|
پوزشێک بۆ خوێنه‌رانی ئۆکتۆبه‌ر
ئه‌م وتاره له کاتی خۆیدا بۆ بڵاوبوونه‌وه
له بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر ئاماده کرابوو،
به‌ڵام به هۆی کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکیه‌وه
نه‌کرا بڵاوبێته‌وه. خوینه‌ران ئاگادار
ده‌که‌م که بابه‌ته‌کانی گۆشه‌ی (سه‌باره‌ت
به خواستی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان) وه‌ک
به‌ڵێندراوه به‌رده‌وام ده‌بێت.
شه‌ماڵ
علی
shemalali@yahoo.com
هه‌ڵه‌بجه برینیکی ساڕێژنه‌بووی ویژدانی
ئینسانیمانه. هه‌ڵه‌بجه ناونیشانی
تاوانێکه که هێشتا کۆتایی نه‌هاتووه.
زه‌جرێک که له هه‌ڵه‌بجه بینیمان‌و هێشتاش
ده‌یبینین، گه‌لێک گه‌وره‌تره له ژماره‌ی
قوربانیانی‌و له دوواین هه‌ناسه پڕ
ئازاره‌کانی هه‌زاره‌ها مناڵ‌و پیرو ژن‌و
پیاوی ئه‌و شاره. هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاندنێکی
دڕندانه‌ی حوکمی بێ‌نرخ کردنی ئینسان بوو.
ڕاگه‌یاندنێک که به بێ ده‌نگی هاته گۆ.
ئه‌وه‌ی که ئه‌م تاوانه له کۆتایی سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا ڕووی دا‌و هه‌روا ساده‌و
به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه خه‌ڵکی شارێک
قه‌تڵ‌وعام کران‌و هیچ ده‌نگێک له هیچ
داموده‌زگایه‌کی ڕه‌سمیه‌وه، له‌م دنیا
جه‌نجاڵه به هات‌وهاواری دیموکراسیه‌ت‌و
مافی مرۆڤ له به‌رامبه‌ریدا به‌رز
نه‌بووه‌وه زۆر کوشنده تر‌و مه‌ترسیدار
تربوو له مه‌رگی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه.
هه‌ڵه‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه تاوانی
هه‌ڵه‌بجه به ته‌نها زاده‌ی عه‌قڵی به حه‌ق
نه‌خۆش‌و به‌خوێن تینووی ڕژێمی سه‌رکوتگه‌ری
به‌عس‌و مه‌نهه‌جی فاشیستانه‌ی به‌عس بوو.
جیاکردنه‌وه‌ی به‌عس له هه‌موو ئه‌و
کایه‌یه‌ی ئه‌م ڕژێمه تیایدا ده‌رکه‌وت‌و
ده‌ستی داری گرت‌و توانای تاوانکاری په‌یدا
کرد‌و به ته‌نها دانانی له قه‌فه‌سی
تاوانکاریدا، ده‌ستنیشانکردنی تاوانبارێک بۆ
شاردنه‌وه‌ی هی تره. هه‌ڵه‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان
وایه که له پشت ئه‌و پیلانی بێ ده‌نگیه‌وه
ته‌نها قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی
سه‌رمایه‌داریی دنیا وه‌ستابوو. ئاماژه‌کردن
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌یه ئابووری‌و سیاسیه‌کانی
غه‌رب‌و ئه‌مریکا‌و ده‌ست تێکه‌ڵییان له‌گه‌ڵ
ڕژێمی به‌عسدا ته‌نها نیوه‌ی ڕاستیه‌کانی پشت
بێ‌هه‌ڵوێستی دنیا له به‌رامبه‌ر تاوانی
هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ستنیشان ده‌کات. باکگراوندی
تاوانی هه‌ڵه‌بجه باڵاده‌ستی
ئایدۆلۆجیایه‌که که هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ
زه‌مینه‌سازی تاوانی تر‌و خوڵقاندنی
هه‌ڵه‌بجه‌ی تر‌و ته‌بریر کردنی.
