|
حه‌مه‌غه‌فور
hamaxafoer@yahoo.com
ڕه‌شه‌کوژی ژنان، یاخود ته‌سفیه‌و سڕینه‌وه‌ی
فیزیکی و به‌ربه‌ریانه‌ی مێینه به‌بیانووی
پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووسی بنه‌ماڵه‌و
عه‌شیره‌و قه‌وم و میلله‌ت، دیارده‌و
نه‌خۆشیه‌کی ئه‌سه‌فباری کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه‌و
ده‌بێ لێی ڕزگاربین. نمایشی بێوێنه‌و جه‌رگبڕی
به‌به‌ردکوشتنی "دوعا" هه‌نگاوێکی ترسناک و
زه‌نگێکی ئاشکرای کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری
کوردیه له‌پێناو هه‌مه‌جیه‌تێکدا که به
ئاراسته‌ی ئه‌نفالکردنی ژنان به‌گشتی
له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ئامانجی سه‌ره‌کیه‌تی
وه درێژه‌کراوه‌ی هه‌مان دیارده‌یه‌و لێی
جیانابێته‌وه. ئه‌م که‌لتووره به‌سه‌رچووه
تائێستا مه‌رگبارترین تراژیدایاو کاره‌ساتی
لێکه‌وتۆته‌وه و هه‌زاران برینی قووڵ و
ساڕێژنه‌بووی کردۆته ویژدانمانه‌وه. کوشتنی
وه‌حشیانه‌ی "دوعا" سه‌ختترینی ئه‌و
تاوانانه‌یه که تائێستا ئه‌نجامدراون.
مێژوویه‌ک له کاره‌سات، تۆوکردنی دنیایه‌ک
قینله‌دڵی و شک و گومان له دژی ژنانی ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه، هه‌ڵڕشتنی ده‌ریایه‌ک پاره‌وپوول
بۆ ڕه‌واجدان به فه‌رهه‌نگ و سوننه‌تی
ناموسپه‌رستانه‌و هه‌ڵاواردن له دژی ژنان،
خۆراکی زیندوڕاگرتنی ئه‌م ڕه‌سم و عاده‌ته
خێڵه‌کییه‌یه که قوربانیه‌کانی
به‌به‌رچاومانه‌وه تێده‌په‌ڕێ و هه‌ر ڕۆژه‌ی
ژیانی ژماره‌یه‌ک ژن یا کیژی ئه‌م ووڵاته
قه‌سابیده‌کات. به‌ره‌ی ئینسانییه‌ت ده‌توانێ
سنوور بۆ ئه‌م بێڕه‌حمییه‌ی کۆمه‌ڵگا دابنێ.
هزرو که‌لتوورو ئایدیۆلۆژیای قه‌ومی– ئیسلامی
که خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هیچدانان و سووک
سه‌یرکردن و بێئیراده‌کردنی ئینسان
دامه‌زراون، به نیشاندانی په‌رستنی
ئه‌فسانه‌ی نه‌ته‌وه‌و میلله‌ت و خواوه‌ندو
ڕه‌مزه‌کانی جه‌هاله‌ت و دواکه‌وتوویی وه‌کو
ته‌نها مه‌سه‌له‌و ئه‌مری موقه‌ده‌سی عه‌بدو
تاک له زه‌ینی کۆمه‌ڵگادا، به‌شیده‌ت له
ناخیانه‌وه دڕنده‌یی و دژایه‌تی خۆیان
ده‌خه‌نه‌ڕوو له به‌رامبه‌ر وجودی واقعی
ژناندا. په‌یڕه‌وانی ئه‌م که‌لتووره هێنده
مێینه‌یان به‌لاوه مه‌سه‌له‌و گرنگه که
هه‌واوهه‌وه‌سی شه‌هوانی و جنسی خۆیانیانی
تێدا به‌تاڵکه‌نه‌وه. جه‌سته‌ی مێینه‌ش له
ده‌ره‌وه‌ی هه‌وه‌سی پیاوانه‌یاندا ئیتر وه‌کو
چاڵێکی تاریک و ئه‌فسانه‌یه‌کی ترسناکی پڕ له
خه‌وش و خیانه‌ت وێناده‌کرێ که وه‌کو شوێنیك
بۆ خۆحه‌شاردان و ته‌به‌لوه‌ری شه‌یتان وهه‌ست
و ئاره‌زووی شه‌یتانیی ژنان ته‌ماشابکرێ،
ئاساییه ڕێگا بۆ دیارده‌ی مه‌ر‌گه‌ساتی
به‌به‌ردکوشتنی "دوعا" بکاته‌وه‌و زمانیشی
لاڵبێت له ئاست ئه‌م گه‌وره‌ترین و
هه‌مه‌جیترین تاوانه‌دا که له‌ناوه‌ڕاستی
شاردا‌و به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه ئه‌نجامده‌درێ.
