|
حه‌مه‌غه‌فور
hamaxafoer@yahoo.com
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا له 26ی ئه‌م
مانگه‌دا به زۆربه‌ی ده‌نگ پڕۆژه‌بڕیاری
دابه‌شکردنی عێراقی له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی‌و
قه‌ومی‌و ئیتنیکی بۆ سێ هه‌رێمی فیدراڵی
به‌سه‌ر کورد‌و شیعه‌و سوننه‌دا په‌سه‌ندکرد.
ئه‌م بڕیاره به‌ر له هه‌ر شتێک به‌ڕه‌سمی
ناسین‌و دانپیا‌نانه به شکستی سیاسه‌ته‌کانی
ئیداره‌ی ئه‌مریکادا له عێراق. به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێکدانه‌وه‌و بیروڕا
گه‌وجانه‌وه که پێی‌وایه ڕیکخستنی کۆمه‌ڵگا
له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌ومی‌و ئیتنی‌و تائیفی‌و
دینی ، عه‌ینی به‌هه‌شتی دیموکراسی‌و
تولیرانسی‌و یه‌کترقبووڵکردن‌و به‌دیهاتنی
خه‌ون‌و هیواکانه له شوێنێکی وه‌کو
عێراق‌دا، درووست گێڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی
مه‌ده‌نی‌و هاوچه‌رخه بۆ سه‌دان ساڵ به‌ر له
ئێستا. پاشه‌وپاش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌می
خێڵ‌و هۆزو تیره‌چێتی‌و عه‌شیره‌گه‌ری‌و
قه‌عری جه‌هل‌و دواکه‌وتوویی.
به‌ر له چوار ساڵ هه‌ر ئه‌م ئه‌نجوومه‌نی
پیرانه له‌پێناوی ملهوڕی‌نوواندن به‌سه‌ر
دنیادا نه‌ک بۆ ڕزگارکردنی خه‌ڵکی عێراق له
ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری وه نه‌ک به‌مه‌به‌ستی
به‌رقه‌رارکردنی دیموکراسی‌و ئه‌م شتانه،
بڕیاری هێرش‌و په‌لاماری سه‌ربازی بۆ سه‌ر
عێراق په‌سه‌ندکردو ئیداره‌ی جۆرج بۆش‌ی
سه‌رپشککرد بۆ وه‌شاندنی قورسترین گورزی
سه‌ربازی. بێگومان ده‌شیانزانی ئه‌و جه‌نگه
له‌گه‌ڵ خۆی‌دا سه‌دان هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی
سڤیل‌و بێچاره ده‌کاته‌قوربانی‌و سه‌رتاپای
بنه‌مای ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی عێراقیش
له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵده‌ته‌کێنێ. به‌ڵام بۆ
سه‌پاندنی مه‌وقعیه‌تی پۆلیسی جیهان
هێزنوواندن‌و به‌کاربردنی زه‌بروزه‌نگ به
ئه‌وپه‌ڕی دڕندایه‌تی خۆیه‌وه پێویست بوو.
جه‌نگی داگیرکاری عێراق ئه‌نجامدانی
وه‌حشیانه‌ترین تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی بوو. ئه‌م
هه‌نگاوه ڕێگای خۆشکرد بۆ داروده‌سته‌ی
ئیسلامی‌و قه‌ومی‌و تائیفی که به‌زه‌بری
چه‌ک‌و میلیشیاکانیان هه‌ویه‌ی غه‌یره
ئینسانی ببڕن به‌سه‌ر هاووڵاتیان‌دا. ئه‌مریکا
ئه‌وکات به‌پاڵپشتی ته‌پڵ‌و‌زه‌نای لابردنی
دیکتاتۆری عێراق‌و به‌رپاکردنی به‌هه‌شتی
دیموکراسی جه‌نگی داگیرکردنی خۆی ئه‌نجام‌داو
سه‌ره‌نجام بینیمان چۆن کۆنترۆڵی ڕه‌وشی
سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی دایه ده‌ستی ئه‌م هێزه
دینی‌و تائیفی‌و قه‌ومی‌یانه له‌پێناوی
جێبه‌ێکردنی سیاسه‌ته‌کانی خۆی‌دا. ئامانجی
ئه‌مریکا بۆ به‌ده‌سهێنانی سه‌روه‌ری دنیا
بوو، له‌م پێناوه‌شدا هیچ کات سڵی له‌وه
نه‌کردبووه‌وه که ئه‌م هێزو عه‌سابه
ئینسانکوژانه چی به‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌م
خه‌ڵکه دێنن. ئێستاش دیاره به‌دوای شکستی
سیاسه‌ته‌کانی‌دا ترسناکترین پلانی خستۆته
به‌رده‌م ئه‌و هێزانه که ئه‌بعاده‌کانی
مرۆڤایه‌تی ده‌تۆقێنێ.
