|
جه‌مال موحسین
jamal_muhsin@yahoo.com
باس
و جه‌ده‌لکردن له‌سه‌ر پێکهێنانی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و شێوازی
پێکهێنانی و هه‌نگاوه‌کانی ده‌مێکه له ئاستی
باس ده‌رچووه و چۆته مه‌یدانی پراکتیزه
کردنه‌وه. به‌ڵام هێشتاش به‌یانکردنی
ته‌سه‌ورات و بۆچونه‌کانمان له‌سه‌ر
مه‌سائیلێکی گرنگی سیاسی که ئه‌م حزبه ئه‌بێ
وه‌ڵامی بداته‌وه و خۆی بۆ ئاماده بکات
زه‌روره و دواتریش له ڕه‌وه‌ندێکی سیاسی‌دا
که بڕیاره حزبی پێدا بڕوات ئه‌و باسانه‌مان
پێویست ئه‌بێ. زمناکۆ عه‌زیز باسێکی له ژێر
ناوی "چه‌ند تێڕوانێکی گشتی له‌سه‌ر حزبی
تازه" دا بڵاوکردۆته‌وه. به پێویستم زانی
وه‌ڵامی هه‌ندێ مه‌سه‌له که له‌وێدا باس
کراوه بده‌مه‌وه. پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر
تێبینیه‌کانم ئه‌مه‌وێ خاڵێک بڵێم که به‌لای
منه‌وه خاڵێکی بنه‌ڕه‌تی و پایه‌یی حزبی و
ئوسوڵیه. زمناکۆ بابه‌ته‌که‌ی به ئیمزای
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و سکرتێری ڕێکخراوی
کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
نووسیوه! من وه‌ک ئه‌ندامێکی حزب پێم وایه
ئه‌مه نادروسته. پێش ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر
ئه‌وه بێ که باسه‌که چیه و که‌سێکی تر و
من چه‌ندێک له‌گه‌ڵیدا هه‌ین یان نین، باس
له‌سه‌ر ئوسوڵ و مه‌وازینێکه که هه‌مووان
ئه‌بێ پێوه‌ی پابه‌ند بین که ئه‌ویش قانون و
یاسای حزبیه. ئه‌کرا ئه‌و بابه‌ته‌که‌ی به
ئیمزای خۆی (واته وه‌ک بابه‌تێکی شه‌خسی)
بڵاوبکردایه‌ته‌وه. به‌ڵام که ئه‌و ئیمزا
حزبیه به‌کار ئه‌هێنێت، ئه‌مه ئیتر
ئه‌که‌وێته پێچه‌وانه‌ییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و
قانون و یاسایه‌دا. مه‌کته‌بی سیاسی حزب که
ئۆرگانێکی خاوه‌ن سه‌ڵاحیه‌ته
بڕیارنامه‌یه‌کی هه‌یه سه‌باره‌ت به
پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
که وا ئه‌خوازێت ئه‌ندامانی م. س. له پێش
هه‌موانه‌وه ئیلتزامی عه‌مه‌لیی حزبییان
پێوه‌ی هه‌بێت. باسم له‌وه نیه که مافی
خیلاف نیه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م بواره
له حزبی ئێمه‌دا کراوه‌یه و ته‌نانه‌ت
یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته‌کانی ئه‌و حزبه‌ی
خه‌ریکه پێکی ئه‌هێنین ئه‌وه‌یه که حزبێکی
کراوه‌ی مۆدێرنی کۆمۆنیستیه و بواری فره
نه‌زه‌ری تیائه‌بێته‌وه، به‌ڵام یه‌ک
به‌ده‌نه‌ی حزبییه. به‌هه‌رحاڵ به‌کارهێنانی
ئیمزای "سکرتێری ڕێکخراوی کوردستان"
ئه‌که‌وێته خانه‌ی ئیهمال کردنی ئه‌و قانونه
حزبییه‌وه که ئه‌مه‌ش خاڵێکی سلبیه. زمناکۆ
ئه‌یتوانی وه‌ک هه‌ریه‌کێکی تر له ئه‌ندام و
کادره‌کانی حزب که له سایتی حزب و له
بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ردا نه‌زه‌ری خۆیان
بڵاوکردۆته‌وه به شه‌خسی ئه‌و کاره‌ی
بکردایه. هێنانی ئه‌م تێبینیه‌م به زه‌رور
زانی له‌به‌رئه‌وه‌ی مته‌وه‌قیع نیه
ئه‌ندامێکی ڕابه‌ریی و سکرتێری ئۆرگانێکی
گه‌وره‌ی وه‌ک ڕێکخراوی کوردستان بکه‌وێته
ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌وه.
سه‌باره‌ت به باسی چه‌پی حاشیه‌یی و
کۆمه‌ڵایه‌تی، پێم وایه که بێڕه‌بته به
ته‌واوی باسه‌که‌ی زمناکۆوه و تێکه‌ڵی
کردووه. به‌ڵام ئه‌مه‌وێ به کورتی ئه‌وه
بڵێم که هێنان و باسکردنی ئه‌م دوو جۆره له
چه‌پ به نه‌زه‌ر و تیۆر نیه و له مه‌یدانی
کار و پراتیکی ناو کۆمه‌ڵگادا مانا په‌یدا
ئه‌کات. واته ئه‌وه‌ی که چه‌پ و کۆمۆنیزم
له کوێی کۆمه‌ڵگادا وه‌ستاون؟ ده‌ور و نه‌خشی
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ئاڵوگۆڕ له
کۆمه‌ڵگادا و دانی به‌دیلی سۆسیالیستی و
ڕادیکال له‌به‌رامبه‌ر وه‌زعی مه‌وجوددا چیه؟
شه‌خسیاته‌کانی کامانه‌ن که له‌به‌رامبه‌ر
شه‌خسیاتێکی بۆرژوازیدا کۆمه‌ڵگا وه‌ک به‌دیل
په‌نجه‌یان بۆ درێژ ئه‌که‌ن؟ به‌رنامه و
پلاتفۆرمیان بۆ باری ئابوری و ژیانی چینی
کرێکار و ته‌واوی بێبه‌شانی کۆمه‌ڵگا چیه؟
ڕۆڵیان له دیاریکردنی فیکر و ئایدۆلۆژی
کۆمه‌ڵگا و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا
چیه؟... و چه‌ندین و چه‌ندین پرسیاری تر که
له په‌یوه‌ند به ژیانی ئێستای ئینسانه‌کان و
نه‌خشاندنی ئاینده‌یانه‌وه مانا په‌یدا
ئه‌کات. کۆمۆنیزمێک گه‌ر ده‌ست بۆ هه‌موو ئه‌م
مه‌سه‌لانه به‌رێت و هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا
حزبی سیاسی درووست بکات و ئه‌وه‌ش وه‌ک
ئامڕازێکی خه‌بات چاو لێبکات و هه‌ر له
سه‌ره‌تای دروستکردنی ئه‌و حزبه‌وه سه‌رانی
خۆی به کۆمه‌ڵگا وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی به‌دیل
بناسێنێت، ئه‌وا کۆمۆنیزمێکی ده‌خاڵتگه‌ر و
کۆمه‌ڵایه‌تیه. پێوانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بوون و
نه‌بوون هه‌ر ئه‌وه‌یه.
