|
ئه‌مه یه‌که‌م کۆنفرانسی رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی
حیزبه. ره‌نگه هه‌ر ئه‌مه خۆی جێگایه‌کی
سیاسی و رێکخراوه‌یی تایبه‌تی به‌م کۆنفرانسه
ببه‌خشێت. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، بارودۆخی
سیاسی عێراق، له ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا
ئاڵوگۆری جدی به‌سه‌ردا هاتووه. جێگا‌و رێگای
سیاسی حیزبیش هه‌ر به‌پێی ئه‌مه، ئاڵوگۆری
به‌سه‌ردا هاتووه. حیزب به‌ره‌و رووی ئه‌رکو
وه‌زایفی نوێ و له ئه‌بعادی فراوان‌و جیاوازدا
بۆته‌وه. مه‌یدانه‌کانی کاری حیزب
ره‌نگاوره‌نگ و چه‌ند لایه‌نه بوونه‌ته‌وه.
ئه‌م گۆرانکاریانه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر جۆری
هه‌ڵسوران، بوعدو لایه‌نه‌کانی هه‌ڵسوران،
ئه‌رکه‌کانو جێگا‌و رێگای هه‌ڵسورانی حیزب له
ده‌ره‌وه‌ی ووڵات کردووه. له‌م روه‌وه، به
بروای من، ئه‌م کۆنفرانسه جێگاورێگایه‌کی
تایبه‌تی و ناوازه‌ی ده‌بێت له ژیانی سیاسی
داهاتووی حیزب و رێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی
حیزب‌دا.
به‌م پێیه، کۆنفرانس، ئه‌وه‌ی لێی چاوه‌روان
ده‌کریێت ئه‌وه‌یه که وه‌ڵامی ئه‌و
بارودۆخه تازه‌یه‌ی هه‌ڵسورانی حیزب بداته‌وه
له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات. له باری سیاسیه‌وه،
مه‌یدانی هه‌ڵسورانی حیزب له ده‌ره‌وه،
قورساییه‌کی هاوشانی هه‌ڵسورانی ناوخۆی ووڵاتی
په‌یدا کردووه. ئه‌گه‌ر 2 ساڵ له‌وه‌به‌ر تای
ترازوو به‌لای هه‌ڵسوڕان له ناوخۆ قورس‌تر
بوو، پێویست بوو حیزب ته‌رکیزی ئه‌سڵی
هه‌ڵسوڕانی له‌سه‌ر ناوخۆ بێت، ئێستا ئیتر
ده‌ره‌وه‌ش مه‌یدانێکی سه‌ره‌کی هه‌ڵسوڕانی
حیزبه له پاڵ ناوه‌وه‌دا که ده‌توانێت
جێگاورێگای حیزب له ناوخۆش وه‌کو حیزبێک
به‌هێزو سه‌قامگیر بکات، که ده‌یه‌وێت له
مه‌یدانی سیاسه‌تی عێراقدا ده‌وری هه‌بێت،
یاریزانێکی گۆڕه‌پانه‌که بێت و ده‌وری هه‌بێت
له ئاراستکردنی بارودۆخی سیاسی عێراقدا به
قازانجی خه‌ڵکی عێراق. چه‌ندین ده‌رگا له
ده‌ره‌وه به‌رووی حیزب‌دا کراوه‌ته‌وه. به
عه‌مه‌لی هه‌م حیزب و هه‌م پرۆژه سیاسیه‌کانی
بوه‌ته جێگای پێشوازی له لایه‌ن لایه‌ن و
ئه‌حزاب و رێکخراوه‌و یه‌کێتی کرێکاری
جۆراوجۆر‌و خه‌ڵکی ئازادیخوازه‌وه له چه‌ندین
ووڵاتی ئه‌وروپی، ئاسیایی، ئه‌مریکا،
که‌نه‌دا.... ده‌بێت رێکخراوی ده‌ره‌وه‌و
کادرو ئه‌ندامانی بۆ ئه‌م ئه‌رکه تازه‌یه و بۆ
کارکردن له‌م مه‌یدانه جۆراوجۆرانه‌دا
ئاماده بن‌و له‌و ده‌رگایانه‌وه بچنه
ژووره‌وه که به‌روویاندا کراوه‌ته‌وه.
کۆنفرانس ده‌بێت ئه‌م ئاماده‌کاریه له‌باری
سیاسیه‌وه ئه‌نجام بدات.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌رکو وه‌زیفه‌ی نوێ پێویستی به
شێوازی نوێی هه‌ڵسوڕان، دیاریکردنی هه‌نگاوی
سیاسی گونجاو، ئارایشی رێکخراوه‌یی،
ئاماده‌کاری و ته‌قسیمکاری ناوخۆیی نوێ
ده‌بێت. به بڕوای من ده‌بێت کۆنفرانس بتوانێت
وه‌ڵامی ئه‌مانه بداته‌وه. من پێم وایه
راده‌ی سه‌رکه‌وتنی کۆنفرانس به‌نده به‌وه‌ی
چه‌نده ئه‌توانێت ئه‌م وه‌ڵامه سیاسی و
رێکخراوه‌ییه بداته‌وه که روبه‌روی حیزب
له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆته‌وه. |