|
2007-01-07
جبار محسن
jabarmuhsin@yahoo.com
ده‌یان ساڵه خه‌ڵکی که‌رکوک به‌تایبه‌تی و
کوردستان به‌گشتی بوونه‌ته قوربانی نه‌وتی
که‌رکوک. ڕووبارێک له خوێن، ئاواره‌یی و ماڵ
وێرانی، ئیعدام و سه‌رکوت و نائه‌منی
به‌روبومی شه‌ڕ بووه له‌سه‌ر نه‌وتی
که‌رکووک. وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه بۆ
ئه‌وه بژی که نه‌وتی که‌رکوک پارێزراو بێت و
گڕه‌که‌ی هه‌ر به‌تین و به‌هێز بێت، نه‌ک
ئه‌وه‌ی که نه‌وت کاڵای ده‌ستی خه‌ڵک بێت و
بۆ خۆشگوزه‌رانی ئه‌وان بێت. ئه‌م خه‌ڵکه
بۆته کۆیله‌ی ئه‌م نه‌وته نه‌گریسه، نه‌ک
ئه‌وه‌ی نه‌وته‌که کاڵاو به‌رهه‌م و ئاداتی
ده‌ستی ئه‌مان بێت. گرفتی کێشه‌که‌ش
له‌وه‌دایه که‌نه‌ک نه‌وت وه‌ک سه‌روه‌تێکی
ئه‌م ووڵاته به‌ڵکو هیچ سه‌روه‌تێکی تریش
موڵکی خه‌ڵک نه‌بوون و له‌به‌رده‌ست خه‌ڵکدا
نه‌بوون و خێریان لێ نه‌بینیوه. هه‌موو
سه‌روه‌تو سامانی کۆمه‌ڵگه وه‌ک باقی وڵاتانی
تر له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بوون که
نوێنه‌رایه‌تی سه‌رمایه‌داران و چینه‌که‌یانی
کردووه. خۆ ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ وڵات ده‌وڵه‌ت
به‌رپرسیارێتی له خۆی نیشان دابێت له دابین
کردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان و مافه‌کانی خه‌ڵکدا
ئه‌وا لێره ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و ده‌وره‌شیان
نه‌بینیوه‌و وه‌ک مافیا که‌وتونه‌ته ڕاووڕووت
کردنی خه‌ڵک و دزینی داهاتی کۆمه‌ڵگه.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێویسته ئاوڕێک له
کێشه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک بده‌ینه‌وه‌و ده‌ورو
کارکردی ناسیۆنالیزمی کورد‌و عه‌ره‌ب له‌سه‌ر
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و ڕێگا چاره‌کانیان
بخه‌ینه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ک بێت بۆ
خستنه ڕووی ڕێگه چاره‌یه‌کی جیاواز له
پێناو چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه‌یه‌دا.
به‌ڕای من کێشه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک ده‌توانرێت
له دوو خاڵدا کۆبکرێته‌وه. یه‌که‌م کێشه‌ی
نه‌وتی که‌رکوک که ده‌رده‌سه‌ریه‌کی زۆری بۆ
خه‌ڵکه‌که‌ی دروست کردووه. دووه‌م کێشه‌ی
سته‌می میللییه له‌سه‌ر خه‌ڵکی غه‌یره
عه‌ره‌ب زمان له‌م شاره‌دا و به تایبه‌تی
خه‌ڵکی کوردزمان. هه‌رچه‌نده کێشه‌ی نه‌وتی
که‌رکوک قورسترین و پڕ کێشه‌ترین مه‌سه‌له‌یه
که کێشمه‌کێشی تووندی له‌سه‌ر کراوه‌و
ده‌کرێت، به‌ڵام خۆی له بنه‌ڕه‌تدا
به‌رئه‌نجام و ده‌رهاویشته‌ی خاڵی دووه‌مه
که سته‌میی میللیه. وه هه‌ردووکیشیان له
بنه‌ڕه‌تدا به‌رئه‌نجام و کاریگه‌ری
ناسیۆنالیزمن*.
ئه‌گه‌ر بڕوانین کێشه‌ی هیچ شارێکی کوردی تر
به وێنه‌ی که‌رکوک نه له ئێستا‌و نه له
ڕابووردوشدا ئاڵوز‌و پڕ ده‌رده‌سه‌ری نه‌بووه.