ته‌زمینکردنی ئه‌وه‌ی که کۆمۆنیزم
ده‌خاڵتگه‌ر و کۆمه‌ڵایه‌تی بێت و ده‌ستی بۆ
ڕیشه‌ی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری بردبێت
په‌یوه‌ست ئه‌بێته‌وه به ڕابه‌ریی
سیاسیه‌وه. به‌ڵام باسی ڕابه‌ریی به‌و جۆره
نیه که هاوڕێ زمناکۆ ئه‌یکات. کێشه‌ی
ڕابه‌ریی کۆمۆنیستی له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا
باس نیه له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه (داخل و
خارج)! ڕه‌خنه له ته‌ئمینکردن یان نه‌کردنی
ڕابه‌ریی کۆمۆنیستی نه لێره‌وه ئه‌کرێت و
نه وه‌ڵامیش به هیچ شتێک ئه‌داته‌وه
(ئه‌گه‌رچی به بڕوای من ئاماده‌یی مه‌یدانیی
مانای گرنگ و کاریگه‌ری هه‌یه به‌ڵام خود به
خود ئه‌مه وه‌ڵام به ڕابه‌رایه‌تی سیاسی
ناداته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌بووبێ به‌و به‌دیله‌ی
که خۆی مه‌تره‌ح کردووه و کۆمه‌ڵگا
ئه‌نه‌خشێنێ). ئه‌وه‌نده‌ی من بیرم بێت له
پلینیۆمی سێوه باس له‌وه کراوه که ڕابه‌ریی
ئه‌بێ موته‌مه‌رکیز بێ و زه‌مانه‌تی مانه‌وه
له ناوه‌وه بکات و به دوای ئه‌وه‌شدا له
زۆربه‌ی زۆری کۆبوونه‌وه‌کاندا ئه‌م باسه
کراوه و ڕه‌خنه له‌وه گیراوه که به
ته‌واوه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌زمین
نه‌کراوه و ئه‌م باس و ڕه‌خنانه به
عه‌له‌نیش بڵاوکراوه‌ته‌وه. پێشڕه‌وترین
ڕه‌خنه له ڕابه‌ریی، مه‌نسور حکمه‌ت
کردوویه‌تی و بێجگه له باسه پایه‌ییه‌کانی
گه‌ر ته‌نها چاوێک له نامه‌که‌ی ئه‌و بۆ
ڕێبوار ئه‌حمه‌د بکه‌ین که له 20 ی
دیسێمبه‌ری 1999 دا ناردویه‌تی تێده‌گه‌ین که
ئه‌و چ میتۆدێکی له‌و ڕه‌خنه‌یه‌دا
به‌کارهێناوه. مه‌سه‌له‌که "ده‌رکه‌وتنی
ڕابه‌رانێکی کۆمۆنیستیه به عینوانی
سیاسه‌تمه‌دارانی ناسراوی کۆمه‌ڵگا و
نوێنه‌رانی ئاڵوگۆڕی ڕادیکاڵ و ئاسۆی
ئه‌ڵته‌رناتیڤه له کۆمه‌ڵگادا" (مه‌نسور
حکمه‌ت_ حزبی عێراق و پێویستی ڕابه‌ریی
کۆمه‌ڵگا، نامه بۆ ڕێبوار ئه‌حمه‌د). ئه‌مه
باسێکی زۆر گه‌وره‌تر و فراوانتر و
کۆمه‌ڵایه‌تیتره له‌وه‌ی که زمناکۆ
په‌یوه‌ستی ئه‌کاته‌وه به خارج و
داخله‌وه. پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا له
به‌رامبه‌ر سه‌رانێکی بۆرژوازیدا که
کۆمه‌ڵگایان به تاڵان بردووه و ده‌سه‌ڵاتیان
فه‌رزکردووه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا و هه‌ر به‌م
پێیه‌ش ئه‌وان مه‌یدانی سیاسه‌ت،
ڕۆژنامه‌گه‌ری، بیرکردنه‌وه و ئه‌ندێشه‌ی
خه‌ڵک، یاسا، فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب دیاری
ئه‌که‌ن، چ ڕابه‌رێکی کۆمۆنیست په‌یدا بووه
هاوشانی ئه‌وان له کۆمه‌ڵگادا بوونی هه‌بێ و
به‌دیل بۆ هه‌موو ئه‌وانه بخاته به‌رده‌م
کۆمه‌ڵ و خه‌ڵکیشی به‌شوێندا بهێنێت و به‌م
مانایه ببێته هێزێکی ئه‌سڵی و بڕیارده‌ر؟
هه‌ر ئه‌مه‌شه بنه‌مای باسی حزبی