ڕاسته له‌سای سه‌ری که‌لتووری
قه‌ومی-ئیسلامی‌دا ئه‌م ڕه‌سم و عاده‌ته
ڕزیوه کارده‌کاو کارایی په‌یداکردووه،
به‌ڵام بێگومان ئه‌م په‌لاماره دڕندانه‌یه‌و
ئه‌م تاوانه بێوێنه‌یه له‌دژی ژنان و
ئینسانییه‌تی کۆمه‌ڵی کوردستان له‌لایه‌ن ژنان
و ڕێکخراوه‌کانیان و به‌ره‌ی سکۆلارو
یه‌کسانیخوازی کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه
وه‌ڵامده‌درێته‌وه. هه‌رئێستا لێشاوی
وه‌ستانه‌وه‌و ئیدانه‌کردنه‌کان، ووتارو
نووسینه ڕه‌خنه‌یی و ڕیسواکه‌ره‌کان، شیعر‌و
په‌خشانه نازداره‌کان که بۆ تاوانی کوشتنی
"دوعا" ده‌نووسرێن، به‌شداری هه‌زاران ژن و
پیاوی ئازاده‌و پێشکه‌وتنخواز له خۆپیشاندانی
ده‌یان ڕێکخراوی ژنان و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ
به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان، که‌مپینی
جیهانی دژ به ڕه‌شه‌کوژی و به‌ردبارانکردنی
ژنانی کوردستان، ده‌ساوده‌سپێکردنی فیلمی
به‌ردبارانکردنی "دوعا" له‌ڕێگای مۆبیله
ته‌له‌فۆنه‌وه له سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا،
له‌لایه‌ک ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی کوردی
ئیحراجکردووه، له‌ولایتریشه‌وه ئومێدێکی
گه‌وره‌یه که جیهانی شارستانی و مۆدێرنی
کوردستان ده‌توانێ مایه‌ی له‌سه‌ر دانێ و
به‌هێزی بکات و له‌ده‌وری خۆی ڕێکخات.
کوردستان کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرنه‌و به هه‌موو
شتێکیه‌وه دیاره که ڕووی له ژیانی
شارستانی و سه‌رده‌مه‌و نه‌فره‌تی قووڵی خۆی
به‌رامبه‌ر به سه‌رتاپێی که‌لتووری
نامووسپه‌رستانه‌و پیاوسالاری و ئیسلامی
نیشانداوه. کوشتنی هه‌زاران ژن و کچی دڵ پڕ
له عه‌شق و خۆشه‌ویستی کوردستان نه‌یتوانی
به‌ر به هه‌سته نازداره‌کانی "دوعا"و
ده‌یانهه‌زار دوعای کوردستان بگرێ و
ساردیانکاته‌وه له موماره‌سه‌ی ئازادانه‌ی
په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان. هاودڵی و حوزنێکی
مرۆیی به‌رفراوان که له‌ناو جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵکی کوردستاندا له‌مسه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ر
شه‌پۆل ده‌دات له‌پێناوی ڕیسواکردنی کاره‌ساتی
شه‌رماوه‌ری کوشتنی "دوعا"دا، ته‌نها
سه‌بووریه‌که له‌م ساتانه‌دا بۆ سه‌دانهه‌زار
دڵی گوشراوی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌و له هه‌مان
کاتدا باوه‌شێکی پڕمیهره‌بانی کۆمه‌ڵگایه بۆ
سه‌دانهه‌زار عاشقی حه‌په‌ساو. ئه‌وه
که‌لتوورێکی کۆن و سه‌رده‌می ژیانی خێڵه‌کی
به‌سه‌رچووه‌و گیانێکی سه‌خته له‌جه‌سته‌ی
دڕنده‌یه‌کی له چه‌شنی که‌لتووری پیاوسالاری
و نامووسپه‌رستانه‌دا ده‌یه‌وێ درێژه‌بدات
به‌ژیانی نه‌گریسی له هه‌زاره‌ی سێهه‌مدا.
