|
ئه‌حمه‌دعه‌لی
7/5/2005
Ahmadali525@hotmail.com
ده‌سگیر کردنی(ڕێبوار عارف)له لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌پوچی
ئیدعاکانی یه‌کێتیه له سه‌ر ئازادی
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی رێکخراوی کوردستانی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق دوێنێ 2005/5/4 ڕێبوار عارف
سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران وبه‌رپرسی
که‌مپینی
دادگایی کردنی سه‌دام حوسێن و سه‌رانی به‌عس، به‌تاوانی
به‌شداری کردن و
پشتیوانی به‌وته‌یه‌ک له‌خۆپیشاندانی خوێندکاراندا
له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه نی وه‌زیران
له سلێمانی له لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی یه‌کێتی
نیشتیمانیه‌وه ده‌سگیر ئه‌کرێو
ده‌برێته
ئاسایش له‌وێ که‌سێکی به‌رپرس ڕێبوار ده‌بینێ پێی ناخۆش
ده‌بێت و
ده‌ڵی بڕۆ له سه‌ر مه‌سولیه‌تی من ئازاد به،دوای ئاسایش
ئه‌م به‌رپرسه‌ی خۆیان
ده سگیر ئه‌کات وپێی ده‌ڵێن تا ڕێبوار دێته‌وه تۆ
زیندانی،بۆ شه‌وه‌که‌شی برایه‌کی
ڕێبوار به ناوی دیار ده‌سگیر ئه‌که‌ن،به‌ڵام
ڕێبوارئه‌مڕۆ5/5خۆی ده‌ڕواته ئاسایش، به‌ڵام ئه‌وان
ڕێبوارعارف حیجز ئه‌که‌ن، دیاره ئه‌مه یه‌که‌مین هێرشی
یه‌کێتی نیه بۆ سه‌ر که‌سانی ئازادیخواز و دوایشی
نابێ،مــێژوی ئه‌م حیــزبه سه‌راپا ســه‌رکوت و له خوێن
هه‌ڵکێــشانی جه‌سته‌ی
ئینــسانی
ناڕازی و خــنکاندنی ده‌نگی حه‌قـخوازو یه‌کسانی خـوازی
کۆمه‌ڵـــگای کوردستانه،له هه‌ر هه‌لو مه‌رجو
جێگه‌یه‌کدا ئه‌م حزبه ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو بێ جێ
ده‌ستی خوێناوی دیاره،تاوانه‌کانی یه‌کێتی مه‌گه‌ر
ته‌نها له زاکیره‌ی مێژودا جێی
بێتـــه‌وه ئه‌گیـــنا وا به ئاسانی ناژمێردرێ،به‌ڵام
گومــانم له‌وه‌دا نیــه هیچ حـــزب و لایه‌نێکی په‌نا
ده‌ستی یه‌کێتی له‌م سه‌رکوته‌ی یه‌کێتی بێبه‌ش نه‌بوه‌و
نیه،
باڵا ده‌ســتی ئه‌م حزبه هۆکارێکی بنه‌ڕه‌تی کێــشه‌و
موحتاجی وناتــه‌واویه‌کانی
سه‌رجه‌م
خه‌ڵکی کوردستانه و ســه‌رجه‌م چــین و توێژه‌کانی
کۆمه‌ڵگای داگرتوه
ئه‌م چه‌ن ساڵه‌ی ده‌ســه‌ڵاتی ئه‌و حزبه شـــایه‌تی
قه‌تڵ و عام و ڕه‌شبــگیری و قه‌ده‌غه کردنی هه‌مـــوو
ده‌نگـێکی ناڕازیه به تایبه‌ت حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عێراق،
یه‌کێتی به کرده‌وه ئیدعاکانی خۆی به درۆ ئه‌خاته‌وه
،هیچ جۆره ئازادیه‌ک له ژێر
ده‌سه‌ڵاتیدا مانایه‌کی نیه،هیچ جۆره دژه بۆچونێک قه‌بوڵ
ناکاو له وڵامی به‌هیچ
داخوازیـه‌کی حه‌قــخوازانه نه‌داوه‌تــه‌وه،ئه‌و پرو
پاگه‌نــدانه‌ی سه‌باره‌ت به ئازادی ده‌یکه‌ن چه‌واشه
کارانه‌یه‌و ناوه‌ڕکی یه‌کێتی ته‌واو پێچه‌وانه‌یه له
گه‌ڵی،
هه‌ڵوێستی رێبوار عارف نمونه‌ی هه‌ڵووێستی ده‌یان هه‌زار
که‌سی ئینسان دۆست و به‌رگریکه‌ره له ماف و
داخوازیه‌کانی خوێندکاران ،به‌ڵام زیــندانه‌کانی یه‌کێتی
و یاســـاکه‌ی یه‌کێتی شـوێن و مایه‌ی ســه‌رکوتی هه‌موو
بزوتنــه‌وه حه‌قخوازه‌کان و هه‌ڵسوراوانیانه،
خه‌ڵکی ئازادیخواز و ئینساندۆست ...
با له به‌رامبه‌ر سه‌رکوتی ئازادی بیروڕا،ئازادی
هه‌ڵسورانی سیاسی ...هتد،بێ ده‌نگ نه‌بین،ئه‌رکمانه ئه‌م
هێرشه‌ی یه‌کێتی و سه‌رجه‌م پێشێلکاریه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه
دژه ئازادیه ریسوا بکه‌ین،ئه‌رکمانه‌وڵامی کۆمه‌ڵگایه‌ک
، به هه‌موو خواست وئاره‌زوه‌کانیه‌وه
بده‌ینه‌وه،ئه‌رکمانه بڵێین ده‌س له یه‌خه‌ی ئازادی
بکه‌نه‌وه،بڵێین زیندانه‌کانتان بڕوخێنن،بڵێین نا بۆ
ده‌سه‌ڵاتی سه‌کوتگه‌رانه‌تان
به‌ڵێ بۆ ئازادی به هه‌موو ماناکانیه‌وه،
من سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌سگیر کردنی ڕێبوار عارف وهه‌ر
ئینسانێکی ئازادیخواز
ریسوا ئه‌که‌م،به ئه‌رکی یه‌کێتیش ئه‌زانم ده‌س له‌م
پێشێلکاریانه‌ی هه‌ڵگرێ. |