|
شةمالأ على دةينووسآ
shemalali@yahoo.com
خواستی
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان خواستێکی سه‌رتاسه‌ری
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستانه. ئه‌م خواسته
زاده‌ی هه‌ل‌ومه‌رجی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی
تایبه‌تی ئێستای ئه‌م ناوچه‌یه‌یه. کوردستان
ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ
ڕێگایه‌کی تر نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ده‌ربازبوونی
کۆمه‌ڵگایه‌کی چه‌ند ملیۆنی له خنکان. هیچ
ئه‌لته‌رناتیڤێکی تر له ئارادا نیه بۆ
ڕزگاربوون له‌ده‌ست سه‌رگه‌ردانی و بێ
ئاینده‌یی و داماوی. کوردستان ده‌بێت ده‌وڵه‌ت
بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی
سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی، سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی
خه‌ونێکه بگره مۆته‌که‌یه‌که خه‌ریکه دوا
هه‌ناسه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت له‌م کۆمه‌ڵگایه
ده‌بڕێت.
سنووره‌کانی نێوان کوردستان و دراوسێکانی
ده‌بێت ده‌ستنیشانبکرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مێک
ساڵه ئه‌م سنوورانه بوونه‌ته ڕاستیه‌کی
حاشا هه‌ڵنه‌گر و داسه‌پاو. سنوورێکی
داسه‌پێنراو به‌ڵام نه‌بینراو و دانپیانه‌نراو
شانزه ساڵه ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی له دنیا جیا
کردۆته‌وه و کردوویه‌تی به ئۆردوگایه‌کی
ئاواره‌یی. ئوردوگایه‌ک که تیایدا به‌رزترین
دیوار له نێوان ویسته‌کان و واقیعی ژیان،
چاوه‌ڕوانیه‌کان و توانای به‌دیهێنانیان،
هه‌ژاری و سه‌روه‌ت، خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدا....
ده‌رکه‌وتووه یان دروست بووه. کوردستان
ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت چونکه بێ ئه‌مه هیچ
خواستێک زه‌مانه‌تی به‌دیهاتنی نیه، هیچ
مافێک چوارچیوه‌یه‌کی پێناسه کراوی نییه،
هیچ ئازادیه‌ک مانای نییه و هیچ گۆڕانێکی
ڕاسته‌قینه شانسی وه‌دیهاتن و جێگیر بوونی
نییه.
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان چه‌نده کێشانی سنووره
له نێوان ئه‌م ناوچه‌یه و ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا
زۆر زیاتر له‌وه لابردنی ئه‌و
به‌رزه‌خانه‌یه که ژیانی دانیشتوانه‌که‌ی
له مێژووی سه‌رده‌م دابڕیوه، به هه‌مان
ئه‌ندازه‌ش هه‌نگاو هه‌ڵگرتنه به‌ره‌و
سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سنووره دزێوانه‌ی که
ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر له ئاینده‌ی خۆی جیا
ده‌کاته‌وه. به‌دیهێنانی هه‌ل‌ومه‌رجێکه که
ده‌کرێت مافه‌کانی تیادا دیاری بکرێت و
بپارێزرێت، مانا کردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کانی تیا
مومکین ده‌بێت و زه‌مینه‌ی گۆڕانی تیا ساز
ده‌کرێت.
به‌ڵام خواستی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌م
ڕوانگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه زاده‌ی هه‌مان
تێروانینی ته‌قلیدی و ناسیۆنالیستی کوردی
نییه. مه‌تره‌ح کردنی ئه‌م خواسته وه‌ک
پێویستیه‌کی حه‌یاتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ
ده‌رهێنانی کوردستان له هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستا
له‌گه‌ڵ تێڕوانینێک که له ڕیگای پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی سه‌رمایه‌داری
کوردستان سه‌ربه‌خۆیی وه‌ک مافی نه‌ته‌وه‌یی
بۆ بوونه ده‌وڵه‌ت مه‌تره‌ح ده‌کات لێکجوودان
و هه‌ریه‌ک له چوارچێوه و خاڵی ده‌ستپێکردنی
جیاوازه‌وه بۆ ئه‌م کێشه‌یه ده‌چن و به
هه‌مان ئه‌نجامیش ناگه‌ن.
