|
سیروان ئه‌مین
ئه‌مه نوسراوی سه‌ر یه‌کێک له دیواره‌کانی
شاری سلێمانیه که سایتی ئاوێنه له
هه‌فته‌ی ڕابووردودا بڵاوی کرده‌وه.
دروشمه‌که له‌هی حیزبێکی سیاسی سه‌رده‌می
هه‌شتاکان ده‌چوو که دژی حکومه‌تی به‌عس
نوسرابێ.
سه‌ره‌تا بیرم کرده‌وه که هی مامۆستایه‌کی
خانه‌نیش بێت که پاش هه‌موو ئه‌و خزمه‌ت و
ده‌رده‌سه‌ریه ئێستا له جێگای ئه‌وه‌ی
بحه‌وێته‌وه و بتوانێ خۆی سه‌رقاڵکا به
شتێکی خۆشه‌وه ماڵه‌که‌ی لێ بووه به
جه‌هه‌نم،
بێ کاره‌بایی وایکردوه جارێ سه‌رماو جاری
گه‌رما ته‌نگی پێ هه‌ڵده‌چنێ نازانێ چی بکات،
دواتر وتم نا هه‌بێ و نه‌بێ قوتابیه‌ک
دورشمه‌که‌ی نوسیوه که له کاتی خوێندن بۆ
تاقیکردنه‌وه‌دا کاره‌باکه‌یان بڕابێ و
به‌یانیه‌که‌ی ده‌رنه‌چوبێت له
تاقیکردنه‌وه‌کانیدا، دواتر وتم نه‌خێر ده‌بێ
ده‌ستفرۆشیک له ڕقی ماڵی به‌رپرسه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی سه‌ر فه‌رعه‌که‌یان
نوسیبێتی که بیست و چوار سه‌عات ماڵه‌که‌ی
ده‌ڵێی چراخانه و ئه‌میش ناتوانێ وه‌ڵامی
پرسیاری مناڵه‌کانی بداته‌وه که هه‌موو جار
دووباره‌ی ده‌که‌نه‌وه که بۆ ئه‌وان
کاره‌بایان هه‌یه ئه‌مان نیانه؟
هه‌ر که‌سێک نوسیبێتی ته‌عبیرێکی ڕاستگۆیانه
له‌سه‌ر وه‌زعێک که 15 ساڵه له کوردستان
ده‌گوزه‌رێت و خه‌ڵک ئه‌وپه‌ڕی نه‌بوونی و
نه‌گبه‌تیان به‌چاوی خۆیان بینیوه‌و و له
سه‌ره‌تایترین پێداویستیه‌کانی ژیان بێبه‌شن.
ئاخر ده‌سه‌ڵاتێک له‌و هه‌موو ماوه‌یه‌دا
نه‌توانێ کاره‌با بۆ ته‌نها سێ پارێزگا دابین
بکات شایانی ئه‌وه نیه پێی بوترێ حکومه‌ت،
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که به‌رپرسانی
ده‌سه‌ڵات له هیچیان که‌م نیه و له دۆلار
ئاوا‌و فیرعه‌ون ئاواکاندا داده‌نیشن.
مه‌سه‌له‌یه‌کی تر نرخی سوته‌مه‌نیه که له
ماوه‌ی دوو ساڵدا ئه‌وه دووه‌م جاره دوو
به‌رانبه‌ر به‌رز ده‌کریته‌وه، هه‌مووش به
بیانوی ئه‌وه‌ی که له ئاستی نرخی نه‌وت له
بازاڕه‌کانی جیهاندا به‌رابه‌ر بێته‌وه،
ئه‌مه بێ گوێدانه وه‌زعی ناهه‌مواری
کوردستان و عیراق و نه‌بوونی کاره‌با و
سوته‌مه‌نی و ئه‌نجامه‌کانی شه‌ڕی
داگیرکه‌رانه‌ی ئه‌مریکا.
هه‌ر هاوڵاتیه‌ک هه‌قی خۆیه‌تی وه‌ک ئینسان
به‌هره‌مه‌ند بێت له پێداویستیه‌کانی ژیان،
هه‌قی خۆیه‌تی به‌هره‌مه‌ند بێت له مافی
ها‌وڵاتی بوون که له‌کوردستان و عێراقدا
نیه، ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تیش ئه‌رکیان
ڕێکخستنی ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه و دابه‌ش
کردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته به‌شێوه‌کی
ڕێک و پێک یان لانی که‌م وه‌ک هه‌ر وڵاتێکی
تری نۆرماڵی ناوچه‌که که هه‌موو سه‌روه‌ت و
سامانی وڵاتی به‌ده‌سته ده‌بێ وه‌ڵامی
داخوازیه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵک باته‌وه،
ئه‌گه‌ر نا ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته هیچ
شه‌رعیه‌تێکی نیه و ناتوانێ هیچ ئیدعایه‌کی
هه‌بێت.
بێ ئه‌و ئه‌رک و خزمه‌ت گوزاریانه
خۆپیشاندانیش ده‌بێ وخه‌ڵک داوای مافه‌کانی
خۆیان ده‌که‌ن و داواش ده‌که‌ن بڕوخێ حکومه‌ت
وه‌ک له سه‌ردیواره‌کان ده‌نوسرێ و له
خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانی و گه‌رمیاندا خه‌ڵک
ده‌یان وته‌وه .
فه‌سادی و گه‌نده‌ڵی که به‌شێوه‌یه‌کی
ئاشکراو له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا جێگای
قسه و باسه خه‌ڵکی دوچاری ڕق و بێزاری زۆر
کردۆته‌وه و به‌رده‌وام بوونیشی بێگومان
ناڕه‌زایه‌تی توندتر و به‌رفراونتری
لێده‌که‌وێته‌وه.
2007/3/30 |