|
حه‌مه‌غه‌فور
hamaxafoer@yahoo.com
هه‌موو ئاماژه سیاسیه‌کان به‌گشتی و
به‌تایبه‌تیش ته‌شه‌نه‌کردنی دۆخی ناهه‌مواری
جه‌نگی ناوخۆی عێراق‌و ئه‌گه‌ری زۆری
تێوه‌گلانی کوردستانیش بۆ ناو ئه‌و بارودۆخه
مه‌رگباره، ئه‌و ڕاستیه‌مان پێده‌ڵێن که
به‌ڵای تیرۆریزم و کاری ته‌قاندنه‌وه‌و کوشتنی
کوێرانه‌ی هاووڵاتیان ڕووی له کوردستانیش
کردووه‌و هاتۆته‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌کانمان.
ئه‌مه به‌واتای له‌ده‌ستدانی ئه‌و لانیکه‌مه
ئاسایش و ئارامیه‌شه که له کورستان‌دا
هه‌یه. ئیبرازکردنی کۆمه‌ڵێک فاکته‌رو
گۆڕانکاری تازه له خشته‌ی سیاسه‌تی
ناوچه‌که‌و جیهانیشدا هاوکاریمان ده‌کات
مه‌ترسی ئه‌گه‌ری لای سه‌ره‌وه مه‌لموستر
ببینین. له لایه‌ک ئه‌مریکا جه‌نگی
دۆڕاندووه‌و جمهوری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی
ئێران براوه‌ی یه‌که‌مه. ده‌سته‌ی
فه‌رمانڕه‌وای ئه‌مریکا به حاکم و
ئۆپۆزیسیۆنه‌وه ئێستا به‌کرده‌وه خه‌ریکی
پیاده‌کردنی ڕاسپارده‌کانی
به‌یکه‌ر-هاملتۆنه‌و ده‌سپێکردنی گفتوگۆی
ڕاسته‌وخۆی ئه‌مریکاو ئێران له هێڵه
پانه‌کانیدا له‌م ڕاستایه‌دا ڕاستییه‌کی دوو
لایه‌نه به‌یانده‌کا. ئه‌مریکای دۆڕاو و
ماندوو له جه‌نگ دژی تیرۆر له عێراق
به‌کرده‌وه ده‌یه‌وێ ڕێگایه‌کی
ئابڕوومه‌ندانه په‌یدابکا بۆ ده‌رچوون له
زه‌لکاوی عێراق. جمهوری ئیسلامیش به‌نیازه
هه‌نگاوی نوێ بهاوێ له پێشڕه‌وییه‌کانیدا له
عێراقدا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی به‌روبوومی
سه‌رکه‌وتنه‌کانی. 10ده شاری خوارووی عێراق
زامنبووه له ده‌ستی شیعه‌داو له به‌غداو
موسڵ و ته‌نانه‌ت له که‌رکوکیش ئاگری جه‌نگی
تائیفی ده‌گێڕێ به مه‌به‌ستی هێنانه‌سه‌رکاری
ڕژێمێکی ئیسلامی له نه‌وعی جمهوری ئیسلامی
ئێران خۆی! بۆ په‌ستانی زیاتری مقاوه‌مه‌ی
تێکه‌ڵی پاشماوه‌ی فاشیزمی به‌عسی و سوننه‌ی
عێراقی به‌کارهێنانی کوردستان وه‌کو
ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ئه‌م تاکتیکه‌ی حه‌یاتییه.
به‌بێ هاوکاری و ئیسناد وه له‌ڕاستیدا به‌بێ
پیلانی جمهوری ئیسلامی مومکن نییه ئه‌نسار
ئیسلام وه‌کو تارماییه‌ک له پڕێکدا له
کوردستان هه‌ڵتۆقێت و ببێته هێزێک مناوه‌ره
بکات و ده‌رکه‌وێ و هه‌ڕه‌شه‌بکات! شوینگرتنی
میدیا‌و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆ
دیارده‌ی ئه‌نسارئیسلام به مانای ئیعترافی
ڕه‌سمی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه به مه‌ترسی
داخزانی کوردستان بۆ ناو جه‌نگی ناوخۆی عێراق.