شه‌خسیاته‌کان. به‌ڵام سه‌رباری هه‌ر
که‌موکوڕیه‌ک که هه‌مان بووه، بویسترێت یان
نا حزب و بزووتنه‌وه‌ی ئێمه که‌سانێکی
دیاریکراوی هێناوه‌ته ده‌ره‌وه و له ئاستی
کۆمه‌ڵگاشدا ده‌رکه‌وتوون. ئیتر ئه‌وه‌ی که
چه‌پ و کۆمۆنیزم و حزبه‌که‌ی بۆ‌ته هێزێکی
گه‌وره و کۆمه‌ڵایه‌تی یان نا مه‌سه‌له‌یه‌کی
تره. هه‌رچه‌نده زمناکۆ له باره‌ی خارج و
داخله‌وه به شه‌فه‌هی قسه‌ی کردووه به‌ڵام
نه باسکردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و نه
باسکردن له چه‌پی حاشیه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی
له‌لایه‌ن ئه‌م هاوڕێیه‌وه هه‌رگیز
نه‌نووسراوه. بۆچی تازه و به‌م کورتیه و
له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی دروستکردنی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانه‌وه
ئه‌یهێنێته‌وه؟ به بڕوای من باسی سه‌ره‌کی
زمناکۆ ئه‌وانه نیه و ته‌نها تێکه‌ڵ به
باسێکی تری کردووه که مه‌سه‌له‌ی دیپلۆماسی
و تاکتیک و ته‌بلیغه که له خواره‌وه دێمه
سه‌ری.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی دیپلۆماسی و زمانی
ته‌بلیغ و تاکتیک، زمناکۆ هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی
باس کردووه که به بڕوای من سه‌ره‌کیترین
تێزێکه بۆ تێڕوانینه‌که‌ی. سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی
که زمناکۆ ده‌ور و نه‌خشی ڕابه‌ریی له‌سه‌ری
ته‌شکیلاتی حزبه‌وه باس ئه‌کات و یان
هه‌ڵئه‌سه‌نگێنێت و هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌کات به
بنه‌مای لێکدانه‌وه‌که‌ی بۆ زمانی ته‌بلیغ و
تاکتیک و دیپلۆماسی پێوانه‌یه‌کی به‌رته‌سکه
چونکه به ساده‌یی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه
که ڕابه‌ریی بڕیار نیه ڕابه‌ریی حزب بێت
به‌ڵکو هی کۆمه‌ڵگا بێت. پاشانیش هه‌ر به‌و
پێوانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که ڕابه‌رانی
کۆمۆنیستی ئه‌بێت ڕابه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی بن
بۆ کۆمه‌ڵگا، کاتێک حزب پێک ئه‌هێنن له‌و
تێزه‌وه ده‌ست پێ ناکه‌ن که زمانیان چۆن
ئه‌بێت، له‌گه‌ڵ چ لایه‌ن و حزبێک په‌یوه‌ندی
ئه‌گرن یان نا، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات به‌ینیان
خۆش ئه‌بێت یان نا. به‌ڵام مه‌سه‌له‌که لای
زمناکۆ به‌م جۆره‌یه: هه‌ر حزبێکی سیاسی که
پێک دێت ئه‌بێت پێش وه‌خت حساب بۆ ئه‌وه بکات
له‌گه‌ڵ کێ په‌یوه‌ندی هه‌یه و به چ زمانێک
قسه ئه‌کات تاکو "فشاری سیاسی ده‌سه‌ڵات بۆ
سه‌ر حزب زیاد [نه]کات". به پێی ئه‌م تێزه
حزب پێش ئه‌وه‌ی که وه‌ک دیارده‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی پێک بێت و دواتر له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌کانی کۆمه‌ڵگا، و له‌وانه‌ش
