|
شه‌ماڵ علی
shemalali@yahoo.com
به پێچه‌وانه‌ی ته‌صریحاته فۆرماڵ و
بێ‌ناوه‌رۆکه‌کانی بۆش، ئیعدامکردنی صه‌دام
هیچ خاڵێکی وه‌رچه‌رخان له مێژووی کۆمه‌ڵگای
عیراق پێکناهێنیت. ئه‌و حوکمه که هیچ
په‌یوه‌ندییه‌کی به وه‌دیهێنانی
عه‌داله‌ته‌وه نه‌بوو ته‌نها بازنه‌ی
داخراوی خوێنڕشتن و کوشتاری نائینسانی له
عیراق فراوان ده‌کاته‌وه. ئیعدامکردنی
صه‌ددام لاپه‌ڕه‌یه‌کی تری خسته سه‌ر مێژووی
به خوێن نوسراوی عیراق.
ده‌سه‌ڵاتێک که له یه‌که‌مین ڕۆژی جه‌ژنی
ئاینی به ڕه‌سمی ناسراوی خۆیدا ئینسان
ده‌کاته قوربانیی، ته‌نها شایانی
بێزهاتنه‌وه و مه‌حکوم کردنه. ده‌سه‌ڵاتێکی
له‌م چه‌شنه نه‌ک هه‌ر ناتوانێت ئه‌منیه‌ت
فه‌راهه‌م بکات و کۆتایی به‌و کاره‌ساته
بهێنێت که عیراقی تیایدا ده‌ژی به‌ڵکو به
ڕۆژی ڕووناک شه‌رعیه‌ت به هه‌موو ئه‌و شیوازه
دڕندانانه ده‌دات که بۆ به‌دیهێنانی
ئامانجه سیاسیه‌کان له‌م ووڵاته گیراوه‌ته
به‌ر.
کۆتایی هێنان به ژیانی سیاسی و له‌کارخستنی
یه‌کجاری سه‌رکرده‌ی ڕژیمێک که 35 ساڵ به
ئاگر و ئاسن کۆمه‌ڵگای عیراقی ئیداره ده‌کرد،
جێگای خۆشحاڵی هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێکه.
کارێکی له‌م چه‌شنه مه‌رجی کردنه‌وه‌ی ده‌رگا
به ڕووی ئاینده‌یه‌کی ڕووناک به ڕووی
عیراقدا بوو و ده‌یتوانی سه‌ره‌تای کۆتایی
هاتنی فاشیزمی ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌راهه‌مکردنی
زه‌مینه‌ی پیکهاتنی ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکرات و
ئازاد بێت. به‌ڵام ده‌رکردنی حوکمی ئیعدامی
صه‌دام و له‌وه‌ش خراپتر جێبه‌جێکردنی به‌م
ته‌وقیت و چۆنایه‌تیه‌وه گیانسه‌ختیه‌کی
زیاتر و گه‌وره‌تر به فاشیزم و فه‌رهه‌نگی بێ
نرخ کردنی ئینسان له‌م کۆمه‌ڵگایه
ده‌به‌خشێت.
