|
حه‌مه‌غه‌فور
hamaxafoer@yahoo.com
تارمایی ئینته‌رنێت!
نه‌خش و ته‌ئسیری ماڵپه‌ڕو ڕۆژنا‌مه
ئینته‌رنێتیه‌کان به‌سه‌ر شانۆی ڕووداو و
ململانێکانی نێوان جه‌ماوه‌ری کوردستان و
ده‌سه‌ڵاته‌وه-هه‌رچه‌ند مه‌حدودیش بێت- له
به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکدا وه‌خۆکه‌وتووه. ئه‌م
دیارده نوێیه که وه‌کو پانتایی و که‌ناڵێکی
زۆر بچووک بۆ موماره‌سه‌ی ئازادی به‌یان و
ئازادی بیروڕا له مه‌وداو مه‌جالی نووسین و
گوتاری سیاسی و ژورنالیستیدا جێی خۆی له‌ناو
ڕۆژنامه‌وانی و میدیای کوردستاندا کردۆته‌وه،
که‌ناڵ و ده‌روازه‌یه‌که بۆ بردنه‌سه‌ری
ئاستی هوشیاری و ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تی
خواره‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا. ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه‌ش گرفت و کێشه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشی
خوڵقاندووه له ئاستی عه‌قڵی بزوێنه‌ری
میدیای ده‌سه‌ڵاتدا له کوردستان. بێتوانایی
و فه‌شه‌لی ئه‌حزابی حاکم و داموده‌زگای
ته‌بلیغاتی و میدیای پاشکۆ‌و بنده‌ست له
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌نگی
ڕه‌سای ڕه‌خنه‌و تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی
کوردستان له دژی گه‌نده‌ڵی و
بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی و ڕاووڕووت و بێمافی،
بێئومێدبوون له کپکردنه‌وه‌ی ته‌وژمی ئه‌م
بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه، ده‌سه‌ڵاتی
ناچارکردووه به بیانوی "زبرنووسی و
ناوزڕاندن و فه‌وزاو ئیستیغلالی ڕووبه‌ری
ئازاد‌و ئه‌م شتانه‌وه له کوردستان"
به‌شێوازێکی ناشارستانی و دوور له مۆڕاڵی
بڕوابوون به ئازادی به‌یان و بیروڕا
حه‌مله‌یه‌ک به‌ڕێبخات بۆ قفڵکردنی ئه‌و
په‌نجه‌ره‌و ڕووپه‌ڕه ئینته‌رنێتیه، که
بۆته سه‌کۆو بڵندگۆیه‌کی جه‌ماوه‌ری و ئازاد.
نه‌ک ته‌نها بۆ ڕه‌خنه له حیزب و ده‌سه‌ڵات
و داموده‌زگاکانی، به‌ڵکو بۆ ئیبرازی وجودو
خستنه‌ڕووی ئه‌حساس و ناخی ئینسانی ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه به‌رامبه‌ر جیهان و هه‌موو
پێکهاته‌و دیارده‌کانی. له واقعیشدا مه‌به‌ست
له‌و که‌مپینه ته‌بلیغیه‌ی میدیای حاکم
هه‌نگاوێک نییه بێگومان له‌پێناو
به‌رزڕاگرتنی که‌سایه‌تی و حورمه‌تی تاکی
کوردی و له‌وانه‌ش ڕۆژنامه‌نووسان، به‌ڵکو
به‌ناوی چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ی مه‌به‌ستدارو
داتاشراوه‌وه له دژی ئه‌و که‌سانه‌ی سوود
له ئینته‌رنێت ده‌بینن بۆ گه‌یاندنی ڕه‌خنه‌و
ڕاو بۆچوونیان به گوێی خه‌ڵک و
کۆمه‌ڵگاکه‌یان، خه‌ریکی چنینی پیلانێکه نه‌ک
هه‌ر له دژی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانان، نه‌ک
بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری،
به‌ڵکو له دژی ئازادی به‌یان و ئازادی
ده‌ربڕینی بیروڕا وه‌کو مافێک که هه‌ر ئێستا
له کوردستان به هه‌ر ئاستێک
موماره‌سه‌ده‌کرێ. به‌مجۆره ئه‌حزابی
ده‌سه‌ڵاتدار له که‌ناڵی میدیای
به‌رده‌ستییه‌وه ده‌یه‌وێ ڕێگاخۆشکات بۆ
خنکاندنی هه‌ر ده‌نگ و جورئه‌ت و
موباده‌ره‌یه‌کی تاک و کۆی کۆمه‌ڵگای کوردی
که به مه‌به‌ستی موماره‌سه‌کردنی هه‌قی
ئازادی به‌یان و بیروڕاو له‌وانه‌ش چۆنێتی و
شێوازی داواکردنی مافه ئینسانییه‌کانی خۆی
وه‌کو شێوه‌و شکڵی ڕه‌خنه‌و ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی له‌پێناوی ئاو و کاره‌باو
خزمه‌تگوزاریه‌کان خۆی نیشانبدات.
