|
له
هه‌لو مه‌رجی پڕ ئاڵوگۆڕ و له گه‌ڵ ڕووداوه
خێرا‌و چاره‌نوسسازه‌کانی عێراقدا،له
وه‌ختێکدا هه‌ر ڕۆژه زۆرتر کۆمه‌ڵگا ڕوه‌و
کاره‌ساتی گه‌وره‌تر و ده‌سه‌ڵات و یاساکانی
نا ئینسانی‌تر ده‌بنه‌وه،له‌م وه‌خته‌دا حزبی
ئێمه وجودو گه‌وره‌بوونی پێویست‌تر
ده‌بێ،ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ ئێمه به‌رپرسبین له
گیان و چاره‌نوسی به‌شه‌ره‌کانی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه ئه‌وا کاری گه‌وره تر و
فراوانترمان له سه‌ره بیکه‌ین ، ئه‌گه‌ر
سه‌نگه‌ری سیناریۆی ڕه‌ش هه‌رچی جڕو
جانه‌وه‌رو ئینسانکوژی ناسیۆنالیست و ئیسلامی
به چه‌ک و ئیمکانات و ده‌زگای ته‌بلیغاتی پان
و پۆڕ خۆیان سه‌پاندوه ،ئه‌وا ئێمه‌ش خۆمان و
ئه‌فکارمان و هێزێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
ناڕازی له‌م شه‌ڕه‌داین، ئێمه پێویسته
ده‌نگمان به خه‌ڵک بگات ،کۆنفرانس ده‌بێ
بڕیاربدا که‌ناڵی ئاسمانی دابین بکات ،زۆرتر
له‌وه‌ی ئێستا ئیمکاناتی مادی و ماتریاڵی
ئینسانی بخاته به‌رده‌م حزبه‌وه له
ناوه‌وه،کادره‌کانی ده‌ره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه
داخل،حزب که‌مپینی گه‌وره‌ی مالی به ڕێبخات
له ئاستی نقابه و رێکخراو و لایه‌نه
ئینساندۆسته‌کان له هه‌موو دونیا بۆ
ته‌قویه‌ی حزب و ڕێکخراوه کرێکاری و
جه‌ماوه‌ریه‌کانی عێراق،هه‌وڵدان بۆ
چه‌کدارکردنی هێزێکی فراوانتری ئحتیات، دانانی
جێگاوڕیگای هێرش و پاشه‌کشێ له هه‌ر
هه‌لومه‌رجێکدا...هتد،
کۆنفرانسی ده‌ره‌وه که کۆبونه‌وه‌ی کادر و
ئه‌ندامانێکه خاوه‌نی حزبن ،ده‌توانێ
چه‌خماخه‌ی شۆڕشێک بێ له عێراق ئه‌گه‌ر به
ڕاستی به دوای ئاڵوگۆڕه‌وه بێ چاوه‌ڕوانی
زۆرم له‌م کۆنفرانسه هه‌یه و باوه‌ڕی
قایمیشم به‌وه‌یه به بڕیاری جدی و
چاره‌نوسسازه‌وه دێته ده‌ره‌وه.
سه‌رکه‌وێ کۆنفرانس بۆ به دیهاتنی ئاوات و
ئاره‌زوه‌کانی خه‌ڵکی عێراق |