‌وه‌یه چووینه‌ته پای و که‌وتووینه‌ته سه‌ر
ڕێی. نامه‌وێ مه‌زووعی دره‌نگي و زوویي
بکه‌مه کێشه، ته‌ئکیدم له‌سه‌ر جددي بوونی
مه‌سه‌له‌که و پێویستي به‌کارهێنانی
هاواهه‌نگی بیری ورد و هه‌نگاوی قایم و خێرا
هه‌ڵگرتنه بۆ وه‌ديهێنانی.
ته‌رکیزی پرسیاره‌که‌تان له‌سه‌ر
سه‌رچاوه‌ی"زه‌رووره‌ت" و "پێویستي"
پڕۆژه‌که‌یه، که بێگومان به‌جێیه، به‌ڵام
زیاد له‌وه‌ش من ده‌مه‌وێ له‌سه‌ر ئیمکانی
عه‌مه‌لي سه‌رکه‌وتنی پڕۆسه‌که و خوازراو
بوونی له ڕوانگه‌ی قازانجی چینایه‌تي چینی
کرێکار و کۆمۆنیزم له کوردستان له‌م
سه‌رده‌مه‌دا، ته‌ئکید بکه‌م.
جێی گومان نیه کوردستان ده‌مێك ساڵه
کۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌واو جیاواز له عێراقه.
لکاندنه‌وه‌شی به حکومه‌تی به‌غداوه، به ده‌ست
و ده‌ستووری ئه‌مریکا و به بڕیاری دوو حیزبی
شه‌ریکه ده‌سه‌ڵات، نه‌ك هه‌ر لێکی نزیك
نه‌کردوونه‌وه به‌ڵکوو، به شاهێدي
ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م چوار ساڵه و ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ له پێش چاوی هه‌موان ڕوو ده‌دا،
دوورتریشی خستوونه‌وه. شکستی "پڕۆسه‌ی سیاسي"
له عێراق ئه‌م ڕۆژانه ئه‌وه‌نده زه‌ق
بوه‌ته‌وه، که پێویستي به باس و به‌ڵگه نیه.
یوتۆپیای پێکه‌وه نووساندنی کوردستان و عێراق
به سرێژی "فیدراڵي"، ده‌مێکه هه‌ره‌سی هێناوه
و هه‌ر به‌ڕواڵه‌ت به پێوه ماوه. ئاکامی ئه‌م
وه‌زعه، هه‌ڵواسراوي سیاسي و نادیاري
ئاینده‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان و چاره‌نووسی
خه‌ڵکه‌که‌یه. ئه‌م نادیاري ئاینده‌یه
کاریگه‌ري زۆر نیگه‌تیڤی بوه له‌سه‌ر ئابووري
و سیاسه‌ت و بواره‌کانی تری ژیان، له دارایي
و به‌رهه‌مهێنانه‌وه تا قه‌واره‌ی
ده‌سه‌ڵات، تا سیسته‌می ئیداري و حقووقي، تا
ئارایشی ئه‌حزاب و بزووتنه‌وه‌کان، تا
فه‌رهه‌نگ و هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵك و هتد. ئه‌مه
فاکته‌رێك و سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسي وا‌قیعيه بۆ
پێویستي پێکهاتنی حیزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ري
تایبه‌ت به کوردستان. دوو کۆمه‌ڵگا به دوو
بارودۆخی جیاوازه‌وه، هه‌ر یه‌که حیزبی
تایبه‌تي خۆی ده‌وێ که به‌گوێره‌ی مێکانیزمی
جیاوازی کۆمه‌ڵگاکان و ئاڵوگۆڕه سیاسيه‌کان له
هه‌رکام له‌و دوو جوگرافیا سیاسيه، شوێن
ئه‌جێندا و ئه‌وله‌وییا‌تی سیاسي – تاکتیکي
خۆی بکه‌وێ و هێز بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنیان کۆ
بکاته‌وه. مادام هه‌لومه‌رج و مێکانیزمه
کۆمه‌ڵایه‌تيه‌کان و ئه‌وله‌ویه‌ته‌کان له
کوردستان و له عێراق، به‌م ڕاده‌یه لێك
جیاوازن، ئاشکرایه که ڕێکخراوی کوردستانی
حیزبی عێراق، بۆ ڕابه‌ري کردن و
ڕێکخستنی تێکۆشانی کۆمۆنیستي له کوردستان
وه‌ڵام ناداته‌وه، هه‌ر وه‌ك وه‌ڵامی
نه‌داوه‌ته‌وه. ڕێکخراوی کوردستان
چوارچێوه‌یه‌کی گونجاو نیه، ده‌مێکه له
کرده‌وه‌شدا ده‌رکه‌وتوه و سه‌رجه‌م
فه‌کته‌کان و ته‌جره‌به‌کانی ئه‌م چه‌ن ساڵه،
هاوار ده‌که‌ن. له پله‌ی یه‌که‌مدا هۆی
داکوژانی هه‌ڵسووڕانی کۆمۆنیزمی کارگه‌ري له
کوردستان له‌و چه‌ن ساڵه‌ی ڕابردوودا
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م وه‌زعه کۆمه‌ڵایه‌تيه،
له‌پاڵ ئه‌مه‌دا نه‌بوونی ڕابه‌ري جێگیر و
هه‌روه‌ها نه‌بوونی دیدگای ستراتێژیك
سه‌باره‌ت به وه‌زنی واقیعي ئه‌و ئاڵوگۆره
گرینگانه که له سایه‌ی شه‌ڕی ئه‌مریکا و
ڕووخانی به‌عس و قه‌یرانی درێژخایه‌نی
ده‌سه‌ڵات له به‌غدا، به‌سه‌ر وه‌زعی سیاسي
کوردستاندا هاتوه. حیزبی تایبه‌ت به کوردستان،
به ڕابه‌ري موته‌مه‌رکیز و به‌رده‌وامی
خۆیه‌وه، به ستراتێژي و تاکتیکی جیاواز و
گونجاوی خۆیه‌وه، ده‌توانێ خێرا و ڕاسته‌وخۆ و
ڕۆژانه قه‌راری سیاسي و پراتیکی موناسیبی خۆی
بدا و هه‌یکه‌لی ڕێكخراوه‌یيشی له سه‌ره‌وه تا
خواره‌وه، به‌و پێیه قه‌واره و ئارایش پێ
بدا.
