|
سیروان
ئه‌مین
گڵۆڵه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که‌وتووته
لێژی، به‌پێ ی بارودۆخێک که یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستان تێی که‌وتووه فاکته‌رگه‌لێک
ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه که ئه‌م حیزبه
به‌ره‌و
لێکترازان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت،
له لایه‌که‌وه یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
له‌به‌رانبه‌ر ڕه‌قیبه سه‌رسه‌خت و
ته‌قلیدیه‌که‌یدا پارتی دیموکراتی کوردستان
پاشه‌کشه‌یه‌کی زۆری کردوه وچووه‌ته دواوه،
سکرتێری گشتی ئه‌م حیزبه به‌هۆی مه‌شغه‌ڵه‌ی
به‌غداوه کوردستانی به‌جێ هێشتووه جا ئه‌مه
ئه‌گه‌ر خۆ لادان له کێشه‌کان بێت یان له
به‌ر پۆستی سه‌رۆکایه‌تی عێراق بێت، پارتیش
ده‌سه‌ڵاتی بۆ خۆی به‌ته‌واوی کۆنترۆڵ کردوه،
سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود به‌رزانییه‌و سه‌رۆکی
حکومه‌تیش نێچیره‌ڤان به‌رزانییه هه‌روه‌ها
پایته‌ختی کوردستانیش هه‌ولێره‌و له ئه‌نجامی
یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌که‌دا
حکومه‌ته‌که‌ی سلێمانیشیان پێچایه‌وه بۆ
هه‌ولێر، وه به قسه‌ی خودی به‌رپرسه‌کانی
یه‌کێتی ئێستا به ئه‌نقه‌ست سلێمانی پشتگوێ
خراوه و هیچ گرنگیه‌ک‌ی نادرێتێ ته‌نها
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی
دایه.
له کێشه‌کانی تری یه‌کێتی خۆپیشاندانه‌کانی
هاوینی پار
بوو له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی
که کێشه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکی
ئه‌وه‌نده‌ی تر قوڵ کرده‌وه و هه‌زاران
که‌س له شاره‌کانی کفری و که‌لار و
چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ند و سلێمانی و
هه‌ڵه‌بجه ڕژانه شه‌قامه‌کانه‌وه داوای
خزمه‌ت گوزاریه سه‌ره‌تاییه‌کانیان کرد و
که‌وتنه به‌رده‌سترێژی هێزه‌کانی یه‌کێتی و
کوژراو
و
برینداریشی لێکه‌وته‌وه و ده‌یان که‌س
ڕاپێچی زیندانه‌کان کران.
له هه‌موو ئه‌مانه سه‌ختتر بۆ یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان کێشه‌ی ناوخۆیی بوو له
ژێر ناوی ڕیفۆرمخوازی و دژی گه‌نده‌ڵی و کتله
گه‌رایی، که له دوا پلینۆمیاندا که‌سی
دووه‌می نێو یه‌کێتی نیشتمانی نه‌وشیروان
موسته‌فا ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی خۆی
ڕاگه‌یاندو به دوای ئه‌ویشدا چه‌ندین کادری
مه‌کته‌بی سیاسی و پێشمه‌رگه‌ی کۆن له ناوه
و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به کۆمه‌ڵ و دانه دانه
که‌ناریان گرت
له‌وانه چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی
سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تین
"عوسمانی حاجی مه‌حمود، مسته‌فای
سه‌یدقادر، جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئاسۆ عه‌لی،
شه‌ماڵی عه‌بدولوه‌فا"، له‌ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌ندامانی سـه‌ركردایه‌تیش ئاواتی شێخ
جه‌ناب
یه‌کێک له‌وانه که‌سایه‌تی پڕنفوزی گه‌رمیان
بوو عوسمانی حاجی مه‌حمود که ئه‌ندامی
مه‌کته‌بی سیاسی و وه‌زیری ناوخۆی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی یه‌کێتی بوو که به دوایدا
زه‌نگنه‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی له
نامه‌یه‌کدا که له کوردستان نیوز بڵاویان
کرده‌وه وتیان ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی فرمانی
عوسمانی حاجی مه‌حمودین و ئه‌گه‌ر بڵێت
هه‌موومان واز له یه‌کێتی ده‌هێنین، شایانی
باسه هه‌موو ئه‌و جه‌له‌سه و کۆنفرانس و
کۆبونه‌وانه که ئه‌مساڵ یه‌کێتی سازیدا
نه‌یتوانی چاره‌ی کێشه ناوخۆیه‌کانی یه‌کێتی
بکات و پێش ده‌چێ له‌وه خراپتر بێت.