به‌ڵام قه‌تیسکردنی ئه‌م ئه‌گه‌ره به‌ته‌نها
له کرده‌وه‌ی لێره‌وله‌وێی ته‌قاندنه‌وه‌و
کاری تیرۆریستی‌دا ده‌رده‌که تیمارناکات،
به‌ڵکو سه‌ختتری ده‌کات. خه‌ته‌ری کێشبوونی
کوردستان بۆ ناو دۆخی پڕمه‌رگه‌ساتی عێراق
ته‌نها ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی لێێ
به‌رپرسن. چونکه زیاتر له 16ساڵه ئه‌وان
ده‌سه‌ڵاتدارن و کوردستان به عه‌مه‌لی
سه‌ربه‌خۆیه‌و خه‌ڵكیش ده‌نگیانداوه به
جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام ئه‌م
حیزبانه به‌فریوکاری هه‌روا کوردستانیان به
هه‌ڵواسراوی ڕاگرتووه.
به‌ڵام ته‌ناقوزێکی ئاشکرا له هه‌ڵوێستی
سیاسی و دیبلۆماسی ئه‌حزابی کوردی‌دا به‌جوانی
ده‌بینرێ که جێگای
نیگه‌رانییه‌کی گه‌وره‌یه. له‌لایه‌ک له‌سه‌ر
سنووری پێنجوێن و ناوچه‌ی گه‌رمیان هێزی
چه‌کدارو پێشمه‌رگه جێگیرده‌که‌ن بۆ
به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌نسارئیسلام‌و
دزه‌کردنی تیرۆریستان که باره‌گای
سه‌ره‌کیان له‌ناو خاکی ئێراندایه‌و توانای
مادی و مه‌عنه‌وی و لۆجیستیش هه‌ر له‌و
وه‌رده‌گرن، له‌ولاشه‌وه نێچیره‌وان به‌رزانی
وه‌کو سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان
له‌سه‌ردانیدا بۆ تاران به‌ڵێنیان پێده‌دات
که قونسوڵیه‌ی جمهوری ئیسلامی له هه‌ولێر
دووباره دابنرێته‌وه! ئه‌م سیاسه‌ت و
هه‌ڵوێسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ڕیشه‌ی
له مێژووی کۆنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دایه.
به‌ر له جه‌نگی دووه‌می که‌نداو ناسیونالیزمی
کورد ژیانی له‌سه‌ر قه‌ڵشتی نێوان ده‌وڵه‌تانی
ناوچه‌که بوو. هه‌ر جاره‌ی ناچارده‌کران
ببنه خزمه‌تچی یه‌کێک له‌و ده‌وڵه‌تانه.
ئێستاش سه‌ره‌ڕای ئیدیعاکانیان بۆ پێشڕه‌وی
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، به‌ڵام به کرده‌وه
جێگاوڕێگای سیاسیان وایان لێده‌کات بۆ
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌کترو له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تاندا هه‌مان سیاسه‌ت بگرنه‌به‌ر.
ته‌جروبه‌ی پێشتری جندوڵڵاو کۆمه‌ڵی ئیسلامی و
هه‌ڵسووڕانیان له سه‌ر سنووره‌کانی ئێران و
کوردستان بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه‌و
ته‌نانه‌ت شۆڤێنیزمی ئیسلامی و ئینسانکوژی
دینی ئه‌م گرووپانه زۆر زیاتر له گرووپه
ئینسانکوژه‌کانی ئه‌لقاعیده‌یه. کاره‌ساتی
(ئاوایی حه‌مه) که به ده‌ستی ئه‌م
تیرۆریستانه ساڵی 2001 له کرده‌وه‌یه‌کی
قێزه‌وندا 47 پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیشتمانیان
سه‌ربڕی، دڕنده‌یی و دوژمنایه‌تی ئه‌م
تاقمانه‌ی به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یاند. به‌ڵام له
کاتێکدا خه‌ڵکی کوردستان به ڕیزی
سه‌دانهه‌زاری هاتنه‌مه‌یدان بۆ پاککردنه‌وه‌ی
هه‌موو گروپ و ڕه‌نگه‌کانی ئیسلامی سیاسی دوای
ئه‌و کاره‌ساته، که‌چی یه‌کێتی نیشتمانی
له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی ساتوسه‌ودای کرد‌و
به‌ناوی ڕه‌سه‌ن و ناڕه‌سه‌نه‌وه
ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵکیان
دامرکانه‌وه. ئێستاش ئه‌م حیزبانه خه‌ریکن
هه‌مان سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست ده‌گرنه‌پێش
له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامی سیاسی‌دا به گشتی.