هه‌ڵه‌بجه قوربانیی ناسیۆنالیزم بوو.
هه‌ڵه‌بجه سه‌ربڕاوی ده‌ستی جه‌للادێکه که
ناوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌و پیرۆزی خاکه.
هه‌ڵه‌بجه به‌رهه‌می دنیایه‌یه‌که که به
چاوێلکه‌ی ناسیۆنالیزمه‌وه ده‌ڕوانێ‌و به
ناونیشانی جۆربه‌جۆر ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیانه
له ئینسان به نرخ تر‌و باڵا تر سه‌یر
ده‌کات. له‌و دیو سرووده
نیشتیمانیه‌کانه‌وه، له‌و دیو پیاهه‌ڵگوتن
به نیشتیمان‌و نه‌ته‌وه‌ی خۆ، له پشت
ئه‌وه‌ی ناوی ده‌نرێت ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی،
سنووری پیرۆزی ووڵات، خاکی پڕ گه‌وهه‌ری
نیشتیمان دێوێکی هه‌ڵه‌بجه‌و هیرۆشیما خوڵقێن
هه‌میشه ئاماده‌و ده‌ست به چه‌ک وه‌ستاوه.
هه‌ڵه‌بجه‌و هاوشێوه‌کانی به‌ر له سات‌و کاتی
قه‌سابی کردن کوژراون. نه‌ته‌وه‌په‌رستی
له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌لانانی چه‌مکی ئینسان‌و
ژێرپێنانی پیرۆزی ئینسان دامه‌زراوه. ئه‌وه‌ی
که خنکاندنی هه‌زاره‌ها ئینسان
ئه‌نجامده‌درێت‌و تاوانکاران (مه‌گه‌ر کێشه‌ی
تریان له‌گه‌ڵ هێزه باڵاده‌سته‌کانی دنیا بۆ
درووست بێت ده‌نا) هێشتا وه‌ک ده‌وڵه‌ت‌و
نوێنه‌ری قوربانیانی ژێر ده‌ستیان له لایه‌ن
دنیاوه قبووڵ ده‌کرین نیشانه‌ی ڕه‌سمی بوونی
فه‌رهه‌نگی ئینسانکوژی ناسیۆنالیزمه له
دنیای ئێمه‌دا. نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که له
نێو چوارچێوه‌ی به ڕه‌سمی ناسینی ده‌سه‌ڵات‌و
ده‌وڵه‌ته‌کان جێگای ئه‌م تاوانکارانه له
سه‌ره‌تاوه دانراوه. ئه‌وه‌ی که
قه‌تڵوعامکردنی ئینسانه‌کان به‌م دڕنده‌ییه
نابێته جێگای ناڕه‌زایه‌تیه‌کی به‌رین‌و
فراوان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان‌و له ناوچه‌که،
نیشانه‌ی ئه‌و کاریگه‌ریه گه‌وره‌یه‌یه که
ناسیۆنالیزم له‌سه‌ر زه‌ین‌و بیرکردنه‌وه‌و
ناخی ئینسانه‌کان دایناوه. ئه‌گه‌ر ئاین
ئه‌فیونی گه‌لانه، ناسیۆنالیزم ژه‌هرێکی
بێهۆشکه‌ری ئینسانکوژه.
له ئارامترین ده‌ورانه‌کانی ژیانی
سه‌رمایه‌داری، ته‌نها له 1945ه‌وه تاکو
1975 ئاماره ڕه‌سمیه‌کان قوربانیانی جه‌نگه
قه‌ومیه‌کان که به ده‌ستی
نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان هه‌ڵگیرساوه به 10
ملیۆن ده‌خه‌مڵێنن. له سه‌د ساڵی ڕابردوودا
له‌هه‌ر تاوانیکی گه‌وره‌ی دژی ئینسانی‌دا ئه‌م
ئایدۆلۆژیایه ئاماده‌یه. له پێکهاتی هه‌ر
تاوانکاریکی دژی ئینساندا بوونی هه‌یه.
