|
یه‌که‌مین کۆنفرانسی ڕێکخراوی
ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزب هاوکاته له‌گه‌ڵ
ئه‌وزاعێکی ئێجگار حه‌ساس و پڕ کێشمه‌کێشدا.
دوای داگیرکردنی عێراق و دواتریش سه‌رله‌نوێ
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی جۆرج ده‌بلیو بوش، نه‌ک
ته‌نها خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و بێتاوانی عێراق
بگره له ته‌واوی دنیادا ئینسانیه‌ت
که‌وتۆته ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌و باڵه
ڕه‌شه‌ی ڕاستڕه‌وی، به شوێن خۆیدا هێرشی
گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر مافه هه‌ره زۆر سه‌ره‌تایی
و پێشتر به‌ده‌ستهاتووه‌کان ده‌ست پێکردووه و
ئینسانی خستۆته به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره.
له‌لایه‌ک تووندبوونه‌وه‌ی ڕاسیزمی ده‌وڵه‌تی
و ڕاستڕه‌وی و هێرش بۆ سه‌ر مافه‌کانی
په‌نابه‌ران، وه لاله‌یه‌کی تر چنگ گیرکردنی
زیاتری ئیسلامی سیاسی له مافه‌کانی ژنان و
مناڵان له ووڵاته‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا،
له سیما به‌رچاوه‌کانی ژیانی ئه‌مڕۆیه.
هه‌رچی ڕه‌وتی کۆنه‌په‌رست و ئیسلامی و قه‌ومی
هه‌یه سه‌ریان به‌رزکردۆته‌وه و ئه‌یانه‌وێ
له نێو جالیه‌ی عێراقی و کورددا، هه‌ژمونی
خۆیان بکه‌ن. ئه‌یانه‌وێ خه‌ڵک له‌جیاتی
ئازادی و ئازادیخوازی و بیری ئازادانه،
ئالوده‌و گێژی ئیسلام و خورافه بکه‌ن.
ئه‌یانه‌وێ سه‌رپۆش و حجاب بده‌ن به‌سه‌ر ژنان
و کچانی مناڵ‌دا، ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپایان لێ
کردوون به دۆزه‌خ و به کۆمه‌کی ئه‌م
ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌وڵه‌ت چه‌ندین قوتابخانه‌ی
دینىیان کردۆته‌وه. له جیاتی هه‌ویه‌تی
ئینسانی و فڕێدانی هه‌ر هه‌ویه‌تێکی قه‌ومی و
نه‌ژادی، خه‌ریکن تۆوی کۆنه‌په‌رستی قه‌ومی و
نه‌ته‌وه‌په‌رستی و نه‌ژادپه‌ر‌ستی ئه‌چێنن.
هه‌روه‌ک چۆن له عێراق خه‌ریکن ژیانی ئێستای
ئینسانه‌کان و نه‌وه‌کانی داهاتووش له قاڵب
بده‌ن و بۆ چه‌ندین ساڵ بیبه‌نه دواوه،
له‌ده‌ره‌وه‌ش هه‌ر ئه‌وه به ئه‌رکی خۆیان
ئه‌زانن و خه‌ریکی ئه‌وه‌ن ئه‌و ئاسۆیه
به‌سه‌ر خه‌ڵکدا زاڵ بکه‌ن.........
هه‌روه‌ک چۆن حزب له عێراق
ته‌نها هێزێکه بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر
به‌و وه‌زعه و کۆتایی هێنان به داگیرکاری
ئه‌مریکا و ده‌ستکۆتاکردنی ئیسلامی سیاسی،
لێره، له ده‌ره‌وه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
ئه‌و هێزه ڕه‌شانه ئه‌رکی ئێمه‌یه. ئه‌وه
کاری ئێمه‌یه که وه‌ك چۆن له‌وێ خه‌ریکی
ده‌رکێشانی کۆمه‌ڵگاین له ده‌ست غۆلی
سیناریۆی ڕه‌ش و نائه‌منی و نه‌بوونی نان و
ئازادی، لێره‌ش کاری ئێمه‌یه که ئاسۆی
هه‌موو ئه‌و ئینسانانه‌ی که له ساڵانی
پێشوودا له عێراق و کوردستانه‌وه هه‌ڵهاتوون
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ژیانێکی باشتر، بکه‌ین به
ئاسۆیه‌کی ئینسانی و سۆسیالیستی. ئه‌رکی
ئێمه‌یه نه‌هێڵێن مناڵان مێشکیان مه‌شغوڵ
بکرێت و بهاڕدرێت به ترس و ئاگری جه‌هه‌نم،
ئه‌رکی ئێمه‌یه نه‌هێڵین ئیسلام ژیانی
جوانیان بشێوێنێ و چرۆی ته‌مه‌نیان هه‌ر له
ئێستاوه هه‌ڵوه‌رێنێ. ئه‌رکی ئێمه‌یه
نه‌هێڵین ژنان له‌مه زیاتر له دۆزه‌خی
فه‌رهه‌نگی پیسی پیاوسالاریدا بسووتێنرێن.
