|
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
ژنێک نه‌رمتر له چاوی مناڵان ، ژنێک ناسک‌تر
له
هه‌ست و باڵه فڕی په‌پووله‌یه‌کی کانی عاشقان
، ژنێک بۆنی پڕ بوو له بۆنی گوڵه
ساردۆنیاو ڕێحانه ، ژنێک پاروی ده‌می به‌ش
به‌ش ئه‌کرد له دراوسێ‌و میوانه‌کان ،
ژنێک باڵای کورت بوو وه‌ک هه‌ناره ووردیله‌ی
ناو ئینجانه ، سه‌ری به‌رز بوو وه‌ک
کۆتره سپی ناو هێلانه ، ژنێک نه‌یئه‌زانی
ئهلف بنووسێت به‌ڵام زمانی شیرینی
ئاوپرژێنی ڕسته‌ی جوان و په‌خشانه ئامۆژگاری
کێڵگه‌ی ناخی ده‌کرد ، ژنێک باوه‌شی
مۆڵگه‌ی میهره‌بانی و ئارامی بوو ، ژنێک
نه‌یئه‌زانی مارکس له‌کوێ له دایک بووه
به‌ڵام له خوڵقیدا به‌رگری له ئینسان ، له
ژنان ، له هه‌ژارو دهستهنگان
چرۆیه‌کی زیندووی هه‌بوو ، ژنێک کاتێک که
ژیانی باش بوو هه‌ر ئایشێ بوو ، کاتێکیش
به چیلکهچنهو ده‌رهێنانی ناوی بسته
ده‌ژیا هه‌ر ئایشێ بوو، ژنێک دڵی سپی بوو
وه‌ک سه‌رپۆشه پاک و شۆڕبووهکهی سه‌ر شانی
، ژنێک دایک بوو به مانای دایک ،
دایکێک هه‌ر که که‌وتمه سه‌ر قاچ و چوومه
کۆڵان فێری کردم یاری مناڵانی تر تێک
نه‌ده‌م ، دایکێک له یه‌که‌م ڕۆژی
خوێندنمه‌وه فێری کردم که قه‌ڵه‌مم
دۆزیه‌وه
له خوێندنگا بیبه‌مه‌وه بۆ مامۆستا ، دایکێک
فێری کردم که نیوه‌ڕوان ئه‌چم بۆ
دوکان و باوکم دێته‌وه بۆ پشوو ده‌ست نه‌که‌م
بهدهخیلهکا ، دایکێک فێری کردم
چۆن ژیانم خۆش بووێت و چۆن خۆپه‌رست نه‌بم ،
له‌م ژنه‌وه له‌م دایکه‌وه شه‌تڵی
سیاسه‌ت له وویژدانما ڕووا ، کاتێک ئه‌مدی
ڕوبعی کاغه‌زی چوارگۆشه کراوی بۆ
ئابونه‌وه کۆ ئه‌کرده‌وه ، کاتێک زوو زوو
له‌گه‌ڵ سێ‌و چوار ژنی دراوسێدا دیار
نه‌ئه‌ماو ئه‌هاته‌وه ، کاتیک ده‌رزی و
ده‌رمانی کۆ ئه‌کرده‌وه‌و دواتر که‌سێک
ئه‌هات ئه‌یبرد ، ژنێک لێوان لێو بوو له
مه‌سئولیه‌ت ، پڕبوو له دایکایه‌تی ،
قووڵ بوو له سیقه‌و ، سێبهرکڕ بوو وه‌ک داری
گوێز، ژنێک هه‌موو که‌سی خۆش ده‌ویست
، دایکێک هه‌موو مناڵانی ئه‌لاواند ، ژنێک
نموونه‌ی که‌سیه‌تی بوو له خێزان و
ده‌ورو به‌ردا قسه‌ی تیژ بوو له‌ڕووی سوونه‌تی
لێدان و ئازاردانی ناو ماڵه‌کاندا ،
دایکێک لایلایه‌و گورگانه شهویهکهی
ئه‌یبردمه ناو ده‌ریای خه‌و ئاسایشی به‌ره
به‌یان ، دایکێک تا ڕۆی ، تا دواجار ماڵئاوای
کرد‌و پیڵووی چاوه‌کانی لێکنا ، تا
زمانی وه‌ک هه‌نگوینی بوو به گڕوگاڵی دوا
هه‌ناسه‌دان ، تا ده‌ستی پڕ له به‌خشینی
سارد هه‌ڵگه‌ڕا وه‌ک پشی ماسی ، ئه‌و دایکێک
بوو په‌یامی ئیراده‌ی ئه‌گه‌یانده
ناخم و زۆر له‌جاران خۆشترم ئه‌ویست و ئێستاش
له هه‌موو کات زیاتر پێوویستم
پێیه‌تی
|