|
ئیواره‌ی رۆژی یه‌ک
شه‌ممه 25/09/ 2005 ده‌سته‌ی داکۆکی له به‌ر
ده‌رکی سه‌را مێزیان دانا و ده‌ستیان کرد به
بڵاوکردنه‌وه‌ی بانگه‌واز و به‌یانه‌کانی ده‌سته‌که
و هاوکات قسه‌یان بۆ جه‌ماوه‌ری کۆبوه‌وه ده‌کرد
به بڵندگۆ و ده‌یان که‌س خۆیان ناونوس کرد بۆ
پشتیوانی له‌داواکان و کاره‌کانی ده‌سته‌که.
له‌کاتیکدا ده‌سته‌که داواکاری و نه‌خشه‌ی
کارکردنیک که دراوه به ئه‌نجومه‌نی
پاریزگای سلیمانی بۆ جه‌ماوه‌ره‌که ڕون ده‌کرده‌وه
و جه‌ماوه‌ری ئاگادارده‌کرده‌وه له‌وه‌ی که
تاکو ڕۆژی چوارشه‌ممه دانراوه ده‌سه‌لاتداران
وه‌ڵامی پێ بده‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌ده‌نه‌وه
ئه‌وا هه‌نگاوی تری فشار وه‌ک ریپیوان به‌ده‌سته‌وه
ده‌گیریت ، جه‌ماوه‌ریش به گه‌رم و گوڕی به‌شداریی
ئه‌م چالاکیه‌یان کرد و داوای به‌رده‌وامیان
ده‌کرد.
له‌کاتیکدا کۆبونه‌وه‌که به‌سه‌رکه‌وتویی
کۆتایی هات و ئه‌ندامانی ده‌سته‌که بڵاوه‌یان
کرد،مه‌فره‌زه‌یه‌کی ئاسایشی سلێمانی که‌وتنه
دوای زمناکۆ عزیز ئه‌ندامی ده‌سته‌ی داکۆکی و
ڕاپیچیان کرد بۆ ئاسایش. دوای لیدان وسوکایه‌تی
پیکردن له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه به‌ریوه‌به‌ری
ئاسایشی سلیمانی که‌وتوۆته هه‌ڕه‌شه له
زمناکۆ عزیز و ده‌سته‌ی داکۆکی بۆ واز
هێنانیان له‌م حه‌ره‌که‌ته جه‌ماوه‌ریه و جه‌ختی
له‌سه‌ر به‌رده‌وام بونی ئاسایشی سلیمانی له
هیرشکردنه سه‌ر ئازادی کۆبونه‌وه و راده‌ربرین
کردۆته‌وه. ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئاسایش له
چاوپیکه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئالای
ئازادیشدا ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی له مافی
خۆپیشاندان و راده‌ربرین و نوینه‌رایه‌تی
کردنی جه‌ماوه‌ری راگه‌یاندوه. بیانوی ئه‌ندام
بونی زمناکۆ عزیزی له حزبی کۆمۆنیستی کریکاری
عیراقدا کردوه به پاساویک بۆ ڕێگرتن له
چالاکیه‌کی جه‌ماوه‌ری که ده‌سته‌ی داکۆکی که
ده‌سته‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری یه نه‌ک حزبی ئێستا
پێ هه‌ڵده‌ستێت.
ئه‌م شیوه مامه‌له‌یه‌ی ده‌سه‌لاتداران له‌گه‌ڵ
مافی راده‌ربرین و کۆبونه‌وه‌ی خه‌لکی شاری
سلیمانیدا له‌دریژه‌ی ئه‌و پیشیلکاریانه‌یه
که له‌که‌لار به‌ته‌قه‌کردن له‌جه‌ماوه‌ر خۆی
نیشاندا و له‌پیناو بێده‌نگ کردنی جه‌ماوه‌ری
نارازی کوردستانه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بێ مافی
و گه‌نده‌لیه‌دایه که له‌ئارادایه. ئه‌م
کرده‌وانه‌ی ده‌زگاکانی ئاسایش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی
داکۆکیه‌وه به‌توندی مه‌حکوم کراوه و ئازادی
راده‌ربرین و خۆپیشاندان یه‌کیک له‌و داوایانه‌یه
که ده‌سته پیداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی له‌لایه‌ن
ده‌سه‌لاتدارانه‌وه ده‌کاته‌وه. |