دیارده‌ی کوشتنی شه‌ره‌ف له کوردستان و
درامای به‌به‌ردکوشتنی "دوعا" نیشانه‌ی کۆتایی
ژیانی که‌لتووری پیاوسالاریه‌و ده‌سپێکردنی
سه‌رده‌می مۆدێرنه‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه‌یه.
ئه‌حمه‌ق و نه‌فامن ئه‌وانه‌ی نیازیان وایه
به په‌لاماری دڕندانه‌یان بۆ سه‌ر هه‌ست و
سۆزی عه‌شق و خۆشه‌ویستی، به هه‌وڵدانیان بۆ
دابڕینی نێر‌و مێ له یه‌کتری له‌ڕووی
فیسیۆلۆژی و سرووشتی ئینسانییانه‌وه ده‌توانن
به‌ربگرن به ڕه‌وه‌ندی ڕووله گه‌شه‌و
ڕووله‌پێشی کۆمه‌ڵگای کوردستان! ته‌نها
ڕه‌وه‌ندێکی له‌م چه‌شنه ده‌توانێ
په‌روه‌نده‌ی گیانی سه‌ختی هزرو فیکر‌و
که‌لتووری کۆن بپێچێته‌وه‌و ده‌رگاکانی ئومێد‌و
گه‌شه‌و کرانه‌وه بخاته‌سه‌رپشت. به‌ڵام
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م ڕاستیانه‌شدا تراژیدیای
به‌ردبارانکردنی دوعا به‌به‌رچاوی ویژدانی
خودا‌و قه‌وم و نه‌ته‌وه‌وه، زه‌نگێکی
خه‌ته‌رناکه بۆ سه‌ره‌تایه‌کی ترسناکی
هه‌مه‌جییه‌تێکی هه‌و‌سارپچڕاو له دژی
ئه‌نفالکردنی ژنانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان. بۆ
ئه‌نفالکردنی مایه‌ی هه‌ست و سۆز‌و عه‌شق و
شادی و ژیانمان. با هه‌موو پێکه‌وه
به‌رامبه‌ر به‌م به‌ربه‌رییه‌ته ڕاوه‌ستین.
دیارده کۆن و به‌سه‌رچووه‌کان له ترسی مردن
و له‌بيرچوونه‌وه‌ی یه‌کجارییان له زه‌ین و
ئه‌جێندای کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تیدا په‌لاماری
هه‌موو شتێکی جوان ده‌ده‌ن، چونکه خۆیان
زاده‌ی سه‌رده‌م و که‌لتوورێکی کۆن و ناشیرین
وده‌ره‌وه‌ی شارستانیه‌تن. درامای کوشتنی
جه‌رگبڕی "دوعا" هه‌رچه‌ند کاره‌ساتێکی
دڵته‌زێن و بێوێنه‌یه، به‌ڵام ده‌کرێ به‌ره‌ی
سکۆلاریزم و مۆدێرنیزم و ئینسانییه‌ت بیکاته
هه‌نگاوی یه‌که‌می هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی له دژی ڕه‌شه‌کوژی ژنان له
کوردستان.
29/4/2007 |