له لایه‌کی تره‌وه، درێژخایاندنی ئه‌زمه‌ی
ده‌سه‌ڵات له عێراق و ته‌عیین ته‌کلیف
نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تي له کێشه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی نێوان تاقمه جیاجیا‌کانی
کۆنه‌په‌ر‌ستي ئیسلامي و قه‌ومي، خۆی
فرسه‌تێکی تره بۆ کۆمۆنیزمی کارگه‌ري له
درێژه‌ی فرسه‌ته‌کانی پێشوودا. چه‌نده ئه‌و
فرسه‌تانه‌مان بۆ جێ خستنی پێگه‌ی
بزووتنه‌وه‌که‌مان به‌کار هێناوه و چه‌نده‌مان
له‌ده‌س داوه، به‌شێك له‌و پێداچوونه‌وه
پێویسته‌یه که له پڕۆسه‌ی پێکهێنانی ئه‌م
حیزبه تازه‌یه‌دا ده‌بێ به وردي بکرێ.
ئاینده‌ی سیاسي عێراق نادیاره و سه‌قامگیر
بوونی تا د‌واڕۆژێکی دوور چاوه‌ڕوان ناکرێ. له
کوردستانیش که وه‌زعه‌که به‌ڕاده‌یه‌ك جێگیرتر
دیاره (له‌چاو عێراق)، دوو حیزبی
ده‌سه‌ڵاتدار نه‌یانتوانیوه و به‌م زووانه‌ش
ناتوانن ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا
و هێزه‌کانی تری ناو "گۆڕه‌پان"ی سیاسي دا
بسه‌پێنن.
زیاد له‌و فاکته‌رانه‌ی سه‌ره‌وه و به زۆري له
ئاکامی ئه‌وانه‌دا، فاکته‌رێکی تر
تۆخبوونه‌وه‌ی کێشه‌ی چینایه‌تي و
کاڵبوونه‌وه‌ی وه‌همی "نه‌ته‌وایه‌تي"ه.
فه‌شه‌لهێنانی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار له
وه‌ڵامدانه‌وه به پێداویستيه
سه‌ره‌تایيه‌کانی ژیانی خه‌ڵك و به‌وباریشدا،
که‌ڵه‌که بوونی کێوێکی گه‌وره له سه‌روه‌ت و
سامان، له چنگ تاقمێكی بچووك له ته‌رکیبی
ده‌سه‌ڵاتی حیزبي و ئه‌و میلیارده‌ر و
میلیۆنه‌رانه‌دا که بازرگاني به ژیانی
خه‌ڵكه‌وه ده‌که‌ن، له سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتێکی
حیزبي- میلیشیایي سه‌راپا گه‌نده‌ڵ و
بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یي ئابووري و ئیداريدا،
قه‌ڵه‌شتی چینایه‌تي کۆمه‌ڵگایان وا فراوان و
به‌رجه‌سته کردوه‌ته‌وه که نه "ڕێکه‌وتنی
ستراتێژیك"ی پارتي و یه‌کیه‌تي، نه هیچ واده و
به‌ڵێنێك بۆ چاک‌سازي و ڕێفۆرم و چاره‌سه‌ري
گه‌نده‌ڵي، تازه ناتوانێ بیهێنێته‌وه یه‌ك و
جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵات له خاڵی سازان و
پێکهاتن نزیك بخاته‌وه. جه‌ماوه‌ر ئاگا
بوونه‌ته‌وه که ده‌سه‌ڵات هی ئه‌وان و
بۆ ئه‌وان نیه، هی تاقمێکی تایبه‌ته و بۆ
پاراستنی قازانجی چینایه‌تي ئه‌وانه. سه‌رانی
هه‌ر دوو حیزبیش ئاگادارن که جه‌ماوه‌ریان لێ
دابڕا‌وه. گوزه‌رانی چینی کرێکار و کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵك که‌وتوه‌ته گێژاویك له ته‌نگانه و
هه‌ژاري و بێکاري و بێمافي و بێده‌سه‌ڵاتي و
بێئاسۆیي که ڕۆژبه‌ڕۆژ خراپتر ده‌بێ. ئه‌مه
سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تي پێویستي حیزبێکی سیاسي
کۆمۆنیستيه له کوردستان که ڕاسته‌وخۆ
تێهه‌ڵکێشراو بێ له ژیان و تێکۆشان و
ناڕه‌زایي به‌رینی جه‌ماوه‌ر.
به‌م ئاڵوگۆڕه سیاسیانه، له‌پاڵ ئاڵوگۆ‌ڕی
کۆمه‌ڵایه‌تي و فیکري و فه‌رهه‌نگي، وه‌ك
په‌ره‌سه‌ندنی شارنشیني و مۆدێرنیزم و کز
بوونی مه‌زهه‌ب و کوردایه‌تي و "داب و
نه‌ریت"ی کۆن و شتی تر، به‌تایبه‌ت له‌م
ساڵانه‌دا که پاره به‌لێشاو ڕژاوه‌ته بازاڕ و
دوو قوتبی سه‌روه‌تی فیرعه‌وني و هه‌ژاري
بێداد، به‌رامبه‌ر یه‌ك قوت بوونه‌ته‌وه،
زه‌مینه و ئیمکانی واقیعي بۆ هاتنه‌وه
مه‌یدانی کۆمۆنیزم به گوڕوتاوێکی تازه‌تر و به
هه‌یکه‌ڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تي قایمتره‌وه، زۆر
له‌بارتر بوه. ئه‌رکی کۆمۆنیسته‌کان ئه‌وه‌یه
له‌م که‌ره‌سه خاوانه قوتبێکی سیاسي به‌هێز،
ڕادیکاڵ، یه‌کگرتوو، حازربه‌ده‌س، قیبراخ و
ده‌سته‌ویه‌خه دروست بکه‌ن که ئاڵای خواست و
ئاوات و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر بێ و هێزی واقیعي
لێبڕاو بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و خواست و
ئاواتانه‌ش بێ. به‌ڕای من سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کي
پێویستي و ئیمکان و خوازراو بوونی ئه‌م حیزبه
لێره‌دایه: له کێشه‌ی چینایه‌تي هه‌مه‌ڕۆژه‌ی
ناو کۆمه‌ڵگادا، له ناڕه‌زایي به‌رین و
به‌رده‌وامی کرێکاران و بێبه‌شان و ژنان و
لاوان‌دا که خۆشباوه‌رییان به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م
دوو حیزبه و بیروباوه‌ڕی له ڕه‌ونه‌ق که‌وتووی
کوردایه‌تي هه‌تا دێ ده‌ڕه‌وێته‌وه و جێی خۆی
به وشیاري چینایه‌تي و مه‌ده‌ني ده‌دا.
