|
سیروان
ئه‌مین
sirwanlatif@hotmail.com
له
هه‌شتاکاندا مامۆستا عبدولخالق مه‌عرف له
سه‌ر تۆێژینه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی ئافره‌ت له
ئیسلامدا له کتێبێک‌دا به‌ناوی (ئاده‌میزاد
له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا) تیرۆر کرا،
عه‌بدوالخالق مه‌عروف له نوسینه‌که‌یدا جگه
له‌سه‌رچاوه‌کانی حه‌دیس و قورئان و
ڕاڤه‌کارانی ئیسلامی هیچی له شوێنیکی تر
قه‌رز نه‌کردبوو که‌چی پێش ئه‌وه‌ی
مه‌ره‌که‌بی چاپه‌که‌ی وشک بێته‌وه کوشتیان،
ئه‌و وه‌ک پێشه‌نگی کاروانی ڕه‌خنه له
بیروبۆچونی ئاینی له‌کوردستان ده‌ناسرێته‌وه،
به‌حه‌رحاڵیش کاتێ عه‌بدوالخاق مه‌عروف تیرۆر
کرا سه‌رده‌می به‌عس بوو به‌ڵام ئه‌و کاره
له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیش‌دا درێژه‌ی
هه‌یه.
له ساڵی 1995 که ڕێبوار ئه‌حمه‌د سکرتێری
ئێستای حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عێراق له
سه‌ر ئیزدواج کردن له ئیسلامدا وتارێکی
به‌ناوی (ئیغتسابی ژنان) نووسی جارێکی تر
مزگه‌وته‌کان کرایه جێگای فتوا به‌خشینه‌وه
و گروپێکیش له ئیسلامیه‌کان دووسه‌دهه‌زار
دیناری ئه‌وکاته‌یان ته‌رخان کرد بۆ تیرۆر
کردنی.
له 98 و له کاتی خۆ ئاماده‌کردن بۆ هه‌شتی
مارسدا ئیسلامیه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی
دیموکراتی کوردستان هه‌ردوو کادری مه‌کته‌ب
سیاسی و کۆمیته مه‌رکه‌زی حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری عێراق شاپور عه‌بدوالقادر و قابیل
عادلیان له شاری هه‌ولێر تیرۆر کرد.
له 2000 له سلێمانی فه‌رهاد فه‌رجیان له
سه‌ر نوسینه‌کانی تیرۆر کرد.
هه‌ر له سلیمانی هاوژین مه‌لا ئه‌مین له
سه‌ر نوسێک که‌وته‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی مزگه‌وت و
ئیسلامیه‌کان.
شێرکۆ بێکه‌س یه‌کێکی تر له‌و شاعیرانه بوو
که له‌سه‌ر شیعرێکی به‌ناوی حه‌مه بچکۆلی
بۆیاخچی که‌وته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی
ئیسلامیه‌کان، هه‌روه‌ها حه‌مه سه‌عید
حه‌سه‌نیش له سه‌ر ژننامه‌که‌ی دیسانه‌وه
که‌وته به‌ر فتوای مزگه‌وته‌کان.
2006 مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌سه‌ر هه‌مان
شێوازی عه‌بدوالخالق مه‌عروف توێژینه‌وه‌یه‌کی
له‌سه‌ر جێگای ئافره‌ت له ئیسلامدا کرد له
کتێبێک‌دا به‌ناوی (سێکس و
شه‌رع و ژن له ئیسلامدا) که دیسانه‌وه
هه‌رچی مزگه‌وتی سلێمانی و هه‌ولێره که‌وتنه
فتوا به‌خشینه‌وه و خۆێنی مه‌ریوانیان حه‌ڵال
کرد و پێچایانه‌وه به کێشه‌ی
کارێکاتیره‌کانی دانیمارکه‌وه و مه‌ریوانیان
شاربه‌ده‌ر کرد.
چه‌ند هه‌فته پێش ڕۆژنامه‌یه‌ک له شاری
ڕانیه به‌ناوی (ده‌روازه‌یه‌کی تر) له به‌ر
چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوجنسبازێکدا
که به‌قسه‌ی ڕۆژنامه‌که ئه‌وان ته‌نها کاری
ڕۆژنامه‌ییان ئه‌نجام داوه و بێلایه‌نن له
کێشه‌که به‌ڵام دیسانه‌وه ده‌سگای زانایانی
ئاینی که هیچ ئیش و کارێکیان نیه له فتوا
به‌خشینه‌وه زیاتر که‌وتنه فتوادان و
ڕۆژنامه‌که‌یان داخست و ستافی ڕۆژنامه‌که‌ش تا
کاتی نوسینی ئه‌م بابه‌ته له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی
مه‌رگدان.
دوا فتوا به‌دژی نوسه‌ر ئیسماعیل به‌رزنجی یه
له لایه‌ن مه‌لاکانی هه‌ولێره‌وه ده‌رده‌چێ
و خوێنی حه‌ڵال ده‌کرێت له‌سه‌ر وتارێکی له
ڕۆژنامه‌ی خه‌بات دا که ڕه‌خنه له ئه‌وه
ده‌گرێ بۆچی پاش هه‌زار ساڵ و بۆ کابرایه‌ک
که مردوه و هیچ په‌یوه‌ندی به‌خه‌ڵکی
ده‌ڤه‌ره‌که‌وه نیه ده‌کرێ به پشووی ڕه
سمی.
باشه ئه‌و مه‌مله‌که‌ته‌ی که ناوی هه‌رێمی
کوردستانه
و به‌قسه‌ی سه‌رانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
نمونه‌ی دیموکراتیه ئه‌و هه‌موو فتوایه بۆ
قه‌ت سنورێکی بۆ دانه‌نرا.
ئاخر له‌کوێی ته‌نانه‌ت لاوازترین وڵاتی
دیموکراتی دنیادا خه‌ڵکانێک له سه‌روی
یاساوه بۆیان هه‌یه خوێنی خه‌ڵک حه‌ڵاڵ
بکه‌ن.
ئایه یاسا له به‌رانبه‌ر گیانی که‌سانێک که
ته‌نها بۆچونه‌کانی خۆیان به‌ڕاستی بڵێن چه‌ند
به‌رپرسیاره؟
ئایا ئه‌گه‌ر پرسیارێک له سه‌رۆکی حکومه‌تی
هه‌رێم بکه‌ین بڵێن کام بڕگه له‌یاسا
ڕێیداوه مزگه‌وته‌کان ببێته شوێنێک که
بڕیاری کوشتنی خه‌ڵکی تێدا بڵاو بکریته‌وه
چیمان پێ ده‌ڵێت؟
ئێستا چ ده‌زگایه سه‌روه‌ره له کوردستان
ده‌زگای زانایانی ئاینی که مانگانه چه‌ند
ملیۆن دیناری له پول و پاره‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی
بۆسه‌رف ده‌کرێت یان یاسایه‌ک که حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌تی؟
ئه‌و پرسیارانه و ده‌یانی تر ڕووبه‌ڕووی
ده‌سه‌ڵات ده‌که‌مه‌وه که ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات
و یاسایه‌ک نه‌توانن هاوڵاتیانی له‌مه‌ترسی
کوشت و تۆقاندن بپارێزی ناتوانێ هیچ
شه‌رعیه‌تێکی هه‌بێت. |