|
شةمالأ
على دةينووسآ
shemalali@yahoo.com
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی
کوردستان له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵێکی
تورکی ڕایگه‌یاند که کورد مافی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه. ئه‌و بۆ سه‌لماندنی
ئه‌و مافه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه که
کورد نزیکه‌ی 40 ملیۆنه‌و به‌م جۆره‌ش
ته‌واوی ئه‌و کوردزمانانه‌ی که ئێستا به
هاوڵاتی تورکیا داده‌نرێن زمنیه‌ن‌و بێ
حیساب‌و کیتاب به هاوڵاتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته
دانا که کورد مافی دروست کردنی هه‌یه.
سه‌رنج ڕاکێش ئه‌وه‌یه که هه‌ر له‌م
لێدوانه باس له گفت‌وگۆ‌و لێکگه‌یشتن
ده‌کریت‌و گوایه سه‌رکردایه‌تی کورد ئاماده‌ی
گفت‌وگۆ کردن‌و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانه.
ئه‌م لێدوانه‌ی مه‌سعود بارزانی ئه‌گه‌ر له
چوارچیوه‌ی عورفی دیبلۆماسی لێکبدرێته‌وه زۆر
نامه‌ربوت‌و نامه‌نتیقی دێته به‌رچاو، ناکرێت
لێكگه‌یشتن‌و ئاسایی کردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تان مه‌به‌ستت بێت‌و به‌ڵام به ئاڵای
پچڕینی به‌ش‌و پارچه له سه‌رزه‌مینی ئه‌و
ووڵاتانه بچیته پێشه‌وه. ڕاگه‌یاندنی
ئه‌وه‌ی که من مافم هه‌یه ده‌وڵه‌تم هه‌بێت
ئه‌مه ده‌وڵه‌تی کوردیه‌و به‌شێک له کورد
له ووڵاته‌که‌ی تۆن‌و به‌م مانایه‌ش به‌شێک
له هاوڵاتیانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌م ئێستا
هاوڵاتی تۆن‌و به‌شێک له تیراتۆری ئه‌و
ده‌وڵه‌ته‌ی ده‌مه‌وێت پێکی بهێنم ئێستا له
بن ده‌ستی تۆیه‌و له داهاتوودا ده‌بێ له بن
ده‌ستی من بێت... په‌یامی ئاشتی نییه،
کردنه‌وه‌ی ده‌رگای لێکتێگه‌یشتن‌و
دیبلۆماسیه‌ت نییه. به‌ڵکو ئیعلانی شه‌ڕه.
دیاره تورکیا‌و هه‌ر هێزێکی تر که
ڕووبه‌ڕووی خواستی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی
ئێستا لکینرراو به عیراقه‌وه ڕاده‌وه‌ستن
به پێی هیچ پیوانه‌یه‌ک هیچ چه‌شنه
ڕه‌واییه‌کی ئه‌خلاقیان بۆ دوژمنایه‌تی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان نییه. به‌ڵام
لێره‌دا من ده‌مه‌وێت له ڕوانگه‌ی ڕیال
پۆلیتیکه‌وه باسی ئه‌وه بکه‌م که ده‌وڵه‌تی
قه‌ومی کوردی چ پارادۆکسێکه‌و چۆن له
ڕاستیدا ده‌وڵه‌تیکی له‌م چه‌شنه زۆرتر
له‌وه‌ی کێشه چاره‌سه‌ر بکات دروستی ده‌کات.
قسه‌کانی مه‌سعود بارزانی‌و په‌یامێکی
موته‌ناقیز‌و ئاڵۆز که ده‌ینێرێت له بێ
لیاقه‌تی ئه‌م که‌سایه‌تیه‌وه نه‌هاتووه،
به‌ڵکو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌ناقوزێکه که خودی
دۆکترینی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌گه‌ڵی
به‌ره‌وڕووه.