ده‌سه‌ڵات و میدیایه‌ک له 16ساڵی ڕابردوودا
به ده‌یان جار ئازادی به‌یان و بیروڕا،یانی
جوانترین و حه‌یاتیترین دیارده‌ی کۆمه‌ڵی
مرۆڤایه‌تیی خستبێته ژێر پێیه‌وه،
نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانان و ڕه‌خنه‌گران و
ئازادیخوازانی ئه‌تک، شوێنبزرو تیرۆر کردبێ
له‌سه‌ر به‌یانکردنی قسه‌و ده‌ردی دڵیان و
خستنه‌ڕووی بیروڕایان، چاوقایمییه هێشتا ئه‌و
غیره‌تبکات باسی ئیستیغلالی ئازادی بیروڕا
بکات له‌لایه‌ن خه‌ڵک و ئازادیخوازانه‌وه.
ئه‌مه ئیتر ده‌ستدرێژی و په‌لامارێکی
بێپه‌رده‌و کۆنه‌په‌رستانه‌یه بۆ سه‌ر ژیان و
حورمه‌ت و پیرۆزی ئینسان و کۆمه‌ڵگا. به‌شداری
هه‌موو ئه‌و ئینسانانه‌ی بڕوایان به ئازادی
به‌یان و بیروڕا هه‌یه، ئازادیه‌ک که چ
وه‌کو مافێک چ وه‌کو واقعییه‌تێک ڕۆژانه
موماره‌سه‌ده‌کرێ و له ڕێی ئه‌وه‌وه تاک
په‌یوه‌ندی ده‌روونی و ئه‌حساسی تایبه‌تی خۆی
به‌رامبه‌ر به هه‌موو دیوێکی ڕوخساری ژیانی
کۆمه‌ڵایه‌تی پراتیک ده‌کات، به مه‌به‌ستی
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و شکستپێهێنانی ئه‌م حه‌مله
چه‌واشه‌کاریه‌ی میدیای ده‌سه‌ڵات له دژی
یه‌کێک له موهمترین و سه‌ره‌کیترین
مه‌قوله‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، جگه
له‌وه‌ی ئه‌رکێکی مۆڕاڵی و ئازادیخوازانه‌یه،
مافێکی بێئه‌ملاو سروشتیی هه‌ر که‌سێکیشه.
فۆبیای ده‌سه‌ڵات و ئازادی بیروڕا!
فۆبیای ده‌سه‌ڵاتی کوردی له دیارده‌ی
ئینته‌رنێت وه‌کو پانتاییه‌کی بێ‌کۆنترۆڵ،
به‌سه‌روسیمای زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوی هیستریای
میدیای به‌رده‌ستییه‌وه به‌باشی ده‌بینرێ.
