|
عرفان
کریم
arfan96@yahoo.de
کاره‌ساتی دڵته‌زێنی به‌رده‌بارانکردن وکوشتنی
کیژه‌وه‌ڵه‌یه‌کی 17 ساڵه به ناوی (دوعا)
له شارۆچکه‌ی(به‌عشیقه) به‌ده‌ستی کۆمه‌ڵێک
خه‌ڵکی کۆنه‌په‌رست و خاوه‌ن مه‌زهه‌بی
یه‌زیدی و به‌هاوکاری ده‌زگاکانی ئه‌منی
وپۆلیس له‌و شارۆچکه‌یه‌دا له به‌رواری
07.04.2007 ،دیمه‌نیکی دیکه‌ی له زنجیره
تاوانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیای مه‌زهه‌بی
وقه‌ومی له عێراقدا نیشاندایه‌وه
،بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌و فیلمی شێوازی کوشتنی
ئه‌و کیژۆڵه‌یه ویژدانی ملیۆنه‌ها ئینسانی
ئازادیخواز‌و مرڤدۆستی له‌سه‌رجه‌م کوردستان
وعێراق وجیهان دا هه‌ژاندوه‌و تا ئه‌و
جێگایه‌ی که دواکه‌وتوترین به‌شی نێو
کۆمه‌ڵگاش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م رووداوه‌دا
راچڵه‌کیون‌و نه‌فره‌تیان له‌م کاره کردوه،
هاوکاریکردنی نێوان چه‌کداره‌کانی سه‌ر به
میلیشیای پارتی دیموکراتی کوردستان
وپۆلیسه‌کانی سه‌ر به‌پارێزگای موسڵ له گرتن
وته‌سلیم کردنی ئه‌م کیژۆڵه‌یه به‌چه‌ته
ئینسانکوژه‌کانی روحانی یه‌زیدی و پاشان
سه‌رپه‌رشتیکردنی به‌رده‌بارانکردنی ئه‌م
کیژۆڵه‌یه،بۆجارێکی دیکه‌ی به‌ڵگه‌ی بێبه‌ری
بوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی مه‌زهه‌بیه‌ی
حکومه‌تی عێراقی له سا‌ده‌ترین پرنسیب و
بنه‌ما ئینسانیه‌کان دووپاتکرده‌وه ،به‌ر له
چوار ساڵ کاتێک هێزه سه‌ربازیه‌کانی
ئه‌مریکا به‌موشه‌کباران و بۆمبارانکردنی شار‌و
شارۆچکه‌کانی عێراق هێرشی سه‌ربازیان کرده
سه‌ر ئه‌م ووڵاته و له‌ژێر ناوی (پرۆسه‌ی
ئازادی عێراق)دا وکۆتایی هێنان به‌سیسته‌می
دیکتاتۆریه‌ت وسه‌رکوتگه‌ریی،ده‌سه‌ڵات
وحکومه‌تیان به‌تاقمێک له ئه‌حزابی مه‌زهه‌بی
و قه‌ومی سپارد وچاره‌نوسی ملیۆنه‌ها
ئینسانیان ته‌سلیم به کارنامه‌ی دژه ئینسانی
ئه‌م ئه‌حزابانه کرد‌و سه‌ره‌ئه‌نجام
کۆمه‌ڵگای عێراقیان له‌نێو سیناریۆی ره‌شی
ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌بی و قه‌ومیدا غه‌رقکرد و
سه‌رجه‌م بنه‌ما مه‌ده‌نی و شارستنیه‌کانی نێو
کۆمه‌ڵگا که‌وتنه به‌ر هێرش وپه‌لاماری
درندانه‌ی ئه‌م ده‌سته‌وتاقمه
کۆنه‌په‌رستانه، هه‌ر له‌و کاته‌وه ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه به‌دوای ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی به‌عس
له‌ترسناکترین قۆناغی نائه‌منی و نه‌بونی
ئازادی دا ده‌ژیت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدعا
پووچه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی دیموکراتی
کوردستان ،تاوانی کوشتنی (دوعا) به‌ته‌نها
رووداوێکی نێو گرێ‌و گۆڵه‌ی داب نه‌ریت
ودارزیوی عه‌شیره‌تی ومه‌زهه‌بی نه‌بوو ، ئه‌م
کاره‌ساته هه‌ڵچوونی سه‌رشێتانه‌ی کۆمه‌ڵێک
گه‌نجی مێرمنداڵ و پیلانی( ده‌ستێکی ره‌ش)
نه‌بوو ،کوشتنی کیژۆڵه‌یه‌کی 17 ساڵه
به‌رۆژی رووناک و به ئاگاداری ته‌واوی
ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌ت وبه‌به‌رچاوی
هێزه‌کانی پۆلیسه‌وه، به‌ئاشکرا
ره‌نگدانه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌ت و تێروانینی
سه‌ره‌وخواری ده‌سه‌ڵاته بۆ مافی مرۆڤ و
پشتگیری و مۆری ڕێکه‌وتنی ڕه‌سمی
ده‌سه‌ڵاتدارانی پێوه دیاره .
ئه‌گه‌رچی
تا رۆژێک به‌ر له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه
ئاسه‌واری درۆکانی نێو سه‌ده‌ها ده‌زگای میدیا
وکه‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی ساخته‌و ریاکاری
سه‌باره‌ت به ده‌ستکه‌وته‌کانی
پرۆسه‌ی(جه‌نگی رزگاری عێراق) له مێشک وزهنی
خه‌ڵکیدا تائه‌ندازه‌یه‌کی دیاریکراو
ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو ،به‌ڵام دیمه‌نه‌کانی
جه‌سته‌ی خوێناوی (دوعا) رووی ڕه‌شی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته‌ی خسته روو ، ئازار‌و
ئه‌شکه‌نجه‌کانی( دوعا) ناڵه و هاوارێکی
مه‌زنی ویژدانی ئینسانیه‌ته به‌ده‌ست
به‌ربه‌ریه‌تی ده‌سه‌ڵاتی جه‌نگ وداگیرکه‌ری
ئه‌مریکاو هاوکارانیه‌تی له حکومه‌تی
عێراقداو نه‌خێرێکی تیژه له قوڵایی ناخی
ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌وه به‌سه‌روه‌ری جه‌نگڵستانی
حوکمی میلیتاریزم و تایه‌فه‌گه‌ری ومه‌زهه‌بی.
توندکردنه‌وه‌و به‌هێزکردنی خه‌باتی هێزه
پێشکه‌وتنخوازو چه‌پ ئینساندۆسته‌کان بۆ
ده‌رپه‌ڕاندنی ده‌سه‌ڵاتی میلیتاریزمی
ئه‌مریکا وکۆتایی هێنان به‌حاکمیه‌تی
مه‌زهه‌بی وقه‌ومیه‌کان ،به‌ته‌نها وه‌ڵامێکی
راسته‌قینه‌و ڕێگا چاره‌یه‌کی دروسته بۆ
به‌رگریکردن له ژیان وکه‌رامه‌تی ملیۆنه‌ها
ئینسان له‌عێراق وکوردستاندا. |