له هه‌مانکات‌دا ئه‌م پلانه بڕیارێکی
کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌و دژی ته‌واوی
پێکهاته‌کانی خه‌ڵکی عێراقه به‌شێوه‌یه‌کی
گشتی. کۆنه‌په‌رستانه‌یه چونکه ناسنامه‌ی
ئینسانی‌و هاووڵاتی‌بوون له جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵکی عێراق زه‌وتده‌کاو مۆر‌و هه‌ویه‌ی
درۆزنانه‌ی دینی‌و قه‌ومی‌و تائیفی ده‌نێ به
نێوچاوانیانه‌وه. دژی خه‌ڵکی عێراقه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی به پێچه‌وانه‌ی خواست‌و ئیراده‌ی
خۆیانه‌وه وه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی
کۆمه‌ڵێک عه‌سابه‌و ئینسانکوژی قه‌ومپه‌رست‌و
تائیفه‌چی‌و ئیسلامیست‌دا له‌یه‌ک
داده‌بڕێنرێن‌و نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵکو به
به‌رجه‌سته‌کردنی مه‌یل‌و نزوعی پیس‌و
دواکه‌وتووانه‌ی دینی‌و قه‌ومی‌و تائیفی
ئه‌یانکه‌ن به دوژمنی خوێنه‌خۆری یه‌کتری‌و
شه‌ڕی هه‌مه‌جی‌و پاکسازی هاوشاری‌و هاووڵاتی
دوێنێی یه‌کتریان به‌ده‌ستی یه‌کتر
پێ‌ئه‌نجامئه‌ده‌ن.
له ئاکامی سیاسه‌تی داگیرکاری‌و
کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌مریکادا به‌کرده‌وه
خه‌ڵکی عێراق ئه‌و ناسنامه نائینسانیانه‌یان
به‌باڵادابڕاو کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌و تاقمی
ئیسلامی‌و تائیفی‌و قه‌ومی له‌ناو کایه
سیاسییه‌کانی پیرانی ئه‌مریکادا کرانه ڕه‌مزو
ڕابه‌ری بنیاتنه‌ره‌وه‌و سازده‌ره‌وه‌ی عێراق
له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌وم‌و دین‌و تائیفه‌و..تد.
له چوار ساڵی ڕابردوودا به عه‌مه‌لی
کۆمه‌ڵگاو خه‌ڵکی عێراق خزێنراونه‌ته ناو
کاره‌ساتی به‌رده‌وام‌و جه‌نگ‌و ده‌عوای
تائیفی‌و پاکسازی له‌سه‌ر ناسنامه له‌پێناوی
ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بۆ ئه‌و هێزانه.
گه‌وره‌ترین ژماره‌ی هه‌ڵاتووانی جه‌نگ‌و
نیزاع‌و نائه‌منی‌و ماڵوێرانی له ئاستی
جیهاندا له عێراق تۆمارکراوه. نزیکه‌ی
6ملیۆن که‌س ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
ڕۆژانه‌ش ده‌یان هه‌زاری دیکه‌یان پێوه
په‌یوه‌ست ده‌بێ. هه‌ر وه‌ک له پلانه‌که‌ی
(جۆزێف بایدن)یشدا باسیکردووه ئه‌وه‌ی
ده‌ربه‌ده‌ربووه بووه، ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه
ناوێرێ له‌ماڵ بچێته‌ده‌رو له‌واقعدا له
ماڵه‌که‌ی خۆی‌دا زیندان کراوه. ڕۆژانه
سه‌دان که‌س ده‌بنه خۆراکی ئه‌م نیزاعه
تائیفی‌و قه‌ومییه. خێروخۆشی دیموکراسییه
ته‌سدیرکراوه‌که‌ی بۆش‌و ئه‌مریکا ئه‌مه‌یه
که ده‌یبینین!