له سه‌روبه‌ندی پێکهاتنی کۆنگره‌ی ئازادی
عیراقدا‌و به مه‌به‌ستی ناساندنی ئه‌م
پرۆژه‌یه له نێو هێزه چه‌په‌کانی
ئه‌وروپادا چاوم که‌وت به کادرێکی حزبی چه‌پی
سوید. بۆم جێگای سه‌ر سوڕمان بوو که
یه‌که‌مین پرسیاری سه‌باره‌ت به به‌یانی
کۆنگره‌ی ئازادی عیراق له‌سه‌ر خواستی
ریفراندۆم بۆ دیاریکردنی ئاینده‌ی سیاسی
کوردستان بوو. له دڕیژه‌ی پرسیاره‌که‌ی که
نیگه‌رانیه‌کی له پشته‌وه بوو، هاته سه‌ر
گێڕانه‌وه‌ی قسه‌و باسی یه‌کێک له کارناسه
چه‌پڕه‌وه‌کانی دۆستی حیزبه‌که‌ی خۆیان
سه‌باره‌ت به "کێشه‌ی کورد". کورته‌ی ئه‌و
باسه‌ی ئه‌وه بوو که که‌سی ناوبراو ئاماژه‌ی
به نه‌خشه‌یه‌کی کوردستان کردووه‌و
وتوویه‌تی ئه‌م ده‌مانچه‌یه من ده‌ترسێنێت.
نه‌خشه‌ی "کوردستانی گه‌وره" له ده‌مانچه‌ش
نه‌چووایه بۆ چاودێرێکی ده‌ره‌کی هه‌ر ترسناک
ده‌بوو. مه‌سه‌له واوه‌تر له خودی
نه‌خشه‌که‌ش بیرۆکه‌و ئایدۆلۆژیایه‌که که
له پشتی ئه‌و نه‌خشه سازیه‌وه ئاماده‌یه.
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوچه‌یه‌که په‌تایه‌کی
خه‌ته‌رناکی ناسیۆنالیزم‌و کینه‌و کێشه‌و
جه‌نگی به‌رهه‌مهاتوو له‌م په‌تایه‌وه
سه‌رتاپای داگرتووه. ده‌وڵه‌تی کوردی له
ڕوانگه‌ی چاودێرێکی ده‌ره‌وه ته‌نها
به‌نزینیکی تره‌و به ئاگری هه‌ڵگیرساوی ئه‌م
ناوچه‌یه‌دا ده‌کرێت. چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی
خه‌ڵکی کوردستانی لکێنراو به عیراقه‌وه به
پێکهێنانی ده‌وڵه‌تیکی کوردی بمانه‌وێت یان
نه‌مانه‌وێت به مانای خوڵقانی کوانوویه‌کی
تری کێشمه‌كێش و ململانێی قه‌ومیه.
ده‌وڵه‌تی کوردی وه‌ک ده‌وڵه‌تیکی قه‌ومی
هه‌ویه‌تێک بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت که هه‌مان
هه‌ویه‌تی ئه‌تنیکی به‌گریمانگیراوی هه‌موو
کوردزمانانی ناوچه‌که‌یه. چه‌نده بێ ئه‌رزش
بۆ سنووری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه که به ئاگر و
ئاسن کێشراوه بڕوانین، هیچ له‌م واقعیه‌ته
ناگۆڕێت که ده‌وڵه‌تی کوردی جه‌ده‌ل له‌سه‌ر
ئه‌م سنوورانه ده‌خوڵقێنێت‌و ئه‌م جه‌ده‌له
به ئاراسته‌ی قووڵکردنه‌وه‌ی کێشه‌و ململانێی
قه‌ومیدا پاڵ پێوه ده‌نێت. به‌م جۆره‌ش
کوردستانێکی قه‌ومی زۆر سه‌خته بتوانێت
په‌یوه‌ندیه‌کی ئاشتیانه‌ی له‌گه‌ڵ
ده‌وروبه‌ری خۆیدا هه‌بێت. هه‌وڵه‌کانی
مه‌سعود بارزانی‌و هه‌ر به‌رپرسێکی تری
کوردستان ڕووبه‌ڕووی ئه‌م واقیعه تاڵه
ده‌بێته‌وه، که چه‌نده واده‌و به‌ڵینیان بۆ
پاراستنی سنووری ئه‌م ده‌وڵه‌تانه دڵسۆزانه
بێت، سه‌ره‌نجام تورکیا یان هه‌ر ده‌وڵه‌تیکی
تر، مشتووی ناو هه‌مانه‌که کوشتویه‌تی،
مشتووش خودی هه‌ویه‌تی ده‌وڵه‌تی کوردییه.
