|
ئه‌و کار وچالاکییه پرشنگدارانه‌ی ڕێکخراوی
ده‌ره‌وه‌ی حیزبمان له10ساڵی ڕابردوودا
پێیانهه‌ستاوه،به‌هه‌ق جێگای شانازی حیزب
ودانه‌دانه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌یه که‌نه‌خشیان
بووه له‌مومکنکردن وسه‌رخستنیاندا. چ ئه‌و
هاوڕێیانه‌ی که‌هه‌میشه له‌پێشه‌وه
ڕاوه‌ستاون به‌و هاوڕێیانه‌شه‌وه
که‌شه‌ونخوونییان کێشاوه وگۆشه‌یه‌ک له‌ژیانی
نازداری خۆیانیان خستۆته‌پێناوه‌وه، تاده‌گات
به‌سه‌رجه‌م هاوڕێیان ودۆستانی حیزب وه‌هه‌موو
ئه‌و ئینسانانه‌ی که‌بۆ به‌رگری له‌خۆیان
وله‌ئاینده وله‌مافه‌کانیان،
وه‌به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌پێناوی به‌رگری
له‌ئازادییه سیاسییه‌کان، له‌مافه فه‌ردی
وکۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، له‌ئازادی بیروباوه‌ڕ،
ده‌ربڕین وقه‌ڵه‌م، مافی په‌نابه‌ری ومافی
ژیان،له‌دژی هه‌ڵاواردنی جنسی، له‌دژی سه‌رکوت
وکۆنه‌په‌رستی ونایه‌کسانی، تاده‌گات
به‌وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی پیاوسالاری
وگه‌وره‌سالاری ونامووسپه‌رستی و..تدا، له‌پاڵ
ئه‌م حیزبه‌دا ڕاوه‌ستان ومه‌یدانیان بۆ
سه‌رمایه‌داران وکۆنه‌په‌رستانی قه‌ومی
وئیسلامی وعه‌شیره‌یی چۆڵنه‌کرد. وه‌به‌م
کاره‌شیان په‌رچه‌می کۆمۆنیزمی کرێکاری
وڕادیکاڵیزم وعه‌داله‌تخوازییان به‌رامبه‌ر
به‌سه‌رتاپێی سیسته‌می کۆنی ئێستا،واتا ڕژێمی
زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌داری به‌رز وشه‌کاوه
ڕاگرت. ئه‌رشیفی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه و ویژدانی
هه‌موو ئه‌و ئینسانانه‌ی شه‌ریکبوون له‌م
بڕگه پڕشانازییه‌دا،وه‌یا چاویان بڕیبووه
ئه‌م حیزبه، گه‌نجینه‌ی ئه‌و نه‌به‌رده
عه‌زیمانه‌یه که‌له‌ژێر په‌رچه‌می ئه‌م
ڕێکخراوه‌دا،یانی ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقدا، گۆشه‌یه‌کی
دره‌خشاوه‌ی مێژووی ئه‌م 10ساڵه‌ی زۆرێک
له‌ووڵاتانی ئه‌وروپایی وئه‌مریکایی بووه.
من پێموایه ده‌سبردن بۆ به‌ستنی کۆنفرانسی
یه‌که‌می ڕێکخراوی ده‌ره‌وه، ئه‌ویش
به‌ئاشکرا وده‌رگاکراوه بۆ به‌شداری
هه‌مووان، به‌ته‌نها خۆی عه‌زم وته‌سمیمێکی
کۆمۆنیستییه وهه‌نگاوێکی عه‌زیمه له‌ڕاستای
ئه‌و مێژووه پرشنگداره‌دا. به‌ڵام له‌م بڕگه
مێژووییه‌دا جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حیزبه
وحیزب خۆشی گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا
هاتووه. نه‌ک هه‌ر حیزبی ئێمه نه‌ک هه‌ر
ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزبمان،ته‌نانه‌ت هیچ
حیزب وبزووتنه‌وه‌یه‌کی بۆرژوازیش ناتوانێت
به‌شێوازی 10ساڵ به‌رله‌ئێستا درێژه‌بدات
به‌ژیانی سیاسی خۆی. من بڕوام وایه هه‌م
حیزبی ئێمه به‌گشتی وه‌هه‌م ڕێکخراوی
ده‌ره‌وه‌مان ده‌بێت خۆی بۆ
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جدی تر ونوێ تر
ئاماده‌بکات. بۆیه من لای خۆمه‌وه
بانگه‌وازی هه‌موو ڕیزه‌کانی حیزب ودۆست
ولایه‌نگرانی حیزب وته‌واوی ئه‌و ئینسانانه‌ی
به‌م ژیانه وبه‌م جیهانه ناڕازین
وڕه‌خنه‌یان لێی هه‌یه،وه‌خوازیاری ژیان
وجیهانێکی باشتر وشایسته‌ترن بۆ ئینسان،
به‌شداری بکه‌ن له‌م کۆنفرانسه‌دا
وله‌نزیکه‌وه ئه‌م حیزبه ببینن
وسیاسه‌ته‌کانی هه‌ڵسه‌نگێنن. ئه‌گه‌ر
نه‌توانرا به‌شداری ڕاسته‌وخۆ بکه‌ن تیایدا،
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆیان ده‌کرێت هه‌وڵ بده‌ن
ئه‌و کۆنفرانسه سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ربکات،
وه‌له‌پشتیوانیان بۆ ئه‌م سه‌نگه‌ره
کۆمۆنیستیی وئینسانییه درێغی نه‌که‌ن.
به‌داخه‌وه ده‌بێ بڵێم که‌هه‌ر جۆره
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره وحه‌یاتی حیزب
دێته‌پێشه‌وه،سه‌دجار مه‌خابن جێگای ڕابه‌ری
ئازیزمان مه‌نسور حکمه‌ت خاڵییه. وه‌رن
باهه‌موو پێکه‌وه ئه‌و حیزبه‌ی ڕێباز
وپه‌یامه‌که‌ی ڕابه‌ری خۆشه‌ویستمان مه‌نسور
حکمه‌تی له‌جه‌رگه‌ی سیناریۆی ڕه‌شی ئێستای
عێراقدا به‌رزڕاگر‌تووه، بکه‌ینه سه‌کۆیه‌ک
بۆ خه‌باتی خه‌ڵکی عێراق له‌پێناوی
ده‌ربازبوون له‌م ڕۆژگاره‌ی تێیکه‌وتوون.
هاوڕێیان،دۆستان،ئازادیخوازان، ڕه‌نگ وبۆنی
ژیان به‌واتای ژیانێکی ئینسانیی به‌م حیزبه‌دا
ده‌ناسرێته‌وه. ئێمه له‌م حیزبه‌دا شانسی
ئه‌وه‌مان هه‌یه له‌سه‌ختترین ڕۆژگاره‌کانی
نه‌ک هه‌رژیانی کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کو
عێراقدا،به‌ڵکو له‌بڕگه‌یه‌کی چاره‌نووسسازی
مێژووی مرۆڤایه‌تیدا وه‌کو سه‌رده‌می شۆڕشی
ئۆکتۆبه‌ر ئینسانییه‌ت له‌گێژاوێک ڕزگار
بکه‌ین. حیزبێک ئه‌مه ئامانجی بێت ئه‌توانێ
ئاینده‌یه‌کی گه‌شاوه‌ی هه‌بێت. به‌مه‌رجێک
ته‌سمیم بگرین له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش حیزبێک
دامه‌زرێنین.
21-12-2005 |