|
له‌ژیر دروشمى :
نابۆ پیلانى داسه‌پاندنى ده‌ستوریکى فاشى قه‌ومى-ئیسلامى!
نا بۆده‌ستوری دابه‌شکردنى قه‌ومى وتایه‌فه‌گه‌رى
له‌عیراقدا!
له‌سه‌ر بانگه‌وازى کۆمیته‌ى به‌غداى حیزبى کۆمنیستى
کریکارى عیراق، رۆژى 21/8/2005 وبه‌ئاماده‌بوونى زیاتر
له‌سه‌دکه‌س له‌خه‌لکى ئازادیخواز و چه‌ندین که‌سایه‌تى
ناسراو وبه‌ئاماده‌بوونى نوینه‌رانى ریکخراوى ئازادى ژن،
کۆنگره‌ى ئازادى عیراق، یه‌کیتى شورا‌و
نه‌قابه‌کریکارىیه‌کان، له‌ساحه‌ى "الفیرده‌وس"
کۆبوونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رىبۆ ده‌ربرینى ناره‌زایه‌تى
به‌رامبه‌ر به‌پیلانى دارشتن و داسه‌پاندنى ده‌ستورى فاشى
–ئیسلامى به‌سه‌ر خه‌لکى عیراقدا، به‌ریخرا.
سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که به‌دانى شیعارات و هوتافکیشان
به‌دژى پیلانى ده‌ستور وووتنه‌وه‌ى دروشمه‌کانى حیزب
ده‌ستى پیکردر و پاشان هاورى عادل
صالح،
ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى حیزب، ووته‌یه‌کى پیشکه‌ش
به‌ئاماده‌بووانکرد که‌بریتى بوو له‌په‌یامى هاورى ریبوار
ئه‌حمه‌د، که بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ى ناردبوو. به‌دواى
ئه‌ودا هه‌ریه‌ک له یه‌نار محمد سه‌رۆکى ریکخراوى ئازادى
ژن و رشید ئیسماعیل سکرترى "اللجنه القوت الیومی لجماهیر
العراق" وکۆنگره‌ى ئازادى عیراق ووته‌یان پیشکه‌ش
به‌ئاماده‌بووانکرد. و دواتریش چه‌ندین لافیته
به‌رزکرانه‌وه که‌ئاماژه‌بوون بۆ توندکردنه‌وه و
په‌ره‌دان به‌خه‌باتى جه‌ماوه‌رى له‌پیناو تیکشکاندنى
پیلانى دارشتنى ده‌ستور..هاوکات کۆبوونه‌وه‌که بانگه‌وازى
ئه‌وه‌ىدا که‌پیلانى ده‌ستور ئه‌لقه‌یه‌کى تره
له‌سیناریۆى ئه‌مریکا له‌عیراق و به‌دژى خواست و ئیراده‌ى
جه‌ماوه‌ره، بۆیه ده‌بى تائه‌وکاته‌ى فرست له‌به‌رده‌م
خه‌لکى عیراقدا ماوه بۆتیکشاندنى ئه‌م پیلانه
بینه‌مه‌یدانه‌وه و به‌ئیراده‌ى شورشگیرانه‌ى خۆیان
ریگه‌نه‌ده‌ن ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانى له‌ئه‌حزاب و
ده‌سته‌و تاقمى قه‌ومى وئیسلامى بازبده‌ن به‌سه‌ر
سیناریۆیه‌کى ره‌شدا که‌له‌عیراقدا هیناویانه‌ته‌کایه‌وه
وگه‌ره‌کیانه به‌ناوى ده‌ستوره‌وه هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ى
که‌ئیستا به‌رۆکى به‌کۆمه‌لگاى عیراق گرتووه په‌رده‌پۆش
بکه‌ن له‌وانه داگیرکارى ئه‌مریکاو جه‌نگ و تیرۆریزم و
هه‌لومه‌رجى ناله‌بارى ئه‌منى و زینده‌گى که رۆژانه
سه‌دان که‌س ده‌کاته قوربانى خۆى ..شایانى باسه
کۆبوونه‌وه‌که بووه جیگاى سه‌رنجى ده‌زگاکانى راگه‌یاندن
به‌تایه‌بتى که ژماره‌یه‌ک له که‌ناله ئاسمانىیه‌کان و
رۆژنامه نیوخۆیىیه‌کان ئاماده‌ى ئه‌م کۆبوونه‌وه
جه‌ماوه‌رىیه بوون و له‌ونیوه‌شدا چه‌ندین دیداریان
له‌گه‌ل هه‌ریه‌ک له‌هاوریان عادل ێالح و یه‌نار محمد و
عبدالکریم عبدالساده، و زیکرا فیێل وکه‌سایه‌تى ناودارى
سکولاریست، عبدالستار الاعزه‌می له‌باره‌ى پوچى سیناریۆى
ده‌ستور و ناوه‌رۆکه‌که‌یه‌وه سازدا. هه‌رله‌م
کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌شدا ژماره‌یه‌ک له هه‌لسووراوانى
ریکخراوى ئازادى ژن به‌شیعارى" جیایى دین له‌ده‌وله‌ت و
نابۆ ده‌ستورى ته‌فره‌قه‌و ژیر پینانى یه‌کسانى" ئاماده‌ى
بوون.
رۆژى دواتر ده‌نگ وسه‌داى بیوینه‌ى ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه
له‌چه‌ندین که‌نالى ئاسمانى بیانى و عربىدا
بلاوکرایه‌وه... |