په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی، ته‌بلیغ، ناساندن و به
ده‌سته‌وه گرتنی میکانیزمه‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ
به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات قسه‌ی ڕۆشن
بکات و سیاسه‌ت داڕێژێت، ئه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م
شتانه‌ی دواییه‌وه حزب دروست بکات. له
کاتێکدا حزب له‌سه‌ری ئه‌و پرسیاره‌وه دروست
ناکرێت که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی
بۆرژوازی و له‌وانه‌ش ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌بێ یان
نا. کاتێک که حزب پێک دێنین ئیتر ئه‌بێ به
زوویی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه نه‌ک هه‌ر
قسه بکرێت به‌ڵکو سیاسه‌ت و تاکتیکیش دیاری
بکرێت. به‌م مانایه ئه‌مه ماهیه‌ت و تێزی
سه‌ره‌کی دامه‌زراندنی حزب نیه، به‌ڵکو ئه‌و
ئامانج و ئاسۆیه‌یه که بۆی پێک دێت. ئێمه
ئێستا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
له‌سه‌ر ئه‌و ئامانج و ئاسۆیانه‌وه، که له
به‌رنامه‌ی "دنیایه‌کی باشتر" دا هه‌یه، پێک
ئه‌هێنین، به‌ڵام ئه‌بێ باس بکه‌ین له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه چۆن و چی ئه‌بن.
گه‌ر دیقه‌تی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان
بده‌ین ئه‌بینین ده‌خاڵه‌ت ته‌نانه‌ت له
دانان و گۆڕینی "سکرتێر" ی "ئه‌حزاب" و
سیاسه‌ته‌کانیاندا ئه‌که‌ن. نمونه‌ی له‌م
بابه‌ته زۆره و پێویست به‌وه ناکات لێره‌دا
باسیان بکه‌ین. ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی
ده‌سه‌ڵاتداران ئینتیباعێکی وای دروست کردووه
که ئه‌حزابی سیاسیش له‌و چوارچێوه‌دا خۆیان
ته‌عریف ئه‌که‌ن و له باشترین حاڵه‌تدا
ئه‌حزابێکی بێوه‌ی و سڕکراو ده‌رئه‌چن. نه‌ک
هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو فشارێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگا دروست کردووه که به داخه‌وه
چه‌په‌کانیشی ناچار کردووه بیر له‌وه
بکه‌نه‌وه نه‌رم و نیان بن و پێش دروستکردنی
هه‌ر حزب یان ڕێکخراوێک جۆری
په‌یوه‌ندیه‌که‌یان به‌یان کردبێت. ئه‌م
ته‌سه‌وره له ناو هاوڕێیانێکی ئێمه‌شدا
هه‌یه و ئه‌وه‌تا زمناکۆش له ژێر ئه‌و
فشاره‌دا هه‌مان بۆچوون به‌یان ئه‌کات. ئێمه
ناتوانین حزبێکی وا بین.
هه‌ڵبه‌ته من له‌سه‌ر جۆری قسه کردن و
ته‌بلیغ لایه‌نگری ئه‌وه‌م که نه موهاته‌رات
بکرێت و نه ووشک و ڕه‌ق بێ (به‌و مانایه‌ی
له شکڵدا ڕه‌ق و به‌ڵام بێناوه‌ڕۆک). به‌ڵام
ئه‌م باسه‌ش له په‌یوه‌ند به پێکهێنانی
حزبه‌وه به نادروست ئه‌زانم. با حزب بۆ ئاسۆ
و ئامانجه کۆمۆنیستی و ئینسانیه‌کانمان دروست
بکه‌ین ئه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش قسه بکه‌ین. با
نمونه‌یه‌ک بهێنمه‌وه: بابه‌ته‌که‌ی ڕێبوار