ئه‌گه‌ر له که‌رکوکدا نه‌وت نه‌بووایه
هه‌رگیز به‌م ئه‌ندازه‌یه کێشه‌که‌ی ئاڵۆز
نه‌ده‌بوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی کێشه‌که نه‌وت بێت
نه‌ک سته‌می میللی. شه‌ڕو چاوچنۆکی
سه‌رمایه‌دارانی ناسیۆنالیستی کورد‌و عه‌ره‌ب
له‌م مه‌یدانه‌دا بێ ئه‌ندازه
دڕه‌ندانه‌بووه. ئه‌مانه خۆیان
خه‌ڵکه‌کانیان به نه‌ته‌وه‌ی جیاواز‌و
به‌شه‌ری جیاواز له قه‌ڵه‌م داوه‌و ماف و
ژیانی جیاوازیان بۆ دیاری کردوون بۆ ئه‌وه‌ی
زه‌مینه‌ی شه‌ڕ له پێناو ساحیبدارێتی چاڵه
نه‌وته‌کاندا بخوڵقێننو شه‌رعیه‌تی پێ بده‌ن،
شه‌ڕێکی له‌بن نه‌هاتو، شه‌ڕێکی سه‌روماڵی که
هه‌زاره‌هایان پێوه سوتاندووه. سه‌ره‌ڕای
ئه‌مه‌ش له هیچ کاتێکدا خه‌ڵک به بردنه‌وه‌ی
ئه‌مبه‌ر یان ئه‌و به‌ری شه‌ڕه‌که هیچ
قازانجێکیان نه‌کردووه. ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب
ئه‌وه ده‌یان ساڵه ئه‌م چاڵه نه‌وتانه‌ی
له‌ده‌ستدا بووه و هه‌موو که‌سیش ده‌زانێ که
به مانای ئه‌وه نه‌بووه که تاکی عه‌ره‌ب
زمان به‌شێکیان له به‌رهه‌می ئه‌م نه‌وتانه
به‌رکه‌وتبێت. خه‌ڵکی کوردستانیش ئه‌وه نزیک
به 16 ساڵه ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمی کورد
تاقی ده‌که‌نه‌وه که ته‌واوی داهاتی
کوردستانیان به به‌شێک له نه‌وتیشه‌وه له
ده‌ستدا بووه و به‌هه‌مان شێوه سه‌رمایه‌و
داهاتی ده‌سه‌ڵاتداران به‌مانای داهات و
سه‌روه‌تی تاکی کوردزمان نه‌بووه‌و نه‌بۆته
خێر‌و خۆشی بۆیان. بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه
هه‌رگیز له ئارادا نییه که ئه‌گه‌ر
ناسیۆنالیزمی کورد له‌م شه‌ڕه‌دا بیباته‌وه‌و
نه‌وتی که‌رکوکی بکه‌وێته ده‌ست خێر‌و
بێره‌که‌ی بۆ خه‌ڵک بێت. ئه‌م باسه کورته
نیشانی ئه‌دا که مێژووی ناسیۆنالیزم مێژووی
شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامان و
داهاته‌کان بووه بۆ خۆیان، بۆ ژماره‌یه‌ک
مشه‌خۆر، نه‌ک بۆ خه‌ڵک، به‌ڵام مێژووی خه‌ڵک
مێژووی خه‌بات و تێکۆشانه له پێناو
خۆشگوزه‌رانی و ماف و ئازادیه‌کاندا، مێژووی
کۆتایی هێنان به سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌کانه.
هه‌ر بۆیه دوو مێژووی جیاواز‌و دوو ئامانج و
ئاسۆی جیاواز به‌دی ده‌کرێت و ده‌بێت
چاره‌سه‌ری جیاوازیشیان بۆ دیاری بکرێت،
به‌ڕای من.
ئه‌وه‌نده‌ی به مه‌سه‌له‌ی نه‌وتی که‌رکوک
ده‌گه‌ڕێته‌وه پێویسته ئه‌وه بڵێین که
ده‌بێت خه‌ڵک، چ کورد زمان چ عه‌ره‌ب زمان،
ئه‌مه نه به‌مه‌سه‌له‌یه‌کی ئانی وه نه
به حه‌ساس ته‌ماشا بکه‌ن. ده‌بێت ئه‌م
مه‌سه‌له‌ی نه‌وته وه‌ک هه‌ر داهاتێکی تری
وڵات سه‌یر بکرێت. ئه‌گه‌ر ده‌عوایه‌ک هه‌یه
ته‌نها ده‌عوا ئه‌وه‌یه که ته‌واوی داهاتی
کۆمه‌ڵگه به نه‌وتیشه‌وه ده‌بێت
بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر ده‌ستی خاوه‌نانی ئه‌سڵی
خۆی و له ده‌ست سه‌رمایه‌داران، بۆرژوازی و
ده‌سه‌ڵاته‌کانیان وه‌ده‌ر بهێنرێن. ئه‌گه‌ر
نا خه‌ڵک سوتماکی به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ت
نییه بۆ ئه‌م یان ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی
ناسیۆنالیست. ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه که توانای
دابه‌ش کردنی به‌رمیلێک نه‌وتیان نییه به
شێوه‌یه‌کی عادیلانه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بۆچی
خه‌ڵک ئه‌بێت ببێته سوته‌مه‌نی بۆ
به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ت و سامان بۆیان؟ بۆیه
ده‌بێت ئاسۆ‌و چاره‌نوسی خه‌ڵک له شه‌ڕی
ناسیۆنالیسته‌کان له‌سه‌ر نه‌وت جیا
بکرێته‌وه‌و به‌هیچ جۆرێک نابێت تیایدا
به‌شدار بن. ئه‌مه ده‌روازه‌یه‌کی زۆر باش
ده‌کاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئه‌سڵی
خه‌ڵکی که‌رکووک که سته‌میی میللییه.
