|
بێگومان ته‌شکیلاتی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حیزبی
ئێمه شانبه‌شانی به‌شه‌کانی تری حیزب تائێستا
به‌درێژیی ته‌مه‌نی ئه‌م ته‌شکیلاته کاری
زۆرباش وگه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه له‌هه‌موو
بواره‌کانی ژیاندا. هاوڕێیانێک که‌له‌م
خه‌باته‌دا ماندوویی زۆریان بینیوه
داستخۆشییان پێده‌ڵێم. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
حیزبی ئێمه پێویستی به‌کاری زیاتر هه‌یه،
وه‌کۆمه‌ڵێک پرۆژه وسیاسه‌ت وتاکتیکی زۆر
گرنگ هه‌یه ده‌بێت ده‌ستیان بۆببه‌ین، بۆیه
ئه‌م کۆنفرانسه زه‌رووره‌تی په‌یداکردووه.
من پێموایه ئه‌و کارانه‌ی که‌کراون هێشتا
کافی نین بۆ حیزبی ئێمه وده‌بێت کاری زیاتر
وگه‌وره‌تر بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و
پرۆژه وسیاسه‌تانه‌ی که‌له‌به‌ر ده‌می
خۆمانمان داناون ئه‌نجامیان بده‌ین. له‌و
کارانه‌ش دیفاع له‌کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشان
وڕێکخستنیان، دیفاع له‌ژنان وخواستی
یه‌کسانبوونیان له‌گه‌ڵ پیاوان، دیفاع
له‌مناڵان و‌مافه ئینسانییه‌کانیان، دیفاع
له‌ئازادی سیاسی و‌مافه مه‌ده‌نییه‌کان.
به‌یه‌ک قسه له‌پێناوی گێڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی بۆ عێراق وهه‌نگاونان بۆ دنیایه‌کی
باشتر وئینسانیی تر وه بۆ ئاشناکردنی
کۆمه‌ڵگاکانی ده‌ره‌وه به‌م سیاسه‌ت
وبه‌رنامانه‌مان ده‌بێت کۆنفرانسی یه‌که‌می
ڕێکخراوی ده‌ره‌وه ڕابه‌رایه‌تییه‌کی باش
درووست بکات. ده‌بێت له‌باری عه‌مه‌لی
وسیاسییه‌وه بتونین به‌رنامه‌ی حیزب
له‌هه‌موو گۆشه وکه‌نارێکی ئه‌م دنیایه
به‌خه‌ڵک بناسێنین.
پرسیار ئه‌مه‌یه که‌ئایا کۆنفرانس که‌بۆ
یه‌که‌م جاره ده‌گیرێت، به‌داخه‌وه که‌زۆر
دره‌نگه بۆ ئێمه، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ئایا
کۆنفرانس ده‌توانێت ئه‌مجاره ئومێدێک بدات
به‌هه‌موو کۆمیته‌کان وئه‌ندامانی
که‌ته‌شکیلاتێک درووست بکات بتوانێت جواب
به‌هه‌موو ئه‌م کێشانه بداته‌وه؟! یاخود
جوابی ئه‌و ته‌سه‌ووره بداته‌وه که‌لای
هه‌ندێ له‌هاوڕێیانی حیزب درووست ببوو
که‌ڕێکخراوی ده‌ره‌وه هیچ ده‌ور ونه‌خشێکی
نییه به‌سه‌ر ناوه‌وه‌ی ووڵاته‌وه! من
هیوادارم کۆنفرانس بتوانێت جواب به‌هه‌موو
ئه‌م کێشانه بداته‌وه، وه‌به‌شۆڕ وشه‌وقێکی
ته‌واوه‌وه له‌کۆنفرانس بێینه‌ده‌ره‌وه.
هیوادارم کۆنفرانس ئومێدێک ببه‌خشێت
به‌هه‌مووان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌کۆمه‌ڵگادا
هێزبگرین وهه‌موو هاوڕێیانیش بخاته سه‌ر
خه‌تێک که‌هه‌مانه. |