له ڕاستیدا دۆکترینی ده‌وڵه‌تی کوردی له پاڵ
فاکته‌ری تردا یه‌کیک له سه‌ره‌کیترین
ڕیگریه‌کانی به‌رده‌م پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی کوردستانه. ده‌وڵه‌تی غه‌یره
قه‌ومی، ده‌وڵه‌تی هه‌موو دانیشتوانی
کوردستان، که ئه‌و مۆرکه ئیتنیکیه‌ی له خۆی
لاده‌بات‌و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتی بوونی
یه‌کسان مامه‌ڵه‌ی هه‌مووان ده‌کات،
ئه‌لته‌رناتیڤێکی تره که ئه‌م کۆسپه وه‌لا
ده‌نێت. جووڵانه‌وه‌یه‌ک که به‌م ئامانجه‌وه
بێته مه‌یدان ده‌توانێت یه‌که‌مین
هه‌نگاوه‌کان له‌سه‌ر ڕێگای له‌به‌ین بردنی
زه‌مینه‌ی ته‌بلیغاتی ناسیۆنالیستانه‌و دژی
کوردستانی ده‌وڵه‌ت‌و هێزه شۆڤێنیسته‌کانی
ناوچه‌که هه‌ڵبێنێته‌وه. ده‌توانێت ئه‌گه‌ری
ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی کوردستان له‌م جوغرافیا
سه‌خته‌دا‌و له نێوان ئه‌م چه‌ند ده‌وڵه‌ته
به ئاشتی بژی گه‌وره‌تر‌و عه‌مه‌لی تر بکات.
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت له کوردستان به هه‌مان
ئه‌ندازه که هی کوردزمانه‌کانه به‌و
ئه‌ندازه‌یه‌ش هی هه‌موو تورکزمان‌و
عه‌ره‌بزمانه‌کانی کوردستان بێت، فرسه‌ت
له‌به‌رده‌م به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ته‌بلیغاتی
ناسیۆنالیستی پان-تورکیسته‌کان‌و
پان-عه‌ره‌بیسته‌کان زیاتر‌و ڕاکێشانی
پشتیوانی هه‌موو ئازادیخوازان له تورکیا‌و
سوریا‌و ئێرانیش بۆ پشتیوانی له‌م ده‌وڵه‌ته‌و
له جووڵانه‌وه‌یه‌ک که ده‌یه‌وێت
دایبمه‌زرێنێت ئاسانتر ده‌بێت. ده‌وڵه‌تی
غه‌یره قه‌ومی‌و به‌م مانایه‌ش غه‌یره کوردی
فرسه‌ت ده‌دات که شۆڤێنیزمی ده‌م داپچڕیوی
تورکی‌و عه‌ره‌بی له به‌سیجی ڕای گشتی ووڵاتی
خۆیان توشی کێشه ببن‌و نه‌توانن له هیچ
ڕوانگه‌یه‌که‌وه ڕه‌وایی به دوژمنکاریان
ده‌رهه‌ق به کوردستانی سه‌ربه‌خۆ بده‌ن.
جوولانه‌وه‌یه‌ک که ڕوو به هه‌موو دنیا
په‌یامی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی غه‌یره
قه‌ومی‌و سکولار‌و به‌م مانایه‌ش دیموکراتیک‌و
ئازاد ڕاده‌گه‌یه‌نێت له پشتیوانی هه‌موو
هێزه ئازادیخواز‌و ئینساندۆسته‌کانی جیهان
به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت. پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی
وا ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی
کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردزمانی ووڵاته‌کانی
ده‌وروبه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ئینسانی‌و
ئازادیخوازانه.
