|
عمری خطاط
omerxatat@yahoo.com
وێنه‌ی یه‌که‌م:
ده‌ڵێن له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن ده‌رگای
کردنه‌وه‌ی عێراقه به‌ڕووی دیموکراسی و
سه‌ره‌تای به‌رقه‌رارکردنی ئاسایشه له
عێراقدا، ئه‌مه درۆیه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌یه.
عێراق تازه سه‌ره‌تای توندوتیژیه‌کی زیاتر
به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، کوشتنی سه‌دام حسێن به‌م
شێوه‌یه‌و له یه‌که‌م رۆژی جه‌ژنی
موسوڵماناندا ئه‌م توندوتیژیه زیاتر ده‌کات
که‌می ناکه‌ته‌وه..
په‌روه‌نده‌ی به‌عس به درێژایی حوکمڕانیی له
عێراق و ته‌نانه‌ت نا‌وچه‌که‌ش
په‌روه‌نده‌یه‌کی ئه‌ستووری پێشلکارییه،
فاشیزم و ده‌مارگیری قه‌ومی و مه‌زهه‌بی
کۆڵه‌که بنه‌ره‌تیه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه‌ی پێک
ده‌هێنـــا، ئه‌بوایه نه‌ک ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی
عێراق به‌ڵکو هه‌موو دنیا ئاگاداری
تاوانه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه بوایه و له‌دوا
نه‌تیجه‌شدا " به‌عسیزم" وه‌ک نازیزم له
فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا پێناسه بکرایه، بۆ
ئه‌مه ئه‌بوایه سه‌رانی ئه‌م سیسته‌مه له
دادگایه‌کی نێو ده‌وڵه‌تیدا دادگایی
بکرانایه‌و هه‌موو دنیا شاهیدی ورد‌و درشتی
تاوانه‌کانیان ببوایه،به‌ڵام چ پرۆسه‌ی
دادگایی کردنه‌که‌و چ له سێداره‌دانی سه‌دام
حسێن نه‌ک ئه‌م تاوانانه‌ی ئاشکرا نه‌کرد،
به‌ڵکو هه‌موو ئه‌و تاوانانه شاردرانه‌وه
به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که په‌یوه‌ندی
به‌تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نفال و کیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه‌و جه‌نگه گه‌وره‌کان و زۆر تاوانی
تر، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کیش به‌عس و سه‌دام
حسێنیان به‌ڕوو سپی ده‌ر‌هێناو په‌تی
له‌سیداره‌دان و شایه‌تومانی ئه‌خیر سه‌دامی
کرده‌وه به سیمبوڵی قاره‌مانی و خۆڕاگریی
به‌شێک له دنیای عه‌ره‌ب و ته‌نانه‌ت به‌شێک
له ولاتانی ئیسلامی.
عێراق
وڵاتێکی داگیرکراوه، سوپای ئه‌مریکاو
هێزه‌کانی به‌شدار له ده‌سه‌ڵاتداو گروپه
تیرۆریستیه به‌عسی و ئیسلامیه‌کان رۆژانه
خه‌ریکی کوشت و بڕو وێرانکاریین، ده‌وڵه‌ت
ته‌نانه‌ت به‌شێوه زۆر ساده‌که‌شی له
عێراقدا تا ئێستا بوونی نیه، ئه‌وه‌ی که
هه‌یه ڕێکه‌وتنی کۆمه‌ڵێک هێزی ڕه‌شی
میلیشیاییه‌و ته‌واوی دام وده‌زگا
ده‌وڵه‌تیه‌کان، دام وده‌زگای حزبیی
میلیشیایین و ئه‌وه‌ی که پێناسه‌ی
سه‌ربه‌خۆیی بداته هه‌ر یه‌کێک له‌م دام و
دازگایانه به‌تایبه‌ت ئه‌و دادگایه‌ی که
سه‌رانی به‌عس دادگایی ده‌کات، له خه‌وێکی
وه‌نه‌وشه‌یی خۆشدایه.!
