|
به‌شی
دووه‌م:
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و کێشه‌ی
که‌رکوک
له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م ووتاره‌مدا باسم
له‌وه کرد که حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
کوردستان که له پلنیۆمی 19ی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عێراقدا بڕیاری پێکهێنانی له‌سه‌ر
درابوو، له‌سه‌ر پایه‌ی ئه‌و فاکتانه هاتبوو
که کوردستان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی جیایه له باقی
به‌شه‌کانی تری عێراق، وه فاکتی دووه‌م
مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵواسراوی چاره‌نووسی سیاسی
کوردستان و به‌رپاکردنی ڕێفراندۆمێک بۆ
کوردستان بۆ جیابوونه‌وه‌و پێکهێنانی وڵاتێکی
سه‌ربه‌خۆ بوو، وه فاکتی سێیه‌مێش جیاوازیی
توانایی‌و مه‌شغه‌ڵه‌تی ته‌شکیلاتی کوردستان و
به‌شه‌کانی تری عێراق و فاکتی زمان بوو. هه‌ر
له‌وێدا باسم له‌وه کرد که فاکتی دووه‌م و
سێیه‌م فاکتێکی لاوه‌کی و بێ بنه‌مان بۆ
پێکهێنانی حزبێکی کۆمۆنیستی و باسی
سه‌ره‌کیمان هێنایه سه‌ر فاکتی یه‌که‌م. له
درێژه‌ی ئه‌و باسه‌مدا ده‌مه‌وێت گرێوگۆڵێکی
تر که له‌به‌رده‌م پێکهێنانی ئه‌م حزبه‌دا
هه‌یه باس بکه‌م ئه‌ویش کێشه‌ی که‌رکوکه.
ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌ڵێن بۆیه پێکهێنانی ئه‌م
حزبه پێویسته چونکه کوردستان به کرده‌وه
جیایه له عێراق و وڵاتێکی ڕه‌سمیه‌ت پێ
نه‌دراوه و ته‌نها ئه‌وه‌ی پێویسته ڕه‌سمی
بکرێته‌وه له ڕێگای ڕیفراندۆمێکی
جه‌ماوه‌ریه‌وه. باسه‌که له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه
که کێشه‌و گیروگرفتی خه‌ڵک و بزووتنه‌وه
ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان و هاوکێشه سیاسیه‌کان
زۆر جیاوازه له به‌شه‌کانی تری عێراق. من
که جیاوزیه‌کی پایه‌یی نابینم بۆ پێکهێنانی
حزبێکی جیا و له به‌شی یه‌که‌مدا باسم
کردووه، بۆ نیشاندانی ئه‌و گرێوگۆڵه ئه‌وه
به گریمان داده‌نێم که فاکته‌که‌یان
دروسته. به‌ڵام له‌م کاته‌دا ئه‌و به‌ڕێزانه
له‌سه‌ر که‌رکوک ده‌ڵێن چی؟ ئایا پێیان وایه
که‌رکوکیش کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی جیایه له باقی
به‌شه‌کانی تری عێراق؟ هاوکێشه سیاسیه‌کان و
ئاستی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک و کێشه‌و
گیروگرفته‌کانیان هه‌مان کێشه‌یه که خه‌ڵکی
سلێمانی و هه‌ولێرو ناوچه‌کانی تر هه‌یانه؟
ئایا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
که‌رکوک ناگرێته‌وه؟ هاوڕێ عبدالله محمود
ده‌ڵێت خه‌ڵکی کوردستان ناتوانن ئه‌ندامی
حزبێک بن که هی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیان نییه*2،
ئایا له‌م حاڵه‌ته‌دا خه‌ڵکی که‌رکوک
