|
شه‌ماڵ علی
shemalali@yahoo.com
دوێنێ له زانکۆی سلێمانی هه‌زاران خوێندکار
ڤیستیڤاڵی پرته‌قاڵییان ده‌ست پێ‌کرد. وا
دیاره فیستیڤاڵی پرته‌قاڵی به‌رکوڵی شۆڕشی
پرته‌قاڵیه، یان لانی که‌م هه‌ندێک ناوه‌ند
پێیان وایه ده‌بێ وا بێت. خوێندکاران خواستی
ریفۆرم و کۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی‌و
هێنانه کایه‌ی سیسته‌مێکی حوکمڕانی
ده‌ستوری‌و دیموکراسییان به‌رزکردۆته‌وه.
که‌سێک هه‌فته‌یه‌ک له کوردستان بووبێت
ده‌زانێت ئه‌م خواستانه شۆڕشی پێویسته،
به‌ڵام به ڕاستی پرته‌قاڵی؟؟
هه‌ر که‌س پێی وایه گۆڕانکاری ده‌بێ حه‌تمه‌ن
له ڕیگای جووڵانه‌وه‌یه‌کی توند و تیژ و
ڕوخێنه‌ر ئه‌نجام بدرێت به هه‌ڵه‌دا چووه.
شۆڕشگێڕان، جا هه‌ر ڕه‌نگیکیان هه‌بێت عاشقی
شۆڕشی خوێناوی نین. به یه‌کسان گرتنی شۆرش
له‌گه‌ڵ دیمه‌نی تایه‌ی سووتاوو دوکان‌و
بازاڕی خاپورو ساختمانی ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاوو
لاشه‌ی مێردمناڵی بریندار‌و خوێناوی که به
سه‌ر ده‌ستی هاوه‌ڵانیه‌وه له مه‌یدانی
به‌رانبه‌رکێ دوور ده‌خرێته‌وه، یان
حه‌شاماتیکی چه‌کدار که په‌لاماری
سیمبوله‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن‌و
ده‌سووتێنن‌و ده‌ڕوخێنن‌و ژێر پێ ده‌نێن،
زاده‌ی عه‌قلیه‌تێکه که شیفته‌ی دیوی
ناچاریی یان ته‌نانه‌ت نه‌خوازراو، سیناریۆ‌و
توێکڵی شۆڕش‌و گۆڕانه. به‌ڵام به ڕاستی کێ
ده‌ڵی هێشتا جه‌ده‌لی ڕاسته‌قینه له کوردستان
له‌سه‌ر ڕه‌نگی شۆڕشه؟
شۆڕش له کوردستان هه‌ر ڕه‌نگێکی ببێ ئاڵ‌وگۆڕ
له کوردستان مانا‌و ڕه‌وتێکی تایبه‌تی هه‌یه.
چه‌نده له کوردستانی ئه‌مڕۆدا شۆڕشی سوور
دوور دێته به‌رچاوی هه‌ندێک به‌و
ئه‌ندازه‌یه‌ش شۆڕشی پرته‌قاڵی بێ ڕه‌نگ‌و بۆن
ده‌نوێنێت. ڕاسته له کوردستان نه کۆشکی
زستانه هه‌یه بیگریت‌و نه زیندانی باستیل
هه‌یه بیڕوخێنیت. به‌ڵام له‌وه‌ش ئاشکراتر
ئه‌وه‌یه که مه‌یدانی سه‌ربه‌خۆییش* نییه
به ئاڵا پرته‌قاڵیه‌کانته‌وه داگیری بکه‌یت.
ئه‌گه‌ر کوردستان ڕووسیای قه‌یسه‌ری نییه کێ
ده‌توانێ بڵی ئۆکرانیای 2004 ه؟ کامه‌یه
ئه‌و ده‌سه‌ڵات‌و ده‌وڵه‌ته‌ی دواجار ده‌کرێت
به هه‌ڵبژاردن دیاری بکه‌یت یان بیگۆڕیت؟
دیاره که کێشه‌ی شۆڕش له کوردستان
ڕه‌نگه‌که‌ی نییه به‌ڵکو دیاری کردنی مانا و
ڕه‌وتێتی.
