|
وه‌ک هه‌مووان ده‌زانن ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی
ووڵات یه‌که‌م جاره که کۆنفرانس ده‌به‌ستین
به دووای 12 ساڵ له هه‌ڵسوڕانی چڕوپڕو
نه‌پساوه شان به شانی ڕێکخراوه‌کانی تری حزب
له ناوه‌وه‌ی ووڵات. هه‌ر ئه‌مه خۆی له
خۆیدا گرنگی ده‌دات به به‌ستنی ئه‌م
کۆنفرانسه. هه‌ر ڕێکخراوێکی حزبی پێویستی
به‌وه هه‌یه که به پێی پێویست یان به
شێوه‌یه‌کی ده‌وری کۆنفرانسی خۆی ببه‌ستێت
وه‌ک سوننه‌تێکی حزبی. کۆنفرانس هه‌م له باری
ڕێکخراوه‌یی و هه‌م له باری سیایسیه‌وه
زه‌روره. کار‌و هه‌ڵسورانه‌کانی حزب له
ناوه‌وه ئاڵوگۆڕی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه‌و
له ده‌ریشه‌وه پێویستیمان به ماشێنێکی
حزبی کارامه‌تر هه‌یه بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی
کاره‌کانی حزب.
ئه‌وزاعی سیاسی عێراق به دوای داگیرکاری
ئه‌مریکا و هێزه هاوپه‌یمانه‌کانی گۆڕانکاری
به‌سه‌ردا هات و ئێستا ئیتر عێراق ته‌نها
جێگای یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی به‌دیله ناوخۆیی
یه‌کان نیه‌و هه‌ر که‌س بۆ داسه‌پاندنی
به‌دیلی خۆی و هێزنواندنی خۆی ڕووی له‌وێیه.
هه‌مووان ده‌یانه‌وێت به‌شی خۆیان بپچڕن و
به‌دیلی سیناریۆی ڕه‌ش و کۆنه‌په‌رستانه‌ی
خۆیان به سه‌ر خه‌ڵکی عێراقدا بسه‌پێنن. له‌م
نێوه‌دا تاکه هێزی به‌رگریکه‌ر له
خواسته‌کانی خه‌ڵک ئێمه‌ین و وه‌ستانه‌وه‌ش
به‌ڕووی هه‌ردوو جه‌مسه‌ری تیرۆریزمی ئه‌مریکا
و ئیسلامی سیاسی ئه‌رکی ئێمه‌یه. ئه‌مه‌ش خود
به خود ئه‌رک و وه‌زایفێکی له‌وه‌ی چه‌ند
ساڵی ڕابردوو گه‌وره‌تر ده‌خاته سه‌ر شانی
ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حزب.
چاوه‌ڕوانیم له کۆنفرانس ئه‌وه‌یه که
بتوانێت ئه‌م ماشێنه حزبی یه کارامه‌یه
دروست بکات به تایبه‌تی له کاتێکدا که
ئه‌وروپاو که‌نه‌داو و ئوسترالیا بۆته جێگای
ژیانی به‌شێکی زۆر له هاوڕێیانی ئێمه و ئیتر
ناکرێت له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که تیایدا ده‌ژین
خۆیان به سه‌یار بزانن و ده‌خاڵه‌تی جدی له
کار‌و هه‌ڵسوڕانه‌کانی حزبدا نه‌که‌ن. ده‌بێت
ئێمه بتوانین له‌م کۆنفرانسه‌دا به نه‌خشه
کارێکه‌وه بێینه ده‌ره‌وه که بتوانێت هه‌م
شان به شانی خه‌باتی خه‌ڵکی عێراق و کوردستان
له‌ده‌ره‌وه کار بکات و هه‌م بتوانێت
خه‌ڵکانی عێراقی نیشته‌جێی ئه‌وروپا به
ده‌وری به‌دیلی ئینسانی و پێشکه‌وتنخوازدا
سازمان بدات و ڕێگا نه‌دات که جه‌ره‌یاناتی
دواکه‌وتووی قه‌ومی ئیسلامی بۆ مه‌رامه‌کانی
خۆیان به‌کاریانبهێنن. ئه‌م کۆنفرانسه ده‌بێت
نه‌خشه‌کاری ڕۆشن بێنیته ده‌ره‌وه له‌سه‌ر
کارکردنمان له ناو کۆمیۆنیتی کورد و عێراقیدا
و کاری ڕۆژانه‌یان له‌سه‌ر بکه‌ین له
په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی ژنان، مناڵان، لاوان
و....... نابێت له‌سه‌ر هیچ بێ مافیه‌ک
له‌سه‌ریان بێده‌نگ بین و ده‌بێت به‌ڕووی
فه‌رهه‌نگی دوواکه‌وتووانه‌ی ناو ئه‌م
کۆمیونیتیانه‌دا بووه‌ستینه‌وه‌و له ده‌وری
سیاسه‌ت و به‌دیلی ئینسانی خۆمان ڕیکیان
بخه‌ین.
چاوه‌ڕوانیم له کۆنفرانس ئه‌وه‌یه که
بتوانیت ئه‌م مه‌یدانه‌ی شه‌ڕو كێشمه‌کێشی
ئێمه له گه‌ڵ هه‌موو هێزه‌کانی که به‌هێز
بکات و هاوکاتیش بتوانێت نه‌ک ته‌نها سه‌رنجی
ڕێکخراوه ئینسان دۆست و کرێکاریه‌کان بۆ خۆی
ڕابکێشیت، به‌ڵکو بیان کات به ئه‌ڵقه‌ی دیفاع
کردن له‌م به‌دیله ئینسانیه. بۆ هه‌موو ئه‌م
کارانه‌ش پێویستمان به‌وه‌یه که زۆر بین و
هیوام وایه باسکردن له‌سه‌ر ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه‌ش باسێکی که‌ی کۆنفڕانس
پێکبهێنێت. له کۆتایشدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه
بڵێم که کۆنفرانس پێویسته که‌سانێک بۆ
بردنه پێشه‌وه‌ی ئه‌م کارانه هه‌ڵبژێرێت که
ئه‌م ئاماده‌یی یانه‌یان تیابێت ، دڵنیاشم که
کادران و هاوڕێیانێکی زۆرمان هه‌یه که
توانایی به سه‌ره‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م
کارانه‌یان تیادایه‌و هه‌ر یه‌که‌یان لانی
که‌م خاوه‌نی ده‌یه‌یه‌ک له هه‌ڵسوڕانی حزبی
و کۆمۆنیستین له‌م مه‌یدانانه‌دا. به‌و
هیوایه‌ی که کۆنفرانسێکی سه‌رکه‌وتوومان
هه‌بێت. |