|
حه‌مه‌غه‌فور
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان سه‌عات 11ی
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌کی
ڕه‌حیماوای شاری که‌رکوک ئۆتۆمبیلێکی
بارهه‌ڵگر له کاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی
قوتابیانی دوو خوێندنگای ئه‌و گه‌ڕه‌که‌دا
ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌و 12کوژراو و192برینداری
لێکه‌وتۆته‌وه. ئه‌مه تاوانێکی گه‌وره‌و
قێزه‌ونه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌کی کوێرانه‌و
وه‌حشیانه‌یه. سه‌رله‌به‌ری ئه‌و
بیرکردنه‌وه‌و سیاسه‌ت و ئامانجه‌ی له
پشتییه‌وه ڕاوه‌ستاوه نه‌ک هه‌ر دووره له
هه‌ر مۆراڵێکی ئینسانی و سه‌رده‌مه‌وه،
به‌ڵکو به‌م شێوازه‌ی ڕیسوایی و شکستی خۆی
نیشانده‌دات به‌ر له هه‌ر شتێکی تر. سیاسه‌ت
و دنیابینییه‌ک، لایه‌ن و به‌دیلێک
ده‌ستیبچێته کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل پرۆسه‌ی
فه‌وتان و نابودبوونی خۆی ته‌یده‌کات!
به‌ڵام ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستیه به‌شوێن
دوایین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی
عێراقدا دێت که پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، دوای
مشتومڕێکی زۆری نێوان لیسته‌جیاوازه‌کان
به‌هۆی پاشه‌کشه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی
کوردیه‌وه له باره‌ی چۆنێتی جێبه‌جێبکردنی
ماده‌ی 140وه پێیگه‌یشتن. له‌و
کۆبوونه‌وه‌یه‌دا لیستی کوردی و شیعه‌و
سوننه‌و ئه‌وانی تر به‌ده‌م ده‌مه‌قاڵه‌و
ناچارییه‌وه ڕێکه‌وتنێکی عه‌مرکورتی
دیکه‌یان له‌ناو حکومه‌تی بێچاره‌ی عێراقیدا
ئیمزاکرد، که له ئه‌ساسدا سه‌ره‌ڕای هه‌ر
ئیدیعایه‌کی پارتی و یه‌کێتی بۆ دڵخۆشکردنیان
به جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 له زه‌ره‌رو به
دژی ئه‌وان کۆتاییهات. چونکه به‌هۆی
پێداچوونه‌وه به ده‌ستووری عێراقیدا ووشه‌ی
(ئاره‌زوومه‌ندانه-رغبه)یان بۆ ناردنه‌وه‌ی
عه‌ره‌به‌کان له‌ناو ماده‌ی 140دا زیادکرد.
جگه له‌وه‌ش بڕیارێک له حکومه‌تی عێراقدا
هه‌تا سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئیمزای
نه‌کات، ناچێته ئاستی جێبه‌جێبوونه‌وه.
فه‌رموون قسه‌که‌ری ڕه‌سمی یه‌کێتی و پارتی
چیمان پێده‌ڵێ! (محمد احسان) نوێنه‌ری
حکومه‌تی هه‌رێم له لیژنه‌ی باڵای
جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ڕۆژی دووشه‌ممه 2/4
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌ییدا له هه‌ولێر
ڕایگه‌یاند؛ "په‌سه‌ندکردنی بڕیاره‌کانی
لیژنه‌ی ماده‌ی 140له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی
وه‌زیرانی عێراقه‌وه ، پێچه‌وانه‌ی
بڕیاره‌کانی لیژنه‌که‌یه‌و ده‌بوایه
له‌لایه‌ن خودی سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه
په‌سه‌ندکرایه". ئه‌م قسه‌یه جگه له
پاشه‌کشه‌و شکست بۆ لیستی هاوپه‌یمانی کوردی
کام مانای دیکه‌ی هه‌یه!
له‌وانه‌یه بووترێ باشه ئه‌گه‌ر وایه‌و
ماده‌ی 140 جێبه‌جێنابێ ئیتر بۆچی
ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوویدا! یا له‌وانه‌یه
لایه‌ن و که‌سانێک هه‌بن ته‌نانه‌ت
کاره‌ساته‌کانیش بقۆزنه‌وه بۆ مه‌رامی
ته‌یبه‌تیان. کاره‌ساتی ئه‌مڕۆی ڕه‌حیماوای
هه‌ولێر بکه‌نه به‌ڵگه‌ی نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌و
ماده‌یه له جێبه‌جێبوون، وه‌کو له
ئیدانه‌نامه‌که‌ی ئه‌مڕۆی مه‌کته‌بی سیاسی
یه‌کێتیدا به‌روونی ده‌ستی بۆ براوه.