ئه‌حمه‌د به ناونیشانی "ئیسلامیه‌کان په‌یامی
کۆیله‌تی و ئیغتسابی ژنان ڕائه‌گه‌یه‌نن"، که
له ساڵی 1995 دا بووه مایه‌ی به‌رامبه‌رکێی
ئێمه و ئیسلامیه‌کان نه‌ک به ووشک و
وروژێنه‌ر نازانم، بگره سێکیولاریزم و
ڕه‌خنه‌گرانی دین قه‌رزارباری ئه‌و بابه‌ته
جه‌سورانه‌یه‌ی ڕێبوارن که دوای ئه‌وه
ئه‌وانیش ده‌میان کرایه‌وه (ئه‌م نمونه و
قسه‌یه‌مان چه‌ندین جاری تر هێناوه‌ته‌وه،
به‌ڵام وه‌ک نمونه‌یه‌کی زیندوو پێویسته
دووباره‌ی بکه‌ینه‌وه هه‌رچه‌نده نمونه‌ی
تری له‌م بابه‌ته‌شمان زۆره). به‌ڵام ئایا
به پێی ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ی زمناکۆ ئه‌مه
ناکاته ووروژاندنی "ئیحساساتی دواکه‌وتوانه
له دژی حزب"؟ ئایا هه‌ر به پێی هه‌مان
لێکدانه‌وه که مه‌سه‌له‌ی زمانی ته‌بلیغی
بنه‌مای پێکهێنانی حزبه، وا پێویست ناکات که
ئاگامان له ده‌ممان بێت و شتی له‌م بابه‌ته
دووباره نه‌که‌ینه‌وه یان نه‌یکه‌ین؟ ئایا
ئه‌مه به‌و مانایه نیه که له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه‌وه حزبێک دروست بکه‌ین که ئاگامان
له‌وه بێت ڕه‌خنه‌ی توند (مه‌به‌ستم ووشه‌ی
توند نیه به‌ڵکو ناوه‌ڕۆکی تونده) له
ده‌سه‌ڵات نه‌گرین نه‌کا هه‌ر نه‌هێڵن دروست
ببین؟ یان وه‌ک زمناکۆ ئه‌ڵێ زمانێکمان نه‌بێت
"که فشاری سیاسی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر حزب زیاد
ئه‌کات و مه‌ودای ئازادییه‌کانی به‌رته‌سک و
بچوکتر ئه‌کاته‌وه،... ئه‌بێته مایه‌ی
هه‌ڕه‌شه له ژیان و گیانی هاوڕێیانی
حزبی..."؟ دیسان لێره‌دا زمناکۆ که‌وتۆته ژێر
فشاری ته‌بلیغاتی ده‌سه‌ڵات و بگره هه‌ڵه‌ی
ئه‌وه‌وه هه‌مان ئه‌و قسانه‌مان پێ
ئه‌ڵێته‌وه که دوای لێدانی حزب له لایه‌ن
یه‌کێتیه‌وه له 14.07.2000 دا هه‌ندێك چه‌پ
پێیان ئه‌ووتین به بۆنه‌ی سه‌رکێشی
خۆمانه‌وه تووشی ئه‌و کاره‌ساته بووین! ئه‌و
بۆچونه زۆر نادروسته پێت وابێ به بۆنه‌ی
جۆری ته‌بلیغ و قسه‌کردنی تۆوه‌یه ئه‌حزابی
ده‌سه‌ڵاتدار فشار دروست ئه‌که‌ن. ڕێک
پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی: ئێمه هێرشمان نه‌بردبوو
بۆیه هێرش کرایه سه‌رمان (وه‌ک مه‌نسور
حکمه‌ت ئه‌ڵێ مه‌به‌ست هێرشی سیاسیه). ئه‌م
باسه‌مان زۆر ده‌مێکه کردووه چ له‌لایه‌ن
ڕابه‌رایه‌تیه‌وه و چ له‌لایه‌ن مه‌نسور
حکمه‌ته‌وه. به‌ڵام تازه ئه‌ندامێکی
مه‌کته‌بی سیاسی (زمناکۆ) دێت ئه‌م قسه‌یه
ئه‌کاته‌وه. مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی که
په‌یوه‌ندی ئه‌و حزبه‌ی دروستی ئه‌که‌ین
له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتی و حکومه‌تی هه‌رێم و
باقی حزبه‌کان چۆن ئه‌بێت و چی ئه‌که‌ین،
مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگه و له ژیانی سیاسی
کۆمه‌ڵگا و حزبی ئێمه‌دا ئه‌بێ جێگه‌ی هه‌بێ.