خاڵێکی تر ئه‌وه‌یه که ناسیۆنالیزمی کورد
له کوردستان ناسیۆنالیزمێکی وه‌ده‌رنه‌ر
(ئیکسکلوسیڤه)، غه‌یره کورد له چوارچیوه‌ی
ئه‌م ناسیۆنالیزمه‌دا جێگای نابێته‌وه،
ده‌وڵه‌تی کوردی که به‌رهه‌می ئه‌م
ناسیۆنالیزمه‌یه (یان گریمان ببێت)
ده‌وڵه‌تێکه له سه‌ربنه‌مای هه‌ڵاواردن‌و
ژێرچه‌پۆکه کردنی غه‌یره کورده‌کان
داده‌مه‌زرێت. ده‌وڵه‌تی له‌م چه‌شنه‌ش له
لایه‌ک له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ناوخۆ‌و ململانێی
قه‌ومی ڕووبه‌ڕووه‌و له لایه‌کی تریش زۆر
سه‌خت ده‌کرێت دیموکراتیک بێت‌و مافه
سه‌ره‌تاییه‌کانی ئینسان ڕێز لێ بگڕیت.
دابه‌شکردنی دانیشتوان به کورد‌و غه‌یره
کورد‌و ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ویه‌تی ئیتنیکی
به‌شیکی دانیشتوان که کوردن هه‌ڵگرتووه خودی
مه‌فهومی هاوڵاتی بوون هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
چ جای بگات به ئازادی‌و مافی یه‌کسانیان.
ته‌جروبه نیشانی داوه ده‌وڵه‌تی له‌م
چه‌شنه مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن ده‌نا هه‌میشه
سه‌رکوتگه‌ره‌و بێمافی هه‌مه‌لایه‌نه به
سه‌ر جه‌ماوه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
ده‌وڵه‌تی غه‌یره قه‌ومی ده‌توانێت له
هه‌مان کاتدا ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتیک بێت که
زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ گه‌شه‌و په‌ره‌گرتنی
جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر‌و به‌دیهاتنی خواسته
ئابووری‌و سیاسیه‌کانیان فه‌راهه‌م بکات. هه‌ر
بۆیه جووڵانه‌وه‌یه‌ک که به ئامانجی
پێکهینانی ده‌وڵه‌تیکی غه‌یره قه‌ومی‌و
سکولار له کوردستان پێ ده‌نیته مه‌یدان، له
توانایدایه هه‌ر ئێستا تێکۆشانی خه‌ڵک بۆ
خواسته‌کانی به تێکۆشان بۆ سه‌ربه‌خۆیی
کوردستانه‌وه هه‌ڵپێکیت‌و ووزه‌و توانای
خه‌باتکارانه‌یان بهێنیته مه‌یدان. ئه‌م
جووڵانه‌وه‌یه ده‌توانێت به‌هێزو
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌مه‌لایه‌نه بێت‌و
خواسته‌کانی خۆی به سه‌ر واقیعی سیاسی
ناوچه‌که‌دا فه‌رز بکات.
ئایا ناسیۆنالیزم له کوردستان ده‌توانێت
جووڵانه‌وه‌یه‌کی له‌م چه‌شنه ڕابه‌ری بکات؟
وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسم کرد ناسیۆنالیزم له
کوردستان ناسیۆنالیزمێکی ئه‌تنیکی‌و
ئیکسکلوسیڤه. ناسیۆنالیزمی کورده‌و ئه‌م
ناسنامه ئه‌تنیکیه‌ی کردۆته هه‌وێنی
پێکهێنانی نه‌ته‌وه، ناسیۆنالیزمی کوردستانی
بوونی نییه‌و ئاشکرایه که هه‌ر هه‌وڵێک بۆ
شیفتکردن‌و گۆڕان به‌ره‌و ناسیۆنالیزمێکی له‌م
چه‌شنه له‌گه‌ڵ مقاوه‌مه‌تێکی گه‌وره
به‌ره‌و ڕوو ده‌بێت. باس‌و جه‌ده‌ل سه‌باره‌ت
به گۆڕینی سروودی ئه‌ی‌ڕه‌قیب‌و به ناو
"ئاڵای کوردستان" ته‌نها گۆشه‌یه‌کی بچکۆله
له‌و مقاوه‌مه‌ته نمایش ده‌کات.