له کوردستان ئه‌مڕۆ ئاڵوگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تي له
ڕیزبه‌ندي چینه کۆمه‌ڵایه‌تيه‌کان له
ئارادایه: چینی کرێکار و ئۆ‌ردووی چه‌پی
کۆمه‌ڵگا خه‌ریکه خۆی له به‌ره‌ی ڕاستی
کۆمه‌ڵگا، له چینی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ن
سه‌رمایه و سامان (که به دروست ناسنامه‌ی
"فیرعه‌ون"یان پێ به‌خشیون) دوور ده‌خاته‌وه و
ریزی خۆی جیا ده‌کاته‌وه. ئه‌مه ڕووداوێکی
مێژوویي و ڕه‌وتێکی وا‌قیعيه که به چاو
ده‌بیندرێ. به‌ڵام ئه‌م ڕه‌وته مه‌رج نیه
خۆبه‌خۆ بتوانێ ئامانج بپێکێ و به‌ره‌و ئازادي
و ڕزگاري بڕواته پێش. ده‌توانێ به لاڕێشدا
بڕوا. له ڕیزی ده‌سه‌ڵات و له ناو
ڕووناکبیرانی ناسیۆنالیستدا ڕه‌هه‌ندی ناڕازي
وا هه‌ن که به‌ته‌مان به‌ناوی "ڕێفۆرم" و
"دێمۆکراسي"ه‌وه سواری ناره‌زایي جه‌ماوه‌ري
بن و به لاڕێیدا به‌رن. له‌وانه‌شه بتوانن!
بۆیه هیچ شك و گومانێك جایز نیه که کاتی خۆیه
کۆمۆنیسته‌کان بێ هه‌ل به‌فیڕۆدان پێشکه‌ون و
کۆمۆنیزم بکه‌نه ئاڵای ئه‌م به‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا.
به به‌رنامه و سیاسه‌تی جیاوازی خۆیانه‌وه و
به حیزبی سیاسي خۆیانه‌وه ببنه جڵه‌ودار و
ڕێنیشانده‌ر بۆ چینی کرێکار وبۆ ئۆ‌ردووی
ناڕازي و چه‌پی کۆمه‌ڵگا. خۆیا‌ن به خاوه‌نی
کۆمه‌ڵگا و هه‌موو کێشه‌کانی بزانن: به کێشه‌ی
چینایه‌تي کرێکاره‌وه، به کێشه‌ی خوێناوي و
په‌نگ خواردووی ژنانه‌وه، به کێشه‌ی گه‌نجی
بێزار و تامه‌زرۆی ژیانه‌وه، به کێشه‌ی
ڕووناکبیرانی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی چه‌په‌وه، به
کێشه‌ی عیلمانيه‌ت و ئازادیخوازیه‌وه. دڵقورسي
من ئه‌وه‌یه کۆمۆنیزم له کوردستان سوننه‌تێکی
سیاسي بنج داکوتاوه، پێ گه‌یشتوه، له
ته‌جره‌به‌ی شکسته‌کانی پێشووی که‌م تا زۆر
فێر بوه، له ئاستی کۆمه‌ڵگادا
بزووتنه‌وه‌یه‌کی خۆشناو و خۆشه‌ویسته، به
هه‌ڵگری ئاڵای ئازادي و یه‌کساني ناسراوه،
بۆیه پۆتانسیێلی ئه‌وه‌ی هه‌یه
سه‌رهه‌ڵداته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌قی
مه‌یدان و جارێکی تر خۆی وه‌ك به‌دیلێك
به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تي و
هاوپه‌یمانه ئیسلامیه‌که‌ی ئیسبات بکا.
بۆ ڕوونتر کردنه‌وه‌ی مه‌به‌ست با ئاوڕێك له
شانزه ساڵی ڕابردوو بده‌ینه‌وه:
له ئاڵوگۆڕه‌کانی دوای شه‌ڕی ١٩٩١‌ی
ئه‌مریکا، کاتێك ده‌رگا به‌ڕووی هه‌ڵسووڕانی
سیاسي له کوردستاندا کرایه‌وه، له پاڵ و تا
ڕاده‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی
سوننه‌تي ناسیۆنالیزمدا، بزووتنه‌وه‌ی شوورایي
هاته مه‌یدان که ڕه‌وتێکی کۆمۆنیستي
به‌گوڕوشه‌وق تێیدا هه‌ڵسووڕاو بوو، به‌ڵام
حیزبیه‌تی کۆمۆنیستي له ئارادا نه‌بوو تا
پرسیار ئه‌وه بێ به چ پلاتفۆرم و پۆزیشن و
شێوه‌کارێکه‌وه هاتوه‌ته مه‌یدان. ئه‌مرۆ
قۆناغێکی تازه‌ی ئاڵوگۆ‌ڕی سیاسي ده‌ستی پێ
کردوه که زۆر گرینگتر له‌وه‌ی ٩١ و له چه‌ن
ته‌وه‌ردا جێگای سه‌رنجه:
١) کۆمه‌ڵگای کوردستان ئاڵوگۆ‌ڕی زۆری
به‌خۆ‌وه دیوه، جیاوازيه‌کانی له‌چاو ١٩٩١
ئه‌مانه‌ن: کۆمه‌ڵگایه‌ك که ئه‌وده‌میش به
زۆري شاري بوو، ئێستا به ڕاده‌یه‌کی زۆرتر
شاري و له زۆر لایه‌نی ئه‌ساسيه‌وه
"مۆدێرن"تره. به هۆی سووڕێکی تر له
"ده‌سکۆتاکران"ی کۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تکێش له
ئامرازی به‌رهه‌مهێنان و کشانی زێده نفووسی
لادێ به‌ره‌و شاره‌کان، له‌و لاشه‌وه ڕژانی
سه‌رمایه‌یه‌کی زۆروزه‌به‌ند له‌م ساڵانه‌دا
بۆ کوردستان، چینی کرێکارێکی پڕهه‌ژمار
قه‌واره‌ی گرتوه. کاری کرێگرته چه‌ن قات زیاتر
له سه‌رده‌می ١٩٩١ بوه‌ته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کێ
ژیانی جه‌ماوه‌ر. به واته‌یه‌کی تر کوردستان
زۆر زیاتر له‌و سه‌رده‌مه بوه‌ته
کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌رمایه‌داري و ده‌وری کێشه‌ی
کار و سه‌رمایه له ئاڵوگۆڕه‌کان و له
ڕیزبه‌ندي کۆمه‌ڵایه‌تي و هه‌روه‌هاش سیاسيدا
چاره‌نووسسازه.