به‌هه‌مان پێوانه ناتوانن ئه‌ندامانی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بن؟ ئه‌گه‌ر وای
دابنێین ناوچه‌ی چالاکی ئه‌م حزبه که‌رکوکیش
ده‌گرێته‌وه ئه‌و کاته چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
حکومه‌تی عێراق و باقی هێزه کۆنه‌په‌رست و
بۆرژوازیه عێراقیه‌کان ده‌کات؟ خه‌بات و
کێشمه‌کێشیان چۆن له به‌رامبه‌ردا ده‌کات خۆ
ئه‌م حزبه عێراقی نییه؟ ئه‌م خه‌بات و
کێشمه کێشه ته‌نها به ته‌شکیلات و هێزی
کوردستان ده‌کرێت؟
لێره‌دا ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه
بکه‌مه‌وه که کێشه‌ی که‌رکوک ده‌رخه‌ری
ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌ڕای هه‌ر جیاوازیه‌ک که
له نێوان کوردستان و ناوچه‌کانی تری عێراقدا
هه‌یه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه که کوردستان و
عێراق زۆر به توندی له چوارچێوه‌ی یه‌ک
هاوکێشه‌ی سیاسیدان و ناوچه‌کان کاریگه‌ری
توندیان له‌سه‌ر یه‌ک هه‌یه. چاره‌نوسی
نادیاری عێراق هه‌موو ڕۆژێک ته‌واوی عێراقی
له ژێر ئاڵوگۆڕی خێرادا داناوه که به‌هه‌ر
لایه‌کدا بکه‌وێت ته‌واوی ناوچه‌کان به
کوردستانیشه‌وه له‌و قاڵبه‌دا ڕاده‌گرێت. من
ئه‌وه ڕه‌ت ناکه‌مه‌وه که کوردستان پێویستی
به جیابوونه‌وه هه‌یه به‌ڵام خه‌باتکارێکی
ئه‌م ڕێگایه چاره‌نوسی خۆی و کۆمه‌ڵگه‌که‌شی
به‌وه‌وه به‌ستراوه که داگیرکاری ئه‌مریکا
چی لێ به‌سه‌ردێت. وه چۆن له به‌رامبه‌ر
ئه‌م داگیرکاریه‌دا ڕاده‌وه‌ستێ و چ قسه‌یه‌کی
ده‌بێت. مه‌به‌ست له‌وه نییه که چاره‌نوسی
عێراق ئه‌بێت یه‌کلا بکرێته‌وه ئینجا
کوردستان ده‌توانێت باسی جیابوونه‌وه بکات
به‌ڵکو هه‌روه‌ک چۆن له‌سه‌رده‌می به‌عسدا بۆ
جیابوونه‌وه ده‌بوایه زۆرانت له‌گه‌ڵ ڕژێمی
به‌عسدا بکردایه، ئێستاش به‌هه‌مان شێوه له
جێی به‌عس داگیرکه‌ری ئه‌مریکا بڕیارده‌ره.
حه‌تمه‌ن جیاوازیه‌ک هه‌یه له‌م نێوه‌دا. بۆ
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌عس مه‌سه‌له‌ی ڕووخانی
ڕژێم و دانانی به‌دیل هه‌میشه خۆی مه‌تره‌ح
ده‌کرد به‌ڵام له ئێستادا لانی که‌م ئه‌وه
پێویسته به دنیا بسه‌لمێنیت که ئه‌مریکا
بڕیارده‌ر نییه. ئه‌مه‌ش ئیمکانی نییه
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داگیرکاری ئه‌مریکاو جیگه‌و
ڕێگه‌که‌ی له عێراقدا هیچت نه‌کردبێت و
بزووتنه‌وه‌یه‌کت به‌ڕێ نه‌خستبێت. هه‌موومان
خوازیاری ئه‌وه‌ین که بۆ جیاکردنه‌وه‌ی
کوردستان ته‌نها ئه‌وه‌نده کافی بێت که
ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمی کورد که ڕێگرن
له‌به‌رده‌م جیابوونه‌وه‌ی کوردستان
وه‌لابنرێت. به‌ڵام ناسیۆنالیزمی کورد ته‌نها
موقاشێکه به‌ده‌ست هێزه گه‌وره‌کانه‌وه و
ئه‌وه‌ی ئه‌م مقاشه ده‌جوڵێنێ کێشه‌ی
سه‌ره‌کییه.
