|
سیروان
ئه‌مین
ماده‌ی حه‌وت له ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان
كه به ئاشكرا و بێ په‌رده باس له
ئیسلامیزه كردنی كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌كات و
ماوه‌یه‌كه بووه‌ته باسی ده‌زگاكانی
راگه‌یاندن له كوردستان به‌تایبه‌تی پاش
ئه‌وه‌ی كه‌مپینی دژ به‌م به‌نده‌ی ده‌ستوری
ڕه‌شنوسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی
داوه‌ته كار و چالاكی و ئیمزا كۆكردنه‌وه
له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان بۆ
پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی به‌ندی ناوبراو.
كه‌مپینه‌كه له كۆمه‌ڵی كه‌سی عیلمانی له
ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان پێكهاتوه و
سه‌ر به بیر و بۆچوونی جیاوازن، وه خاڵێك
كۆیان ده‌كاته‌وه ئه‌ویش ڕێگه گرتنه له
داسه‌پاندنی ئاینی ئیسلام وه‌ك سه‌رچاوه‌ی
ته‌شریع كه ڕاسته‌وخۆ ده‌كاته پێشێل كردنی
سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕوایان به ئیسلام
نیه یان سه‌ر به دین و مه‌زهه‌به‌كانی ترن
یان ئاته‌ئیستن كه له كوردستان زۆر زۆرن .
تا ئێستا بڕێكی زۆر ئیمزا كۆكراوه‌ته‌وه، وه
زۆریك كه‌سایه‌تی و نوسه‌ر و ئه‌ندام
په‌رله‌مان و ڕێكخراو ده‌نگیان خستۆته پاڵ
ده‌نگی كه‌مپینه‌كه.
هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا پارتی چاره‌سه‌ری
كوردستان و حیزبی شیوعی كوردستانیش پاڵپشتی
خۆیان ده‌ربڕی.
ئه‌و به‌نده‌ی حه‌وتی ده‌ستوری هه‌رێم
ته‌نها كه‌سێك یان لایه‌نێك به دیاری كراوی
ناگرێته‌وه به‌ڵكو سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌ن و
كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه سه‌ر به ئاینی
ئیسلام نین، به مانایه‌كی تر هه‌ر كه‌سێكی
ئازادیخواز، دیموكراتی خواز، ئاته‌ئیست،
ئاشوری، كلدانی، مه‌سیحی، یه‌زیدی و كاكه‌ی‌ی
هه‌روه‌ها ژنان كه ناهه‌قیه‌كی گه‌وره‌یه
به‌رانبه‌ریان و نیوه‌ی كۆمه‌ڵیش پێك
ده‌هێنن ده‌گرێته‌وه.
ئاشكرایه كه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك له دنیادا
ئه‌گه‌ر سه‌ر به مه‌زهه‌بێكی دیاریكراو بێت
ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ مافی كه‌سانی سه‌ر به بیر و
بۆ چونه‌كانی تر پێشێل ده‌كات وه‌ك ئێران و
سعودیه و ئه‌فغانستانی تاڵیبان ، برواش
ناكه‌م هیچ وڵاتیك هه‌بێت ١٠٠٪ خه‌ڵكه‌كه‌ی
خاوه‌نی یه‌ك بیر و بۆچون و ئاین بن.
ئاینی ئیسلام له گشت دا هیچ كه‌سێكی
ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام به باش نازانێ و له
چه‌ند شوێنی جیاجیادا به ئاشكرا دوو پاتی
كردۆته‌وه كه ته‌نها دینی ئسلام ڕاسته (انّ
الدّین
عندالله الاسلام) ی‌س.
حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات نابێ سه‌ر به دینێك یان
مه‌زهه‌بێكی دیاری كرا‌و بێت و به‌زۆریش
دایسه‌پێنێ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا.
علیمانیه‌كانی كوردستان سه‌ر به‌هه‌ر بۆچونێكی
فكری و سیاسی جیاواز بن یه‌كه‌م نیشانه‌ی
به‌ندی حه‌وتی ده‌ستوری هه‌رێمن و له كاتی
جێگیركردنیدا مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت و
بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت ده‌بێ هه‌رێم
یاسایه‌كی ئیسلامی هه‌بێ و ئه‌مانیش ملكه‌چی
بن، بۆ یه ئه‌مرۆ له هه‌موو ڕۆژ زیاتر
پێویسته ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌كتر و
هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان یه‌كخه‌ن هه‌ر
جیاوازیه‌كیان هه‌یه له بیری بكه‌ن تا
كه‌مپینه‌كه به ئه‌نجامی ئیجابی بگات و
خه‌ڵكی كوردستان و هه‌رێمه‌كه‌یان له
ئیسلامیزه كردن ڕزگاری بێت.
25/04/2007 |