|
شاری فرێدریکستاد و کۆڕێکی سیاسی له ژێر ناوی "نا بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان"
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 26/12/2004 ته‌شکیلاتی شاری فرێدریکستاد کۆرێکی بۆ جمال محسن،ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نه‌رویج و هه‌ڵسوڕاوی که‌مپینی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیى کوردستان سازدا. له‌و کۆڕه‌دا جمال محسن باسی له‌وه کرد که هه‌ڵبژاردنێک له‌ئارادا نىیه و ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه ئه‌چێ ته‌نها وه‌رگرتنی په‌نجه مۆری خه‌ڵکه بۆ ره‌سمیه‌تدان به حکومه‌ته کۆنه‌په‌رسته قه‌ومی و دینىیه‌ده‌سکه‌لاکه‌ی ئه‌مریکا و هاوکاتیش به‌زۆر لکاندنه‌وه‌ی کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی به ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی و ده‌سه‌ڵاتی شۆڤێنیستی قه‌ومی عه‌ره‌بىیه‌وه. ئه‌حزابی ناسیۆنالیستیش خه‌ریکی ئه‌و یاریکردن و بازرگانىیه‌ن به چاره‌نووسی ملیۆنه‌ها له خه‌ڵکی کوردستان. هه‌روه‌ها ته‌ئکیدی له زه‌روره‌تی به‌رپاکردنی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کرده‌وه. له بڕگه‌یه‌کی تردا بانگه‌وازی ئاماده‌بووانی کرد بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی حزب و که‌مپیندا. دواتریش ئاماده‌بووان به قسه‌وباسه‌کانیان و پرسیاره‌کانیان به‌شدارىیان کرد و وه‌ڵامیان درایه‌وه.
ڕێکخراوی نه‌رویجی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق 27/12/2004
|