یه‌کگرتنی کۆمۆنیسته‌کان یان پێکهێنانی حزب
هاوڕێ عبدالله محمود له وه‌ڵام به هه‌ندێ
به‌ڕێزدا که سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی پێکهێنانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان شتیان
نووسیوه له دوو خاڵدا یه‌کگرتنی
کۆمۆنیسته‌کان ده‌کاته جێگه‌ی پێکهێنانی ئه‌و
حزبه. ئه‌و جارێک ده‌ڵێت ئه‌م حزبه حزبی
له‌وه‌پێش بڕیاردراوی هیچ لایه‌ن و که‌سێک
نییه، که وانییه‌و بریاری پلنیۆمی 19ی حزبی
عێراقه، له‌لایه‌کی تریشه‌وه له‌وه‌ڵام به‌و
نیگه‌رانی که‌سانێک که ده‌ڵێن ئه‌مه حزبی
ڕه‌وتێکی جیاوازه‌و هی حکمه‌تیه‌کانه ده‌ڵێت"
ئه‌مه بۆچونێکی تایبه‌ته‌و که‌سانێکی تر
ده‌توانن بۆچونی تریان هه‌بێت، ئه‌مه مانعی
پێکهاتنی حزبێکی مارکسی و لینینی و بۆلشویکی
نییه. ده‌بێ ئێمه حزبێک پێک بهێنین که حزبی
بۆچونه جیاوازه‌کان و یه‌کێتی عه‌مه‌ل نواندن
و ئیراده‌ی هاوبه‌ش بێت"*3
به‌ڕای من جیاوازیه‌کی زۆر هه‌یه له نێوان
ئه‌وه‌ی که تۆ بانگه‌وازی خه‌ڵک بکه‌یت بۆ
شتێک که خۆت بڕیارت له‌سه‌ر داوه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی خه‌ڵک بکه‌یت بۆ
کۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر شتێک
بده‌یت. مه‌سه‌له‌که زۆر ڕوون‌و ئاشکرایه که
تۆ بته‌وێت له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا حزب پێک بهێنیت
که جیاوازیان له‌گه‌ڵ کۆمۆنیزمی کرێکاری
هه‌یه و ئه‌مه‌ش مه‌رجیان بێت که مۆرکی
کۆمۆنیزمی کرێکاریی به حزبه‌وه نه‌بێت، ئایا
حزبی بۆچونی جیاواز و یه‌کێتی عه‌مه‌ل چ
مانایه‌کی عه‌مه‌لی په‌یدا ده‌کات؟ به‌ڵام
هه‌روه‌ک له بڕیاری پلنیۆمدا هاتووه زۆر
ڕوون‌و ئاشکرایه که به‌رنامه‌ی حزبه‌که‌ش
بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌و ئامانجه‌کانی
ده‌ستنیشان کراوه‌و بانگه‌وازی که‌سانێک
ده‌کات که خۆیان به‌شه‌ریک به به‌شێکی
به‌رنامه‌که‌ی ده‌زانن بێن له‌گه‌ڵیاندا حزب
پێکبهێنن. حه‌تمه‌ن که‌سانێک که جیاوازیان
له‌گه‌ڵ کۆمۆنیزمی کرێکاریشدا هه‌بێت ئه‌و
نزیکایه‌تییه له چه‌ند به‌شێکی به‌رنامه‌شدا
ده‌بیننه‌وه نه‌ک ته‌نها به‌شێکی به‌مه‌رجێک
به‌رژه‌وه‌ندی ئینسانی و واقع بکه‌نه پێوانه
نه‌ک ته‌نها چه‌ند لێکدانه‌وه‌یه‌کی
ئایدۆلۆژی. به‌ڵام ئه‌مه‌یان جیاوازی هه‌یه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که میتۆدی حزب و
به‌رنامه‌که‌ی بۆچونی جیاواز هه‌بێت له‌سه‌ری.