له‌و بڕه پاره‌یه‌ش که حکومه‌تی عێراق وه‌ک
بودجه ده‌یدا به هه‌رێم وه‌ک لا سه‌نگیه‌کی
هاوکێشه‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی که
پاره‌که‌یان به‌ش کرد له سه‌دا 52ی بۆ پارتی
بوو وه له سه‌دا 48 بۆ یه‌کێتی بوو ئه‌مه‌ش
ده‌ری ده‌خات که پارتی زۆرینه‌یه‌و یه‌کێتیش
قه‌بوڵێتی.
ماوه‌ته‌وه یه‌کێتی ده‌بێ چی بکات و ئایا
ده‌توانێ بنبڕی گه‌نده‌ڵی بکات و کتله‌کانی
ناوخۆی یه‌کبخاته‌وه؟ ئایا ده‌کرێ جه‌لال
تاڵه‌بانی واز له به‌غدا بێنێ و بگه‌ڕێته‌وه
کوردستان و مشورێکی وه‌زعه‌که بخوا؟ ئایا
ئه‌مانه ده‌توانن چاره‌سه‌ر بن بۆ یه‌کێتی
به‌تایبه‌تی فشاری کادره‌کانی خۆی و پارتیش
له‌سه‌ریه‌تی و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکیش
به‌رده‌وامن؟
به بڕوای من یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌و و به‌ش به‌ش بوون ده‌چێ
هۆکاره‌که‌شی زۆرن وه‌ک له سه‌ره‌وه
هه‌ندێکم باسم کردن.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که له‌سه‌ره‌تادا
وه‌ک هێزی مۆدێرن و عه‌لمانی له به‌رانبه‌ر
پارتی دیموکراتی کوردستاندا خۆی پیشان ده‌دا و
ئیدعای سوسیال دیموکراتی ده‌کرد به‌ڵام له
جێگای ئه‌وه‌ی پشتگیری له خه‌ڵکی چه‌پ
وعیلمانی بکات پرۆسه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
به‌رێته پێش، پێچه‌وانه‌که‌ی کرد، له لایه‌ک
له پاروی ده‌می خه‌ڵک پاره‌یه‌کی زۆر
ده‌داته حیزبه ئیسلامیه‌کان و زانایانی
ئاینی و ده‌سته‌و تاقم و عه‌شیره‌تی له خۆ کۆ
کردوه‌ته‌و، له به‌رانبه‌ریش چه‌ندین جار
قه‌تڵ وعامی شیوعی و کۆمه‌نیسته‌کانی کرد‌و
وه ده‌ستی به‌ستونه‌ته‌وه له به‌رانبه‌ر
ڕه‌وته ئیسلامیه‌کاندا، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی
سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی و ئه‌ندامه باڵاکانیان
خه‌ریکی پاره کۆکردنه‌وه و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند
کردنن و که‌س حیسابی زه‌وی و پاره و
سیاره‌یان نازانن، خه‌ڵکیش زۆر ناڕازین له
به‌رانبه‌ر هه‌ڵس و که‌وته‌کانی یه‌کێتیدا و
ئه‌و بنکه جه‌ماوه‌ریه‌ی جارانی نه‌ماوه.
هه‌ر بۆیه ئه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه لێک ترازانی
کتله‌کانی یه‌کێتی ئه‌نجامێکی چاوه‌ڕون
کراوه و سه‌ره‌تاکه‌ی وه‌ک ڕۆژی ڕوون
دیاره.
01/03/2007 |