پابه‌ند بوونی ناسیۆنالیزم له کوردستان به‌م
هه‌ویه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕای هۆکاری مێژویی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تی قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی
چینایه‌تی له پشتیه‌وه وه‌ستاوه. له
ڕاستیدا سه‌رکوتێک که ده‌وڵه‌تی قه‌ومی
پیاده‌ی ده‌کات، به‌رهه‌مێکی لاوه‌کی‌و
نه‌خوازراوی کوردایه‌تی نییه، به‌ڵکو
پێداویستیه‌کی پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵات له
لایه‌ن بۆرجوازی کورد‌و زامنکردنی
به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تیه‌کانیه‌تی.
ئه‌گه‌ر بڕیاربێت ناسیۆنالیزم له کوردستان
ئه‌م شیفته بکات، ئه‌گه‌ر بڕیاربێت له
زه‌قکردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی کوردی‌و
به‌کارهێنانی ئه‌م ته‌عه‌سوبه بۆ پاراستنی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌ست هه‌ڵگرێت‌و کوردستان
وه‌ک نیشتمان بکاته هه‌وێنی هه‌ویه‌تی خه‌ڵکی
ئه‌م ناوچه‌یه‌و به مانایه‌ک مافی هاوڵاتی
بوونی یه‌کسان به کرده‌وه به ده‌سته‌وه
بگرێت، ئه‌مه ته‌نها له ئه‌نجامی گۆڕان له
هاوسه‌نگی‌یه فیکری‌و فه‌رهه‌نگی‌و
سیاسیه‌کان له کوردستاندا به قازانجی
سۆسیالیزم‌و ئازادیخوازی دێته دی. له
به‌شێکیدا به‌رهه‌می پاشه‌کشه‌ی ناسیۆنالیزمی
کورد ده‌بێت له به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌کی
قووڵ‌و سه‌رتاپایی سۆسیالیستی له خودی
ناسیۆنالیزم‌و به تایبه‌ت ناسیۆنالیزمی
به‌رچاوته‌نگی ئه‌تنیکی واته کوردایه‌تی.
ڕێگایه‌کی تر به غه‌یری ئه‌وه‌ی
کۆمۆنیسته‌کان خۆیان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی
خواستی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تیکی غه‌یره
قه‌ومی‌و سکولار‌و ڕابه‌ری کردنی ئه‌م
جووڵانه‌وه‌یه بێنه مه‌یدان بوونی نییه.
کۆمۆنیسته‌کان ده‌توانن‌و ده‌بیت خه‌باتکاری
شێلگیری ئه‌م مه‌یدانه بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
هێنانه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تیکی له‌م چه‌شنه
گونجاوترین هه‌ل‌ومه‌رج بۆ خه‌باتی کۆمۆنیستی
چینی کرێکار‌و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات‌و
دامه‌زراندنی حکومه‌تی کارگه‌ری فه‌راهه‌م
ده‌کات.
کۆمۆنیسته‌کانی کوردستان ده‌بێت سه‌رکه‌وتنی
خه‌بات بۆ ده‌رباز بوون له ده‌ست
هه‌لوومه‌رجی ئێستا له ڕوانگه‌ی ئامانجه
دوورماوه‌کانی چینی کریکاره‌وه مانا
بکه‌نه‌وه. دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی غه‌یره
قه‌ومی‌و سکولار مانا کردنه‌وه‌ی ئه‌م
سه‌رکه‌وتنه‌یه له ڕوانگه‌ی کارکردن بۆ
سۆسیالیزمه‌وه. پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی کوردی
ئه‌گه‌رچی به ڕیگایه‌کی سه‌ختدا‌و به نرخی
ژیرپێنانی ئامانج‌و خواست‌و مافه‌کانی تری
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک‌و درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی
مه‌ینه‌ته‌کانی خه‌ڵک ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام
له لێکدانه‌وه‌ی ئه‌خیردا ڕێگایه‌کی تری
کۆتایی هاتنی هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستایه. دیاره
خه‌بات بۆ ده‌وڵه‌تیکی غه‌یره قه‌ومی‌و
سکولار له سایه‌ی وه‌دیهاتنی ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش
به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌مه ده‌توانێت به‌شیک
له ستراتیجێکی کۆمۆنیستی بۆ
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه‌و جه‌نگی قه‌ومی له
هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت. |