|
سیروان ئه‌مین
داخم ناچێت له قوتابخانه چه‌ندین ساڵ و
سه‌عات و رۆژمان به‌سه‌ر برد به‌دیار کتێبی
تاریخی تازه و کۆن و نیوداشتی عه‌ره‌بی
ئیسلامی یه‌وه، به‌دیار ئازایه‌تی و له‌خۆ
بردووی ڕابه‌ڕه‌کانیانه‌وه، مامۆستاکان که
ده‌رسه‌کانیان شی ده‌کرده‌وه
هه‌میشه
واقیان وورده‌ما به‌دیار ئه‌و هه‌موو
پاڵه‌وانیه‌تیه‌وه که له غه‌زاو و
داستانه ئیسلامیه‌کانه‌وه ده‌یانگێڕایه‌وه
و وه‌سفی که‌سه‌کانیان وا ده‌کرد که ئاسایی
نه‌بوون و هێزێکی ئیلاهی وای کردوه که ئه‌و
هه‌موو جوامێریه‌یان له ده‌س بێت.
داخم ناچێ که وه‌رزش و مۆسیقا و وێنه
کێشانیان پشتگوێ ده‌خست و په‌روه‌رده‌ی
نیشتمانی مێژوویان پێمان ده‌وته‌وه که پڕ
بوون له درۆ و ساخته.
له ماڵیشه‌وه فیلمه‌کانی ڕیساله و قادسیه
و ته‌له‌فیزۆنه‌کانی حکومه‌تی به‌عس وایان
ده‌گێڕایه‌وه که ئه‌گه‌ر قاره‌مانی و ره‌وشت
به‌رزی هه‌بێت ئه‌وه ته‌نها له ئه‌مان
ده‌وه‌شێته‌وه و خه‌ڵکی تر هه‌موو که‌م
غیره‌ت و توڕه‌هاتن.
یه‌کیک له‌و چیرۆک و فیلمانه که تاڕاده‌یه‌ک
کاریگه‌ر بوون و ده‌وریان هه‌بوو له گێل
کردنی خه‌ڵکیدا عومه‌ر مختار بوو که
کابرایه‌کی لیبی بوو کات خۆی دژایه‌تی داگیر
که‌رانی ئیتالی کردوه له ئه‌نجامیشدا
ئیتالیه‌کان له سێداره‌یان دا .
له که‌س شاره‌وه نیه که وڵاتانی
سه‌رمایه‌داری له دروست بونیانه‌وه تا ئێستا
خه‌ریکی داگیرکارین و وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانیش
ناوچه‌یه‌ک بوون به‌ر ئه‌و داگیر کاریه
که‌وتون و لیبیاش یه‌کێک بوو له‌و وڵاتانه
به‌ڵام که‌س نازانێ ئه‌ویش وه‌ک سه‌دام حسێن
بووه یان نا.
ئاشکرایه مه‌جه‌رای ژیانی که‌سێک یان
ڕابه‌رێک که کوژرابێت و له‌ده‌م
هاوه‌ڵه‌کانیه‌وه یان حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌کی
ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌وه بگێڕدریێه‌وه که
سه‌رکه‌وتوون هه‌میشه لایه‌نی نه‌گه‌تیفی
که‌سه‌که ده‌شارنه‌وه و ده‌یکه‌ن به
ئه‌فسانه چونکه((مێژوو سه‌رکه‌وتوه‌کان
ده‌ینوسنه‌وه)) لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه
نیه به‌ڵگه‌یه‌کم هه‌بێ له‌سه‌ر عومه‌ر مختار
و تاوانباری بکه‌م به‌وه‌ی که وه‌ک سه‌دام
حسێن بووه یان وه‌ک زه‌ڕقاوی به‌ڵام له‌وه
دڵنیام که ئه‌گه‌ر سبه‌ی ئیسلامیه‌کان بۆ
نمونه له عێراق سه‌ربکه‌ون زه‌ڕقاوی وه‌ک
عومه‌ر مختار ده‌که‌ن به قاره‌مان به‌سه
سه‌ری خه‌ڵکیه‌وه ده‌یان ساڵ نانی پێوه
ده‌خۆن.
