|
سه‌ردار عه‌بدوڵلا
sardar@telia.com
ئه‌م
پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه راپرسییه‌کی به‌ڕێزانی
سایتی کڵاورژنه‌یه که له‌دوای
له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن خستویانه‌ته سه‌ر
نێت،
له‌م راپرسییه‌دا نزیکه‌ی له‌سدا حه‌فتا پێی
وایه که به‌ڵی شه‌ڕێ ناوخۆ له‌ده‌رئه‌نجامی
سێداره‌دانی سه‌دام دروستده‌بێت.
راپرسی و زانستی ئامارگیری دوو رێگه‌ن بۆ
ده‌رکه‌وتنی راستی له‌سه‌ر مه‌سایلی جۆرا و
جۆر، به‌ڵام ئه‌م زانسته وه‌ک شمشێڕێکی
دووده‌می لێهاتووه و به‌دوو باردا
به‌کارده‌هێنرێت، زۆر جار باری دووه‌می
به‌رێدالابردن و چه‌واشه‌کردنی راستییه‌کانه،
مێدیا نۆکه‌ره‌کانی بۆرژوازی له رۆژئاوادا
بلیمه‌تی خۆیان ده‌رخستووه له به‌کارهێنای
راپرسی و ئامارگیریدا له پێناو چه‌واشه‌کردنی
راستیه‌کان یاخود پاساو هێنانه‌وه بۆ راستی و
دروستی سیاسه‌تێک یان باشی به‌رهه‌مێک،
ده‌سته‌ڵاتدرانی کوردستان کۆڵێک ئاماریان له
ئه‌نجامدانی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری بۆ
خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌رده‌ستدا، به‌ڵام
هه‌موومان شاهێدی کوردستانێکی بێ خزمه‌تگوزار
و گه‌نده‌ڵین.
لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌وه نییه که کڵاوڕۆژنه
مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی‌کارێکی له‌م چه‌شنه
بێت، به‌ڵکو مه‌به‌ستم خستنه رووی
راپرسییه‌کی هه‌ڵه‌یه که سبه‌ی ده‌کرێت
به‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی لێبکه‌وێته‌وه!
له‌و راپرسییه‌دا منیش هه‌روه‌ک هه‌موو ئه‌و
که‌سانه‌ی که به‌شداربوون تێیدا ویستم
به‌شداری بکه‌م، به‌ڵام هه‌رچه‌ند تێکۆشام
نه‌متوانی هیچ یه‌ک له ئه‌لتێرناتیڤه‌کان
هه‌ڵبژێرم، هه‌ستم کرد به‌رێزانی سایتی
کڵاوڕۆژنه خستوومیانه‌ته به‌رده‌م پرسیارێکی
هه‌ڵه، یاخود هه‌ڵبژاردنێکی هه‌ڵه‌وه.
به کورتی:
دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵات له عێراق له سه‌ر
بنه‌مای تایه‌فه‌گه‌ری و به‌لانسی سیاسی
هێزه‌کانه نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای مافی
هاووڵاتی، ئه‌مه‌ش ئه‌و زه‌نگه خه‌ته‌رناکه
بوو بۆ به‌ر‌پاکردنی شه‌ڕی ناوخۆ له‌عێراق،
گه‌ر جه‌نگ مانای کوشتنی به کۆمه‌ڵی ئینسان
به‌ده‌ستی یه‌کتر بێت، گه‌ر جه‌نگ مانای
سڵنه‌کردنه‌وه له کوشتنی منداڵان و خه‌ڵکانی
بی دیفاع بێت، گه‌ر جه‌نگ مانای
سڵنه‌کردنه‌وه له هه‌موو پێشێلکارییه‌کانی
مافی مرۆڤ بێت، گه‌ر جه‌نگ مانای ئه‌مانه
بێت، ئه‌وا به‌دڵنایاییه‌وه ده‌ڵێم: له
عێراقدا جه‌نگیێکی خه‌ته‌رناکی ناوخۆ به
هه‌موو مقه‌وه‌ماته‌کانییه‌وه له‌گه‌ڵ
هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌مریکادا ده‌ستیپێکرد،
ئاشکرایه، به‌شێکی زۆری سونه‌ی سیاسیش که
له‌ژێر کاریگه‌ر و ئۆتۆریته‌ی قه‌ومی عه‌ره‌بی
و به‌عسدان، به‌له‌ده‌ستدانی رابه‌رێکی وه‌ک
سه‌دام حسێنیان هه‌م زیانیان لێده‌که‌وێت
هه‌م تۆڵه ده‌که‌نه‌وه، له سێداره‌دانی
سه‌دام حسێن هۆکاری دروستبوونی جه‌نگێک نه‌بوو
به‌ڵکو رووداوێکی گرنگ بوو له میانه‌ی جه‌نگی
ئه‌مریکا و جه‌نگی تایه‌فه‌گه‌ریدا،
له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسین قه‌وم په‌رستانی
عه‌ره‌بی راچڵه‌کاند و ئامادده‌یی پشتگیری
خۆیان له سونه‌ی سیاسی راگه‌یانده‌وه که
ده‌کرێت قه‌یرانه‌که قوڵتربکاته‌وه.
له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن خزمه‌تێکی به
ریشه‌کێشکردنی کلتوری به‌عسیزم و
نه‌ته‌وه‌په‌رستی نه‌کرد به‌ڵکو خودی پرۆسێسی
له‌سێداره‌دانه‌رکه درێژه‌پێدان و
به‌ره‌سمیکردنی ئه‌و کلتووره بوو له عێراقی
دوای سه‌دامیشدا، وانه‌یه‌ک که له پرۆسه‌ی
سێداره‌دانی سه‌دام حسێندا وه‌رمانگرت
ئه‌وه‌یه که ئه‌مریکا و ئیسلامی سیاسی حاکم
له عێراق نیشانیاندا به‌خه‌ڵکی که ئاماده‌ن
هه‌موو ئۆپۆزسیۆنه‌کانی خۆیان به‌چه‌شنی
سه‌ددام حسێن له ناو‌به‌رن!
به‌م هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه، شه‌ڕێکی مه‌ترسیدار
زۆر له‌پێش له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن له
عێراقدا به‌رپابووه که رۆژانه گیانی ده‌یان
و سه‌دان هه‌ڵده‌لوشێ، به‌هۆی
مه‌ترسییه‌کانییه‌وه هه‌زاران ئاواره و
سه‌رگه‌ردان بوون! هه‌ربۆیه خستنه‌ڕووی
پرسیارێکی له‌و چه‌شنه بۆنی ئینکارکردن و
نه‌دیتنی ئه‌و جه‌نگه‌ی لێدێت! هه‌روه‌ها
هه‌ڵبژاردنی وه‌ڵامێک له چه‌شنی (به‌ڵێ)،
(نه‌خێر) یان (نازانم) دووباره نه‌دیتن و
ئینکارکردنی ئه‌و جه‌نگه‌یه! |