له ناوخۆشدا هه‌ردوو ته‌ره‌ف جه‌نگی تائیفی و
ته‌سفیه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی شیعه‌و سوننه
هێشتا به‌که‌م ده‌زانن بۆ سه‌پاندنی
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیان. چاویان هه‌ڵنایه‌ت به
نیمچه‌ئاسایشێکدا که له‌کوردستان
به‌رقه‌راره، ده‌یانه‌وێ خه‌ڵکی کوردستانیش
بخزێننه ناو جه‌نگێکی قه‌ومی بێکۆتاییه‌وه.
بێگومان سیاسه‌تی ئه‌حزابی حاکم بۆ
لکاندنه‌وه‌ی کوردستان به عێراقه‌وه، به
ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی شیعه‌دا
له‌ژێر ناوی فیدراڵیه‌ت و بیناکردنه‌وه‌ی
عێراقی عه‌روبیدا ته‌نها ده‌روازه‌و
که‌له‌به‌رێکه که به ئیحتمالی گه‌وره
ئه‌گه‌ر به‌رگری و هێزو ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری
کوردستان له ده‌وری سیاسه‌تێکی عه‌مه‌لی و
ڕۆشن بۆ جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ، سکۆلارو غه‌یره ئاینی
تیایدا ڕێکنه‌خرێ بۆ داخستنی، له‌و درزه‌وه
ئاگری تیرۆریزم و جه‌نگ و نائارامی ده‌گاته
کوردستان و ناوجه‌رگه‌ی شاره‌کان ده‌بێته
مه‌یدانی ته‌راتێنی ئه‌م بانده
ئینسانکوژانه. ته‌نانه‌ت دووباره‌بوونه‌وه‌ی
کاره‌ساته‌کانی پێشووی خه‌ڵکی کوردستانیش
ئه‌گه‌رێکی دوور نابێ. ته‌قاندنه‌وه‌ی
بارهه‌ڵگرێک به 800کغم (تی ئێن تی)یه‌وه له
به‌رده‌م باره‌گای وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و
به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاسایشی شاری هه‌ولێردا، جگه
له‌وه‌ی وه‌حشیه‌ت و دژه‌ئینسانیبوونی
تیرۆریستانی ئیسلامی پیشانئه‌دا، هیچ
ده‌رفه‌تێکیش ناهێڵێته‌وه بۆ یه‌کێتی و پارتی
و سه‌رانیان هه‌تا پاساوی بێده‌ربه‌ستی خۆیان
و ده‌زگاکانی بنده‌ستیشیان له چه‌شنی هێزی
پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایش بده‌نه‌وه له
به‌رامبه‌ر ژیان و ئاسایشی سه‌رو ماڵی
هاووڵاتیاندا. هه‌روه‌ها ئه‌نجامدرانی ئه‌م
تاوانه دڕندانه‌یه به‌و ئاسانییه‌و له
ناوبه‌ینی دوو سه‌نته‌ری سه‌ره‌کیدا که گوایا
بۆ ئه‌ندازیاری کردنی نه‌خشه‌ی ئه‌من و
ئاسایشی ووڵات دامه‌زراون، ئه‌و حه‌قیقه‌ته
ئه‌خاته‌ڕوو که ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایشی
ئه‌م حیزبانه نه‌ک بۆ دابینکردنی ئارامی
ژیانی جه‌ماوه‌رنین به‌ڵکو به ته‌نها ئۆرگانی
تایبه‌ت و ته‌رخانکراون بۆ پاراستی ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌حزابی حاکم و حمایه‌ی سه‌ران و لێپرسراوانی
ووردودرشتیان. بارگرژییه‌کانی تائێستای ناو
شاری که‌رکوک و موسڵ و کرده‌وه
تیرۆریستییه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌م دوو شاره
تا ده‌گات به ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌ی
به‌رده‌م باره‌گای لقی 3ی پارتی له شاری
مه‌خمور و ئاراسته‌کردنی 3 ڕۆکێت هه‌ر له‌ناو
شاری که‌رکوکه‌وه بۆ ناو جه‌رگه‌ی دانیشتوانی
ئه‌م شاره، چالاکی و جموجووڵ و هه‌ڕه‌شه‌کانی
ئه‌نسارئیسلام بۆ کاری تیرۆریستی و کرده‌وه‌ی
تێکده‌رانه به‌ڵگه‌ی ته‌واوی بوونی نه‌خشه‌و
پیلانێکی سامناکن له دژی خه‌ڵکی کوردستان و
گۆڕینی ناوجه‌رگه‌ی ژیانی خه‌ڵکی شاره‌کانی
هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆک و ده‌وروبه‌ریان بۆ
پانتاییه‌کی خوێناوی تر له شاری به‌غدا!