به‌یاننامه‌که‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی
سه‌ر به حیزبه‌کان له هه‌ولێر، دیباته
ڤیدیۆییه‌که‌ی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس په‌خشیکرد
که له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان، ئازاد جندیانی، عه‌تا
قه‌ره‌داغی، سه‌رۆ قادر، نیاز لاجانی و ئاسۆس
هه‌ردی سازیدابوو، قسه‌کانی نێچیره‌وان
به‌رزانی له مه‌راسیمی یادی ده‌رچوونی
یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی‌دا که ده‌ڵێ؛"ده‌بێ
ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و ناوزڕاندن له یه‌ک
جیابکرێنه‌وه"، نیشانیده‌ده‌ن که مه‌نتیقی
پشتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدارو باو
تا گه‌ردنی نووقمی گوێنه‌گرتن و زبرووتن و
قوبوڵنه‌کردن و داپڵۆسین و مناوه‌ره‌ی دژه
ئازادیه. چۆن له پێناوی سنووردارکردنی
ئازادی بیروڕادا هه‌موو به‌هایه‌ک
پێشێلده‌کات. جگه له‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی
بڕوانه‌بوونی میدیا‌و ده‌سه‌ڵاته به چه‌مکی
ئازادی به‌یان خۆی هه‌م وه‌کو هه‌قێک هه‌م
وه‌کو واقعییه‌تێکی ڕۆژانه.
ناوه‌رۆکی که‌مپینی میدیای ده‌سه‌ڵات
دوولایه‌نه‌یه؛ یه‌که‌میان، ئه‌وه‌یه که
به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ده‌ستیداوه‌ته
چه‌واشه‌کردنی ماهیه‌تی ئازادی بیروڕاو
خه‌ریکه له مانا‌و مه‌فهومی واقعی خۆی
دایده‌ته‌کێنێ. ئه‌وان خه‌ریکن زه‌ین و هۆشی
کۆمه‌ڵ به‌لاڕێدابه‌رن و ئازادی بیراوڕا به
شتێکی یه‌کسان نیشانبده‌ن له‌گه‌ڵ ئازادی
ڕۆژنامه‌گه‌ریدا! له کاتێکدا ئه‌م مافه
به‌شێک و گۆشه‌یه‌کی ئازادی بیروڕایه.
دووه‌م، میدیای ده‌سه‌ڵات و به‌شێکی زۆری
نووسه‌ران و ڕووناکبیرانی سه‌ربه‌خۆش،
وێنایه‌کی سه‌رتاپا هه‌ڵه ده‌رباره‌ی ئازادی
به‌یان ده‌رده‌هاوێژن. به قسه‌وباسیاندا، به
نووسین و به‌رگریاندا، به ڕه‌خنه‌و ڕاز‌و
گله‌ییاندا، به سیمینار‌و کۆبوونه‌وه‌یاندا،
ته‌نانه‌ت به پێناسه‌شیاندا بۆ ئازادی
بیروڕا، که زۆر به‌رته‌سک و نازانستییه
ته‌سویرێکی هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌م مه‌فهومه
نمایشده‌که‌ن. ئه‌م به‌ڕێزانه ئازادی به‌یان
یا ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا ته‌نها وه‌کو
مافێک و پێویستییه‌کی دیاریکراو و تایبه‌ت به
ڕۆژنامه‌وانان، نووسه‌ران، شاعیران و
هونه‌رمه‌ندانه‌وه پیناسه‌ده‌که‌ن. ئه‌وان
پێیان وایه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره
که‌سانه ڕۆژنا‌مه ده‌ردێنن، ووتارو
لێکۆڵینه‌وه ده‌نووسن، شیعر و شانۆیی وتد
ده‌ردێنن، زیاتر له هه‌ر که‌سێکی تر
پێویستیان به ئازادی به‌یان به‌یان هه‌یه!
به‌ڵام ئازادی به‌یان و بیروڕا یانی ئازادی بێ
مه‌رج و قه‌یدی ئیبرازی وجودی هاووڵاتیانی
کۆمه‌ڵگایه‌ک وه‌کو ئینسانی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ.