وێنه‌ی دووه‌م:
له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن ئه‌وه‌نده‌ی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی شه‌خسیه ئه‌وه‌نده
په‌یوه‌ندی به ڕیشه‌کێش کردنی سیسته‌مێکی
هارو درنده‌وه نیه که بۆ ماوه‌ی سی و پێنج
ساڵ به ئاگرو ئاسن حوکمڕانی عێراقی ده‌کرد.
شوێنی له سێداره‌دان که شوعبه‌ی پێنج ی
ده‌زگای هه‌واڵگری عه‌سکه‌ریی بوو وه تایبه‌ت
بوو به کاری هه‌واڵگریی له‌سه‌ر کۆماریی
ئیسلامی ئێران، جه‌لاده‌کان هێزێکی ڕه‌شی
ئیسلامی شیعی بوون، کاته‌که‌ی له‌یه‌که‌م رۆژی
جه‌ژنی قورباندا بوو، تاوانه‌که قه‌تڵ وعامی
خه‌ڵکی "الدجیل" بوو.. خودی دادگاییه‌که و
له‌سێداره‌دانه‌که به‌ده‌ستی لایه‌نێک
به‌رێوه‌چوو که له پێناسه‌دا به ئیسلامی
شیعه ناوده‌برێت و ئێران له پشتیه‌تی. صالح
المطلک سه‌رۆکی " الجبهة العراقية للحوار
الوطني " ده‌ڵێ: ئه‌وانه‌ی ئێستا حوکمڕانی
ده‌که‌ن که‌سانی
”سادی
”*
ن، ئه‌وان نه‌هاتوون بۆ حوکمڕانی به‌ڵکو
هاتوون تۆڵه بسه‌ندنه‌وه"
ئه‌مه قسه‌ی که‌سێکه که ئێستا خۆی و
ڕێکخراوه‌که‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه،
ئه‌م قسه‌یه ده‌قاوده‌ق به‌سه‌ر پێکهاته‌ی
ئه‌و هێزانه‌دا ده‌بڕێ که ئێستا‌و له‌ژێر
چه‌تری هێزه‌کانی ئه‌مریکادا فه‌رمانڕه‌وایی
ده‌که‌ن.
ئه‌مه خۆشخه‌یاڵیه که‌پێمان وابێ ئه‌م
دادگاییه‌و له‌ناوچوونی سه‌دام حسێن به‌م
شێوه‌یه‌و له‌م کاته‌دا ده‌کاته ریشه‌کێش
کردنی ئه‌و فاشیزم و سته‌مکارییه‌ی که به‌عس
نوینه‌رایه‌تی ده‌کرد، یان مژده‌یه‌ی
ئایینده‌یه‌کی باشتر‌و به‌دیلێکی ئینسانی تر
ده‌دا به خه‌ڵکی عێراق وه ته‌نانه‌ت
سه‌ره‌تای توێکڵه دیموکراسیه‌کیش نیه وه‌ک
ئه‌وه‌ی میدیای ڕه‌سمی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات،
به‌ڵکو ئه‌مه گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و خوێن
ڕشتن و شه‌ڕی تائیفی و مه‌زهه‌بی ده‌باته
ئاستێک به‌رزتر له‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه.
سه‌دام حسێن له‌ناوچوو به‌ڵام رۆحی به‌عس و
"به‌عسیزم" له عێراقی دوای مه‌رگی ئه‌ودا
له‌جاران زۆر به‌هێزتره، که‌وتنه خواره‌وه‌ی
سه‌دام حسێن له‌سه‌ر په‌تی سێداره‌و هاواری "
مقتدی، مقتدی، مقتدی" له‌به‌رامبه‌ریدا،
هه‌مان رۆحی دیکتاتۆریانه‌و سه‌رکوتی
به‌عسیانه‌یه به‌ڵام له ناوێکی تر‌و به‌رگێکی
تری ده‌یان ده‌م وچاوی تردا.