که‌رکووک و ڕیفراندۆم بۆ کوردستان
ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له
ئێستادا باشترین و ئاسانترین ڕێگایه بۆ
چاره‌سه‌ری وه‌زعی هه‌ڵواسراو و نادیاری
چاره‌نوسی سیاسی کوردستان. ئه‌م ڕێگه‌چاره‌یه
بۆ که‌رکوکیش هه‌ر وایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
کێشه ده‌نێته‌وه و ئه‌م ڕێگه‌یه قورس
ده‌کات و وه‌ک گرێ کوێره‌ی لێ ده‌کات هه‌م بۆ
که‌رکوک و هه‌م بۆ کوردستان به‌ده‌ر له
ڕێگریه سیاسیه‌کان*، مه‌سه‌له‌ی نه‌وتی
که‌رکوکه. به‌ڵام ئه‌م گرێ کوێره‌یه
ناسیۆنالیزم دروستی کردووه و ته‌سلیم بوون
پێی وه ده‌رنه‌چون له ژێر ئه‌م ئیدیا و
ئامانجانه‌ی ئه‌وان به‌هیچ جۆرێک خه‌ڵک له
ڕزگاری نزیک ناکاته‌وه‌و ڕیفراندۆمیش ده‌کاته
دروشمێکی نادروست‌و نا عه‌مه‌لی. که‌وایه له
ژێر ڕۆشنایی ئه‌و لێکدانه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه
پێویسته ئه‌وه بڵێین که ڕیفراندۆم بۆ
خه‌ڵکه نه‌ک بۆ نه‌وت و سه‌روه‌ت و سامانی
کوردستان. خه‌ڵکێک که هیچ ئازاد نه‌بێت و
چوارچێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی و یاسایی نه‌بێت
نا‌توانیت داوای ئه‌وه‌ی بۆ بکه‌یت که حه‌قی
چه‌نده وه چۆنه له داهاته سروشتییه‌کانی
ژینگه‌دا. ڕیفراندۆم چاره‌سه‌رێکی ئینسانی و
واقعیه بۆ چاره‌سه‌رێکی واقعی ئینسانه‌کان
بۆیه ده‌بێت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی لێ
بته‌کێنرێت که ئینسانیه‌ت و ماف و
خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
که وایه ڕیفراندۆم ته‌نها بۆ یه‌کلایی
کردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی خه‌ڵکه‌که‌یه نه‌ک
دیاری کردنی سنور یان داهاتی وڵاتێک که
قه‌راره پێک بێت. دواتر خه‌ڵکی جیابۆوه له
عێراق خۆیان ده‌توانن بڕیار بده‌ن که چۆن
دانوستاندن ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و کێشانه.
ئه‌گه‌ر ژیانێکی باشتری خه‌ڵکی کوردستان
له‌وه‌دابێت که ته‌نازول بکرێت له داهاته
نه‌وتیه‌کانی که‌رکوک من لایه‌نگری ئه‌وه‌م
که ته‌سلیم به عێراق بکرێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* بڕوانن باســــــــــــــی منسور حکمت:
میلله‌ت و ناسیۆنالیــــــزم و به‌رنامه‌ی
کـۆمۆنیزمی کرێکـــاری
http://hekmat.public-archive.net/indexFa.html
* ناسیۆنالیزمی کورد له ئێستادا ڕێگری
یه‌که‌مه له ڕێگرتن له به‌رپاکردنی
ڕیفراندۆم له کوردستاندا. ناسیۆنالیزمی
عه‌ره‌ب و ده‌وڵه‌تانی چوارده‌ور هه‌ر
یه‌که‌یان به ده‌وری خۆیان ده‌یانه‌وێت ڕێ
بگرن له ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
به‌ڵام ئه‌مان خۆشیان ڕێگریان زۆره‌و ئه‌م
کاره بۆیان ئاسان نییه. ئیفلاسی سیاسی
ئه‌مریکاش فرسه‌تێکه بۆ خه‌ڵکی کوردستان که
ناچاری بکه‌ن دان به ڕیفراندۆم و مافی خه‌ڵکی
کوردستاندا بنێت. |