|
من چاوه‌ڕوانی باشم له کۆنفرانس هه‌یه.
ئومێده‌وارم ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی حیزب هه‌نگاو
هه‌ڵبگرێ بۆ په‌یداکردنی کلیلی مه‌سه‌له‌کان.
به‌ڵێ زۆر ڕاسته هاوڕێ مه‌نسور ووته‌نی،
کلیلی مه‌سه‌له‌که درووست‌کردنی حیزبی
سیاسییه. حیزبێک یاڕێکخراوێک گۆڕینی جیهان
ئامانجی بێت، ده‌بێت ببێته سه‌کۆ وشوێنێک بۆ
ڕێکخراوبوونی زۆرینه‌ی ئینسانه‌کان. ڕێکخراوێک
که‌ئینسانه‌کان ئازادانه بتوانن قسه‌ی
تێدابکه‌ن، زۆرینه‌ی خه‌ڵک بتوانێت تیایدا
ببێته ئه‌ندام. زۆرینه‌ی خه‌ڵک بتوانێ
وه‌نه‌ترسێت به‌پاڵپشتی ئه‌م حیزبه‌وه
بێته‌سه‌رجاده وبه‌شداربێت له‌ڕێپێوان
وناڕه‌زایه‌تییه‌کاندا وه‌له خه‌باتێکدا
که‌له‌پێناوی ئێستا وئاینده‌یاندا به‌ناچاری
ده‌بێت ده‌ستی بده‌نێ. به‌و هیوایه‌ی له‌م
ڕێگه‌یه‌وه وبه‌هاوکاری ئه‌م حیزبه زۆرینه‌ی
خه‌ڵکی بتوانن سووپای سوور دابمه‌زرێنن.
هیوادارم ئه‌م کۆنفرانسه‌ی ڕێکخراوی
ده‌ره‌وه، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق
هه‌نگاوێکی گه‌وره بباته ئه‌و شوێنه‌ی
که‌زۆربه‌ی ئینسانه‌کان به‌هۆی ئه‌و حیزبه‌وه
هه‌ستبکه‌ن له‌خه‌باتێکدا به‌شدارن
که‌له‌سبه‌ینێدا ته‌مه‌نیان درێژتر وژیانیان
خۆشتر ده‌بێت، وه‌حورمه‌تیان زۆرتر ده‌بێت.
وه‌زۆرینه‌ی دانیشتوانی ووڵات هه‌ستبکه‌ن
به‌هۆی ئه‌م حیزبه‌وه وبه‌بوونی ئه‌وه‌وه
خه‌ریکن خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان چاره‌نووسیان
به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن. حیزبێکی له‌مچه‌شنه
هه‌رگیز نابێت له‌وه بترسێت که‌هه‌رچی
زووتره بیده‌ینه ده‌ستی زۆرینه وه‌کو
ئامرازێک بۆ به‌رگری له‌ئێستا و ئایینده‌یان. |