۲)
ئه‌مڕۆ کۆمۆنیزمی کارگه‌ري له کوردستان وه‌ك
سوننه‌تێکی سیاسي کۆمه‌ڵایه‌تي جێکه‌وتوو،
خاوه‌ن ته‌جره‌به‌ی حیزبیه‌ت، زوڵاڵ، ڕۆشن
بین و ماکزیمالیست له مه‌یداندا‌یه. ڕاسته
ڕیزی کۆمۆنیسته‌کان و چه‌پ به‌گشتي پرژ و
بڵاوه، به‌ڵام مادام لێ ببڕێن و ئیراده بکه‌ن
ده‌توانن به خێرایي خۆیا‌ن کۆ بکه‌نه‌وه و
جه‌ماوه‌ری به‌رینی کرێکاران و ژنان و گه‌نجان
و ئازادیخوازان له ده‌وری خۆیا‌ن ڕێك بخه‌ن و
یه‌کگرتوو بکه‌ن. ده‌توانن له سه‌ر شانی
سوننه‌تی کۆمۆنیزمی کارگه‌ري که له‌م ١٦- ١٥
ساڵه‌دا ڕیشه‌ی داکوتاوه و به که‌ڵك وه‌رگرتنی
ڕه‌خنه‌گرانه له ته‌جره‌به‌ی پێشڕه‌ويه‌کان و
شکسته‌کان، حیزبێك پێك بێنن که هه‌ر له
بناغه‌وه له فابریکی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا و له
سه‌روویانه‌وه کێشه‌ی کار و سه‌رمایه
هه‌ڵکێشرابێ، تێکه‌ڵاوی میکانیزم و تانوپۆی
ناڕه‌زایي ده‌ربڕینی هه‌مه‌ڕۆژه‌ی جه‌ماوه‌ر
بێ و حیزبێكی ڕابه‌ر و ڕێکخه‌ر بێ.
٣) ئه‌مڕۆ بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تي و
حیزبه‌کانی، به‌پێچه‌وانه‌ی ١٩٩١ که هێشتا
ئه‌زموونی خۆیا‌ن نه‌دابوو، هێشتا له سه‌ره‌تای
به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتندا بوون، به ڕاده‌یه‌کی
زۆر ماهیه‌تی چینایه‌تي چه‌وسێنه‌رانه و
کۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیا‌ن بۆ خه‌ڵك ده‌رخستوه.
ئه‌حزابی کوردایه‌تي له پاشکۆی ستراتێژي
ئه‌مپریالیستي ئه‌مریکادا و به خۆگرێدان به
میلیتاریزمی ئه‌مریکاوه، به‌وپه‌ڕی
ئاواته‌کانیان، که هه‌رگیز به خه‌ونیش
نه‌یانده‌دی، گه‌یشتن. به‌ڵام وه‌كچۆن دوو
هێرشی ئه‌مریکا بۆ عێراق له ١٩٩١ و 2003 به
لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامانی
گه‌یاندن، هه‌روه‌هاش شکست و فه‌شه‌لهێنانی
ستراتێژي ئه‌مریکا، شۆڕی کردو‌ونه‌وه بۆ ناو
قه‌یرانێك که چاره‌سه‌ر کردنی له توانای
عه‌مه‌لي و ستراتێژیکي بزووتنه‌وه‌که‌یان
به‌ده‌ره. ئه‌مریکا ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تي
له‌گه‌ڵ خۆی بردوه‌ته قووڵایي گێژاوێك له
عێراق که خۆی تا گه‌روو تێی چه‌قیوه. ئه‌مڕۆ
ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تي، تووش بوه به
قه‌یرانێکی سیاسي و کۆمه‌ڵایه‌تي په‌ره‌گر که
له‌ڕاستيدا قه‌یرانی ئایدیۆلۆژي و
ناسنامه‌یيه. هیچکام له ده‌سکه‌وته‌کانی تا
ئێستای وه‌ك "په‌رله‌مان"، "ده‌ستوور"، هێزی
چه‌کدار، ده‌سه‌ڵاتی ئیجرائي و ئیداري،
بیرۆکراسي گه‌نده‌ڵ، وه‌همی فیدراڵي و هتد،
نه به تاک و نه به کۆ، ناتوانن یارمه‌تيده‌ری
بن بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه!
٤) به‌مجۆره له ٩١ وه تا ئێستا، هه‌ر کام له
دوو بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تي و کۆمۆنیزم له
کوردستان، که ته‌عبیر له دوو که‌مپی چینایه‌تي
دژبه‌یه‌ك: که‌مپی سه‌رمایه و که‌مپی کار
ده‌که‌ن، به پڕۆسه‌یه‌ك و سایکڵێك له
ئاڵوگۆڕدا تیپه‌ڕیون و له ئه‌نجامدا به
قۆناغێك و مه‌وقیعیه‌تێکی تازه گه‌یشتوون:
یه‌که‌میان دوای هه‌ڵکشان بۆ لووتکه‌ی
ده‌سه‌ڵات و ره‌ونه‌ق، ئێستا به‌ره‌و نشێوي
قه‌یرانی سیاسي و ئایدیۆلۆژیك شۆڕ بوه‌ته‌وه،
دووهه‌میان خاراو و له‌خه‌م ڕه‌سیو، خه‌ریکه
پشت ڕاست ده‌کاته‌وه و سه‌رده‌مێکی نوێ له
گه‌شه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆی ده‌سپێده‌کا.
ئۆکتۆبه‌ر: هه‌ن باس له‌وه ده‌که‌ن که
حیزبێکی چه‌پی کاریگه‌ر له کوردستان پێویسته
حیزبێک بێت که په‌یوه‌ست نه‌بێت به
چوارچێوه‌یه‌کی ئایدیۆلۆژیکی دیاریکراوه‌وه،
بۆ نموونه کۆمۆنیزمی کرێکاري، ده‌ڵێن به‌و
ئه‌ندازه‌یه‌ی ئه‌و حیزبه بوار به
ته‌فسیراتی جیاواز بۆ مارکسیزم و کۆمۆنیزم
بدات و له ڕیزه‌کانی خۆیدا جێیان بکاته‌وه،
هێنده زیاتر ده‌توانێت حیزبێکی جه‌ماوه‌ري
تر‌و فراوانتر بێت. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه
هه‌ندێک خوازیاری گۆڕینی ناوی کۆمۆنیزمی
کرێکارین و پێشنیار ده‌که‌ن که ناوێکی تر
له‌م حیزبه بنێن. له‌م باره‌یه‌وه نه‌زه‌ری
ئێوه چیه؟ ئه‌گه‌ر پێتان وایه ئه‌م
تێڕوانینه نادروسته، بۆچی به بڕوای ئێوه
حیزبێکی کۆمۆنیستی جه‌ماوه‌ري و کاریگه‌ر
حه‌تمه‌ن ده‌بێت ناوی کۆمۆنیستی کرێکاري بێت؟
فاتح شێخ: له‌پێشدا با ڕوون بێ: قسه له‌وه نیه
حیزبێکی چه‌پی خه‌تی پان له سیفره‌وه
به مارکێکی تازه‌وه پێك بێت. پڕۆژه‌ی حیزبی
کۆمۆنیستی کارگه‌ري کوردستان، پڕۆژه‌یه‌که
ڕه‌وتێکی حیزبي ناسراو (مه‌عریفه) ده‌ستی
داوه‌تێ. حیزبێکی تازه‌یه به‌ڵام له‌سه‌ر شانی
سوننه‌تێكی کۆمه‌ڵایه‌تي - سیاسي و کۆمه‌ڵه
کادرێك و دیدگا و جیهانبینيه‌ك که به
"کۆمۆنیزمی کارگه‌ري" ناسراوه، که مێژوو‌ی
سه‌رده‌میانه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شۆڕشی٧٩ -
١٩٧٨ی ئێران و داهێنه‌ر و ڕابه‌ر و
تێئۆریسیه‌نی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه "منسور
حکمت"ه. ته‌نانه‌ت خه‌تێك ده‌ستی داوه‌ته
پێکهێنانی ئه‌م حیزبه که دوای مه‌رگی منسور
حکمت خۆی به خه‌تی حکمه‌تیست پێناسه کردوه و
جیاوازیه‌کانی خۆی له سیاسه‌ت و له حیزبیه‌تدا
تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌رخستوه. ئه‌مانه هه‌موو
پێشینه و ڕه‌گوڕیشه و واقیعییاتی مێژووکردی
حزبێکن که پێك دێ و به ئیراده‌ی که‌س ئه‌م
سیفه‌تانه‌ی لێ ناکه‌ندرێته‌وه.