وێنه‌ی سێیه‌م:
مه‌رگ ساته‌وه‌ختێکی سامناکه له‌وه‌ش
سامناکتر کاتێک که بیبینیت، له سێداره‌دان
بۆ خۆی تاوانه، سه‌ندنه‌وه‌ی مافی ژیانه له
که‌سێک "تاوانبار بێت یان بێ‌تاوان"، من
موچورکه به‌له‌شما هات کاتێک نمایشی ئه‌و
له‌سێداره‌دانه‌م بینی، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
به‌زه‌ییم به شه‌خسی هه‌لواسراودا بێته‌وه،
نا. به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی که تۆ که‌سێک
ده‌کوژیت، ئه‌مه هه‌ر ئه‌و کاره‌بوو که
به‌عس خۆی پێی هه‌ڵده‌سا.
له‌سێداره دان په‌یوه‌ندی به‌به‌رقه‌رارکردنی
"عه‌داله‌ت" یان "یاسا"وه نیه، به‌ڵکو
هه‌مان تاوانی "قه‌تڵه" که له کۆمه‌ڵگه‌دا
هه‌یه‌و ئه‌مجاره ده‌وڵه‌ت له‌ژێر ناوی
"سزادان" دا هه‌مان قه‌تڵ به‌رهه‌م
ده‌هێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت زۆرجار ئه‌مه
په‌یوه‌ندی به سزایه‌که‌وه نیه که
ده‌وڵه‌ت له‌ژێر ناوی شه‌رعیه‌تدا ئه‌نجامی
ده‌دات، به‌ڵکو ده‌وڵه‌ت په‌نا ده‌باته به‌ر
ئه‌مه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس له‌ناو
کۆمه‌ڵگه‌دا، به مانایه‌ک ئه‌مه تۆقاندنی
خه‌ڵکه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکزو بێ وه‌ی دانیشن و
ده‌ست نه‌به‌ن بۆ یاخی بوون، که‌سی یاخی بوو
ڕه‌نگه عاشقێک بێت،یان نوسه‌رێک که
"موقه‌ده‌س"ی شکاندبێت،یان سه‌ربازێکی
هه‌ڵاتووبێت، یان که‌سێک بێت که قسه‌ی نزمی
به‌سه‌رۆک وتبێت. هه‌موو ئه‌مانه ڕه‌نگه
له‌سێداره بدرێن جا "تاوانباربن یان
بێ‌تاوان".
سزای له‌سێداره‌دان سزایه‌کی قێزه‌ون و پیسه،
عه‌قڵیه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و کوشتن له
کۆمه‌ڵگه‌دا بره‌و پێ ده‌دات و تووندوتیژی له
ته‌واوی ڕۆبینا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا زیاد
دده‌کات، پێویسته له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه که
به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه که ده‌وڵه‌ت زۆر ڕوو
قایمانه پێی هه‌ڵده‌ستێت بوه‌ستێته‌وه‌و
له‌به‌رامبه‌ریدا فشار بهێنێت بۆ سه‌پاندنی
ئه‌و یاسا‌و ڕێنماییانه‌ی که به‌ها
ئینسانیه‌کان وه‌له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه
مافی ژیان بۆ هه‌مووان دابین بکات. ئه‌مه
ئه‌رکی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌یه که
خه‌باتکاریی ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سالم و مۆدێرنن، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک
که دوور بێت له ڕۆحیه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و
فه‌لسه‌فه‌ی کوشتن.
02.01.2007
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*سادی:
ناوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌فسه‌رێکی
فه‌ره‌نسی که پله‌ی "مارکیز"هی هه‌بووه و
له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا ژیاوه، ناوی "دو
ساد" بووه، ئه‌م ئه‌فسه‌ره له‌هه‌مان کاتدا
نوسه‌رێکی به‌ناوبانگ بووه‌و چه‌ندین
به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و ڕۆمانی هه‌یه، ئه‌م
که‌سه کرده‌وه‌ی زۆر خراپی هه‌بووه وه‌ک
ئازاردانی خه‌ڵک و سزادانیان به‌م کاره‌ش زۆر
خۆشحاڵ بووه، ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تی ناو
ڕۆمانه‌کانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خووه‌کانی خۆی
بووه وه‌ک تێکشکاندنی به‌رامبه‌رو توندوتیژی
و ئازاردان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی خۆشی.
لێره‌وه سادیه‌ت یانی خۆشی وه‌رگرتن
له‌ڕێگه‌ی ئازاردانی نه‌فسی یان گیانیی
به‌رامبه‌ر. |