واته ده‌ربڕینی ئازادانه‌ی بیروڕاو هه‌ست و
شعوری تاک به هه‌ر شێوه‌و ڕێبازێک که خۆی
به گونجاوی ده‌زانێ وه گه‌یاندنی ئه‌وانه
به ڕای گشتی و به گوێی کۆمه‌ڵگاکه‌ی. هه‌ر
که‌س و فه‌ردێک مافی خۆیه‌تی که کۆمه‌ڵگاکه‌ی
ئاگاداربکاته‌وه له‌و بیروڕاو هه‌ست و
شعوره‌ی که له ناخیداهه‌یه به‌رامبه‌ر به
هه‌ر که‌سێک، به هه‌ر دیارده‌یه‌ک، به هه‌ر
ده‌سه‌ڵات و مه‌قام و موقه‌ده‌ساتێک. هه‌موو
که‌سێک هه‌قی هه‌یه کۆمه‌ڵگا
ئاگاداربکاته‌وه له هه‌ر ڕه‌خنه، سه‌رنج و
بۆچوونێک که هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر به‌م
دنیایه‌و دیارده‌کانی ناوی. له هه‌مان
کاتیش‌دا ئه‌م مافه مه‌سه‌له‌یه‌کی فه‌وریه‌و
ده‌موده‌ست ده‌بێ دابینبکرێ. په‌یوه‌ندی نییه
به هیچ سه‌رده‌م و قۆناغ وته‌جروبه‌و
بارودۆخێکه‌وه! ئینسان له‌و ڕۆژه‌ی
پێده‌نێته ژیانه‌وه هه‌قی ئاسایی خۆیه‌تی
فه‌وره‌ن موماره‌سه‌ی ئه‌م هه‌قه‌ی بکات.
له‌مانه‌ش واوه‌تر ئه‌وه‌یه که ئازادی
ده‌ربڕینی بروڕا به‌مانای مه‌عسومبوون و
به‌رهه‌قبوونی ڕه‌های گوتار‌و ڕه‌خنه‌و سه‌رنجی
خواره‌وه‌یه (واته جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک) له
به‌رامبه‌ر سه‌ره‌وه‌دا(یانی ده‌سه‌ڵات).
سه‌ره‌وه واته حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات هاتووه
ئیدیعای کردووه که به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌روه‌ری
کۆمه‌ڵه. یانی مه‌سئوولیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی
کۆمه‌ڵگای هه‌ڵگرتووه‌و ئه‌رکیه‌تی گوێ له
هه‌ر ڕه‌خنه‌و ده‌نگێکی تاک و کۆ بگرێت.
ئه‌رکیه‌تی به پانتایی کۆمه‌ڵگا ئازادی
به‌یان بۆ تاک تاکی کۆمه‌ڵ دابین بکات. ئازادی
به‌یان چه‌مکێک نییه به ته‌نها په‌یوه‌ست بێ
به سیاسه‌ته‌وه. مه‌قوله‌یه‌ک نییه ته‌نها
په‌یوه‌ند بێ له‌گه‌ڵ شۆڕش و خه‌باتکارانی
شۆڕشگێڕ‌دا. ئازادی به‌یان په‌یوه‌ست نییه به
ئه‌حزابی سیاسییه‌وه بۆ قسه‌وباسکردن
ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵگاو کێشه‌کانی. هه‌تا به
مانای ئازادی ده‌ربڕینی تاک نییه ده‌رباره‌ی
کۆمه‌ڵ و دیارده‌کانی. به‌ڵکو ئازادی به‌یان
به‌واتای ئازادی بێ کۆت و مه‌رجی گشت
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌که بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر
جۆر‌و شێوازێک له ئیبرازی وجودی فه‌ردی خۆیان
وه‌کو ئینسانێک، هه‌تا بتوانێ ئازادانه
بیروڕای خۆی سه‌باره‌ت به‌م جیهانه
بخاته‌ڕوو. ووتارنووسین، شیعر‌و چیرۆک نووسین،
لێکۆڵینه‌وه، ڕه‌خنه‌گرتن و ڕه‌خنه‌ووتن،
قسه‌کردن، ده‌رهێنانی فیلم و شانۆیی،
ناڕه‌زایه‌تی سازکردن، خۆپیشاندان و مانگرتن،
میتینگ و دیبات، هوتافکێشان و...تد، یاخود
هه‌ر شێوه‌یه‌کی تر که بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست و
شعوری خۆی پێویستی پێی هه‌یه هه‌قی سروشتی و