ئامانج بۆ ناسیۆنالیزمی کورد پینه‌و په‌ڕۆ
کردنی ده‌سه‌ڵاتیکه که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
چینی سه‌رمایه‌داری کورد بپارێزێت. هه‌ربۆیه
هه‌ر ئه‌ندازه له هاوبه‌شی کردنی ده‌سه‌ڵات
و فرسه‌ت په‌یدا کردن بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون
له سوود و سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا به
هه‌نگاوێکی سه‌رکه‌وتوو ده‌ژمێررێت. به‌ڵام بۆ
جه‌ماوه‌ری کوردستان ئامانج په‌یدا کردنی
چوارچیوه‌یه‌که که ئیمکان بدات خه‌بات بۆ
ئاڵ‌وگۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی به
سه‌ره‌نجامێک بگات. بۆ ئه‌حزابی ئێستا
ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان فیدرالیزم یان
ته‌نانه‌ت هێشتنه‌وه‌ی هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستای
کوردستان (ئه‌گه‌ر مومکین بێت) به‌دیهێنانی
به‌شێک له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وانه
به‌ڵام بۆ جه‌ماوه‌ری ملیۆنی کوردستان
هه‌ڵواسراوی چاره‌نووسی سیاسی و له
چاوه‌ڕوانیدا مانه‌وه به مانای ڕۆژ له دوای
ڕۆژ لێکترازانی بنه‌ماکانی ژیانێکی مه‌ده‌نی و
داماویه‌کی سه‌رتاسه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تییه.
کوردستانی ئێستا لکێنراو به عیراقه‌وه
ده‌یتوانی له چوارچیوه‌ی عیراقێکی غه‌یره
عروبی و ئیسلامی‌دا پارچه‌یه‌کی ئینتیگرێته
بووی ناو ئه‌م ووڵاته بێت، به‌ڵام له
هه‌ل‌ومه‌رجێکدا که ده‌وڵه‌تێکی عروبی و
ئیسلامی له به‌غداد ده‌سه‌ڵاتداره هه‌ر
چه‌شنه ئیلحاقێکی کوردستان به عیراقه‌وه
ناڕه‌واو پێچه‌وانه‌ی خواستی خه‌ڵکی
کوردستانه و هیچ ده‌روازه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م
ئینیگرێته بوونی کوردستان له‌گه‌ڵ عیراقدا
ناهێڵێته‌وه. له‌وه‌ش زیاتر فه‌شه‌لی پرۆژه‌ی
فیدرالیزم له سایه‌ی سه‌رگه‌ردانی و ناجێگیری
ده‌سه‌ڵات له عیراقدا، ته‌نانه‌ت هه‌وڵه‌کانی
ئیلحاقکردنه‌وه‌ی کوردستانی به‌عیراقه‌وه بێ
ئاینده کردووه. ئه‌م هه‌وڵانه ئاکامه‌که‌ی
جگه له هێشتنه‌وه‌ی ئه‌وزاعی چاوه‌ڕوانی و
سه‌رگه‌ردانی هیچی تر نابیت. ئه‌گه‌ر
ناسیۆنالیسته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان
له‌م هه‌ل‌ومه‌رجه نان ده‌خۆن و چه‌نده ئه‌م
ماوه‌ی چاوه‌ڕوانییه درێژ ده‌بێته‌وه ده‌ستی
ئه‌وان بۆ پاوانکردن و به تاڵانبردنی
سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه درێژ تر
ده‌بێت و ده‌توانن هه‌مان ڕۆڵی کۆنی خۆیان
وه‌ک تفه‌نگچی و پاسه‌وانی ئه‌م ئۆردوگای
ئاواره‌ییه درێژه پێبده‌ن، بۆ خه‌ڵکی
کوردستان هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستا ده‌ستهاڕیکه و
هه‌موو ڕۆژێک ئاوات و خواسته‌کانی ئه‌وان وورد
ده‌کات و ناله‌بارترین بارودوخیش بۆ
وه‌گه‌ڕخستنی ئیراده‌یان له پێناو ئاڵ‌وگۆڕی
هه‌مه‌لایه‌نه له کۆمه‌ڵگادا پێکده‌هێنێت.
له ئه‌مڕۆی کوردستاندا بۆ جه‌ماوه‌ری
کوردستان، بۆ هه‌ر هێزێکی سیاسی موته‌مه‌دن
له‌وانه‌ش کۆمۆنیسته‌کان خه‌بات بۆ گرتنه
ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و به دیهێنانی گۆڕانی سیاسی
و کۆمه‌ڵایه‌تی له که‌ناڵی خه‌بات بۆ ئه‌م
خواسته و به‌دیهێنانی ئیمکانی ده‌بێت.
هه‌ربۆیه بۆ چینی کرێکاری کوردستان، له‌مڕۆی
کوردستاندا، خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و
به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی ڕیگای ته‌حقیق کردنی
ستراتیجی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه.
له‌مڕۆی کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتیکی ئاسایی له
ئارادا نییه که له ڕێگای شۆڕشه‌وه
بگیرێته ده‌ست. خه‌بات بۆ فۆرمۆڵه کردنی
ده‌سه‌ڵاتێکی ده‌وڵه‌تی و گرتنه ده‌ستی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته دوو پرۆسه‌ن ده‌بێت هاوپای یه‌ک
بچنه پێشه‌وه. به‌م جۆره‌ش خه‌بات بۆ
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان مه‌سه‌له‌یه‌کی
پراکتیکیی ده‌م و ده‌سته و ده‌بێت هه‌ر به‌م
ناونیشانه‌ش مامه‌ڵه بکرێت.
ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی به گوڵ دانه‌پۆشراوه،
جیاکردنه‌وه‌ی سنوور و سه‌ربه‌خۆیی ووڵاتێک
ئه‌گه‌ر له به‌رپاکردنی شۆڕشێک و گرتنه
ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سه‌خت تر نه‌بێت
هه‌رگیز ئاسانتر نییه. پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت
له کوردستانی لکێنراو به عیراقه‌وه،
هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی واقیعی جیۆپۆلیتیکی ناوچه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و له هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات له ووڵاتێکدا قورس تره.
سازدانی ده‌وڵه‌تێک له ناوچه‌یه‌کدا که
هه‌رچوارده‌وری ده‌وڵه‌تانی کۆنه‌په‌رست و
ناسیۆنالیست و مه‌زهه‌بییه نموونه‌یه‌کی زۆر
تایبه‌ت و که‌مپێشینه‌یه و کێشه و گابه‌ردی
گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ڕێگایه. له‌م ڕێڕه‌وه‌دا
گه‌لێک پرسیار هه‌ن که ده‌بێت بیر له
وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بکه‌ینه‌وه.
بۆ ته‌حقیق کردنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان پشت
به چ هێزێک ببه‌ستین له کوردستان و
ناوچه‌که و له جیهان؟ چۆن ئه‌م هێزه
ده‌هێنینه مه‌یدان؟ چ شێوازێک له ڕێکخراو
بوون پێویسته؟ ئێمه، کۆمۆنیسته
کارگه‌ری‌یه‌کانی کوردستان خۆمان چۆن ڕێک
ده‌خه‌ین و چ جۆره حزبێکمان ده‌وێت؟
په‌یوه‌ندی خه‌بات بۆ ئه‌م خواسته به
خواسته‌کانی تری خه‌ڵکه‌وه چیه؟ چۆن خه‌بات
له‌م مه‌یدانه‌دا به خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان
بۆ خواسته‌کانی تریانه‌وه گرێ ده‌درێت؟ کام
ڕیگایانه‌ی خه‌بات بگیریته به‌ر؟ خواستی
ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له
ستراتیجی جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ
به‌دیهێنانی خواستی سه‌ربه‌خۆیی جێگای چیه؟
هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان چی بێت؟
به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی ناکامی عیراق،
هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌ته کۆنه‌په‌رسته‌کانی
ناوچه‌که چی بکرێت؟ چۆن له‌گه‌ڵ ووجوودی
ئه‌مریکا مامه‌ڵه بکرێت؟ ئه‌مانه‌و چه‌ندین
پرسیاری ووردی تر یه‌خه‌مان ده‌گرێت. بۆ
پرۆژه‌یه‌کی عه‌مه‌لی وه‌ک جیاکردنه‌وه‌ی
کوردستان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تیکی سه‌ربه‌خۆ
وه‌ڵامی هیچ کام له‌م پرسیارانه دواخستن
هه‌ڵناگرێت.
به‌ش به حاڵی خۆم و وه‌ک کۆمۆنیستێکی
کارگه‌ری له کوردستان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م
پرسیارانه یاخود به‌شداری کردن له
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به ئه‌رکی ده‌ست‌وبردی خۆم
ده‌زانم. هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵبژاردنێکی سیاسی
سه‌رکه‌وتوو بۆ کۆمۆنیسته‌کانی کوردستان
له‌مڕۆدا ڕاسته‌وخۆ به په‌یوه‌ست له‌گه‌ڵ
فه‌راهه‌م کردنی پێشمه‌رجه‌کانی سه‌رخستنی
ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا ده‌بینم. جێگای خۆشحاڵیم و
هه‌روا سوپاسمه که بڵاوکراوه‌ی ئۆکتۆبه‌ری
خۆشه‌ویست ئه‌م ستوونه‌ی بۆ ته‌رخان کردووم و
من هه‌وڵ ده‌ده‌م له ژماره‌کانی داهاتوودا و
له هه‌مان ستووندا و له ژێر هه‌مان
ناونیشانی (سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان) به زنجیره‌یه‌ک ووتار وه‌لامی خۆم
به‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه بده‌مه‌وه، دیاره
هه‌ر سه‌رنج و وه‌ڵام و به‌شداریه‌کیش له
لایه‌ن هه‌ر هاوڕییه‌کی حزبه‌وه، یاخود
هه‌ڵسوڕاوێکی سۆشیالیست و ئازادیخوازه‌وه
پێشوازی ده‌که‌م و ده‌کرێت له هه‌مان ئه‌م
ستوونه‌دا بڵاو ببێته‌وه.
2007-02-17 |