عیراقی پاش ئیعدامکردنی صه‌ددام، عیراقێکی
خه‌ته‌رناک و پڕ مه‌ترسیه، به‌عس و صه‌دام
نوێنه‌ری ژیرچه‌پۆکه کردنی خه‌ڵک و
هه‌ڵاواردنی قه‌ومی بوون، ئه‌م کرده‌وه‌یه
درێژه‌دانی ئه‌و سروشته‌ی ده‌سه‌ڵاتی
پێشووه، صه‌ددام ره‌مزی ده‌ستنه‌پاراستن له
هه‌ر تاوانێک و ده‌ستبردن بۆ دڕندانه ترین
شیوازی تۆڵه سه‌ندنه‌وه و ئه‌وپه‌ڕی دڵره‌قی
له سه‌رکوتکردنی نه‌یاران بوو، ڕه‌وه‌ندی
مه‌حکه‌مه کردنی صه‌ددام و جێبه‌جێکردنی
حوکمی کوشتنی نه‌که‌وته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م
بازنه‌یه. ڕژێمی به‌عس به ده‌ستبردن بۆ
هه‌ڵاواردنی مه‌زهه‌بی تۆمه‌تبار ده‌کرا،
کوشتنی صه‌ددام له یه‌که‌مین ڕۆژی جه‌ژنی
سوننه مه‌زهه‌به‌کاندا بریندارکردنێکی ده‌ستی
ئه‌نقه‌ستی سۆزی ئاینی ئه‌وانه و
قووڵکردنه‌وه‌ی برینی مه‌زهه‌بی و تائیفییه
له عیراقدا.
حوکمی ئیعدام خۆی له خۆیدا قه‌تلێکی ده‌ستی
ئه‌نقه‌ست و نه‌خشه بۆ کێشراوی ده‌وڵه‌ته،
شیوازێکه بۆ تۆقاندن و ترس باراندن به‌سه‌ر
خه‌ڵکدا، به‌ڵام کاتێک ده‌سه‌ڵات خۆی
قانوونیه‌تی له‌ژێر پرسیاردایه، کاتێک
پرۆسه‌ی دادگایی له لایه‌ن هیچ لایه‌نێکی
بێلایه‌نه‌وه به قانوونی و بێلایه‌ن به
حیساب نایه‌ت، کاتێک ده‌سه‌ڵات خۆی
تۆمه‌تباره به ده‌ستبردن بۆ بێسه‌روشوێنکردن
و بێکه‌سکوژکردنی ئینسانه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای
ناسنامه‌ی مه‌زهه‌بی و ئه‌وانه‌ی حوکمی ئیعدام
جێبه‌جێ ده‌که‌ن هه‌مان ئه‌وانه‌ن که له
کوچه و کۆڵانه‌کانی به‌غداددا خه‌ڵک به
"تاوانی عمر ناویی" ده‌فڕێنن و سه‌ریان
ده‌بڕن. ئیعدامی هه‌ر که‌س و له‌وانه‌ش
صه‌ددام حسین به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتێکی وا ئه‌و
تاوانه ده‌ستی ئه‌نقه‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت نییه
که به‌م ناونیشانه‌ش مه‌حکومه، به‌ڵکو
تاوانێ باندیکی تاوانکاره له به‌رامبه‌ر
باندێکی تردا. ڕاگه‌یاندنێکی ڕه‌سمی و بێ
په‌رده‌ی کوشتاری مه‌زهه‌بیه که بۆ زیاتر
ئاشکرا بوونی هاوده‌م له‌گه‌ڵ هوتافاتی
(موقته‌دا موقته‌دا) ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌ک ده‌ڵێن قه‌راره جێبه‌جێکردنی حوکمی
ئیعدامی صه‌ددام، که به ته‌وجیهی ڕاسته‌وخۆی
بۆش ئه‌نجامدراوه، به‌شێک بێت له ستراتیجێکی
نوێ که بۆش بڕیار وایه له عیراق بیگرێته
به‌ر. که‌س نازانێت ج جۆره ستراتیجێکی نوێ بۆ
ئاینده‌ی عیراق له زه‌ینی جۆرج بۆش و
داروده‌سته‌که‌یدا ئاماده کراوه. جۆرج بۆشیش
هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی صه‌ددام حسێن سه‌خته
به به‌کارهێنانی لۆجیک کرده‌وه و
کاردانه‌وه‌کانی پێشبینی بکرێت. به‌ڵام ئه‌وه
ڕوونه که ئه‌م ستراتیجه له یه‌که‌مین
هه‌نگاوه‌کانی خۆیدا زه‌مینه‌ی بۆ
زیندووهێشتنه‌وه‌ی به‌عسیزم و صه‌ددامیزمیش
فه‌راهه‌م کردووه.