به‌ڵام ئایا پێکهاتنی حیزبی تازه مه‌جالێك نیه
بۆ پێداچوونه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه به
ته‌جره‌به‌کانی ڕابردوودا؟ بێگومان هه‌یه!
زۆریش زه‌رووره که له‌م مه‌جاله پڕبه‌پڕ که‌ڵك
وه‌ربگیرێ بۆ پێداچوونه‌وه‌یه‌کی
ڕه‌خنه‌گرانه، به‌تایبه‌ت به بۆچوونی "حیزبی
سیاسي جه‌ماوه‌ري" و پشت‌کردنی
لێبڕاوانه له قالبی سێکتي و ئایدیۆلۆژیکی
چه‌پی په‌راوێزي. لام وایه هه‌ر ئه‌مه‌ش
سه‌رچاوه‌ی ئامۆژگاري دڵسۆزانه‌ی ئه‌و
به‌ڕێزانه بێ که ئه‌م باسانه ده‌که‌ن. ئه‌مه
زۆر ڕاست و به‌جێیه. شێوه‌کار و عاده‌تی چه‌پی
سوننه‌تي و حاشیه‌یي له مێژوو‌ی ئێمه‌دا
شانبه‌شانی کۆمۆنیزمی کارگه‌ري هاتوه،
کاریگه‌ري نیگه‌تیڤی جدديشی له‌سه‌ر
حه‌ره‌که‌تی تا ئێستامان داناوه و هۆیه‌كی
سه‌ره‌کي بوه له هۆیه‌کانی به جه‌ماوه‌ري
نه‌بوونی حیزبه‌کانمان هه‌م له عێراق و هه‌م
له ئێران. ئه‌رکێکی زۆر پێویست و جددي
پێکهێنه‌رانی حیزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ري
کوردستان، بێگومان هه‌ر ئه‌وه ده‌بێ که ئه‌م
پێداچوونه‌وه ڕه‌خنه‌گرانه‌یه و ئه‌م پشتکردنه
لێبڕاوانه‌وه‌یه له قالبی سێکتي و
ئایدیۆلۆژیکی و مه‌حفیلیستي چه‌پی
ناکۆمه‌ڵایه‌تي، بکه‌ن به بنه‌ڕه‌ت بۆ داڕشتنی
هه‌ر ڕێوشوێن و هه‌ڵسوکه‌وت و هه‌ڵسووڕانێك
له حیزبی تازه‌دا. له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌دا ده‌س له‌سه‌ر چه‌ن ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك
داده‌نێم که هیوادارم وه‌ڵامی ئه‌و نیگه‌رانيه
دڵسۆزانه‌یه بداته‌وه:
١) ئیمتیحانی ئایدیۆلۆژي له هیچکه‌س که بیه‌وێ
بێته ناو حیزب، وه‌رناگیرێ. فه‌رز ئه‌وه‌یه که
زۆرێك له ڕابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاري، له
پێشڕه‌وانی ناڕه‌زایه‌تيه جه‌ماوه‌ريه‌کان و
له هه‌ڵسووڕاوانی چه‌پ له کوردستان حه‌ز
ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ که‌ون له پێکهێنان و تێکۆشانی
حیزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ري کوردستاندا.
ته‌فسیراتی ئه‌و هاوڕێیانه بۆ مارکسیزم و
کۆمۆنیزم بێگومان جیاوازه له خه‌تی
بنیاتنه‌رانی ئه‌م حیزبه، به‌ڵام مادام خۆیا‌ن
له ئامانجه گشتیه‌کاندا به شه‌ریك بزانن و
پابه‌ند بن به مێکانیزم و چوارچێوه‌ی
ڕێكخراوه‌یي حیزب، له هه‌موو ماف و بوارێكدا
له‌گه‌ڵ بنیاتنه‌ران و "گاردی قه‌دیم"ی حیزب
وه‌کیه‌ك ده‌بن. جیاوازي بیروڕا له ناو حیزب‌دا
نه‌ك هه‌ر ئازاده به‌ڵکوو وه‌ك شتێکی ئاسایي
به فه‌رز وه‌رده‌گیرێ، ڕابه‌ري حیزب پابه‌ند
ده‌بێ پێی و ده‌بێ میکانیزمه‌کانی (له‌وانه
پره‌نسیپه‌کان و ڕێوشوینی پێکهێنانی فراکسیۆن
له ناو حیزب‌دا) بۆ دابین بکا. ڕابه‌ري حیزب بۆ
په‌ره‌پێدانی خه‌تی فیکري و سیاسي خۆی له ناو
حیزب‌دا، جگه له قه‌ناعه‌ت پێکردن و پشت به‌ستن
به مێکانیزمی بڕیاردانی حیزبي، ڕێگایه‌كی تری
له‌به‌رده‌ست نابێ. سه‌رنجی په‌یوه‌ندی حیزب و
بزووتنه‌وه‌ی ئازادي و یه‌کساني ژنانیش بده‌ین
هه‌روایه: ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و بزووتنه‌وه‌ی
دژ به تێرۆری ژن به‌تایبه‌تي، له کوردستان
بوه‌ته قه‌زیه‌یه‌کی زۆر جددي کۆمه‌ڵگا و
به‌رده‌وامیش له ئه‌جێندای کۆمۆنیسته‌کاندا
بوه. به تێرۆری وه‌حشیانه‌ی دۆعا، کۆمه‌ڵگا
هه‌ژا و "ویجدانی گشتي" ڕاچڵه‌کا، له ئاکامدا
ئه‌م قه‌زیه چوه‌ته ناو ئه‌جێندای زۆر هێز و
ڕه‌وتی تریش که جاران یا له‌گه‌ڵ تێرۆری ژن
هاوده‌نگ بوون یا خۆیا‌ن لێ گێل ده‌کرد و
ئیهتیمامیان پێ نه‌ده‌دا. ئاشکرایه له‌مه‌ودوا
هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م مه‌یدانه له ئاستی
کۆمه‌ڵگادا زیاتر ده‌بن و ته‌بیعیشه زۆرێك
له‌وان ڕوو بکه‌نه ڕیزه‌کانی حیزب. زۆربه‌ی
ئه‌مانه ڕه‌نگه هه‌ر ئاگایان له مارکسیزم و
کۆمۆنیزم نه‌بێ. به زۆري خۆیا‌ن به فێمینیست
پێناسه ده‌که‌ن. حیزبی ئێمه قه‌تعه‌ن ده‌بێ
جێی هه‌موو ئه‌م تێکۆشه‌رانه بێ. من خۆزگه
ده‌خۆازم که له کوردستان به هه‌زاران و
ده‌یانهه‌زار فێمینیست له مه‌یدانی دیفاع له
ئازادي ژنان و دژایه‌تي تێرۆری ژن‌دا ئه‌کتیڤ
بن و له‌گه‌ڵ کۆمۆنیسته‌کان هاوسه‌نگه‌ر بن.