هه‌رچه‌نده به‌لای منه‌وه خودی هاتنه‌ئارای
ئه‌و ماده‌یه‌و پێله‌سه‌رداگرتنیشی فتیله‌ی
سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی قه‌ومیه له شاری
که‌رکوک و ده‌وروبه‌ریدا، به‌ڵام
ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی (محمد احسان) وه‌ڵامی ئه‌و
ئیدیعایانه ده‌داته‌وه. وه‌ڵامی واقعی ئه‌و
پرسیاره ئه‌وه‌یه که بێچاره‌یی و بێتوانایی
حکومه‌تی مالکی له وه‌ڵامدانه‌وه به
مهمترین و ئه‌ساسیترین ئه‌وله‌ویاتی
ئه‌جێنده‌که‌ی که مه‌له‌فی ئه‌منی بوو،
به‌کرده‌وه فه‌شه‌لی خۆی نیشانداوه‌و
ڕۆژبه‌ڕۆژ عێراق نائارامتر‌و خه‌ته‌رناکتر
ده‌بێ، به تایبه‌ت شاری به‌غدای پایته‌خت.
که حکومه‌ت وه‌زعی ئه‌مه بێ، ئیتر ئه‌حزاب و
لایه‌نه‌کانی پێکهێنه‌ری ده‌بێ بیر له خۆیان
و حیزبه‌کانیان و تائیفه‌کانیان بکه‌نه‌وه.
ده‌بێ بچن قیاده‌ی جه‌نگی تائیفییان بکه‌ن.
ئه‌مه‌ش به‌واتای توندتربوونه‌وه‌ی جه‌نگی
شیعه‌و سوننه‌یه. به‌ره‌نجامی شکستی حکومه‌تی
مالکی ته‌شه‌نه‌ی کاره تیرۆریستییه‌کانه‌و
قووڵتربوونه‌وه‌ی جه‌نگی ناوخۆیه. ئێستا وا
خه‌ریکه شه‌ڕی قه‌ومی له شاری که‌رکوکیش
هه‌ڵده‌گیرسێ! خه‌ته‌ری ئه‌و جه‌نگه له
ده‌رگای ماڵه‌کان و له ده‌رگای دڵی هه‌موومان
ده‌دات له پێشمانه‌وه خه‌ڵکی به‌گیرهاتووی
شاری که‌رکوک. ئاخۆ دنیا بۆته چه‌رمی
چۆله‌که‌و ڕێگایه‌ک نییه خه‌ڵک بیگرنه‌به‌ر!
به‌دیلێک نییه ئه‌م شاره له مه‌ترسی
حه‌مامه خوێنه‌کانی جه‌نگی قه‌ومی لابدات!
به‌بڕوای من ڕێگاو به‌دیل هه‌یه. به‌ڵام
ده‌بێ قۆڵی لێهه‌ڵماڵین و بیسه‌لمێنین.
خه‌ڵکی شاری که‌رکوک و کوردستانیش ده‌بێ به
جددیه‌تێکی زیاتره‌وه هه‌ڵوێست بنوێنن. له
ڕاستیدا ته‌نها ئه‌وان ده‌توانن به‌ر به‌م
جه‌نگه قه‌ومییه بگرن له شاری که‌رکوک.
ئه‌وان ده‌توانن مه‌سه‌له‌ی سازکردنی
ڕیفراندۆمێکی ئازاد بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر
چاره‌نووسی کوردستان وه‌کو تاجی گوڵ بنێنه
سه‌ر سه‌ریان و ئه‌م دوو حیزبه ناچارکه‌ن واز
له به‌ندوبه‌ست بێنن
به‌سه‌رچاره‌نووسیانه‌وه‌و پابه‌ندیانبکه‌ن
به‌و ڕیفراندۆمه‌وه. ئه‌و ڕیفراندۆمه له‌م
ساته‌وه‌خته‌دا که جه‌نگی ناوخۆ له کۆنترۆڵی
حکومه‌تی مالکی ده‌رچووه‌و ئاگری جه‌نگیش
هاتۆته ناو دڵی که‌رکوکه‌وه‌و ئه‌مریکاش
له‌بیری خۆده‌ربازکردندایه له عێراق وه
ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌ش چنگ‌و دانمان
نیشانده‌ده‌ن، ده‌روازه‌ی ئومێدێکی گه‌وره
به‌ڕووی عێراق به‌گشتی و کوردستان و شاری
که‌رکوک به‌تایبه‌تی ده‌کاته‌وه. به بڕوای
من خه‌ڵکی شاری که‌رکوک وه‌کو ئۆکسجین
پێویستیان به‌م ئاڵته‌رناتیڤه‌یه. ڕیفراندۆم
بۆ کوردستان ده‌توانێ که‌رکوک له‌مه‌ترسی
ئایینده دوورخاته‌وه.
2/4/2007 |