دیارده‌یه‌کی سه‌یر به‌دوای هه‌ره‌سی ڕژێمی
به‌عسداو، له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنی کرده
تیرۆریستیه‌کاندا خۆی خزانده ناو موفره‌داتی
ژیانی سیاسی کۆمه‌ڵگای عێراقه‌وه‌و بێ خشپه‌ش
میدیای ئه‌حزاب و ماسمیدیای ڕه‌سمی و ناڕه‌سمی
له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ش قبوڵیانکرد. دیارده‌ی
ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ی ئیدانه‌کردن و
ته‌سریحاتی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز له به‌رامبه‌ر
ئه‌نجامدانی کرده تیرۆریستییه‌کان و قیاده‌ی
گرووپه تیرۆریستیه‌کانی ئه‌لقاعیده‌و
پا‌شماوه‌کانی حیزبی به‌عس بۆ له‌ناوبردنیان و
شتی له‌مجۆره. هه‌ر له سه‌رۆکایه‌تی
عه‌مه‌لیاتی عه‌سکه‌ری ئه‌مریکاوه له عێراق
بگره تا ده‌گا به سه‌رۆک وه‌زیران و
سه‌رکۆمارو ته‌نانه‌ت بۆش و بلێریش، تا ده‌گا
به سکرتێری حیزبه‌کان و ئیئتیلافه
جۆراوجۆره‌کانیش، به‌شوێن هه‌ر کرده‌یه‌کی
دڕندانه‌ی تیرۆریستان‌دا بۆ پاساودانی
بێتواناییان له‌ڕووی سیاسی ئیداری و
حکومه‌تییه‌وه بۆ دابینکردنی که‌مترین ئه‌من
و ئاسایشی هاووڵاتیان به‌یان و ته‌سریحاتی
ئیدانه‌و مه‌حکومکردن ده‌رده‌که‌ن! که‌چی
ڕۆژبه‌ڕۆژ تیرۆریستان چالاک‌تر ده‌بنه‌وه تا
کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی
عێراقیدا ته‌قینه‌وه ئه‌نجامدرا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانیش خه‌ریکن
به‌گرتنه‌به‌ری هه‌مان هه‌ڵوێست بێئه‌وه‌ی به
خۆیان بزانن بێتوانایی و ده‌سه‌وسانی خۆیان
نیشانئه‌ده‌ن له به‌رامبه‌ر تیرۆریستان‌دا!
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی مه‌سعود به‌رزانییه‌وه
بگره که سه‌باره‌ت به کرده‌وه
تیرۆریستییه‌که‌ی هه‌ولێر بڵاویکرده‌وه تا
ته‌سریحاتی جلال تاڵه‌بانی و ئه‌وانی تر بێ
ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبکه‌ن له‌لایه‌ک حه‌په‌ساوی
خۆیان ده‌خاته‌ڕوو سه‌باره‌ت به هه‌راوزه‌نای
به‌رقه‌راربوونی نموونه‌ی ئارامی و ئاسایشیان
له کوردستان، له‌لایه‌کی تریشه‌وه فشه‌ڵی و
گه‌نده‌ڵی دام و ده‌زگاکانی پۆلیس و ئه‌من و
ئاسایشیان نیشانئه‌دات.