ده‌موده‌ستی هه‌ر ئینسانێکه‌و ده‌بێ له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاته‌وه دابینبکرێ! گه‌وهه‌رو مه‌نتیقی
ئه‌م چه‌مکه په‌یوه‌سته به تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵگاوه. له ڕۆماننوسێکه‌وه هه‌تا
کرێکارێک، له شاعیرێکه‌وه تا سه‌وزه‌فرۆشێک
وه‌کو یه‌ک هه‌م پێویستیان به‌م هه‌قه
هه‌یه‌و یه‌کسانیشن له موماره‌سه‌کردنیدا.
به‌ڵام جێگای ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت له‌م
نێوه‌دا کامه‌یه؟
ئازادی بیروڕا که‌ناڵێک بۆ
هاواری خواره‌وه له‌دژی سه‌ره‌وه
مانای چی حکومه‌ت و ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار
هاتووه‌و ده‌یه‌وێ خۆی بهاوێته تایه‌کی
سه‌نگی مه‌حه‌ک و مه‌عیاری چه‌مکی ئازادی
بیروڕاوه‌و داوای هه‌ق بکات! تۆ خۆت که
ده‌سه‌ڵاتیت داوای هه‌قی چی ده‌که‌یت؟ وه
ئه‌م داوایه ئاراسته‌ی کێ ده‌که‌یت؟ ئه‌گه‌ر
له بیانوو نا‌گه‌ڕێن به "ووتاری زبری
ئینته‌رنێتی که‌سانی نه‌فام و سه‌رلێشێواو
بۆچی ناوتان ده‌زڕێ!". ڕاستی مه‌سه‌له ئه‌مه
نییه، شتێکی تره. ئه‌سڵی مه‌وزوع خه‌ڵک و
کۆمه‌ڵگایه لێتان هاتۆته ده‌نگ و چیتر
قبووڵناکات ئه‌م وه‌زعییه‌ته‌ی ئێستا درێژه‌ی
هه‌بێ! ئازادی به‌یان وه‌کو چه‌مکێک چ له‌ڕووی
حقوقیه‌وه بێت یاخود له‌ڕووی واقعیه‌وه له
مه‌حه‌کدانی په‌یوه‌ندی تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵگایه‌که له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی
باوی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌دا. له مه‌حه‌کدانی پله‌و
ئاستی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیه له‌باره‌ی
مه‌وداو میکانیزم و چۆنێتی دابینبوونی ئازادی
بیروڕاو ئیبرازی وجودی تاکه‌کانی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه. نه‌ک په‌یوه‌ندیه‌کی یه‌کسان و
وه‌کویه‌ک له نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکدا بۆ
نموونه. په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و
هاووڵاتیان، یا نێوان ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵک وه‌کو
په‌یوه‌ندی به‌ینی دوو که‌س یا دوو هاووڵاتی
نییه! پێناسه‌ی ئازادی بیروڕا هه‌رگیز له
ڕابته‌یه‌کی به‌مشێوه‌دا درووستنیه. ئازادی
بیروڕا هه‌قێکه که ده‌بێ هه‌رئێستا ده‌وڵه‌ت
دابینی بکات و سه‌رجه‌می تاکه‌کانی کۆمه‌ڵی
کوردستان فه‌وره‌ن به‌بێ هیچ گرفت و ڕێگیریه‌ک
بتوانن موماره‌سه‌ی بکه‌ن. که‌سایه‌تی و
سه‌رانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت هه‌قیان نییه
باسێکی له‌مجۆره بهێننه‌ئاراوه. ئه‌وان نه‌ک
هه‌ر موتڵه‌قه‌ن ئازادن و که‌س ناتوانێ لێیان
زه‌وتکات، هه‌ر چۆنێک ده‌یانه‌وێ قسه‌و
به‌یانی بیروڕایان بکه‌ن ده‌یکه‌ن، به‌ڵکو
ئه‌وان ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌و
ئه‌رکیانه هه‌موو ئازادیه‌کان، له‌وانه‌ش
ئازادی بیروڕا بۆ هاووڵاتیان دابینبکه‌ن.
