|
سیروان
ئه‌مین
له 14 ئه‌م مانگه‌دا و به بۆنه‌ی یادی
ئه‌نفاله‌وه په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان
کۆبونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی سازدا، له
کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکی حکومه‌ت و چه‌ند
وه‌زیریش ئاماده بوون، له‌وانه‌ش خاتوو چنار
سه‌عد عه‌بدوڵا وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفال.
کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی
ئاوڕدانه‌یه‌ک بوو له وه‌زعی ئه‌نفاله‌کان
به‌ڵام به هیج ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆ نه‌گه‌یشتن
که شایانی باس بێت و که‌سانێک که به
نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نفاله‌کان که له
گه‌رمیانه‌وه چوو بوون کۆبوونه‌وه‌که‌یان
به‌جێ هێشت.
ڕۆژی پاشتر واته 15.4 خاتوو چنار سه‌عد
عه‌بدوڵا وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفال
چاوپێکه‌وتنێکی له گه‌ڵ که‌ناڵی ئاسمانی
زاگرۆس‌دا سازدا له سه‌ر کۆبوونه‌وه‌که‌ی
په‌رله‌مان.
خاتو چنار له چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا هاته سه‌ر
باسی ئه‌وه‌ی که کێشه‌ی ئه‌نفاله‌کان
کێشه‌یه‌کی سه‌خت و دژواره و پێنج ساڵێکی
ده‌وێت تا به باشی سه‌رژمێری بکرێن و بزانرێت
چه‌ندیان پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه و
چه‌ندیان نه‌خۆشن و هتد.
له میانی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا خاتوو چنار زۆر
پاڕایه‌وه بۆ حکومه‌تی هه‌رێم و وتی خه‌ڵک
وا نه‌زانێ که حکومه‌ت زۆر پاره و ئیمکاناتی
هه‌یه، حکومه‌ت ئیمکاناتی وای له به‌رده‌ست
نیه که خه‌ڵک چاوه‌ڕێی ده‌کات.
من سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی سه‌ر به هیچ لیستێکی
په‌رله‌مانه‌که‌ی خاتوو چنار نیم و ده‌مێکه
دابڕاوم له( ناز و نیعمه‌تی کوردستان) به‌ڵام
به‌و پێیه‌ی که له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئه‌نفالم
و سه‌رجه‌م که‌س و کار و دوان له براکانیشم
بێ سه‌رو شوێن کراون له‌و پرۆسه به‌دناوه‌دا
حه‌ز ده‌که‌م چه‌ند قسه بکه‌م له سه‌ر
قسه‌کانی به‌ڕێز خاتوو چنار.
یه‌که‌م پرسیارم ئه‌وه‌یه که ئایه
په‌رله‌مانه‌که‌ی ئێوه تا ئێستا له خه‌می
معاشی ئه‌ندام په‌رله‌مان و خانوو و سه‌یاره‌ی
خۆیان وه‌زیره‌کان زیاتر چه‌ند بڕیاری
چاره‌نوس سازی داوه به قازانجی خه‌ڵکی
کوردستان؟
ئایه خاتوو چنار مانگانه و ده‌رماڵه‌که‌ی
خۆت یان ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی
ترت
به‌راورد کردوه له گه‌ڵ بژێوی خێزانێکی
ئه‌نفالدا بزان چه‌ند به‌رانبه‌ره؟
ئایه ئه‌و خانمه خۆشه‌ویسته وا بۆ حکومه‌تی
هه‌رێم دڵی ده‌سوتێ و ده‌کزێته‌وه وا ده‌زانی
خه‌ڵکی کوردستان چاویان نابینێ و نازانن که
ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسه‌کانی حکومه‌ت له چ
ناز و نیعمه‌تیکدا ده‌ژین؟
خاتوو چنار پێت وایه ئه‌و هه‌موو دۆلار ئاوا
و فیرعه‌ون ئاوایانه له خه‌ڵکی
ده‌شارێنه‌وه ؟ ئایا جه‌نابت و حکومه‌تیش
ده‌توانێ باس له‌و گه‌نده‌ڵیه نه‌که‌ن که تا
بیناقاقاتان هاتووه و خه‌ڵکی کوردستانی نوقمی
به‌دبه‌ختی کردوه ؟
ئاخر چنار خان پێنج ساڵ زۆر نیه بۆ ئه‌وه‌ی
کێشه‌ی ئه‌نفاله‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن، ئایا 15
ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریتان له کوێ بوون وا
ئێستا ئه‌نفالتان بیرده‌که‌وێته‌وه؟ جا
ئه‌نفال کوا ماوه خاوه‌ن شکۆ ؟
با من که‌مێک تیشک بخه‌مه سه‌ر ژیانی
ئه‌نفاله‌کان بۆ وه‌زیری به‌ڕێز و هه‌موو
ئه‌وانه‌ی باش ئاگادار نین له تراجیدیای ئه‌و
هه‌موو ساڵه سه‌ختانه‌ی ئه‌نفال.
