|
حيزبى کۆمۆنيستى کريکارى عێراق له دواى 12
ساڵ کار‌و چالاکى خۆى له ده‌ره‌وه‌ى عێراق بۆ
يه‌که‌م جاره کۆنفرانسى خۆى ئه‌به‌ستێت ،
ئه‌م کۆنفرانسه له کاتێکدايه که عێراق و
ناوچه‌که له دواى
داگيرکارى ئه‌مه‌ريکا گۆرانى گه‌وره‌ى به
خۆيه‌وه بينيوه ، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م
گۆرانکاريانه تاک و ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندى
خه‌ڵکى عێراقدا نه‌بوون چونکه هه‌موو
کاراکتاره‌کانى ئه‌م ئاڵ و گۆره بزوتنه‌وه‌ى
سيناريۆى ره‌شبوون له عێراقدا ، بۆيه گۆرينى
ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک
له ئه‌ستۆى حيزبدايه وه کۆنفرانسى
ده‌ره‌وه‌ش هه‌ر له‌م راستايه‌دا ئه‌به‌سترێت
تا بتوانێت کاره‌کان زياتر هه‌م ئاهه‌نگ بکات
، خه‌ڵکى عێراق زياتر له ماوه‌ى 2 ساڵه
گيرۆده‌ى ئه‌حزابى قه‌ومي و دينين و رزگار
بونيان له‌م مه‌رگه‌ساته به‌نده به
سه‌رکه‌وتنى ئه‌م حيزبه ئه‌م کۆنفرانسه
ئه‌رکى گه‌وره‌ى ئه‌که‌وێته ئه‌ستۆ که رێگاى
دروست له‌م راستايه‌دا دابنێت. خاڵێکى تر
ئه‌وه‌يه که ژماره‌يه‌کى زۆر له خه‌ڵکى
عێراق ئێستا له ده‌ره‌وه ئه‌ژين به‌ڵام ئه‌م
ژماره زۆره به هۆى که‌م ته‌ئسيرى سياسه‌تى
ئێمه له‌سه‌ر زهن و بيرو بۆچونيان نه‌بون به
به‌شێک له‌م بزوتنه‌وه‌يه بۆيه هيوادارم
کۆنفراس له سه‌ر ئه‌م خاڵه هه‌ڵوێسته‌يه‌ک
بکات وه چاوه‌روانيم له‌م کۆنفرانسه
ئه‌وه‌يه که ئه‌لگۆيه‌ک بۆ ئه‌م کاره ده‌ست
نيشان بکات . ئێمه له داخل کارى گه‌وره‌و
گرنگ ئه‌نجام ئه‌ده‌ين به‌لام که‌متر ئه‌مه
عه‌کس ئه‌که‌ينه‌وه بۆ خه‌ڵک هيوام وايه
کۆنفرانس ئه‌مه تاوتوێ بکات .
خه‌ڵکى عێراق و کوردستان هه‌ر رۆژه زۆرتر
رووه‌و کاره‌ساتى گه‌وره‌تر ئه‌بنه‌وه‌و
ياساکانى جه‌نگه‌ڵ به سه‌رياندا جێبه‌جێ
ئه‌که‌ن له شاشه‌ى ته‌له‌فيزيۆنه‌کانيانه‌وه
خه‌ڵکى عێراق وه‌ک و ئينسانه‌کانى سه‌ده‌کانى
رابردوو وه‌سف ئه‌که‌ن له ئه‌وروپاش
توانيويانه حيجاب و کۆيله‌ى ژنان ره‌واج پێ
بده‌ن و مزگه‌وت و ته‌کيه بۆ دانانى
گه‌راکانيان په‌يدا بکه‌ن بۆيه بونى ئه‌م
حيزبه زه‌روره‌تى زياتر ئه‌بێت وه‌پاشه‌کشه‌و
تێکدانى ئه‌م حيزبه ئه‌و تروسکاىيه‌ش له
عێراق ئه‌برێت که خه‌ڵک ئه‌وات و ئاره‌زوى
خۆى پێوه گرێداوه بۆيه هيوادارم کۆنفرانس
به نه‌خشه‌کارى دروسته‌وه بێته ده‌ره‌وه
که وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌بێت به‌م ده‌وره‌يه وه
چاوه‌روانى ئه‌وه‌شى لێ ئه‌که‌م . |