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕاسته‌و به‌هه‌ق ئه‌وان
له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی ئازاده‌وه
متمانه‌یان پێدراوه‌و بوونه‌ته ده‌سه‌ڵات و
حکومه‌تیان پێکهێناوه، ئیتر بۆچی ئه‌م هه‌موو
ترسه له ڕه‌خنه‌و ده‌ربڕینی بیروڕای خه‌ڵک!؟
یا بۆ ده‌بێ بیر له به‌ستنی ده‌می ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه بکه‌نه‌وه که گوایا ئێوه‌ی
هه‌ڵبژاردووه!؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه له
حه‌قیقه‌تی ئه‌م که‌مپینه‌دایه که
ده‌ستیدراوه‌تێ به‌مه‌به‌ستی سنووردانان بۆ
ئازادی به‌یانی بیروڕا.
سه‌نگی مه‌حه‌کی ئازادی به‌یان ئه‌وه‌یه که
کۆمه‌ڵگا بتوانێ و ڕێگابکاته‌وه هه‌تا(نه‌ک
هه‌ر ڕه‌خنه‌ی توند‌و جددی و بنیاتنه‌ر به
زمانی زبر یا هه‌ر ناوێکی تری لێبنێی)
ناشیرین‌ترین و خراپترین و غه‌ریبترین بیروڕا
ته‌عبیربکرێ و بیبیستێ. سه‌نگی مه‌حه‌کی
کۆمه‌ڵێکی کراوه‌و ئازاد ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات
و کۆمه‌ڵگا ته‌حه‌مولی ببێ هه‌موو قسه‌و
ڕه‌خنه‌یه‌ک هه‌بێ و بووترێ و بنووسرێ و گوێی
لێبگرێ! له‌ژێر هه‌ر ناوێک‌دا، له‌پێناوی هه‌ر
مه‌به‌ستێکدا هه‌ر ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێک
ده‌ستیکرد به داخستنی ده‌می خه‌ڵک و
هاووڵاتیانی مانای وایه ئه‌و کۆمه‌ڵگایه
ئازاد نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا
ده‌ستیبرد بۆ دانان و پیاده‌کردنی میکانیزمێک
که به‌هاکان و ماناکان و ڕاستییه‌کان به
ده‌می خۆیان هاواربکه‌ن و جه‌وهه‌ری خۆیان
بخه‌نه‌ڕوو بۆ به‌رده‌می کۆمه‌ڵگاو جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵک، ئه‌وکاته‌یه که ده‌توانرێ ڕه‌ش و سپی
بۆ هه‌مووان ئاشکرا بێ و ته‌بعه‌ن کۆمه‌ڵگاش
له به‌رامبه‌ر دیارده‌و ئه‌فکارو بزووتنه‌وه
کۆنه‌په‌رست و خه‌ته‌رناکه‌کانی له چه‌شنی
ئیسلامی سیاسی‌دا به‌مهۆیه‌وه ده‌توانێ
به‌باشی دیفاع له‌خۆی بکات، ئه‌وسا یه‌ک
ده‌وڵه‌ت و ڕژێمی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئازاد
بوونی خۆی پراتیک ده‌کات!
23/4/2007 |