ئێستا کۆمه‌ڵگای عێراق له‌سایه‌ی سیاسه‌تی
داگیرکاری ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی و له‌ژێر
ڕکێفی جه‌نگێکی فراوان و نه‌بڕاوه‌ی ناوخۆییدا
به ده‌ورانێکی بێوێنه‌ی نابوودبوون و داڕمان
و هه‌ره‌سی ئینسانییه‌ت و مه‌ده‌نییت و هه‌موو
به‌هاکاندا تێده‌په‌ڕێت. هه‌موو لایه‌نه‌کانی
به‌شدار له وه‌زعی ئێستای عێراقدا حه‌په‌ساو
و بێتوانان بۆ ته‌رحی به‌دیلێک که لانیکه‌می
ئارامی و ئاسایش دابینبکات. ئێستا ئیتر که‌س
باسی خوته‌ی ئه‌منی به‌غداو دیواری حه‌سری
سوننه‌و شیعه ناکات و چوونه خانه‌ی
شکسته‌وه. دوای فه‌شه‌لی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی
نوری مالکی بارودۆخی عێراق نائارامتر‌و
خه‌ته‌رناکتر بووه. بێجگه له جه‌نگی تائیفی
و ناوخۆ گه‌نده‌ڵییه‌کی سه‌رتاپاگیر
باڵیکێشاوه به‌سه‌ر داموده‌زگاو ئۆرگانه‌کانی
ووڵاتدا. بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دزینی
به‌رده‌وامی 15 ملیۆن دۆلار ڕۆژانه له ساڵی
2003وه تا ئه‌مڕۆ چۆکی هه‌ر ئومێدێک به‌م
ده‌ورودووکانه ده‌شکێنێت.
به‌ڵام له‌منێوه‌دا کوردستان به چه‌ند ده‌لیل
ده‌روازه‌یه‌کی ئومێده بۆ ده‌ربازبوونی ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه له‌م گێژاوه. به‌مه‌رجێک
خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ستێته سه‌رپێ و داوای
ڕیفراندۆمێکی ئازاد بکات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر
جیابوونه‌وه له عێراق‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆ. یه‌که‌م، کێشه‌یه‌کی میژوویی و
ئاڵۆزی ئه‌م ووڵاته‌و ئامرازێکی گه‌وره‌ی
ده‌ستی فاشیزمی عێراقی و نه‌ته‌وه‌په‌رستانی
کوردی بۆ هه‌میشه چاره‌سه‌رو
یه‌کاڵاده‌کاته‌وه. دووه‌م، به‌کرده‌وه
پراتیکبوونی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری و ڕاسته‌وخۆی
خه‌ڵکی بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی ووڵات و
کۆمه‌ڵگایه‌کی ژێرده‌سته له ڕیفراندۆمێکی
ئازاد‌دا له‌ژێر چاودێری ناوه‌ندو ئۆرگانه
موعته‌به‌ره نێوده‌وڵه‌تی و
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا، ئه‌م سه‌رزه‌مینه
ده‌گۆڕێ بۆ پانتاییه‌کی نموونه‌یی له‌پێناو
به‌گه‌ڕکه‌وتنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری و یه‌کێتی
ئینسانییه‌ت، له هه‌مان کاتدا ناقوسێکیش
ده‌بێ بۆ باگابوونه‌وه‌ی جیهانی شارستانی.
چونکه واپێده‌چێ جیهان له‌ژێر چنگی
تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی له چه‌شنی ئه‌مریکاو
ئیسرائیل و تیرۆریستانی ئیسلامی به هه‌موو
شکڵ و ڕه‌نگه‌کانییه‌وه تاسابێت. به‌ڕای من
خرۆشانی کوردستان بۆ سازکردنی ڕیفراندۆمێکی
ئازاد‌و سه‌پاندنی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تیدا بۆ جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و
پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سکۆلارو غه‌یره قه‌ومی
زه‌ربه‌یه‌کی ئه‌حیاکه‌ره‌وه‌ی ئینسانیه‌تی
ئه‌مڕۆش ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر بێحورمه‌تییه‌کدا
که ڕۆژانه له عێراقدا له دژی سه‌رتاپای
مرۆڤایه‌تی له‌ژێر سایه‌ی ئه‌مریکاو ده‌سته‌و
تاقمی ئیسلامی و قه‌ومی و عه‌شیره‌ییدا
به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
14-ئایار2007 |