|
بۆ
هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که خۆیان به عێراقی به
ده‌وڵه‌تی سویسرا ناساندووه،بۆ هه‌موو عێراقییه‌ک ، بۆ
هه‌موو ئه‌و ئینسانانه‌ی چه‌ندین ساڵه تاڵاوی وه‌ک ژه‌هری
ماری چاوه‌ڕوانییان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سویسراوه پێ
ئه‌نۆشرێ ،به به‌هانه‌ی جۆراوجۆری بێ بنه‌مای دوور له
هه‌ر پێوانه‌یه‌کی شایسته‌ی ئینسانی ئه‌م سه‌رده‌مه
،که‌تاکوو ئێستا ئه‌م ده‌ڵه‌ته وه‌کوو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی
هێرشی روو له زیاد بوونه به رامبه‌ر
داواکارییه‌کانمان،زۆرێک له ئێمه‌ی فرێداوه‌ته سه‌ر
جاده‌کان،ماڵ و حاڵ و جێگای حه‌وانه‌وه‌و کۆمه‌کی مالی
لێمان بڕیوه،وه‌ک ئو‌سلوبێکی پۆلیسی بێ ڕه‌حمانه بۆ
ناجارکردنمان به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و کوردستانه‌ی،یان بۆ
ئه‌و عێراقه‌ی که ئینسانه‌کان تیایدا له جیاتی ئۆکسجین
بۆنی بارووت و خوێن هه‌ڵده‌مژن،بانگه‌وازی هه‌موو
ئینسانێکی ئازادیخواز ده‌که‌ین له سه‌رانسه‌ری دونیا به
ده‌نگ ئه‌م بانگه‌وازه‌ی ئه‌م ئینسانانه‌وه بێن که له
به‌رامبه‌ر باروودۆخێکی ئێجگار سه‌ختدا ژیان به سه‌ر
ده‌به‌ن.
بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌و بۆ گفتووگۆ له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئێمه
وه‌ک فدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران له سویسرا ،به
کۆمه‌ک و هاوکاری و هاوپشتی به شێکی فراوان له ئه‌حزاب و
ڕێکخراو و لایه‌نه ئازادیخوازه سیاسی و ئینساندۆسته‌کانی
سویسرا،بانگه‌وازتان ده‌که‌ین بێنه مه‌یدان، که له
نوسراوه‌کانی داهاتوودا به‌وردی ئاگادارتان ده‌که‌ین،که
ئه‌مساڵ چۆن ئه‌م به‌ره ئازادیخوازه له پێش ئێمه
هاتوونه‌ته مه‌یدان و شیعاری ....
بێ په‌ناهه‌نده سویسرا
ناچێته‌ڕێوه.... یان ...
ئه‌وه‌ی له سویسرا بژیت
،سویسری یه،
به
رامبه‌ر پێشێلکارییه‌کان مافی په‌ناهه‌نده‌یی،و دژ به
ده‌سه‌ڵاتداران
وه‌ستاونه‌ته‌وه.
بۆ
ئه‌م مه به‌سته ئێمه وه‌کوو فدراسیۆن چالاکی ،ئاکسیۆن و
جاوپێکه‌وتن و کۆبونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاترله ده‌وری یه‌کتر
و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی فراوانمان ده‌ست
پێکردووه،ڕۆژانه‌ش له پاڵتاک گفتووگۆ سیمینار
به‌رده‌وامه له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ،بانگه‌وازی
هه‌موو ئینسانێکی ئازادیخوازده‌که‌ین که به‌ده‌نگ
مانه‌وه بێن.هه‌موو هه‌وڵی خۆمان با بخه‌ینه کار ،گه‌ر
خۆمان نه‌جووڵێین که‌س وه‌ڵاممان ناداته‌وه،
بۆبه‌ده‌ستهێنانی داواکارییه‌کانمان هه‌موو
جیاوازییه‌کانمان بخه‌ینه لاوه‌و بۆ ئه‌م ئامانجه
پیرۆزه له ده‌وری یه‌کتری کۆبینه‌وه‌و ڕه‌نگه
جیاوازه‌کان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانمان جوانتر و
به هێز تر‌و ده‌سکه‌وته‌کانمان زیاتربکات.
هه‌ر لێره‌وه داوا له سه‌رجه‌م ئه‌حزاب و
ڕێکخراولایه‌نه سیاسی و ئینسان دۆسته عێڕاقی یه‌کان به
تایبه‌ت و هه‌موو ئه‌حزاب و لایه‌ن و ڕێكخراوه
ئازادیخوازه‌کانی سه‌راسه‌ری جیهان به گشتی ده‌که‌ین
بێنه پاڵ ئێمه‌و کۆمه‌ک و پشتیوانیمان بکه‌ن
.
له
به‌یاننامه‌کانی داهاتوودا کات و جێگا‌و ڕۆژی خۆپیشاندانی
سه‌راسه‌ریتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین
هه‌ر
سه‌رکه‌وتوو بن
فدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی
/سویسرا / سه‌تگالن
17/5/2005 |