وه‌ک ده‌زانین پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌کان له
لایه‌ن حکومه‌تی به‌عسه‌وه‌ه له دوو شوێن
به چڕی کۆ کرانه‌وه، یه‌که‌م له ئۆردگای
ڕزگاری(صمود) دووه‌م له مه‌دینه شۆڕشی
چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌وانه‌ی که له زیندانه‌کانی
نوگره سه‌لمان گه‌ڕانه‌وه حکومه‌تی به‌عس
وای برسی کردبوون به‌رگه‌ی ساڵێکیان نه‌گرت و
زۆربه‌یان مردن به تایبه‌تی که زۆر‌یان
به‌ته‌مه‌ن بوون و زۆر‌یان عه‌زاب و ناخۆشی
بینی بوو.
ئه‌وانه‌ش که مناڵ یان مێرد مناڵ بوون
گه‌وره بوون و شه‌ری ناوخۆی یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ری
زۆربه‌یانی خوارد (ئه‌گه‌ر پێتان خۆش بێت
جه‌نابی وه‌زیر سه‌رژمێریه‌ک بکه‌ن بزانن
کوژراوه‌کانی شه‌ری ناوخۆ چه‌نی له
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفا‌له‌کانه)، هۆکاریش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌م بێکار و
بێ ئیش بوون هه‌م له لایه‌ن هه‌ردو لایه‌نی
شه‌ڕکه‌ره‌وه به ئاسانی ئیستغلال ده‌کران)
ئه‌وانه‌ی مانه‌وه که من خۆم شایه‌دی نزیکی
وه‌زعیانم ده‌یانیان له ڕێگه‌کانی قاچاخی
کفری و جه‌له‌ولا و که‌رکوک-چه‌مچه‌ماڵدا له
نه‌وه‌ده‌کاندا بۆ بژێوی ژیان ڕۆژانه یان
جلیکانه‌ی به‌نزین ده‌ی سوتاندن یان لوغم
ده‌یکوشتن، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر‌یان
به‌ره‌و سنوره‌کان و به نیازی ئه‌وروپا
که‌وتنه‌ڕێ که هه‌ندێکیان گه‌یشتن و
هه‌ندێکیانیش له سه‌ر سنور و له ده‌ریاکاندا
بوونه قوربانی.
من نازانم ئه‌م هه‌موو مێژووه و ئه‌م 15 ساڵه
که ئه‌نفاله‌کان هه‌موو ڕۆژ ئه‌نفال
ده‌کرانه‌وه خاتوو چنار و حکومه‌ته‌که‌ی
خه‌ریکی چی بوون تا فریای پاشماوه‌ی
ئه‌نفاله‌کان بکه‌ون و که‌مێک له سه‌ختی
ژیانیان و چاوه‌ڕوانیان که‌م بکه‌نه‌وه که
زۆرێکیان له به‌ر نه‌بوونی و بێ درامه‌تی له
که‌لاوه‌کانیاندا سه‌ریان نایه‌وه.
وه‌زیری به‌ڕێز نه پێنج ساڵ و نه هیچ
عه‌زێتێک بکێشه به تۆیژنه‌وه لێکۆڵینه‌وه،
خه‌ڵکی کوردستان هه‌موو ئه‌نفالن و به تاریکی
و سه‌رمای زستان و گه‌رمای هاوین شه‌و ڕۆژیان
ده‌گوزه‌رێنن، بازاڕی بێ ڕه‌حمتان پشتی
شکاندون.
بۆ خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و خه‌ڵکی ئه‌نفال
به خۆت و حکومه‌ته‌وه یه‌ک کارێک بکه‌ن
(ته‌نها کاره‌با و سوته‌مه‌نیان بۆ دابین
که‌ن) دڵنیا بن له 50% کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر
ده‌بێ ئه‌و کات 50 که‌ی تریش ئاسان ده‌بێت.
بڕوا بکه خاتووی به‌ڕێز حکومه‌تێک له ماوه‌ی
15 ساڵدا نه‌توانی بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی کاره‌با
دابین بکات ناتوانێ هیچ کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر
بکات و دانیشتنی باشتره.
25/04/2007 |