یان ئه‌وه‌تا کۆمه‌ڵێک ئه‌کته‌ری عه‌ره‌بی و
میسری و له‌سه‌ر بودجه‌ی لیبیا خه‌ریکی ده‌ر
هێنانی فیلمێکن له‌سه‌ر ژیان و نه‌مانی سه‌دام
حسێن و وه‌ک قاره‌مانێک پێشکه‌شی بینه‌ری
عه‌ره‌بی و جیهانی ده‌که‌ن، وه خۆشمان له
سه‌رده‌می سه‌دامدا ژیاوین و ده‌زانین سه‌دام
واته شه‌ر ، کاول کاری ، مه‌رگ، ئه‌نفال،
کیماوی.... هتد
ئایا پاش ده ساڵی تر لاوێکی عه‌ره‌ب
فیلمه‌که‌ی سه‌دام ببینێ که قه‌زافی
پاره‌که‌ی ده‌ده‌او کۆمه‌ڵێک ناسیونالیستی
عه‌ره‌ب و ئیسلامی ده‌وره‌که‌ی ده‌بینن ده‌بێ
چه‌ند سه‌دامی خۆش بوێت و چۆن ئیلهام له‌و
مێژووه وه‌ربگرێ.
ئایا قاره‌مانه‌کانی وه‌ک سه‌عد بن وه‌قاس و
خالید بن وه‌لید ئه‌وانی تر هه‌ر وه‌ک
زه‌ڕقاوی و سه‌دام و عومه‌ر مختار بوون و
سه‌رکه‌وتو‌وه‌کان له هه‌زار ساڵدا ئاوهایان
به ئێمه ناساندن؟
ئایا پرۆسه‌کانی ئه‌نفال و غه‌زا کردنی
ئیسلامی که ده‌یان وڵات و مه‌مله‌که‌تی
گرته‌وه چۆن چۆن ئه‌نجام درا له سه‌رده‌می
ئیسلامدا، ئایه هه‌موو ئه‌وان پیاو چاک و
ئازا‌و سۆڕه سوار بن و خه‌ڵکیش هه‌موو زه‌ندیق
و ترسنۆک؟
من هه‌میشه قسه‌ی مه‌لا و مامۆستاکانم له
بیره چۆن پیرۆزیان ده‌به‌خشیه بابه‌ته‌کان و
چۆن باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که پێغمبه‌ر به
بوراق چووه بۆ ئاسمان و مانگی که‌رت کردووه
له هه‌ر شوێنێ بوه‌ستایه سێبه‌ریک له سه‌ر
سه‌ری ده‌بوو، چۆن شمشێره‌که‌ی عه‌لی له جێی
ده‌مێک دوو ده‌می هه‌بووه‌و چۆن عومه‌ر هه‌شتا
هه‌زار کافری کوشتوه، بیرمه‌و ئێستاشی له
گه‌ڵدا بێت چۆن 23 وڵاتی عه‌ره‌بی به‌م
مێژووه ساخته‌و سه‌قه‌ته مێشکی کوڕ و
کچه‌کانیان پڕ ده‌که‌ن و ده‌یانوست و
ده‌یانه‌وێ له سه‌ر ئازایه‌تی ڕابوردو
داهاتوو دروست بکه‌ن.
ئه‌وه‌تا سه‌دام و به‌عس به‌و هه‌موو
تاوانه‌وه که نه‌ک هه‌ر به‌رانبه‌ر به
خه‌ڵکی کورد و عێراق و ئێران و ناوچه‌که
به‌ڵکو به‌رانبه‌ر به‌شێک له عه‌ره‌ب و
ئیسلام که نیشته‌جێی کویه‌ت بوون ئه‌نجامی دا
که‌چی وا له فه‌له‌ستین و ئوردن و یه‌مه‌ن و
لیبیا و میسر ناسیۆنالیسته عه‌ره‌به‌کان و
ئیسلامیه‌کان پرسه‌ی بۆ داده‌نێن و ده‌یکه‌ن
به قاره‌مان.
چه‌ند قێزه‌ونه به‌و شێوه‌یه مێژوو
هه‌ڵگێڕانه‌وه، چه‌ند قێزه‌ونه له تاوان
داستان دروستکردن که هه‌میشه ڕه‌گه‌زپه‌رست
و نه‌ته‌وه‌چیه به‌رچاوته‌نگه‌کان به‌درۆ و
به‌شێواوی مێژووی پێ دروست ده‌که‌ن.
له ئازایه‌تی و خۆشه‌ویستی هه‌رکه‌سێ
به‌گومانم ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م و ره‌نجی ئه‌و
که‌سه دیار نه‌بێ و له خزمه‌تی
مرۆڤایه‌تیشدا نه‌بێت.
16/02/2007 |