|
هاوڕێانی خۆشه‌ویست سه‌ڵاوێکی گه‌رم
به‌و هیوایه‌ی که ڕێکخستنه‌کانی حیزب له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات بتوانێبت کۆنفرانسێکی
سه‌رکه‌وتو به‌رپا بکات و هاو ئاهه‌نگ له
گه‌ڵ ناوه‌وه‌دا له په‌یوه‌ندیه‌کی توند‌و تۆڵ
به‌هره‌مه‌ند بێت که وه‌ک یه‌ک ئۆرگانی
یه‌کگرتو کارا که‌هه‌میشه هه‌ستیاریه‌کی
به‌رز له خۆ نیشاندا له به‌رانبه‌ر هه‌ر
پێشهاتێکدا که له خه‌باتی ڕۆژانه‌ی حیزب‌دا
دێنه پێش پێویسته گرنگیه‌کی زیاتر به‌م
پرۆسه‌یه بده‌ین، چونکه کارێکی وا ساڵی جارێ
ده‌کرێت و ساڵێکیش پڕه له گۆڕان و
کێشمه‌کێش، بۆ نمونه ئێمه ده‌توانین چه‌ند
له هاوڕێانی خۆمان کۆبکه‌ینه‌وه که له
کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه کارده‌که‌ن و ئه‌ندامن
له ڕێخستنه‌کاندا؟ ئایا له سه‌دا چه‌ندی
هاوڕێکانمان به‌شدار ده‌بن؟ چونکه پێم وایه
کۆبونه‌وه له ده‌وه‌ر یه‌کتر و به‌زیندوی
گوێ گرتن له بیر‌و بۆچونه‌کانی ئه‌ندامان و
کادیران باسه‌کان ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌کاو
ئاماده‌یان ده‌باته سه‌ر وه زۆر گرنگه،
هه‌رچه‌نده من ده‌زانم سه‌خته ئێمه بتوانین
ته‌واوی ئه‌ندام و کادیره‌کان له شوێنێکی
ئاوه‌هادا کۆبکه‌ینه‌وه له به‌ر ژیان و
گوزه‌رانی هاوڕێیان و کرێێ هاتوچۆ که زۆر
زۆری ده‌وێ به‌ڵام ڕه‌نگه باسکردنی گرنگی
ئه‌م کۆنفرانسه بۆ هاوڕێیان له‌م بارودۆخه‌دا
که عێراق و کوردستان به‌سه‌ری ده‌بات له
له کۆبونه‌وه‌کاندا له وڵاتان به
شێوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ کایگه‌ری زیاتری له سه‌ر
هاوڕێیان دانایه بۆ ئامه‌ده‌بونیان، من
هیوادارم ئه‌م کۆنفرانسه بتوانێ
ڕێکخستنه‌کانی حیزب له ده‌ره‌وه زیاتر
توندتۆڵ بکاو بتوانی بگیه‌نێته ئاستی
بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان و عێراق و جیهان.
پێم وایه کۆنفڕانس له‌م کاته‌دا زۆر گرنگه و
ده‌بێ هاوڕێیان وه‌ک ڕوداوێکی گه‌وره خۆیانی
بۆ ئاماده بکه‌ن و زیاتر گرنگی به لایه‌نی
ڕێکخستنی حیزبی و باری دارایی حیزب بدرێت.
سه‌رکه‌وتوو بێت یه‌که‌مین کۆنفرانسی ساڵانه‌ی
ڕێکخستنه‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق. |