نه‌هێڵین هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه لێره‌ش دیسان
مێشکیان بکه‌وێته ژێر مه‌نگه‌نه‌ی
ناسیۆنالیستی و فه‌رهه‌نگی 'شه‌رقگه‌رایی و
خۆیی' یه‌وه، وه سه‌رئه‌نجام ئێمه هه‌ژموونی
له‌سه‌ر ڕه‌وتی فکری و ئاسۆی ژیانی خه‌ڵک
دابنێین نه‌ک هیچ ڕه‌وت و جه‌ره‌یانێکی
تر......
به‌و ده‌ره‌جه‌یه‌ی ببینه
ئه‌و هێزه‌ی که خه‌ڵک له‌گه‌ڵ ئێمه، له‌گه‌ڵ
ئامانج و ئاسۆی ئێمه بێت، به‌و ده‌ره‌جه‌یه
هه‌رچی ڕه‌وتی کۆنه‌په‌رسته بردوومانه‌ته
دواوه، به‌و ده‌ره‌جه‌یه بووینه‌ته هێزێکی
وا که وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی جێگا و ڕێگای حزب
له‌ناو عێراقدا بین. وه به‌و جۆره‌ش پشتیوانی
و هاوکاری و کۆمه‌کی ڕێکخراوه کرێکاری و چه‌پ
و ئینسانىیه‌کان زیاتر و زیاتر به قازانجی
خه‌ڵکی بێبه‌شی عێراق ڕائه‌کێشین.
هه‌موو ئه‌م ئامانج و
مه‌به‌سته گه‌ورانه، نه‌خشه و پیلانێکی
ڕۆشن و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سیاسیمان لێ
ئه‌خوازێت. کۆنفرانسی یه‌که‌می ڕێکخراوی
ده‌ره‌وه ئه‌بێ هه‌نگاوێک بێت له‌پێناو
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجانه و په‌یداکردنی
ئه‌و جێگا‌و ڕێگا زیاتر وبه‌رزتره بۆ حزب.
ئه‌م نه‌خشه و کارانه‌ش بێجگه له‌وه‌ی که
هیممه‌تی زیاتری هه‌ڵسووڕاوان و کادرانی حزب
ئه‌خوازێت، پێویستیشمان به‌وه‌یه که ئه‌و
هه‌ڵسووڕاوانه له شێوه‌یه‌کی ته‌شکیلاتی
گونجاو‌دا ڕێک بخه‌ین. ئه‌و جۆره‌ی تا ئێستا
هه‌مانبووه ناتوانێت وه‌سیله‌یه‌کی کارا بێت
بۆ ئه‌و کارانه. به‌م مانایه یه‌کێک له
کاره‌کانی کۆنفرانسی یه‌که‌م دروستکردنی
پێکهاته‌یه‌کی نوێ و کارا و میلیتانته بۆ
ئامانجێکی گه‌وره‌ی کۆمۆنیستی له ده‌ره‌وه‌ی
ووڵات.
ئه‌وه‌ی که ووتم، ئه‌توانێ
چوارچێوه‌ی گشتی باسه‌کان و پێشنیاره‌کانی من
بێت بۆ کۆنفرانس، ئه‌ونده‌شی به وورده‌کاری
ئه‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌م من و هه‌م ئه‌ندامان و
کادرانی تری حزب له ده‌ره‌وه ئه‌بێ له
بیرکردنه‌وه‌دا بین تاکو هاتنی کاتی کۆنفرانس
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشمان ببێت له داڕشتنی نه‌خشه
و سیاسه‌ته‌کانی ده‌وره‌ی ئاینده‌ی ڕێکخراوی
ده‌ره‌وه‌دا.
سه‌رکه‌وتنی کۆنفرانس به‌نده
به‌وه‌ی چه‌ندێک ئه‌توانین له ئاستی ئه‌و
مه‌هامانه‌دا بین. |