تائێستا هێشتا هه‌موو جیهان به‌جۆرێک له
جۆره‌کان چاویانبڕیوه‌ته ده‌ربازبوونی ئه‌م
ووڵاته ستراتیژیه له‌م ته‌نگژه سیاسی‌و
قه‌یرانه سه‌رتاپاگیره! ئه‌وه دیار نییه
که کام هێزو به‌دیل به‌م کاره هه‌ڵده‌سێ،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر تا چه‌ند ڕۆژ پێشتر هێشتا
که‌سانێک ئومێدیان به ستراتیژ‌و سیاسه‌تی
ئه‌مریکاوه گرێدابێ، ئێستا ئیتر به‌ره‌نجامی
گه‌وجێتیان تووشی نائومێدییه‌کی قووڵیان
ده‌کات. چونکه بڕیاری پێشنیاری دابه‌شکردنی
عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانی
ئه‌مریکاوه به واتای هه‌ڵکردنی تیشکی سه‌وزه
بۆ هه‌مه‌گیربوونی ئه‌و جه‌نگه ناوخۆییه‌ی
بڕستی له‌به‌ر ژیانی ئاسایی کۆمه‌ڵگایه‌کی
26ملیۆنی بڕیوه. شه‌رعییه‌ت ده‌دات به‌و
نیزاع‌و یه‌کتربڕینه‌وه ئیتنی‌و تائیفییه.
به‌بڕوای من ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌و جه‌نگه نه‌ک
هه‌ر له ئاستی ناوخۆی عێراق‌دا به‌ڵکو
ئه‌گه‌ر به‌ریپێنه‌گیرێ سه‌رتاپای ناوچه‌که
ده‌گرێته‌به‌رو کاره‌ساتی ته‌سه‌ورنه‌کراو له
هه‌کبه‌یدایه بۆ مرۆڤایه‌تی که ئه‌مه‌ی
ئێستا به کایه‌ی مناڵان دێته‌به‌رچاو
له‌چاویدا.
سه‌باره‌ت به کوردستان له‌م باره‌وه،
ناسیونالیزمی کورد‌و هه‌ردوو حیزبی
ده‌سه‌ڵاتدار، یه‌کێتی‌و پارتی وه‌کو هه‌نگیان
دۆزیبێته‌وه دایان له هه‌ڵڵاو پێشوازی
گه‌رمیان کرد له‌م بڕیاره
کۆنه‌په‌رستانه‌یه! بێگومان به‌پێی
باکگراوندی سیاسی ئه‌م حیزبانه‌و مێژووی
بزووتنه‌وه‌که‌شیان وه‌کو حه‌ره‌که‌یه‌کی
قه‌ومپه‌رست، کۆنه‌په‌رست‌و کۆنخوازن. بزاوتی
ئه‌وان وه‌کو شۆڤێنیزمی میللی‌و شۆڤێنیزمی
ئیسلامی‌و ئه‌وانی تر ته‌نها له‌ناو جیهانی
کۆن‌و میراسی کۆن‌دا ده‌توانێ درێژه‌بدا به
بوونی. زیاتر له 16ساڵه خه‌ڵکی کوردستان به
هه‌موو زمان‌و شێوازێک داوای سه‌ربه‌خۆیی
ده‌کات‌و ئه‌وان به‌ریپێده‌گرن. ئه‌وان
پێشوازی له‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران
ده‌که‌ن چونکه بڕوایان به سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان نییه! ئه‌وان باش ده‌زانن
دابه‌شکردنی عێراق ده‌ستیان له کایه‌ی سیاسی
دیکه‌و ده‌عواو جه‌نگی قه‌ومی گیرده‌بێ که
ده‌ستیان واڵاده‌کاته‌وه بۆ سه‌رکوتی خواستی
سه‌ربه‌خۆیی‌و ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاپاگیر له
دژی ده‌سه‌ڵاتی تاڵانچی‌و گه‌نده‌ڵیان. شه‌ڕو
کێشه‌ی قه‌ومیش بواریان بۆ ده‌کاته‌وه که
به‌زه‌بری میلیشیاو هێزی چه‌کداریان هه‌روا
سواری قه‌ڵپۆزی نه‌زعه‌ی قه‌ومپه‌رستی ببن‌و
جه‌ماوه‌ریش به‌دوای سیاسه‌ته دژی
خه‌ڵکییه‌کانیاندا ڕاکێشن. هه‌م له کوردستان
ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌ر‌وه‌ر بن، هه‌م له‌ئاستی
عێراقیشدا جه‌نگی قه‌ومی له‌سه‌ر نه‌وتی
که‌رکوک به‌رپابکه‌ن. ئه‌وانیش لاسایی
ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌که‌نه‌وه. بۆ
ئه‌نجوومه‌نی پیران ئه‌وه مه‌سه‌له نییه
به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه ناوچه‌ی ڕۆژه‌ڵاتی
ناوین بتلێننه ناو جه‌نگ‌و ده‌عواو کاره‌ساتی
پاکسازیی ئینسانه‌کانه‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه
پاشه‌کشه‌بکه‌ن به هێزه‌کانیان بێ‌ئه‌وه‌ی
ئابڕوویان بتکێ، یانی ملهوڕی‌نوواندن‌و
مه‌زنخوازیان ڕیسوا نه‌بێ! بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تیش به‌بای خه‌یاڵیدا نایه چ ئاگرێک
به‌رپاده‌بێ له‌سه‌ر نه‌وتی که‌رکوک وه
کوردستان ده‌ئاڵێته چ گێژاوێکی
بێئه‌مانه‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه مه‌زنخوازی‌و
ملنه‌دانی قه‌ومی سایه‌ی هه‌بێ به‌سه‌ر
موقه‌ده‌راتی کۆمه‌ڵی کوردستان‌دا. هه‌رێمی
کوردستانی فیدراڵ‌و عێراقی فیدراڵ ته‌لیسمی
چنگ گیرکردنی ئه‌م حیزبانه‌و شه‌ریکه
شیعه‌کانیانه له ده‌سه‌ڵات‌و موقه‌ده‌رات‌و
داهاتی ناوچه‌کانی ژێرده‌ستیان.
به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌روازه‌ی
هه‌ڵکشانه به عه‌کسی ئامانجی
کۆنه‌په‌رستانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
ناسیونالیستییه‌وه، به‌ئاراسته‌ی ڕزگاری‌و
ئیستیقرارو دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد‌و
سکۆلارو ناقه‌ومیدا. کۆمه‌ڵگایه‌ک مناڵان
تیایدا وه‌کو ئینسان ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ‌دا
بکرێ‌و خه‌به‌ر له کوشنی ژنان‌و کچان
نه‌مێنێ‌و گه‌نجان سه‌ری خۆیان هه‌ڵنه‌گرن‌و
ڕوونه‌که‌نه ماده بێهۆشکه‌ره‌کان. درمی
کۆلێرا له هه‌زاره‌ی سێهه‌مدا ته‌نگ به‌ژیانی
کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرنی وه‌کو کوردستان
هه‌ڵنه‌چنێ! بێگومان سه‌ربه‌خۆییش له‌ڕێگای
ڕاپرسیێکی ئازاده‌وه به‌دیدێت که خه‌ڵکی
کوردستان خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی
خۆیان بده‌ن. کۆسپی سه‌ره‌کی به‌رده‌م
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان خودی ناسیونالیزمی
کورده له زاتی ئه‌م دوو حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌دا، دوای ئه‌وان شۆڤێنیزمی
قه‌ومی عه‌ره‌بیی پله دووه له
ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی‌دا. به‌ڵام پلانی
فیدراڵی عێراق خواستی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
ده‌کاتبه‌ژێره‌وه بۆ درێژخایه‌ن.
1/10/2007 |