حیزبی ئێمه ده‌بێ ده‌قاتی جاران جددي تر له‌م
مه‌یدانه‌دا حازر بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌م
تێکۆشه‌رانه بێنێته ناو ڕیزی خۆیه‌وه. جیاوازي
بیروڕا له‌سه‌ر چۆنیه‌تي و مێکانیزمی دیفاع له
مافی ژن و به‌ربه‌ست کردنی تیرۆر و جینۆسایدی
ژن، نابێ ڕێگر بێ له تێکۆشانی ئه‌م
تێکۆشه‌رانه له ڕیزی حیزب‌دا، دواتر ئه‌وه ئیشی
کۆمۆنیزم و مارکسیزمی حیزبه که ئه‌وه‌نده
زیندوو، جه‌زاب و قه‌ناعه‌تهێنه‌ر بێ که
فێمینیسته‌كان به ڕه‌زا و ڕه‌غبه‌ت و
قه‌ناعه‌تی خۆیا‌ن ببنه کۆمۆنیست و مارکسیست.
له هه‌ر حاڵ‌دا، حیزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ري
کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی
تێکۆشه‌رانی چه‌پ و ئازادیخوازی خاوه‌ن
بیروڕای جیاواز بگرێته خۆ و ببێته حیزبێکی
جه‌ماوه‌ري، پێویستي به‌وه نیه له چوارچیوه‌ی
کۆمۆنیزمی کارگه‌ري ده‌رپه‌ڕێ و پشت له
ناسنامه‌ی بزووتنه‌وه‌یي و فیکري خۆی بکا. به
پێچه‌وانه، به پێداگرتن له‌سه‌ر ئوسووڵی
کۆمۆنیستي خۆی و پشت‌کردن له ئایدیۆلۆژیگه‌ري
چه‌پی حاشیه‌یي ده‌توانێ ببێته حیزبێکی گه‌وره
و جه‌ماوه‌ري. چوارچیوه‌ی فیکري و ڕێکخراوه‌یي
کۆمۆنیزمی کارگه‌ري، قابلیه‌تی ته‌حه‌مول و
دابین کردنی ئازادي بیروڕای جۆربه‌جۆری له
ڕیزی حیزب‌دا، ئه‌گه‌ر له ئه‌حزابی لیبراڵ و
سۆسیال دیمۆکراتی ڕۆژئاوا فراوانتر نه‌بێ
قه‌تعه‌ن که‌متر
نیه.
۲)
له‌سه‌ر ناوی حیزب. مه‌سه‌لێکی ڕووسي ده‌ڵێ:
"دایه گه‌وره ئه‌گه‌ر ڕیشی بێ ده‌بێته
باوه‌گه‌وره". ئه‌م حیزبه‌ش ئه‌گه‌ر دوو وشه‌ی
"کۆمۆنیزم" و "کارگه‌ر (کرێکار)"، له
ناوه‌که‌ی لابرێ، ده‌بێته حیزبێکی تر.
"کۆمۆنیزم" پێناسه‌ی بزووتنه‌وه‌یي و دیدگایي
حیزبه‌که‌یه، "کارگه‌ري"ش ده‌سنیشانکه‌ری
نوخته ڕجووعی چینایه‌تي و کۆمه‌ڵایه‌تي ئه‌م
کۆمۆنیزمه‌یه بۆ خۆ جیا کردنه‌وه له کۆمۆنیزمه
بۆرژوایيه‌کان. "کۆمۆنیزمی کارگه‌ري"
ده‌قاوده‌ق به مانای "کۆمۆنیزم"ه ئه‌و جۆره
که مارکس له مانیفێستدا باسی کردوه، به‌ڵام
له سه‌رده‌می ئێمه‌دا هێنانی سیفه‌تی
"کارگه‌ري" پێویسته بۆ جیا کردنه‌وه‌ی له
ئه‌نواعی کۆمۆنیزمی بورژوایي وه‌ك کۆمۆنیزمی
ڕووسي و چیني و ئه‌حزابی وه‌ك "حیزبی شیووعي"
و ئه‌وانی تر. بۆیه له مه‌سه‌له‌ی ناوی حیزب‌دا
من مه‌جالی کێشه نابینم، له‌به‌رئه‌وه‌ی،
وه‌ك پێشتریش وتم، حیزبێك که پێك دێت پڕۆژه‌ی
ڕه‌وتێکی حیزبي و سیاسي ناسراوه له‌سه‌ر شانی
بزووتنه‌وه‌یه‌ك و دیدگایه‌كی کۆمۆنیستي
ناسراو که به‌رنامه‌که‌ی "دونیایه‌کی باشتر"ه
و کادیری ڕابه‌ریه‌که‌ی له حاڵی حازردا هه‌مان
که‌سانن که ساڵه‌هایه له ڕابهڕي حیزبی
کۆمۆنیستی کارگه‌ري عێراقدا خه‌ریکی تێکۆشانن.
ئه‌م حیزبه حیزبی ئێعترازی کۆمه‌ڵایه‌تي چینی
کرێکاره له کوردستان له دژی موناسه‌باتی
چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داري و هه‌موو
مه‌ینه‌ته‌کانی تر که به‌دوایدا هاتوه و دێ.
حیزبێکه بۆ ڕێکخستکی شۆڕشی کرێکاري و بۆ
به‌رپا کردنی مالیکیه‌تی ئیشتراکي و له‌غوی
کاری کرێگرته و هه‌ڵپێچانی چینه‌کان له
کۆمه‌ڵگادا.