هاوڕێ ئاسۆ که‌مال له باسێکیدا ده‌ڵێت ئامانج
له پێکهێنانی ئه‌م حزبه گرتنه ده‌ستی
ده‌سه‌ڵاته له کوردستان*4 ئه‌مه خاڵی
جیاوازی گه‌وره‌یه له نێوان کۆمۆنیسته
کرێکارییه‌که‌ن و ئه‌وانی تردا. بۆیه ئه‌گه‌ر
هاوڕێیانێک به‌نیازن به ته‌رحی پێکهێنانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ژماره‌یه‌ک
له چه‌پ و کۆمۆنیست که له کۆمه‌ڵگه‌دا
مه‌وجودن بهێننه ناو ڕیزه‌کانی حزبه‌وه
ئه‌وا ناکام ده‌مێننه‌وه.
کێ نوێنه‌ری چینی کرێکاری کوردستانه؟
زۆر به داخه‌وه که زۆر ئه‌وه دووباره
ده‌کرێته‌وه که چینی کرێکار له کوردستاندا
پێویستی به حزبی خۆی و نوێنه‌ری چینایه‌تی
خۆی هه‌یه له کاتێکدا ئه‌وه 14 ساڵه حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق به عه‌مه‌لی ئه‌م
نوێنه‌رایه‌تیه‌ی کردووه‌و له‌م پێناوه‌دا
خوێنیشی داوه. ئه‌و قسه‌یه پێش پێکهاتنی
حزبی عێراق هه‌میشه له هه‌موو
موناسه‌باتێکدا ده‌مانکرده‌وه به‌ڵام له
ئێستا کردنی ئه‌م قسه‌یه‌و به‌کارهێنانی وه‌ک
فاکتێک بۆ زه‌روره‌تی پێکهێنانی حزب له
کوردستان به‌ڕاستی جێی سه‌ر سوڕمانه بۆ
که‌سانێک که خۆیان له ڕابه‌رایه‌تی حزبی
عێراقدا بوون و هه‌ن و هه‌تا ئێستاش ئه‌م
حزبه هه‌ر ئه‌م چاوه‌ڕوانییه‌ی هه‌یه له
خۆی و له بڕیارنامه‌کانیدا ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک له
ده‌ره‌وه‌ی حزبی عێراق ئه‌م قسه‌یه بکات و
داوای نوێنه‌رایه‌تیه‌ک بکات بۆ چینی کرێکاریی
کوردستان دیاره ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه له
لایه‌ن حزبی عێراقه‌وه به‌ڕه‌سمی ناناسێ.
دیاره نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ر ئه‌م حزبه
داناوه‌و کاری ئێمه ده‌بێت ئه‌وه بێت ڕاستی
نه‌به‌ردیه‌کانی ئه‌م حزبه‌ی بۆ بێنینه‌وه
به‌رچاو و نیشانی بده‌ین که چۆن ئه‌م حزبه
نوێنه‌رایه‌تی چینی کرێکار‌و ئازادی خوازانی
کردووه‌و سه‌نگه‌رێکی قایم بووه بۆیان.
به‌ڵام بۆ هاوڕێیانێکی ڕابه‌رایه‌تی حزبی
عێراق که‌م ئه‌م قسه‌یه ده‌که‌ن ده‌بێت
کاردانه‌وه چی بێت له به‌رامبه‌ریاندا؟
جبار محسن
jabarmuhsin@yahoo.com
2007-04-22
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*1
خوێنه‌ری به‌ڕێز به‌دوای ئه‌وه‌ی که
پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
خرایه به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه منیش ووتارێکم
نوسی له‌ژێر ناونیشانی "حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی کوردستان!" به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
باسه‌که درێژه‌ی هه‌بوو وه ده‌بوایه شتی
تریش بنوسیایه پێم باش بوو بیکه‌مه به‌شی
تری بۆ زیاد بکه‌م و له ژێر ناونیشانی "حزب و
کوردستان"دا بڵاویان بکه‌مه‌وه. بۆ بینینی
به‌شی یه‌که‌م بڕوانن:
http://bopeshawa.com/text-2007/03/06-hkk-kurdstan.pdf
*2
بڕوانن:
http://bopeshawa.com/text-2007/03/03-aya-komalgai-kurdstan-pewisti.pdf
*3
بڕوانن:
http://bopeshawa.com/text-2007/04/03-abdwla-mahmood-hkkk.pdf
*4
بڕوانن:
http://bopeshawa.com/text-2007/04/01-terwanini-nwe.pdf
|