ده‌مێکه ده‌وترێت ئه‌مریکا ڕژێمی صه‌ددامی بێ
صه‌ددام حسێن ده‌وێت. کوشتنی صه‌ددام
هه‌نگاوێکه بۆ سازدانه‌وه‌ی ئه‌م ڕژێمه
له‌عیراقدا. کوشتنی صه‌ددام بۆ کۆتایی هێنان
به صه‌ددامیزم نییه به‌ڵکو بۆ هێنانه‌وه
سه‌رکاری ڕژێمێکی هاوشێوه‌ی ڕژێمی به‌عسه.
هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی پێشبینی ووردی
ئاینده‌ی عیراق بکرێت. به‌ڵام له غیابی
هێزێکی ئاماده و به توانا بۆ پاشه‌کشه
پێکردن به میلیشیا و داروده‌سته ئیسلامییه
مافیاییه‌کان، عیراق به ڕێگای تا ئیستایدا
به‌ره‌و هه‌ڵدێر، له سایه‌ی سیاسه‌تی
جه‌نگخوازانه‌ی ئه‌مریکا، له دوو
ڕیانێکدایه. یان جه‌نگی هه‌ڵگیرساوی
مه‌زهه‌بی ناوخۆ قووڵتر و فراوانتر و
ته‌نانه‌ت ئیقلیمیش ده‌بێته‌وه، یاخود
ده‌سه‌ڵاتێکی دڕنده‌ی به‌عس ئاسا دێته‌وه
سه‌رکار که به ئاگر و ئاسن عیراق به‌ڕیوه
به‌رێت. کوشتنی صه‌ددام ئه‌م ڕه‌وه‌نده
خێراتر ده‌کات.
ته‌نها ڕێگا له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری عیراقدا
بۆ ده‌ربازبوون له‌م بازنه‌ی جه‌نگ و
وێرانکارییه کۆبوونه‌وه له ده‌وری
به‌دیلێکی چه‌پ و ئازادیخوازه که هاوکات بۆ
وه‌ده‌رنانی ئه‌مریکا، کۆتایی هێنان به
جه‌نگی ناوخۆ، به‌رپهرجدانه‌وه و پاشه‌کشه
کردن به ئیسلامی سیاسی و سازدانه‌وه‌ی
مه‌ده‌نیه‌ت خه‌بات ده‌کات. نوێنه‌ری ئه‌م
ئه‌لته‌رناتیڤه ئه‌مرۆ له عیراق کۆنگره‌ی
ئازادی عیراق و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عیراقه.
خه‌ڵکی کوردستانیش بۆ خۆ ده‌رباز کردن له بار
و ئه‌نجامه کاره‌ساتباره‌کانی ئه‌و دوو
ڕیانه خه‌ته‌رناکه ده‌بێت له پێناوی خواستی
ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕیزه‌کانی
خۆیان یه‌کگرتوو ڕیکخراو بکه‌ن. موراهه‌نه
کردنی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان
له‌سه‌ر باروئه‌نجامه‌کانی سیاسه‌تی ئه‌مریکا
خه‌ڵکی کوردستان یان ده‌کاته قوربانی
سازدانه‌وه‌ی ڕژیمیکی سه‌رکوتگه‌ری تر، یان
له جه‌نگی ناوخۆی عیراقیانه‌وه ده‌ئاڵێنێ.
نابێت ئه‌م ئاینده‌یه قبووڵ بکرێت، ده‌بێت
له هینانه مه‌یدانی هیز و به‌رزکردنه‌وه‌ی
خواستی ریفراندۆم و کاری هه‌مه‌لایه‌نه بۆ
به‌دیهێنانی ئه‌م خواسته په‌له بکرێت کاتێکی
زۆر به ده‌سته‌وه نه‌ماوه.
2006-12-31 |