ناسیۆنالیزم تێکه‌ڵ به کۆنسێرڤاتیزم ده‌بێت
هیتله‌ری لێ دیته ده‌ر، به‌رگی کۆمۆنیزم
له‌به‌ر ده‌کات ستالینی لێ دروست ده‌بێت،
له‌گه‌ڵ لیبرالیزمی نوێ جووت ده‌بێت بۆش
به‌رهه‌م دێنێت. له ناو ئه‌نتی کۆلۆنیالیزمدا
جۆره‌ها سه‌ددام حسین‌و ماوتسیتۆنگ‌و
عه‌بدولناسر پیشکه‌ش به دنیا ده‌کات. ئه‌م
جووڵانه‌وه‌و ئایدۆلۆژیا‌و سیاسه‌ت‌و هێزه
ماشینێکی کوشتاره‌و وه‌ستانی نییه،
له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا ده‌ڕواو به‌شه‌ریه‌ت
ده‌هاڕێ‌و خه‌رمانی لاشه‌و به‌ها ئینسانیه
بێگیانه‌کان ده‌خاته‌وه.
ناسیۆنالیزم هه‌رگیز قوربانیه‌کانیشی له دوای
خۆیه‌وه جێناهێڵێت. هه‌میشه قوربانی جه‌نگه
ناسیۆنالیستیه‌کان که‌ره‌سه‌ی کارن بۆ
نه‌ته‌وه‌په‌رستی، ناسیۆنالیزم چه‌ند تاوان
به‌رپا ده‌کات هێنده زیاتر ده‌ستمایه‌ی
تاوانکاریی، هێزی کوشتار‌و تیکدانی زیاتر
په‌یدا ده‌کات. تاوانکاریی نه‌ته‌وه‌په‌رستی
سه‌رکه‌وتووتر‌و له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی
موته‌وه‌هم به ناسیۆنالیزم په‌سه‌ند تری
ده‌کات. قوربانی ده‌ستی ناسیۆنالیزمی ڕه‌قیب
لۆتۆیه‌و بۆ ناسیۆنالیزمی به‌رامبه‌ر
ده‌رده‌چێت. ژێرپێنانی ئینسانیه‌تی گروپێک له
ئینسانه‌کان به ده‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستانێک
له گروپێکی تر خیر‌وبه‌ره‌که‌ته‌و به‌سه‌ر
ناسیۆنالیزمی گروپی قوربانیدا ده‌بارێت،
سه‌یری هه‌ڵه‌بجه که‌ن!
کوردایه‌تی ته‌نانه‌ت له نێو جووڵانه‌وه
ناسیۆنالیستیه‌کانیشدا یه‌کێک له
کۆنه‌په‌رسترینیانه، هه‌موو ئه‌م
بوونه‌وه‌ره بگوشه قه‌تره‌یه‌ک
پێشکه‌وتنخوازی لێ ناچۆڕێت. نه‌ک ده‌سه‌ڵات
به‌ڵکو ته‌نها وه‌لانان‌و بیربردنه‌وه شایانی
کوردایه‌تیه. باڵا ده‌ستی ئه‌م ڕه‌وته له
کوردستان زاده‌ی سته‌مێکی به‌رده‌وام‌و
سیستماتیکی قه‌ومیه له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی
کوردستان، سه‌یر که‌ن هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال‌و
ئاواره‌یی ملیۆنی‌و مه‌ترسی جارێکی تر
دووباره بوونه‌وه‌یان چ به‌ره‌که‌تێکه‌و چۆن
ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه‌ی به گۆرانیبێژ‌و شاعیر‌و
نووسه‌ر‌و سیاسه‌تمه‌دار‌و حزبه‌وه خه‌نی
کردووه. بزانن ئه‌م کاره‌سا‌تانه بوونه‌ته
چ بیره نه‌وتی ووشک نه‌کردو‌و و سه‌رچاوه‌ی چ
ئیعتیبار‌و سه‌روه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتێکی
ناموسته‌حه‌قن بۆ کوردایه‌تی. هه‌ڵه‌بجه بۆ
ناسیۆنالیزم کاڵایه‌کی پڕ قازانجه، ببینن
چۆن شانزه ساڵه چ به مانا سیاسیه‌که‌ی یان
ته‌نانه‌ت به مانا پووڵیه‌که‌شی
ڕه‌زیلانه‌ترین‌و له هه‌مان کاتدا
پڕقازانجترین بازرگانی به‌م تراجیدیا
ئینسانیه تاڵه‌وه ده‌کرێت.