شۆڕش له کوردستان نه ڕووخاندنی ده‌وڵه‌ته‌و
نه گۆڕینی حکومه‌ت، زۆر به ساده‌یی له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی به داخه‌وه ئه‌وانه بوونیان نییه.
ده‌سه‌ڵات له کوردستان بوونی هه‌یه. به‌ڵام
له نیوان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و ده‌وڵه‌تێک‌و
نه‌زمێکدا که به ناچار بۆ وه‌دیهێنانی هه‌ر
ئاڵوگۆریک ده‌بێت سه‌ره‌تا تیکوپێکی ده‌یت
بۆشایی‌و که‌نده‌ڵانیکی گه‌وره هه‌یه.
ده‌سه‌ڵاتیک که هه‌یه ده‌بێ وه‌لا بنرێت،
پارتی‌و یه‌کێتی ده‌بێت له‌کار‌و ده‌سه‌ڵات
بخرێن، به‌ڵام ئه‌مه نه‌ک سه‌ره‌تای شۆڕش‌و
گۆڕان به‌ڵکو به‌رهه‌مێک‌و
ئه‌ڵقه‌یه‌کیه‌تی، شۆرشی نوێ له کوردستان
نه به وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتی حازری ده‌ست پێ
ده‌کات‌و نه مه‌رجه به‌وه‌ش کۆتایی بێت.
کوردستان له‌به‌رده‌م پرسی بوونه
کۆمه‌ڵگادایه. کۆمه‌ڵگا له‌م
سه‌رده‌مه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت
بوونی نییه‌و ده‌وڵه‌تیش بێ سۆڤره‌نتی (سیاده
یان سه‌روه‌ری) ناتوانێت ببێت. ئاڵ‌وگۆڕی
ڕاسته‌قینه له کوردستان، به‌م مانایه، له
جێگای ڕووخانی ده‌وڵه‌ت به دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌ت ده‌ست پێ ده‌کات. ده‌سه‌ڵاتی ئێستای
یه‌کێتی‌و پارتی ده‌بێت وه‌لا بنرێت. به‌ڵام
نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی حیزبێک یان دووانی تر هه‌مان
داموده‌زگاو شیوازی حوکمڕانی درێژه بده‌ن.
به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی له جێگای ئه‌م شیوازه له
به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا ده‌وڵه‌ت به مانای
دروستی ووشه‌که پێک بێت.
ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی ده‌سه‌ڵاتی چینی
سه‌رمایه‌داری کوردستانه، ده‌سه‌ڵاتیکی
بورژوا-عه‌شیره‌تی‌و مافیاییه. ده‌سه‌ڵاتێکی
میلیشیایی باندێک سه‌رمایه‌داره که هیچ
سنوورێک بۆ چاوچنۆکی‌و جه‌رده‌ییان وجوودی
نییه. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌یان ملیاردیرو
سه‌دان ملیۆنێره‌یه که جه‌لال تاڵه‌بانی به
شانازیه‌وه بۆ خانمی میتیرانی باس کردووه.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌ترین قازانجی له‌وه
بردووه که هه‌ل‌ومه‌رجی کوردستان به‌و
جۆره‌ی ئێستا هه‌ڵواسراوو سه‌رگه‌ردانه.
ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی‌و مانه‌وه‌ی
هه‌ڵ‌ومه‌رجی کوردستان له‌م باره
نائاسایی‌یه‌ی به قازانجی ئه‌وانه. ڕیگایه‌ک
بۆ وه‌لاخستن‌و ده‌رهێنانی سه‌روه‌ت‌و سامانی
کۆمه‌ڵگا له ژێر ده‌ستی ئه‌م بانده
مافیاییه کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی
میلیشیایی‌یه له ڕیگای دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ئه‌م جێگا
میحوه‌ریه‌ی له خه‌باتی خه‌ڵکدا په‌یدا
کردووه له‌به‌ر ئه‌وه نییه که له سایه‌ی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا ئازادی‌و یه‌کسانی خود
به خود مسۆگه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام لانی که‌م
خه‌بات بۆ ئه‌م ئامانجانه ڕیچکه‌یه‌کی
دیاریکراو‌و پێناسه کراو ده‌گرێته خۆ‌و
خه‌باتی چینی کرێکار‌و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش بۆ
ئازادی و یه‌کسانی له‌م پێناوه‌شدا بۆ گرتنی
ده‌سه‌ڵات ئاسۆیه‌کی ڕوونی بۆ سه‌رکه‌وتن
ده‌بێت.
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له کوردستان ده‌بێت پیک
بیت. ئه‌مه مه‌رجی سه‌ره‌کی به‌دیهێنانی هه‌ر
چه‌شنه ئاڵوگۆڕیکی ڕاسته‌قینه‌یه له ژیانی
خه‌ڵكدا. ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی و پاوان‌کردنی
سامانی کۆمه‌ڵگا جیگای ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکه
تا کاتێک ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه له داواکاری
گۆڕینی ئه‌م به‌رپرس‌و ئه‌و کاربه‌ده‌ست خۆی
به‌رجه‌سته ده‌کات ناتوانێت ده‌ست بۆ کرۆکی
کێشه‌که به‌رێت. له دیموکراتترین
ده‌سه‌ڵاتیشدا سۆڤره‌نتی پێشمه‌رجی ته‌ده‌خولی
خه‌ڵکه له دیاری کردنی ده‌وڵه‌ت‌و سیاسه‌ت‌و
ڕاستکردنه‌وه‌ی چه‌وتیه‌کان (ته‌نانه‌ت به‌و
مانا سنورداره‌ش که له سیسته‌می
سه‌رمایه‌داریدا مومکینه). ده‌وڵه‌ت ده‌بێت
سۆڤره‌ن بێت تا خه‌ڵک بتوانێت موماره‌سه‌ی
سۆڤره‌نتی واته سه‌روه‌ری‌و ده‌سه‌ڵات بکات.
ده‌وڵه‌تیک ده‌کریت له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه
بخرێته به‌رده‌م به‌رپرسیاریتی که لانی که‌م
به فۆرماڵی‌و به مانا بۆرجوازیه‌که‌شی بێت
سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی جه‌ماوه‌ر بێت.
کاتیک پارتی‌و یه‌کێتی سه‌رچاوه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان‌و پاوان‌کردنی سه‌روه‌ت‌و
سامانی کۆمه‌ڵگا ڕیککه‌وتنیانه له‌گه‌ڵ
ئه‌مریکاو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی له
به‌غداو ده‌وڵه‌ته کۆنه‌په‌رسته‌کانی
ناوچه‌که ئه‌وا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وه‌کیلی
ئه‌وانه‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌واندا
به‌رپرسیاره نه‌ک خه‌ڵک. کاتیک پاره‌و پوول
له ڕیگای پارتی‌و یه‌کیتیه‌وه ئامدیو
ده‌کریت کێ ده‌توانێت به‌ر به ئاودیو کردنی
بگرێت؟ کاتیک کۆمه‌ڵگا ئۆردوگایه‌و ده‌سه‌ڵات
حه‌ره‌سی ئۆردوگا، زه‌مانه‌ت چیه که
حه‌ره‌سی داهاتوو وه‌ک پارتی‌و یه‌کێتی ناکات؟
ناڕازیه‌ک که له به‌رامبه‌ر ئه‌م
حه‌ره‌سه‌دا ده‌وه‌ستێت‌و داوای به‌شی زۆرتری
لێ ده‌کات‌و ئه‌مه سه‌روبنی خواسته‌کانێتی
که‌سیکه که قبوڵی کردووه ئه‌ندامیکی
نیسته‌جیێی که‌مپه به‌ڵام به‌شه
ئه‌رزاقه‌که‌ی پێ که‌مه. ئه‌وانه‌ی له
کوردستان له دژی گه‌نده‌ڵی وه‌ستاون‌و ئه‌مه
به خه‌بات بۆ کۆتایی هێنان به هه‌ل‌ومه‌رجی
ئێستاوه گرێ ناده‌ن ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مافه
سه‌ره‌تاییه بوون که هاوڵاتی بن نه‌ک
که‌مپنشین.