ئۆکتۆبه‌ر: به بڕوای ئێوه حیزبی کۆمۆنیستی
کریکاری کوردستان له‌مڕۆی کوردستاندا له
گره‌وی چیدایه؟ مه‌لزوماته‌کانی پێکهاتن و
به‌رده‌وامي و کاریگه‌ري ئه‌م حیزبه
چییه؟
فاتح شێخ: به بڕوای من له گره‌وی پراتیك کردنی
چه‌ن ته‌وه‌ری سه‌ره‌کي چاره‌نووسسازن له‌م
پڕۆسه‌یه‌دا، وه‌ك ته‌ئمینی ڕابه‌ري دائیم و
دائیری حیزبي، داڕشتنی ستراتێژي ده‌سه‌ڵاتی
سیاسي، ده‌رکه‌وتن وه‌ك ڕه‌وتێکی فیکري
مارکسیستي به‌هێز له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا،
ده‌رهاتن له قالبی ئۆپۆزیسیۆنی ناسیۆنالیسمی
کورد له باری سیاسي و ده‌رهاتنی کامیل له قالب
و قه‌واره‌ی شه‌به‌که‌ی مهحافیل و هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه گرتنی قالبی حیزبێکی سیاسي که خۆ
به خاوه‌نی کۆمه‌ڵگا و ڕابه‌ر و ڕێكخه‌ری
شۆڕشی کارگه‌ري بزانێ. بۆ حیزبی کۆمۆنیستی
کارگه‌ري کوردستان پێش هه‌موو شتێك،
ڕابه‌ریه‌کی جێگیر و موته‌مه‌رکز پێویسته.
کۆمۆنیزمی کارگه‌ري له کوردستان کادری زۆره و
هیوادارم به پێکهاتنی حیزب نه‌وه‌یه‌کی نوێی
کادری وه‌سیع له پێشڕه‌وانی کرێکاري و
ڕابه‌رانی ناڕهزایيه جه‌ماوه‌ريه‌کان و
گه‌نجانی تێکۆشه‌ری تینووی ئازادي له هه‌موو
شار و شارۆچکه‌کان بێنه ناو حیزب و ببن به
بڕبڕه پشتێکی کادري به‌گوڕ و توانا بۆ ئه‌م
سونه‌ته. ئه‌مه‌ش هه‌ر ته‌ئکیده له‌سه‌ر
زه‌رووره‌تی ڕابهريهکی سیاسي و فیکري دائیم
و دائر له ره‌ئسی حیزب‌دا که ئه‌و فه‌قه‌راته
کادريه ڕابه‌ري و په‌روه‌رده بکا. ئه‌م
ڕابهريه هاوکات ده‌بێ ستراتێژي حیزب له
په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسي دا به
ڕوونی دابڕێژێ و به‌و پێیه‌ش له هه‌ر
ده‌وره‌یه‌کدا ڕێبازی تاکتیکي و تاکتیکی ڕۆژ
بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ستراتێژیه‌که‌ی به
گوێره‌ی باری سیاسي کۆمه‌ڵگا و ترازووی هێز،
بۆ خۆی دیاري بکا. ئه‌م حیزبه ده‌بێ
به‌رده‌وام له مه‌یدانی کێشه له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات حازر بێ و به ڕابه‌ري کردنی تێکۆشان
و ناڕه‌زایي جه‌ماوه‌ر، به دهخالهتگهري
سیاسي و عه‌مه‌لي ڕۆژانه و به یه‌کگرتوو کردنی
جه‌ماوه‌ر، خۆی و جه‌ماوه‌ر به به‌رده‌وامي
هه‌نگاو به هه‌نگاو له ده‌سه‌ڵات نزیك
بخاته‌وه. ئه‌م کارانه‌ش، هه‌روه‌ك له وه‌ڵامی
پيشوودا باسم کرد، ته‌نیا به دوور که‌وتنه‌وه
له شێوه‌کاری ناکۆمه‌ڵایه‌تي چه‌پی حاشیه‌یي و
به تێکه‌ڵاو بوون به بزووتنه‌وه
جه‌ماوه‌ریه‌کانی کۆمه‌ڵگا مومکین ده‌بێ. باسی
ته‌بدیل بوون به حیزبی کۆمه‌ڵایه‌تي و جێ‌وڕێی
حیزب له مه‌تنی کێشه‌ی چینایه‌تي دائیم و
دائیری ناو کۆمه‌ڵگا باسێکی قهدیمي
بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌یه که ئه‌مجاره ده‌بێ
پراتیك بکرێ.
له پاڵ ئه‌م دوو ته‌وه‌ره‌دا ته‌وه‌ری سێهه‌م
کردنی مارکسیزم به ته‌وه‌رێکی فیکري ئه‌کتیڤ و
په‌ره‌گر له کۆمه‌ڵگادایه. به‌ڵام لانیکه‌م
ده‌بێ له ئاستی ڕابه‌ري حیزب‌دا ڕوون بێ که
ئه‌م کاره له ڕێگای ته‌رویج و په‌ره‌پێدانی
ڕۆشنگرانهوه ناچێته پێش، به‌ڵکوو حیزبێکی
کۆمۆنیستي به حزووری ئه‌کتیڤ و
ده‌خاله‌تگه‌رانه‌ی خۆی و به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
زیندوو و پراتیك به مه‌سه‌له
کۆمه‌ڵایه‌تيه‌کان ده‌توانێ سه‌رنج به‌ره‌و
لای باسه تیئۆریکه ماکسیستيهکانی خۆی
ڕابکێشێ. ئه‌مه مانای وه‌دوا خستنی کار و
ئه‌رکی تیئۆرێك و تێهه‌ڵچوون له ڕه‌وته
فیکريیه ناسیۆنالیستي و دیني و پۆست مۆدێڕني
و شێوه لیبڕاڵيهکانی باو له ناو کۆمه‌ڵگادا
نیه. ئه‌م حیزبه ده‌بێ ببێته قوتبێکی فیکري
جیاواز له کۆمه‌ڵگای کوردستان و پێیه‌کی
کێشه‌ی فیکري، ببێته سوخهنگۆ و ئۆتۆریته‌ی
مارکسیزم، ڕابه‌ران و ئۆتۆریته فیکريهکانی
ئه‌م حیزبه ده‌بێ هه‌ر له ئێستاوه بچنه ئه‌م
مه‌یدانه و پێبهپێی چوونه‌پێشی سیاسي و
کۆمه‌ڵایه‌تي، ده‌بێ تناسب قوای فیکري و
مه‌عنه‌وي و ئیدئۆلۆژیك له کۆمه‌ڵگای کوردستان
بگۆڕن و پیش ئه‌وانی تر، بیروباوه‌ڕی زاڵ که
بریتیه له ناسیۆنالیزمی کورد، کوردایه‌تي، به
هه‌موو وێرژنهکانیهوه بخه‌نه ژێر فشاری
ڕه‌خنه‌ی بنهڕهتيهوه.