ساڵی رابردوو هه‌ڵه‌بجه یه‌که‌مین هه‌نگاوی
به‌ره‌و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م بازرگانیه
ڕه‌زیلانه‌یه هه‌ڵگرت. کاتێک کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه ته‌مه‌نی ده‌بێته هه‌ژده ساڵ
هه‌ڵه‌بجه له جێگایه‌ک یاخی ده‌بێت که بۆی
دانراوه. له به‌رگیک دیته ده‌ر که
به باڵای دابڕاوه، هه‌ڵه‌بجه نیشانی ده‌دات
که زیندووه‌و ئه‌و وینه‌یه ده‌دڕێ که
دانیشتوانی ته‌نها وه‌ک کۆمه‌ڵێک قوربانی
فاشیزمی به‌عس نیشان ده‌دات. هه‌ڵه‌بجه هه‌م
قوربانی دوێنێیه‌و هه‌م هی ئه‌مڕۆ، هه‌م
خنکاوی ده‌ستی به‌عسه‌و هه‌م چه‌پێنراو‌و
فه‌رامۆشکراوی ده‌ستی کوردایه‌تی، هه‌ڵه‌بجه
قوربانی ده‌ستی ناسیۆنالیزمه، ئه‌مه بوو
په‌یامی ڕووداوه‌کانی ساڵی پار. کرده‌ی
سووتاندن جا هی هه‌ر شتیک کرده‌یه‌کی په‌سه‌ند
نییه. به‌ڵام سووتاندنی مۆنومینتی هه‌ڵه‌بجه
مانایه‌کی ڕه‌مزی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو که
په‌سه‌ند یان ناپه‌سه‌ند ده‌بێت
خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروستی بۆ بکرێت.
سووتاندنی مۆنومینتی هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاندنی
پچڕانی پردی نێوان کوردایه‌تی‌و خه‌ڵک بوو.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه بوو که ئه‌م
جووڵانه‌وه‌یه چی تر ناتوانێت ئیدیعای
نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک بکات. دوکه‌ڵی ئه‌م
سووتاندنه زۆر ناسیۆنالیستی له ناو
ده‌سه‌ڵات‌و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌بڵه‌ق
کرد، گه‌لێکیان که‌وتنه دۆزینه‌وه‌و
داتاشینی دوژمن‌و گوایه تیرۆریستان ده‌ستیان
له‌م کرده‌وه‌یه‌دا هه‌بووه. به‌ڵام له
خۆیان نه‌پرسی‌و ئه‌م پرسیاره
بیرده‌به‌نه‌وه که سوتانی مۆنۆمێنته‌که
هه‌ر هۆیه‌کی بووبێت، بۆ که‌س نه‌بوو
بیکوژینیته‌وه؟ ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که
مۆنومینت ده‌مێک ساڵ بوو له ویژدانی خه‌ڵکی
هه‌ڵه‌بجه‌دا سووتابوو بۆیه کرده‌ی سووتانی
به‌و جۆره ئه‌نجام دراو مۆنومینت به‌و جۆره
بێ خاوه‌ن بوو.