ڕه‌خنه له گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات‌و به ته‌نها
له‌م لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات، له دوو تویی خۆیدا
جۆرێک به‌ڕه‌سمی ناسینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی
هه‌ڵگرتووه. بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی که
ده‌کرێت هه‌مان ئه‌مه‌ی ئێستا حاکمه له
جیگای خۆی بێت به‌ڵام ده‌ست پاک بێت‌و ده‌ست
بۆ سه‌روه‌تی کۆمه‌ڵگا نه‌بات،
خه‌یاڵپڵاویه‌کی تیکه‌ڵ به دڵسافییه.
ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر ده‌م‌وده‌ست ناتوانن
ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سه‌رپێ
بخه‌ن، ئه‌گه‌ر ڕاده‌ی یه‌کگرتویی‌و ڕێکخراوی
جه‌ماوه‌ر به‌و ئاسته نییه که
ئه‌لته‌رناتیڤی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا له نێو
خۆیان شکڵ پێ بده‌ن، ئه‌و ده‌م ئه‌مه
کێشه‌یه‌که که ده‌بێت بیر له چاره‌سه‌ری
بکرێته‌وه، خاڵێکی لاوازه ده‌بێت پڕ
بکرێته‌وه. ڕیگاچاره ئه‌وه نییه پێمان
وابێت له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتیکی ئاسایی‌و
ئۆمه‌تیا وه‌ستاوین به‌ڵام موشکیله‌ی
گه‌نده‌ڵی هه‌یه، له کوردستان ده‌سه‌ڵات
گه‌نده‌ڵ نییه، گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاته.
ده‌وڵه‌ت دروست کردن له کوردستان ته‌نها
پرۆسه‌یه‌کی لێکپچڕان‌و جیا بوونه‌وه له
مه‌رکه‌ز نییه. به‌ڵکو پرۆسه‌ی خه‌مڵاندنی
ده‌وڵه‌ته. لاوان‌و جه‌ماوه‌ری کوردستان له
جیاتی داواکردنی سیسته‌می ده‌ستوری له پارتی
و یه‌کێتی ده‌بێت له بیری ئه‌وه‌دا بن له
هه‌ر کونج‌و قوژبنیکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا
شیوازی ده‌سه‌ڵاتی به‌دیلی خۆیان پێکبهێنن.
له خه‌بات بۆ هه‌ر خواستێک له هه‌ر
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌بێت زه‌مانه‌تی
وه‌دیهاتنی خواسته‌کانیان به‌وه بکه‌ن که
میکانیزمی موتابه‌عه‌و شوێنکه‌وتنی جێبه‌جێ
بوونی خواسته‌که‌یان له فۆرمی جۆریک له
ده‌سه‌ڵاتدا جێبخه‌ن. ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر
له کوردستان له شه‌و‌و ڕۆژیکدا دانامه‌زرێت.
به‌ڵکو به ڕه‌وتیکی ته‌دریجی‌و هه‌نگاو به
هه‌نگاو پێکدیت‌و به‌م مانایه‌ش وه‌لانانی
ئه‌م شێوازه له ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی‌و پارتی
له پرۆسه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م خه‌باته‌و
په‌ره‌گرتنی‌و گه‌یشتنی به جیگایه‌ک که
ئیزدیواجیه‌تی ده‌سه‌ڵات پێکبیت‌و پاشان گرنگ
نییه لاچوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پێش
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ویت،
یان هاتنه‌کایه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ئه‌م
شیوازه له حوکمکردنی پارتی‌و یه‌کێتی
ده‌نێته چاڵ.
پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا پارتی‌و یه‌کێتی
هه‌روا ساده ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ده‌بن؟
ئایا له میانه‌ی ئه‌م ڕه‌وته ته‌دریجیه‌دا
ده‌سه‌ڵات په‌نا بۆ سه‌رکوت‌و داپڵوسین نابات؟
ئایا به پێجه‌وانه‌ی خواستی خۆمانه‌وه
ده‌سه‌ڵات شۆڕشی ته‌نانه‌ت نیه‌ت پرته‌قاڵیش
سوور هه‌ڵناگێڕیت؟ ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که
دوو حزبی حاکم له مێژووی چه‌ند ده‌یه‌یی
خۆیاندا ئه‌وه‌یان زۆر به ڕوونی نیشانداوه
که له هیچ شتیک ده‌ستناپاریزن بۆ پارێزگاری
کردن له ده‌سه‌ڵاتی خۆیان. به‌ڵام ڕاستیه‌کی
تر ئه‌وه‌یه که ئه‌مانه ئه‌مڕۆ به پشتی
سه‌رکوت نییه که حاکمن. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مان
شانی داداوه‌ته سه‌ر داماوی و بێ‌چاره‌یی
جه‌ماوه‌ر.
جووڵانه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، لێک
هه‌ڵپێکانی ئه‌م خواسته له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه
بۆ خواسته ره‌فاهی‌و سیاسیه‌کانی خه‌ڵک که
ئاسۆداره به ده‌سه‌ڵاتخوازیی بۆ جه‌ماوه‌ر
ئه‌گه‌ر به شکڵی جووڵانه‌وه‌یه‌کی ئامانجدارو
ڕیکخراو ده‌رکه‌وێت، ده‌سه‌ڵات به
زه‌بروزه‌نگ ئه‌م هێزه‌ی (که ڕه‌وایه‌تیه‌کی
سیاسی گه‌وره‌ی پێیه) بۆ سه‌رکوت ناکریت.
به‌ڵام ناکریت به نیازی ئاڵ‌وگۆڕی گه‌وره‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی بیت‌و هێزی پێویستی بۆ
کۆنه‌که‌یته‌وه، خه‌سمی جه‌ماوه‌ر، هێزیک
که خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕووه
ته‌نها ئه‌حزابی کوردی نییه، پێشتر ئاماژه‌م
به‌مه کرد که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به
وه‌کاله‌ت هه‌ل‌ومه‌رجی ئیستا ئیداره
ده‌که‌ن، چاله‌نجی خه‌ڵک چه‌ند له‌گه‌ڵ
پارتی‌و یه‌کێتی‌و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی
میلیشیایی سه‌رمایه‌دارانی کوردستانه
ئه‌وه‌نده‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و هیزانه‌دایه که
دوژمن به سه‌ربه‌خۆیی‌و پێکهینانی ده‌وڵه‌تن.
هیچ جووڵانه‌وه‌یه‌ک ناتوانێت به‌ڵین بدات که
ته‌نها یه‌ک شێوازی خه‌بات په‌یڕه‌و ده‌کات.
هه‌ر بۆیه به‌م مانایه‌ش ناتوانێت به‌ڵین
بدات که تا کۆتایی پرته‌قاڵی ده‌بێت. خاڵی
لاوازی فیستیڤاڵی پرته‌قاڵی‌و هێزه
پرته‌قاڵیه‌کانی کوردستان هه‌ر ئه‌مه‌یه.
زیاد له پێویست پرته‌قاڵی بیر ده‌که‌نه‌وه.
* شۆڕشی پرته‌قاڵی له ئۆکرانیا له 22ی
نۆڤه‌مبه‌ری 2004 به کۆبوونه‌وه‌ی
حه‌شاماتێکی گه‌وره له لایه‌نگرانی ڤیکتۆر
یۆشیشینکۆ که ئاڵای پرته‌قاڵییان پێ بوو له
مه‌یدانی سه‌ربه‌خۆیی له شاری کییڤ
ده‌ستی پێ کرد |