ئێمه خۆ له‌و باره‌یه‌وه هیچ بڕیارێکمان
نه‌داوه، مه‌علومه به زوویی له‌سه‌ر ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه باس ئه‌که‌ین و بڕیار و
بڕیارنامه ئه‌هێنینه ئاراوه.
هاوڕێ زمناکۆ ئه‌ڵێ: "زمانی ته‌بلیغی حزبی
کوردستان ئه‌بوایه له ئه‌وه‌ڵین له‌حزه‌وه
و له به‌یانی پێکهاتنه‌که‌یه‌وه پێناسه‌ی
خۆی بکات و به مانای واقعی ووشه‌که سیاسی و
مه‌تین و مسته‌دیل بێت و ئیستفزازکه‌ر
نه‌بێت"! هه‌ر که‌س ئه‌توانێت سه‌یری
ڕاگه‌یاندنی ده‌ستبه‌کاربوونی لیژنه‌ی
ئاماده‌کاریی بۆ دامه‌زرانددنی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی کوردستان بکات. ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ندێ
ده‌ربڕینی ناو ڕاگه‌یاندنه‌که که ناوه‌ڕۆک
و ئایدێنتیتی بزووتنه‌وه‌که‌مانه لایببه‌ین،
ئیتر ئه‌مه نابێته ئه‌و حزبه کۆمۆنیستیه
کرێکارییه‌ی که کۆمۆنیزمی مارکس
ماهیه‌تیه‌تی. ئه‌و تێزه سه‌ره‌کیانه‌ی
له‌وێدا هاتوون سه‌باره‌ت به شۆڕشی
کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار، ئه‌نتی ناسیۆنالیست
بوون، لابردنی باڵاده‌ستی ناسیۆنالیزم و
ئیسلامی سیاسی و کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی
میلیشیایی...هتد ماهیه‌تی بزووتنه‌وه‌که‌ی
ئێمه و حزبێکی کۆمۆنیستیه. به‌ڵام به پێی
باسه‌که‌ی زمناکۆ که سه‌رقاڵی ته‌زمینکردنی
زمانێکی ئارام و په‌یوه‌ندیه‌کی نه‌رم و
نیانه له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌م
تێز و ده‌ربڕینانه‌ی ناو ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی
ئاماده‌کار "ئیستفزازی و نامه‌تین و نا
موسته‌دیل"ن. ئه‌وه‌ی باسه‌که‌ی زمناکۆ
به‌یانی ئه‌کات حزبێکی تره.
دوا ووته ئه‌ڵێم: مادام کۆمۆنیزمی مارکس و
مارکسیزم بێجگه له ده‌ستبردن بۆ ئاڵوگۆڕی
ڕیشه‌یی له کۆمه‌ڵگادا به واتای
هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی دنیای سه‌رمایه‌داری و
دانانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێی خۆی نییه، پێکهێنانی
حزبیش بێجگه له ئامڕازێکی خه‌باتکارانه بۆ
ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌م ئاڵوگۆڕه شتێکی تر
نیه. ته‌واوی کۆمۆنیسته‌کان ئه‌توانین له‌م
حزبه‌دا ببین و پێکه‌وه هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و
ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی
ئینسانه‌کان، به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی
سۆسیالیستی کاراتر بکه‌ین. ئیتر مه‌سه‌له‌ی
ڕێکخستن، نه‌خشه و ستراتیژ، تاکتیک،
دیپلۆماسیه‌ت و ته‌بلیغیش ئه‌بێ نه‌ک ته‌نها
باسی له‌سه‌ر بکه‌ین به‌ڵکو ڕۆشنی بکه‌ینه‌وه
و بیخه‌ینه به‌رده‌م چینی کرێکار و ته‌واوی
کۆمه‌ڵگا. |