مۆنومینت جێپه‌نجه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین تاقانه
جێپه‌نجه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی بوو له‌م
شاره‌دا، نیشانه‌ی خۆبه‌خاوه‌نکردنی
کوردایه‌تی بوو بۆ تراجیدیای ئه‌م شاره. به
هه‌مان شیوه‌ش سووتاندنی ڕاگه‌یاندنی
ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م خاوه‌ندارێتیه بوو.
ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌ی به‌رهه‌مهێنا
ته‌نها بێده‌ربه‌ستی‌و پشتگوێخستنی
خواسته‌کانی خه‌ڵكی خودی هه‌ڵه‌بجه خۆی
نییه. به‌رهه‌می تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌یه‌و
نیوێکی خه‌ڵکه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی
کوردایه‌تی‌دا.
ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی له شانزه ساڵی
ڕابردوو به مانای برسێتی‌و هه‌ژاری‌و
ئاوه‌ره‌یی خه‌ڵک، بێمافی‌و ژێرچه‌پۆکه‌یی،
ژنکوژی‌و عه‌شیره‌تگه‌ری، جه‌نگی ناوخۆ‌و
ئه‌سیر کوشتن، ژێرپێنانی ئازادی سیاسی‌و
سه‌رکوتکردنی ئۆپۆزیسیۆن، جه‌رده‌یی‌و
ڕاووڕووت‌و گیرفانپڕکردن له‌سه‌ر حیسابی
نه‌داریی خه‌ڵک، ده‌ست تێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ
کۆنه‌په‌رستانه‌ترین ده‌وڵه‌ت‌و هێز له
عیراق‌و ناوچه‌که‌و جیهان، پشت‌کردن له
خواستی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان‌و به‌شداری کردن
له هه‌وڵی خستنه‌وه سه‌ریه‌کی ده‌سه‌ڵاتێکی
قه‌ومی‌و ئیسلامی له عیراقدا بووه.
له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا، کوردایه‌تی دوواین
گه‌ڵا هه‌نجیری لێ داکه‌وت. ماهیه‌تی
ڕاسته‌قینه‌و کرۆکی بۆ خه‌ڵک ئاشکرابوو.
هه‌موو خه‌ڵک بینی که چۆن جووڵانه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی،
سیمبوله‌کانی نه‌ته‌وه هه‌موو درۆی شاخدارو
فیڵی هه‌رزانن. ئاشکرا بوو که کوردایه‌تی
نه‌ک جووڵانه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ
خه‌ڵک، نه‌ک جووڵانه‌وه‌ی "نه‌ته‌وه‌یی" بۆ
ڕزگارکردنی "نه‌ته‌وه" به‌ڵکو بزووتنه‌وه‌ی
چینی سه‌رمایه‌داری کوردستان‌و "خه‌بات" بۆ
ده‌سه‌ڵات مسۆگه‌ر کردن بۆ چه‌ند سه‌د
سه‌رمایه‌داری دۆستی تاڵه‌بانی‌و بارزانیه.
یادی هه‌ڵه‌بجه چ وه‌ک کاره‌سات‌و چ وه‌ک
ڕاگه‌یاندنی سه‌ره‌تایه‌کی دابڕانی خه‌ڵک له
کوردایه‌تی، بانگه‌وازه بۆ به‌ره‌نگار
بوونه‌وه‌ی ناسیۆنالیزم‌و وه‌لانانی. له
کوردستان نه‌ک ته‌نها به‌دیهێنانی ئازادی‌و
یه‌کسانی‌و خۆشگوزه‌رانی، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت
وه‌دیهێنانی خواستی خه‌ڵک بۆ پێکهینانی
ده‌وڵه‌ت‌و داموده‌زگای مه‌ده‌نی ده‌سه‌ڵات
له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ره‌نگاری‌و خه‌باته‌دا
هه‌ڵپیکراوه. ئه‌مه بابه‌تی وتاری ئاینده
ده‌بێت.
2007-03-16 |