(باقی ته‌وه‌ره‌کانی ئه‌م وه‌ڵامه له
وه‌ڵامه‌کانی پێشوودا باسکران)
ئۆکتۆبه‌ر: ئه‌و پرسیاره‌ی پێشوو به جۆرێک
باسی برده سه‌ر ستراتێژي حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاري کوردستان، به بڕوای ئێوه
ستراتێژي ئه‌و حیزبه بۆ گرتنی دهسهڵاتو
به‌رپا کردنی شۆڕشی کرێکاری له چیدا خولاسه
ده‌بێته‌وه. من به تایبه‌ت ده‌مه‌وێت
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئیحتیمالی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان سه‌باره‌ت به
ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێوه ببیستم،
پێتان وایه ده‌رهێنانی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست
ئه‌و حیزبانه، یان لابردنی ده‌سه‌ڵاتی
میلیشیایی، چ جێگایه‌کی له ستراتیژي حیزبی
کوردستان بۆ بوون به ده‌سه‌ڵات ده‌بێت؟
فاتح شێخ: ستراتێژي کۆمۆنیستي به‌گشتي
کاراکته‌ری "سهلبي" هه‌یه، یانی "نا"وتنه به
باری زاڵی کۆمه‌ڵگا و نه‌فی کردنی ده‌سه‌ڵات و
موناسه‌باتی مه‌وجووده. کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی
کوردستان، کۆمه‌ڵگایه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای
موناسه‌باتی سه‌رمایه‌داري به ئه‌نواعی کێشه‌ی
چینایه‌تي و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه. ستراتێژي
کۆمۆنیستي ده‌بێ له‌دژی سه‌رتاپای ئه‌م
موناسه‌باته سه‌رمایه‌داریه و سه‌رخانه سیاسي
و ئایدیۆلۆژیك و فه‌رهه‌نگیه‌که‌ی دابڕێژرێ و
بێته کایه‌وه. به‌ڵام ستراتێژي ناچاره له هه‌ر
کۆمه‌ڵگایه‌کدا شکڵ و قه‌واره‌یه‌کی موشه‌خه‌س
به‌خۆ‌وه بگرێ که ڕه‌بته به وه‌زعیه‌تی
تایبه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌وه چ له باری
ئابووري و ژێرخانیهوه، چ له باری سیاسي و
سه‌رجه‌م سه‌رخانی ئایدیۆلۆژی و
فه‌رهه‌نگه‌وه. ناوه‌رۆکی باسی "حیزب و
کۆمه‌ڵگا"ی منسور حکمت هه‌ر ئه‌مه‌یه که
ستراتێژي و مێکانیزمی گرتنی ده‌سه‌ڵات و
به‌رپا کردنی شۆڕشی سۆسیالیستي له هه‌ر
سه‌رده‌م و هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌كدا به‌نده به‌و
مێکانیزمه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه که له
کۆمه‌ڵگاکه‌دا کار ده‌که‌ن. لێکدانه‌وه‌کانی
کۆمۆنیزمی کارگه‌ري له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسي و
کۆمه‌ڵایه‌تي کوردستان له ده ساڵی ڕابردوودا
زۆر لایه‌نی مه‌سه‌له‌که‌ی ڕوون کردوه‌ته‌وه
که بێگومان یارمه‌تي ده‌رن بۆ داڕشتنی
ستراتێژي. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م باس و
لێکۆلینه‌وانه ده‌بێ کراوه بن به ڕووی هه‌ر
چه‌شنه ڕه‌خنه و ئاڵتهرنهتیڤێکدا و
سه‌ره‌نجام ئه‌وه ڕابه‌ري حیزبه که
سه‌ڵاحیه‌تی هه‌یه ئه‌رکانی ستراتێژي خۆی
دیاري بکا و هه‌روه‌ها ڕێبازی تاکتیکي
دهورهیي و کۆمه‌ڵه تاکتیکه‌کانی ڕۆژ
ده‌سنیشان بکا بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی هێزی
جه‌ماوه‌ر بۆ وه‌دیهێنانی هه‌نگاو به هه‌نگاوی
ستراتێژيهکه. من لێره‌دا ڕێگا به خۆم ناده‌م
بچمه ناو ته‌فاسیلی وه‌ڵامی موشه‌خه‌س به
هیندێك لایه‌نی پرسیاره‌که. ئه‌وه ئیشی
ڕابه‌ري ڕه‌سمي حیزبه. هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵیم
که ئه‌گه‌ر ستراتێژي کۆمۆنیستي بریتیه له
ڕوون کردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تي "سه‌لب"ی وه‌زعی
مه‌وجوود و "نا" گوتن به هه‌موو لایه‌نه‌کانی،
ئه‌مه ناتوانێ له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵێك
ئه‌حکامی گشتي دا بمێنێته‌وه، به عه‌کسه‌وه،
پێویسته زۆر به موشهخهسي ته‌سویر و
لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه له بارودۆخی
ئێستای کوردستان بدا و ڕێگای نه‌فی و سه‌لب
کردنیان هه‌ر به هێزی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه و
بنده‌ستی کۆمه‌ڵگای کوردستان نیشان بدا. ئه‌مه
باری ئابووري و چۆنیه‌تي چاره‌سه‌ر کردنی
هه‌ژاري ده‌گرێته‌وه، باری کۆمه‌ڵایه‌تي - بۆ
وێنه چۆنیه‌تي به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی دیارده‌ی
تیرۆری ژنان - ده‌گرێته‌وه، باری سیاسي و
شێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و میلیشیا و گه‌نده‌ڵي و
هه‌زارویه‌ك کێشه‌ی تر ده‌گرێته‌وه. یه‌کێك له
که‌موکووڕیه‌کانی تائێستای تێکۆشانی کۆمۆنیستي
مان له کوردستان، له‌پاڵ کێشه‌ی ته‌ئمین
نه‌کردنی ڕابه‌ري دا، کێشه‌ی نه‌بوونی
ستراتێژي بوه که ئاکامه‌که‌ی به ناچار
بوه‌ته که‌وتنه شوێنی ڕۆژهڕۆژهی ڕووداوه‌کان
و ئاکسیۆنیزمی بی ئاسۆ. سه‌رکه‌وتنی پڕۆژه‌ی
دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ري
کوردستان، به بڕوای من، له گره‌وی
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕۆشن و خێرا به‌و دوو
کهموکووڕیهدایه: ڕابه‌ري و ستراتێژي.
هه‌روه‌ك چۆن هیچ ئاڵوگۆڕێکی گرینگی سیاسي و
کۆمه‌ڵایه‌تي به بێ وجوودی حیزبی سیاسي ناکرێ،
هیچ حیزبێکی سیاسیش به بێ ڕابه‌ریه‌کی ڕۆشنبین
و حازربه‌ده‌س و به بێ ستراتێژيهکی ڕوون و
واقیعیانه هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵناگیرێ و به هیچکوێ
ناگا. |